باسێکی گرنگ له‌باره‌ی ئاینی ئیسلام

باسێکی گرنگ له باره ی ئاینی ئیسلام

ئاينى ئيسلام : ئه و ئاينه يه كه وا خوا پێغه مبه ر (موحه مه دى (صلی الله علیه وسلم)) پێ ناردووه ، و هه موو ئاينه كانى پێ كۆتايى هێناوه ، و كامڵى كردووه بۆ به نده كانى و نيعمه تى خۆيى پێ ته واو كردووه به سه رياندا ، ڕازيش بووه ببێت به ئاينيان ، وه له هيچ كه سێك هيچ ئاينێكى تر قه بوڵ ناكات جگه له ئاينى ئيسلام نه بێت . خواى گه وره فه رموويه تى : ( مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ) [الأحزاب 40] . واته : موحه مه د باوكى هيچ يه كێك له پياوانى ئێوه نه بووه به ڵكو پێغه مبه رى خوايه و كۆتاهێنه رى پێغه مبه رانه ، و خوا زانيارى به هه موو شتێك هه يه . وه فه رموويه تى : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا)[الـمائدة 3] . واته : ئه مڕۆ من دينه كه تانم بۆ كامل كرد و نيعمه تى خۆمم به ته واوى دابه سه رتانا و به ئيسلاميش ڕازى بووم ببێت به دين و ئاينتان . وه فه رموويـه تى : ( إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ )[آل عمران 19] . واته : به ڕاستى ئاين له لاى خوا بريتىيه له ئيسلام . وه فه رموويه تى : ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) [آل عمران 85] . واته : هه ر كه سێك به دواى هه ر ئاينێكى تردا بگه ڕێت جگـه له ئيـسـلام ئه وا لێى قه بوڵ ناكرێت و ئه و كه سه ش له ڕۆژى دوايدا له دۆڕاو و زه ره رمه ندانه . وه خواى پايه بـه رز له سه ر هه مـوو خه ڵكى فه رز كـردووه كه وا ديندارى بۆ بكه ن به پێى ئاينى ئيسلام ، بۆيه قسه له گه ڵ پێغه مبه ره كه يدا (صلی الله علیه وسلم) ده كات و ده فه رموێت : ( قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ) [الأعراف 158] . واته : ئه ى پێغه مبه ر بڵـێ ئه ى خه ڵكينه من پێغه مبه رى خوام بۆ ئێوه هه ر هه مووتان ئه و خوايه ى كه وا موڵكى ئاسمانه كان و زه وى هى ئه وه هيچ په رستراوێك نىيه شايسته ى په رستن بێت ته نها ئه و نه بێت مردوو زيندوو ده كاته وه و زيندوويش ده مرێنێت له به ر ئه مه باوه ڕ بێنن به خوا و پێغه مبه ره هه واڵپێدراوه نه خوێنده واره كه ى كه وا باوه ڕى هه يه به خوا و وته كانى و ئێوه ش شوێنى بكه ون به ڵكو هيدايه ت دراوبن . وه له (صحيح مُسلم)دا هاتووه (أبو هريره ((ڕه زای خوای لێبێت))) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ده گێڕێته وه كه وا فه رموويه تى : ((وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لاَ يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلاَ نَصْرَانِيٌّ ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلاَّ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ)) رواه مسلم ، كتاب الإيـمان ، باب وجوب الإيـمان برسالة نبينا محمد (صلی الله علیه وسلم) رقم : (384) .. واته : سوێند به و خوايه ى كه گيانى منى به ده سته هيچ كه سێك نىيه له م ئوممه ته دا هاتنى من ببيسێت (واته ئاينى ئيسلامى پێبگات) : جووله كه بێت ياخود گاور ئه نجا بمرێت و باوه ڕى به و ئاينه نه هێنابێت كه وا منى پــێ نێردراوه ئيللا ئه و كه سه ده بێته خه ڵكى ئاگرى دۆزه خ . وه باوه ڕ بوون پێى بريتىيه له : به ڕاست زانينى ئه و ئاينه ى كه پێى هاتووه له گه ڵ قه بوڵ كردن و ملكه چ بووندا ، نه ك ته نها به ڕاست زانين ، له به ر ئه مه (أبو طالب)ى مامى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) باوه ڕدار نه بوو به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)) له گه ڵ به ڕاست زانينى ئه و ئاينه ش كه پێى هاتبوو ، وه له گه ڵ شايه تى دانيشى به وه ى كه وا باشترينى ئاينه كانه .

وه ئاينى ئيسلام : هه موو ئه و به رژه وه نديانه ى تێدايه كه وا له ئاينه كانى پێشوودا هه بووه ، له گه ڵ ئه وه شدا ئه و تايبه تمه ندى و چاكه يه ى تێدايه كه وا شياو و گونجاوه بۆ هه موو كات و شوێن و ئوممه تێك ، خواى گه وره به پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ( وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ) [الـمائدة 48] . واته : ئێمه قورئانمان دابه زاندووه بۆ تۆ به حه ق و ئه و كتێبانه ى پێش خۆى به ڕاست ده خاته وه و هه موو ئه و به رژه وه نديانه شى تێدايه كه وا له كتێبه كانى پێشوودا هه بووه و زاڵيشه به سه ر هه مووياندا . وه مه به ست له شياوێتى ئاينى ئيسلام بۆ هه موو كات و شوێن و ئوممه تێك ئه وه يه كه وا ده ست گرتن به ئاينى ئيسلامه وه به رژه وه نديه كانى ئوممه ت ڕه د ناكاته وه له هه ر كات و شوێنێكدا بێت ، به ڵكو چاكێتى ئوممه تى پێوه به نده ، وه ئه مه ش ئه وه ناگه يه نێت كه وا ئيسلام ملكه چه بۆ هه موو كات و شوێن و ئوممه تێك هه روه كو هه ندێك له خه ڵك ده يانه وێت .

ئاينى ئيسلام : ئاينى حه ق و ڕاستىيه كه وا ئه گه ر هه ر كه سێك به ڕاستى ده ستى پێوه بگرێت ئه وا خوا ئه وه ى بۆ مسۆگه ر ده كات كه وا سه رى بخات و زاڵى بكات به سه ر جگه له خۆيدا ، خواى گه وره فه رموويه تى : ( هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ) [الصف 9] . واته : ئه و خوايه ى كه وا پێغه مبه ره كه ى ناردووه به هيدايه ت (زانستى به سوود) و دينى حه ق (كرده وه ى چاك) بۆ ئه وه ى سه رى خات به سه ر هه موو ئاينه كاندا ئه گه ر چى هاوه ڵبڕيارده ره كانيش پێيان ناخۆش بێت . وه خواى گه وره فه رموويه تى : ( وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ) [النــور55] . واته : خوا به ڵێنى داوه به و كه سانه ى كه باوه ڕيان هێناوه و كرده وه ى چاكه ئه نجام ده ده ن كه وا جێنشينيان بكات له زه ويدا هه روه كو چۆن ئه وانه ى پێش ئه وانى جێنشين كرد ، وه ئه و ئاينه شيان بۆ جێگير و به رقه رار كات كه وا پێى ڕازى بووه بۆيان و ترسه كه شيان بۆ بگۆڕێته وه به ئه من و ئاسايش بوون بۆ ئه وه ى من به ته نها بپه رستن و به هيچ شتێك هاوه ڵ و شيرك ئه نجام نه ده ن بۆم ، وه هه ر كه سێك له دواى ئه وه بێباوه ڕى بكات ئه وا ئه وانه فاسق و له ڕێده رچوون .

وه ئاينى ئيسلام : بيروباوه ڕ و شه ريعه ته (واته : له گه ڵ ئه وه دا كه بيروباوه ڕه له هه مان كاتدا ده ستورى به ڕێوه بردنى ژيانيشه ) ، وه كامڵيشه له بيروباوه ڕ و هه موو بڕياره كانيدا :

1 ـ فه رمان ده كات به يه كتاپه رستى خواى گه وره ، وه ڕێگرى ده كات له شيرك و هاوه ڵبڕياردان بۆ خوا .

2 ـ فه رمان ده كات به ڕاستگۆيى ، وه ڕێگرى ده كات له درۆكردن .

3 ـ فه رمان ده كات به دادپه روه رى ، وه ڕێگرى ده كات له سته م كردن ، وه دادپه روه رى بريتىيه له يه كسانى له نێوان شته هاوشێوه كان و جياكردنه وه ى نێوان شته جياوازه كان ، وه دادپه روه رى بريتى نى يه له يه كسانيه كى ڕه ها هه روه كو چۆن هه ندێك له خه ڵك ده ريده بڕن له كاتێكدا كه ده ڵين : ئاينى ئيسلام ئاينى يه كسانيه به ڕه هايى ، چونكه به ڕاستى يه كسانى له نێوان شته جياوازه كاندا سته مه و ئاينى ئيسلامى پێ نه هاتووه و ده ست خۆشيش له ئه نجامده رى ئه م كاره ناكرێت .

4 ـ فه رمان ده كات به دڵپاكى و سه رڕاستى و ئه مانه ت پارێزى ، وه ڕێگرى ده كات له ناپاكى و خيانه ت كردن .

5 ـ فه رمان ده كات به وه فادارى و په يمان پارێزى ، وه ڕێگرى ده كات له غه در كردن و ناپاكى و په يمان شكاندن و بێوه فايى .

6 ـ فه رمان ده كات به چاكه كردن له گه ڵ باوك و دايكدا ، وه ڕێگرى ده كات له ئه زێت و ئازار دانيان .

7 ـ فه رمان ده كات به گه ياندنى په يوه ندى خزمايه تى ، وه ڕێگرى ده كات له پچڕاندنى ئه و په يوه نديه .

8 ـ فه رمان ده كات به چاكه كـــارى له گه ڵ دراوسێدا ، وه ڕێگرى ده كات له خراپه كارى له گه ڵياندا .

به گشتى ده ڵێم : به ڕاستى ئيسلام فه رمان ده كات به هه موو ڕه وشتێكى به رز و چاك ، وه ڕێگرى ده كات له هه موو ڕه وشتێكى سووك و خراپ . وه فه رمان ده كات به هه موو كرده وه يه كى چاك ، وه ڕێگرى ده كات له هه موو كرده وه يه كى خراپ . خواى گه وره فه رموويه تى ( إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ) [النحل 90] . واته : به ڕاستى خوا فه رمان ده كات به دادپه روه رى و چاكه كارى و به خشينى ماڵ به خزمانى نزيك و ڕێگريش ده كات له خراپه كارى و تاوان و سته م ، به مه ئامۆژگاريتان ده كات بۆ ئه وه ى بيربكه نه وه .

(ئاماده کردنی محمد عبد الرحمن)

(مافی گشت موسڵمانێکه  بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )