Blogging Gadgets











پردی سیرات ئه‌وڕێگایه‌یه که‌ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك پێیدا بڕوات
سەردان :
٤٧٠٠
     &  
فۆنت :
+
&
-

پردی سیرات ئه‌وڕێگایه‌یه که‌ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك پێیدا بڕوات

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الصراط  پردێك له‌به‌رده‌م هه‌مووان

( وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا )  مريم [71]

الحمد لله وحده ، والصّلاة والسّلام على من لا نبيّ بعده:

تكايه‌ : بابه‌ته‌كه‌ ته‌واو بخوێنه‌وه‌ و پشت گوێى مه‌خه‌!؟ چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕێگايه‌كه‌ و له‌به‌رده‌مته‌ و هه‌ردێته‌ ڕێت كه‌واته‌ فه‌رامۆشى مه‌كه‌.....

پێشه‌كی

  مردن خاڵى كۆتايى ژيانه‌، به‌ڵام كۆتايى هه‌موو شتێك نيه‌، به‌ڵكو ته‌نها كۆتايى ژيانى دوونيايه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ هيچ گومانێك هه‌ڵناگرێ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ مردن دوا وێستگه‌ى هه‌مووانه‌ له‌ دونيادا و هه‌موومان تێيدا هاوبه‌شين وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ) العنكبوت: ٥٧. ،نه‌ك هه‌ر مرۆڤه‌كان به‌ڵكو هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت و ده‌مرێ و نامێنێت ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار ده‌مێنێت، وه‌ك فه‌رموويه‌تى:( كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ ) القصص: ٨٨. ،واته‌:((هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت جگه‌ له‌ خودا)). دواى مردن ژيانێكى تازه‌ ده‌ست پێده‌كات ژيانى به‌رزه‌خ له‌ ناو گۆڕ به‌ڵام ئه‌مه‌شيان كاتيه‌ به‌هاتنى ڕۆژى دوايی و زيندوو بونه‌وه‌مان له‌ناو گۆڕ ئه‌و ژيانه‌ش كۆتايى پێدێت، دواى ئه‌وه‌ى جارێكى تر زيندوو ده‌كرێينه‌وه‌، لێپرسينه‌وه‌  و حيساب ده‌ست پێده‌كات (فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ) الحجر: ٩٢.، واته‌:(( سوێند به‌په‌روه‌ردگارت پرسيار له‌ هه‌موويان ده‌كه‌ين له‌وه‌ى كه‌له‌ دونيا ده‌يانكرد)).خۆش به‌خت و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ خواناس و خوا په‌رست بووه‌ له‌ دونيا وه‌ له‌ خواترس بووه‌، و به‌نده‌ى ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار بووه‌  ( قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ) المؤمنون: ١،واته‌:((به‌ڕاستى باوه‌ڕداران ڕزگار ده‌بن و سه‌رده‌كه‌ون))، ( قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا ) الشمس: ٩ ، واته‌:((به‌ڕاستى ڕزگارى بوو ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌فسى خۆى پاك كرده‌وه‌))، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌دبه‌خت و دۆڕاو ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ بێ باوه‌ڕ بووه‌ به‌خواو به‌ ڕۆژى دوايی، وه‌ خۆى ئاماده‌ نه‌كردووه‌ بۆ زيندوو بونه‌وه‌ى دواى مردن به‌ڵكو ته‌نها سه‌رقاڵى ژيانى كاتى دونيا بووه‌ و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگارى ( فَأَمَّا مَنْ طَغَى وَآَثَرَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا  فَإِنَّ الْجَحِيمَ هِيَ الْمَأْوَى )  النازعات: ٣٧ – ٣٩. . خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌موو ئه‌و ڕووداوو ديمه‌نانه‌يان بۆ باسكردوين كه‌ له‌ ڕۆژى دوايی و كاتى لێپرسينه‌وه‌ دا ڕووده‌ده‌ن دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو مردوويه‌ك گيانى به‌به‌ردا ده‌كرێته‌وه‌ هه‌موو خه‌ڵكى له‌ گۆڕه‌پانێكى گه‌وره‌ و فراواندا كۆده‌كرێنه‌وه‌ به‌ڕووتی و پێخاوسی، پاشان خۆر نزيك ده‌كرێته‌وه‌ خه‌ڵكى ده‌كه‌ونه‌ نێو عه‌ره‌قى خۆيان به‌پێى كرده‌وه‌كانيان، پاشان كێشانى كرده‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كات، دواى ئه‌وه‌ هه‌ر يه‌ك نامه‌ى كرده‌وه‌كانى وه‌رده‌گرێته‌وه‌ دواى لێپرسينه‌وه‌ حه‌وزو دواتريش پردى(صراط)ديَت.له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك به‌وه‌ پاداشت ده‌درێته‌وه‌ كه‌ كردويه‌تی، سته‌م له‌ هيچ كه‌سێك ناكرێت، پاداشتى چاكه‌كاران و ته‌نها خواپه‌رستان به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندى خودايه‌ و، پاداشتى خراپه‌كاران و بێ باوه‌ڕان دۆزه‌خ و به‌دبه‌ختيه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى: ( الْيَوْمَ تُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ) غافر: ١٧، واته‌: له‌و ڕۆژه‌دا (ڕۆژى دوايى) هه‌موو كه‌س به‌وه‌ى پاداشت ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ستى هێناوه‌ و كردويه‌تی، ئه‌مڕۆ سته‌م كردن نيه‌ لێپرسينه‌وه‌ى خوا به‌ په‌له‌ و خێرايه‌، له‌و ڕۆژه‌دا بێ باوه‌ڕان په‌شيمان ده‌بنه‌وه‌ و خۆزگه‌ ده‌خوازن كه‌ بڕوادار بونايه‌ وه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ دونيا بۆ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕ بێنن و خوابپه‌رستن، به‌ڵام تازه‌ چى هه‌رگيز جارێكى تر دونيا بۆ ئه‌وان  ناگه‌رێندرێته‌وه‌، خواى گه‌وره‌ حاڵى ئه‌وان باس ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِآَيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ) الأنعام: ٢٧. ، واته‌: ((ئه‌گه‌ر بيانبينى چۆن له‌سه‌ر قه‌راغ و لێوارى دۆزه‌خ وه‌ستێنراون، كه‌ ده‌ڵێن خۆزگه‌ ده‌گه‌رێنراينه‌وه‌ دونيا و به‌ڵگه‌كانى په‌روه‌ردگارمان به‌ درۆ نه‌ده‌زانى وه‌ له‌ بڕواداران ده‌بوين))، ئه‌وانه‌ بێ باوه‌ڕبوون به‌هاتنى ڕۆژى دوايی و لێپرسينه‌وه‌، زيان لێكه‌وتوو و دۆڕاو ده‌بن وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار حاڵى ئه‌وانمان بۆ باس ده‌كات و ده‌فه‌موێت: ( قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ) الأنعام: ٣١. ، واته‌:((به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى بێ باوڕ بوون به‌ زيندوو بونه‌وه‌و ديدارى په‌روه‌ردگاريان زيانمه‌ند بوون و  زه‌ره‌ريانكرد، هه‌تا كاتێ له‌ناكاو ڕۆژى دوايى يان به‌سه‌ر دادێ, ده‌ڵێن ئاخ و په‌شيمانى سه‌خت بۆ خۆمان چه‌ند كه‌مته‌رخه‌ميمان كرد له‌ دونيادا و له‌ ده‌ستمان چوو له‌كاتێكدا تاوانه‌كانيان هه‌ڵگرتووه‌ به‌ كۆڵيانه‌وه‌، ئاى چه‌ند به‌دو خراپه‌ ئه‌و بارگرانيه‌ى كه‌ به‌ كۆڵيانه‌وه‌يه‌)).

ده‌ى موسڵمان كه‌ ئێمه‌ بڕوامان به‌و په‌يامه‌ پيرۆزه‌ى په‌روه‌ردگارمان هه‌يه‌ و هيچ گومانێكمان نيه‌ ئه‌وه‌ ڕۆژێكه‌ و دێته‌ دی، بۆيه‌ پێويسته‌ خۆمانى بۆ ئاماده‌ بكه‌ين و له‌ ژيانى دونيادا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بين بۆ ژيانى دوا ڕۆژمان، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كه‌سانه‌بين كه‌ سه‌ر كه‌توو براوه‌ن وه‌ ڕوو سپين له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاريان: ( يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ )  آل عمران: ١٠٦.،واته‌:((ڕۆژێك دێت چه‌ند ڕوويه‌ك سپى ده‌بن  وه‌ چه‌ند ڕوويه‌ك  ڕه‌ش ده‌بن، جا ئه‌وانه‌ى كه‌ ڕوويان ڕه‌ش بووه‌ پێيان ده‌وترێ بۆچى بێ باوه‌ڕ بوون له‌پاش باوه‌ڕ هێنانتان، كه‌واته‌ سزا بچێژن به‌هۆى بێ باوه‌ڕيتانه‌وه‌)),وه‌ بۆ ئاگادار بوونمان له‌ ڕۆژيى دوايی و ڕووداوه‌كانى پێويسته‌ له‌ ڕێگاى قورئانى پيرۆزو فه‌رمايشته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) شاره‌زايى په‌يدا بكه‌ين و به‌رچاومان ڕۆشن بێت، پاشان هه‌وڵده‌ين به‌باشترين شێوه‌ خۆمان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ ئاماده‌ بكه‌ين, له‌ دونيادا ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنين تاوه‌كو له‌و ڕۆژه‌ سه‌خته‌دا بێ چاره‌ نه‌بين.

ديمه‌نێك له‌ ديمه‌نه‌كانى ڕۆژى دوايی

خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى پرسيارى ئه‌وكه‌سه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌پرسێ و ده‌ڵێ: ئايا ئه‌گه‌ر مردم جارێكى تر زيندو ده‌كرێمه‌وه‌؟وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌ به‌و شێوه‌يه‌ يه‌ ( أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا ) مريم 67.. واته‌:(( ئايا ئه‌وه‌ مرۆڤ بيرناكاته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ دروستمان كردوه‌ پێش ئه‌وه‌ هيچ شتێك له‌ ئارادا نه‌بوو)) واته‌ ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ بوونا نه‌بوو، كه‌واته‌ هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤه‌كان پێش بوونيان نه‌بوون و خواى گه‌وره‌ به‌ ديهێنان و دروستى كردن، دواى مردن و نه‌مانيان جارێكيتر  دروستيان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ كارێكى گران نيه‌.

براو خوشكى بڕوادار!! به‌ورد بونه‌وه‌مان له‌م چه‌ند ئايه‌ته‌ ديمه‌نێك له‌ ديمه‌نه‌كانى ڕۆژى دواييمان دێته‌ به‌ر چاو. ( فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا  ثُمَّ لَنَنْزِعَنَّ مِنْ كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَنِ عِتِيًّا  ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَى بِهَا صِلِيًّا )  مريم: ٦٨ – ٧٠.،واته‌:((سوێند به‌ په‌روه‌ردگارت له‌ ڕۆژى دواييدا هه‌موو بێ بڕواكان كۆده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌يتانانه‌ى كه‌ ئه‌وانيان گومڕا كرد، پاشان هه‌موويان به‌ده‌ورى دۆزه‌خدا ئاماده‌ ده‌كه‌ين به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ به‌سه‌ر ئه‌ژنۆدا كه‌وتبن، پاشان له‌ هه‌ر پێڕو ده‌سته‌يه‌ك ئه‌وانه‌ ده‌ردێنين و ده‌يان خه‌ينه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موويان زياتر ياخى بوون و تاوانبارترن به‌رامبه‌ر به‌ خواى ميهره‌بان، ئينجا بێگومان ئێمه‌ زاناترين به‌وانه‌ى كه‌ شايسته‌ن بخرێنه‌ دۆزه‌خ و بسوتێن)).  دواى ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار باسى ئه‌و ديمه‌نه‌ى دۆزه‌خ و دۆزه‌خيه‌كانمان بۆ ده‌كات، ده‌فه‌رمووێ : ( وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ) مريم:71. ،واته‌:((كه‌س نيه‌ له‌ ئێوه‌ كه‌ به‌سه‌ر دۆزه‌خدا تێپنه‌په‌ڕێت و نه‌ڕوات)) زاناى پايه‌ به‌رز ( عبدالرحمن بن ناصر السعدي ) له‌ ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێ (( ئه‌و په‌يامه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌، چاكه‌كارو خراپه‌كار، بڕوادارو بێ بڕوا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ڕۆيشتن و تێپه‌ڕبوون به‌ دۆزه‌خدا زۆرێ له‌ زانايان فه‌رموويانه‌ مه‌به‌ست پێى ڕۆيشتنه‌ به‌سه‌ر پردى (صراط) كه‌ له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خه‌)).

ئايه‌ ئه‌زانى (صراط) چيه‌؟

پردێكه‌ له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خ دانراوه‌، شوێنێكى خليسكێنه‌، له‌م لاولاى چه‌ندين قولاپ و چنگى ڕفێنه‌ر هه‌يه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا كه‌ باسى ڕووداوه‌كانى ڕۆژى دواييمان بۆ ده‌كات ده‌فه‌رمووێت:(( ثُمَّ يُؤْتَى بِالْجَسْرِ فَيُجْعَلُ بَيْنَ ظَهْرَيْ جَهَنَّمَ قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الْجَسْرُ قَالَ مَدْحَضَةٌ مَزِلَّةٌ عَلَيْهِ خَطَاطِيفُ وَكَلَالِيبُ)) صحيح البخاري:7001.، واته‌: ((پاشان پردێك ده‌هێنرێت له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خ داده‌نرێت)) هاوه‌ڵان فه‌رموويان چ پردێكه‌؟ فه‌رمووى:((لوس و خليسكێنه‌ چه‌ندين قولاپ و چنگى ڕفێنه‌رى پێوه‌يه‌)). هيچ كه‌سێك پێيه‌كانى جێگير نابێت وه‌ ناتوانێ ڕێ بكات و بڕوا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ دونيادا جێگيريان ده‌كات له‌سه‌ر دينه‌كه‌ى وه‌له‌دوا ڕۆژيشدا به‌به‌زه‌يى خۆى ڕزگاريان ده‌كات.

چۆنيه‌تى پردى (صراط)

زانايان بيرو بۆچونيان جياوازه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنيه‌تى (صراط):- هه‌ندێك له‌ زانايان فه‌رموويانه‌:(صراط) ڕێگايه‌كى فراوانه‌ موسڵمانان به‌ پێى كرده‌وه‌كانيان به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا تێده‌په‌ڕن و ده‌ڕۆن، چونكه‌ ووشه‌ى (صراط)   مانا زمانه‌وانيه‌كه‌ى ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێ كه‌ ڕێگايه‌كى فراوان بێت، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا ئه‌وه‌ى پێگه‌ياندووين كه‌ (صراط) خليسكێنه‌ رواه البخاري 7439 و مسلم (183). ، ( وه‌ خليسكان ته‌نها له‌ ڕێگاى فراواندا ڕووده‌دات ) چونكه‌ ڕێگاى ته‌سك خليسكانى تێدا ڕوونادات. وه‌ هه‌ندێك له‌زانايانى تريش فه‌رموويانه‌:- (صراط) ڕێگايه‌كى زۆرباريكه‌، له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا هاتووه‌ كه‌ پردى صراط له‌ موو باريكتره‌ و له‌ شمشێر تيژتره‌ أبو سعيد فه‌رمويه‌تى:((بَلَغَنِى أَنَّ الْجِسْرَ أَدَقُّ مِنَ الشَّعْرَةِ وَأَحَدُّ مِنَ السَّيْفِ)) رواه المسلم:473. ، واته‌: له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ ئه‌وه‌م پێ گه‌يشتوه‌ كه‌ پردى (صراط) له‌ موو باريكتره‌ و له‌ شمشێر تيژ تره‌. لێره‌دا پرسيارێك درووست ده‌بێت (( ئايا له‌ ڕێگايه‌كى ئا ئاوادا چۆن په‌ڕينه‌وه‌ ده‌كرێت، وه‌ چۆن خه‌ڵكى ده‌توانن بپه‌ڕنه‌وه‌؟ وه‌ڵام/ كاروبارى دوا ڕۆژ وه‌كو دونيا نيه‌ و ناكرێ به‌يه‌كترى پێوانه‌ بكرێن، خواى په‌روه‌ردگار به‌ توانايه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا، وه‌ نازانين چۆن ده‌په‌ڕنه‌وه‌؟! ئايا هه‌موويان كۆده‌بنه‌وه‌و له‌و ڕێگايه‌دا يان يه‌ك له‌دواى يه‌ك ده‌په‌ڕنه‌وه‌؟؟

خه‌ڵكى به‌ چ شێوه‌يه‌ك و چۆن به‌سه‌ر پردى (صراط) دا ده‌ڕۆن؟

شيخ الإسلام (ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ فه‌رموويه‌تى:(( خه‌ڵكى به‌ئه‌ندازه‌ى كرده‌وه‌كانيان به‌سه‌رى دا ده‌ڕۆن، هه‌يانه‌ له‌ماوه‌ى چاو تروكانێكدا ده‌په‌ڕێته‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكيان وه‌كو هه‌وره‌ بروسكه‌، وه‌ هه‌ندێكيان وه‌كو با، وه‌هه‌ندێكى تر وه‌كو ئه‌سپ سوارێكى باش و خێرا، وه‌ هه‌يانه‌ وه‌كو وشتر سوارێك، وه‌ هه‌يانه‌ به‌ خێرايى ده‌ڕوات، وه‌ هه‌ندێكى تريان وه‌كو ڕۆيشتنى ئاسايى ڕێ ده‌كات و ده‌ڕوات وه‌ هه‌ندێكيان به‌ دانيشتنه‌وه‌ ده‌ڕۆن، وه‌ هه‌ندێ له‌وان ده‌رفێنرێن، قولابه‌كان ده‌ى ڕفێنن بۆ دۆزه‌خ، چونكه‌ له‌م لاولاى پردى (صراط) چه‌ندين قولاپ هه‌يه‌ كه‌ خه‌ڵكى ده‌ڕفێنن بۆ ناو دۆزه‌خ ئه‌مه‌ش به‌ پێى كرده‌وه‌كانياننه‌)) العقيدة الواسطية، لشيخ الإسلام ابن تيمية. هه‌روه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دا هاتووه‌ ((الْمُؤْمِنُ عَلَيْهَا كَالطَّرْفِ وَكَالْبَرْقِ وكَالرِّيحِ، وَكَأَجَاوِيدَ الْخَيْلِ وَالرِّكَابِ )) رواه البخاري (7439)..واته‌:((بڕوادار هه‌يه‌ له‌ماوه‌ى چاو تروكانێكدا ده‌په‌ڕێته‌وه‌، وه‌هه‌يانه‌ وه‌كو هه‌وره‌ بروسكه‌ وه‌ هه‌يانه‌ وه‌كو با ده‌ڕوات، وه‌ هه‌يانه‌ وه‌ ئه‌سپێكى باش و خێراده‌په‌ڕێته‌وه‌ به‌سه‌ر پردى (صراط) دا)).

هه‌ردوو سيفه‌تى ئه‌ميندارى(اڵامانه‌)ء سيله‌ى ڕه‌حم (صلة الارحام) له‌م لاولاى پردى (صراط) ده‌وه‌ستن: (( سپارده‌ شايه‌تى ده‌دات له‌سه‌ر كه‌سانێك كه‌ سپارده‌يان پاراستووه‌ و به‌جێيان هێناوه‌، وه‌ شايه‌تى ده‌دات له‌سه‌ر كه‌سانێكيش كه‌ ناپاكييان له‌ سپارده‌كانياندا كردوه‌و نه‌يان پاراستووه‌، وه‌ خزمايه‌تى (صلة الرحم) شايه‌تى ده‌دات له‌سه‌ر كه‌سانێك كه‌ په‌يوه‌ندى خزمايه‌تيان باشبووه‌و به‌رده‌وامى يان پێداوه‌، وه‌سه‌ر كه‌سانێكيش كه‌ په‌يوه‌ندى خزمايه‌تيان پچڕاندوه‌و به‌رده‌واميان پێنه‌داوه‌، ئه‌مه‌ له‌و كاته‌دا ڕووده‌دات كه‌ هه‌ركه‌سێك به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ڕۆيشت سپارده‌ ده‌ڵێت : ئه‌مه‌يان سپارده‌ى پاراست و به‌جێى گه‌ياندم، وه‌ ئه‌مه‌يان ناپاكى كرد له‌ سپارده‌كه‌ی و نه‌ى پاراستم)). وه‌هه‌ركاتێك كه‌سێك به‌سه‌ر پرده‌كه‌(الصراط)دا ڕۆيشت (په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى (صلة الرحم) ده‌ڵێت ئه‌مه‌ يان گه‌ياندى واته‌ ئه‌وكه‌سه‌ په‌يوه‌ندى و هاتوچۆى خزمايه‌تى باش بوو، وه‌ ئه‌مه‌يان نه‌يگه‌ياند و پچڕاندمى، مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ په‌يوه‌ندى هاتووچۆى خزمايه‌تى باش نه‌بووه‌)) العقيدة اولاً، شيخ ابو الإسلام.

كه‌س هه‌يه‌ له‌م كاته‌دا قسه‌بكات؟ چ قسه‌يه‌ك؟

له‌كاتى ڕۆيشتن له‌سه‌ر (صراط) هيچ كه‌سێ قسه‌ ناكات ته‌نها پێغه‌مبه‌رانى خوا (عليهم السلام) قسه‌ ده‌كه‌ن ، ئايا ده‌زانى چى ده‌ڵێن؟! ده‌ڵێن:(( اللهم سلِّم سلِّم)) واته‌:((خودايه‌ بپارێزه‌ بپارێز)) واته‌ ئه‌وكه‌سانه‌ بپارێزه‌ كه‌ له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ڕێ ده‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن((قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم):( ولا يتكلم يومئذ إلآ الرَّسُل ودَعوى الرَّسل يومئذٍ اللهم سلِّم سَلِّم )) رواه البخاري و مسلم (183) .

كێن ئه‌وانه‌ى به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ئه‌ڕۆن؟

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار خه‌ڵكى حه‌شر ده‌كات و لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كات وه‌ له‌دواى كۆتايى هاتنى كێشانى كرده‌وه‌كانيان هه‌موو خه‌ڵكى له‌يه‌ك شوێندا كۆده‌كاته‌وه‌، پاشان بانگكه‌رێك (بانگهێشتێك) بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌ى خه‌ڵكينه‌ ئايا له‌دادگه‌رى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك ڕووبكاته‌ ئه‌وپه‌رستراوه‌ى كه‌ له‌دونيادا ده‌ى په‌رست؟ خه‌ڵكيش ده‌ڵێن به‌ڵێ، سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه‌ له‌ دادپه‌روه‌رى په‌روه‌ردگاره‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌سێك به‌دواى ئه‌وپه‌رستراوه‌ بكه‌وێت و ڕووى تێبكات كه‌ له‌ دونيادا ڕووى تێ ده‌كردو ده‌يپه‌رست، له‌وكاته‌دا بانگكه‌رێك بانگ ده‌كات، با هه‌ر كۆمه‌ڵ و گه‌لێك به‌دواى ئه‌و په‌رستراوه‌ بكه‌وێت كه‌له‌ دونيادا ده‌ى په‌رست، بۆيه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێك (قه‌ومێك) وێنه‌ى ئه‌وشته‌يان ده‌هێنرێته‌ به‌رچاو كه‌ له‌دونيادا ده‌يانپه‌رست، ئه‌وانه‌ى خۆريان ده‌په‌رست شوێن خۆر ده‌كه‌ون، ئه‌وانه‌يش كه‌ مانگيان ده‌په‌رست شوێن مانگ ده‌كه‌ون، ئه‌وانه‌يش كه‌ بت په‌رست بوون شوێن بته‌كانيان ده‌كه‌ون، قال رسول الله(صلی الله‌ علیه‌ وسلم):((يَجْمَعُ الله النّاسَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ. فَيَقُولُ: مَنْ كَانَ يَعْبُدُ شَيْئاً فَلْيَتّبِعْهُ. فَيَتّبِعُ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ الشّمْسَ الشّمْسَ. وَيَتّبِعُ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ الْقَمَرَ الْقَمَرَ. وَيَتّبِعُ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ الطّواغِيتَ الطّوَاغِيتَ)) صحيح المسلم:182. ، به‌وشێوه‌يه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵ و گه‌لێك له‌ يه‌كتر جيا ده‌بنه‌وه‌ به‌وه‌ى هه‌ر يه‌كێك له‌وان شوێن ئه‌و په‌رستراوه‌ ده‌كه‌ون كه‌ په‌رستويانه‌و كردوويانه‌ به‌ هاوه‌ڵى خودا، پاشان هه‌ر يه‌كێك له‌و په‌رستراوه‌ نادروستانه‌ ده‌خرێنه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌، وه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌گه‌ڵيان ده‌خرێنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ به‌ندايه‌تيان بۆ ئه‌و جۆره‌ په‌رستراوانه‌ ده‌كرد، خواى په‌روه‌ردگار وێناى ئه‌و ڕووداوه‌مان دێنێته‌ به‌رچاو، فه‌رموويه‌تى: ( وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ   إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ   لَوْ كَانَ هَؤُلَاءِ آَلِهَةً مَا وَرَدُوهَا وَكُلٌّ فِيهَا خَالِدُونَ ) الأنبياء: ٩٧ – 99. ، واته‌:((به‌ڵێنى ڕاست ( كه‌ هاتنى قيامه‌ته‌) نزيك بۆته‌وه‌، جا له‌ناكاو چاوى بێ باوه‌ڕان ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، ده‌ڵێن هاوار بۆ ئێمه‌ ئێمه‌ له‌ دونيادا له‌ بێئاگايى دابووين سه‌باره‌ت به‌ هاتنى  ڕۆژى دوايی، نه‌خێر به‌ڵكو ئێمه‌ سته‌مكاربووين، به‌ڕاستى ئێوه‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ جگه‌ له‌خوا ده‌تانپه‌رستن ده‌بنه‌ سوته‌مه‌نى هه‌ڵگيرسێنه‌رى ئاگرى دۆزه‌خ و ئێوه‌و ئه‌وانيش ده‌چنه‌ ناويه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئائه‌وانه‌ (بته‌كان) خوا بوونايه‌ ئه‌وه‌ نه‌ده‌چوونه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌، وه‌هه‌موويان (بته‌كان و بت په‌رستان) به‌ هه‌ميشه‌يى تێيدا ده‌مێننه‌وه‌)). پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى:( ينادي مُناديٍ ليذهَبَ كلُّ قوم إلى ماكانوا يعبدون فيذهب أصحاب الصليب مع صليبهم، وأصحاب الأوثان مع اوثانهم، وأصحاب كلِّ آلهة مع آلهتهم ) رواه البخاري (7439). ، واته‌:- بانگكه‌رێك بانگ ده‌كات : با هه‌ر گه‌لێك له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌رستراوه‌ بڕوات كه‌ پێشترده‌ى په‌رست، ئينجا ئه‌وانه‌ى خاچ په‌رست بوون له‌گه‌ڵ خاچه‌كه‌يان ده‌ڕۆن، وه‌ بت په‌رستانيش له‌گه‌ڵ بته‌كانيان ده‌ڕۆن وه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێكى په‌رستوه‌ له‌گه‌ڵ په‌رستراوه‌ كه‌ى ده‌ڕوات.

