پرسیارێك که زۆرجار ڕووبەڕووی مامۆستایانی ئاینی دەبێتەوە موسڵمانان تێناگەیەنرێن!!!

پرسیارێك که زۆرجار ڕووبەڕووی مامۆستایانی ئاینی دەبێتەوە  موسڵمانان تێناگەیەنرێن!!!

بسم الله الرحمن الرحيم

 ئەگەر کەسێك چووە ناو مزگەوت و بینی ڕیزو صەفەکان هەموویان تەواون پڕبوونەتەوەو هیچ بۆشایی نەماوەتەوە، ئایا ئەم کەسە لەم کاتەدا چی بکات؟! بەپشتیوانی خوای گەورە دەڵێم: بێگومان زانایانی ئیسلام قسەیان لەسەر کردووەو جیاوازیان هەیە لەسەری.

(١) هەندێك لەزانایان دەڵێن: نوێژ کردن بەتەنهاو لەداوی ڕیزو صەفەکان نابێت و بەڵکو ئەگەر نوێژ بکات ئەوا نوێژەکەی بەتاڵەو پێویسته دووبارەی بکاتەوە!!! بەڵگەشیان ئەم فەرموودەیەی پێغه‌مبه‌ری خوايه (صلی الله عليه وسلم) « أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) رَأَى رَجُلاً يُصَلِّى خَلْفَ الصَّفِّ وَحْدَهُ فَأَمَرَهُ أَنْ يُعِيدَ ... رواه أحمد وأبو داود وفی صحیح المشکاة [٢١] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) پیاوێکی بینی لەدوای ڕیزو صەفەکانەوه نوێژی کرد، جا فەرمانی پێکرد که دووبارەی بکاتەوە - نوێژەکەی-...

(٢) هەندێكی تر لەزانایان دەڵێن: نوێژ کردن بەتەنهاو لەداوی ڕیزو صەفەکان دروسته و هیچی تێدا نی یه.. بەڵگەشیان ئەم ئایەتەیە، که خوای گەورە دەفەرمووێت: { فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ } سورة التغابن(١٦) . واته: تا ده‌توانن له‌ خوا بترسن و عیبادەت و ته‌قوای خوا بكه‌ن چه‌ندێكتان توانی.. گفتوگۆ.. بێگومان جەند حاڵەتێك دروست دەبێت بۆ ئەم نوێژ خوێنه:- • یان ئەوەیه کەسێك لە نوێژ خوێنان ڕابکێشیت و لەدواوە لەگەڵی بوەستێت. • یان بچێته پێشەوە بۆ لای ئیمام و لەتەنیشت ئیمام بوەستێت. • یان واز لە نوێژه جەماعەتەکه بهێنێت و پاشان بەتەنها نوێژەکەی بکات. • یان بەتەنها خۆی ڕیزێك دروست بکات و بوەستێت. ئەم چوار حاڵەتەی بۆهەیه..

حاڵەتی یەکەم: کەسێك لە نوێژ خوێنان ڕابکێشیت و لەدواوە لەگەڵی بوەستێت، بێگومان ئەمەش چەند شتێکی نەخوازرو دروست دەکات، (١- بۆشایی دەخاته ڕیزێكەوە. ٢- دروست کردنی تەشویش. ٣- چولەو حەرەکه دەکەوێته ناوڕیزەکەوە ).

حاڵەتی دووەم: بچێته پێشەوە بۆ لای ئیمام و لەتەنیشت ئیمام بوەستێت، بێگومان ئەمەش چەند شتێکی نەخوازرو دروست دەکات، (١- دروست کردنی تەشویش. ٣- چوڵەو حەرەکه دەکەوێته ناوڕیزەکەوە، ٣- ئازاردانی موسڵمانان، ٤- دەگونجێت دوای ئەو کەسی دووەمیش بێت و بەهامان شێوە بچێتە پێشەوە بۆلای ئیمام پاشان کەسێکی تر بێت و پاشان کەسێکی تر بێت..... تاکو لای ئیمامیش دەبێت بەڕیزێك، کە ئەمیش مخالەفەی سوننەتە...).

حاڵەتی سێیەم: واز لە نوێژه جەماعەتەکه بهێنێت و پاشان بەتەنها نوێژەکەی بکات، بێگومان ئەمەش لەدەستدانی خێروپاداشتی زۆره که پاداشتی نوێژی جەماعەت گەلێك زۆرە...

حاڵەتی چواره‌م: بەتەنها خۆی ڕیزێك دروست بکات و بوەستێت، بێگومان ئەم حاڵەته لەهەموویان ئاسان ترو مام ناوەند ترە بێ کێشه ترە... کەواته: وتەو بەڵگەی ئەو زانایانه بەهێز ترە که دەڵێن: نوێژ کردن بەتەنهاو لەداوی ڕیزو صەفەکان دروسته و هیچی تێدا نی یه.. وه خوای گەورە دەفەرمووێت: { فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ } سورة التغابن(١٦) . واته: تا ده‌توانن له‌ خوا بترسن و عیبادەت و ته‌قوای خوا بكه‌ن چه‌ندێكتان توانی.. پەروەردگار ئەگەر پێکاومه ئەوە لە چاکی و فضلەکانی تۆیه بەسەرمەوە، ئەگەر نا لەخۆم و شەیتانەوەیه...

وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

ئاماده‌کردنی : مامۆستا أبوبکر أحمد ١٣ی (ربيع الأول)ی ساڵی ١٤٣٥ی كۆچی..