حاڵى گاور و جوله‌كه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا

 (( فيقال لليهود أماكنتم تعبدون؟ قالوا كُّنا نعبُدُ عزير ابن الله، فيقال كذبتم، لم يكن لله صاحبة ولا ولد، فما تريدون؟ قالوا نريد أن تسقينا، فيقال: استربوا فيتسا قطون في جهنم. ثم يقال للنصارى ماكنتم تعبدون ؟ فيقولون كنا نعبد المسيح ابن الله، فيُقال: كذبتهم لم يكن لله صاحبةٌ ولا ولد، فما تريدون؟ فيقولون نريد أن تسقينا ؟ فيقال: اشربوا، فيتساقطون في جهنم )) رواه البخاري (7439). ،واته‌:له‌و ڕۆژه‌دا بانگى جوله‌كه‌كان ده‌كرێت و پێيان ده‌وترێت: ئيوه‌ چيتان ده‌په‌رست؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن ئێمه‌ (عزير)ى كورى خوامان ده‌په‌رست، پێيان ده‌وترێت درۆتان كرد خواى پاك بێ گه‌رد نه‌خێزانى هه‌يه‌ نه‌ڕۆڵه‌، پاشان پێيان ده‌وترێت چيتان ده‌وێت و چيتان مه‌به‌سته‌، ئه‌وانيش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان تينومان بووه‌ ئاومان پێبده‌، پێيان ده‌وترێت: ئاو بخۆنه‌وه‌ له‌وكاته‌دا فڕێده‌درێنه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، دۆزه‌خێك كه‌ ئاگره‌كه‌ى هه‌ندێكى هه‌ندێكى تێكده‌شكێنێت و يه‌كتر ده‌خواته‌وه‌.  پاشان به‌هه‌مان شێوه‌ بانگى گاوره‌كان (النصارى) ده‌كرێت و پێيان ده‌وترێت ئێوه‌ چيتان ده‌په‌رست؟ ئه‌وانيش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئێمه‌ (مسيح)ى كوڕى (مريم) مان ده‌په‌رست ( كه‌ هه‌ندێك له‌گاوره‌كان به‌ كوڕى خواى داده‌نێن) ، پێيان ده‌وترێت درۆتانكرد خواى په‌روه‌ردگار خێزان و كوڕى نيه‌، دواتر پێيان ده‌وترێت چيتان ده‌وێت و داواكاريتان چيه‌؟ ئه‌وانيش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تينومانه‌ و ئاومان پێبده‌، پێيان ده‌وترێت ئاو بخۆنه‌وه‌ له‌و كاته‌دا فڕێده‌درێنه‌ ناوى ئاگرێك هه‌ندێكى هه‌ندێكى تێكده‌شكێنێ .  له‌دواى ئه‌وه‌ ته‌نها موسڵمانان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ له‌ چاكه‌كاران و خراپه‌كاران.

ته‌نها موسڵمانان به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌نها موسڵمانان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌وانى تر بۆ دۆزه‌خ به‌ڕێده‌كرێن،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)((يبقى من كان يعبدُ الله من بر او فاجر )) رواه البخاري (7439) .، واته‌:(( ئه‌وانه‌ى ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ خواپه‌رست بوون به‌ ته‌نها چاكه‌كاربن يان تاوانبار)). له‌و كاته‌دا خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمان به‌ موسڵمانان ده‌كات كه‌ پرده‌كه‌ تێبپه‌ڕێنن و بپه‌ڕنه‌وه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت، له‌و كاته‌دا ڕۆشنايى (نور) دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكى موسڵماندا هه‌ريه‌ك به‌ئه‌ندازه‌ى كرده‌وه‌كانى ڕوناكى پێده‌درێت، كه‌سى واهه‌يه‌ ڕۆشناييه‌كه‌ى به‌ئه‌ندازه‌ى كێوێكه‌، كه‌سى واهه‌يه‌ ڕۆشناييه‌كه‌ى دره‌ختێكى دارخورمايه‌، كه‌سى واش هه‌يه‌ ڕۆشناييه‌كه‌ى به‌ئه‌ندازه‌ى په‌نجه‌ گه‌وره‌ى پێيه‌تى هه‌ندێك جار داده‌گيرسێ و هه‌ندێك جارى تريش ده‌كوژێته‌وه‌.

ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌ڕۆن سێ جۆرن:

وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى:(( فناج مسلَّمٌ، و مخدوشٌ مرسلٌ، ومكدوس في نارجهنم)).

• به‌شێكيان ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌سه‌لامه‌تى به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و قولاپه‌كان چنگه‌ ڕفێنه‌ره‌كان نايانگرن و نايان ڕفێنن، وه‌ توشى ئاگرى دۆزه‌خ نابن، داواده‌كه‌ين له‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌وانه‌بين.

• به‌شێكى تريان به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌ڕۆن، قولاپه‌كان و ڕفێنه‌ره‌كان ده‌يان ڕوشێنن و چنگيان لێده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ كۆتايى دا ده‌ربازيان ده‌بێت و ده‌ڕۆن بۆ به‌هه‌شت.

• به‌ڵام به‌شێكى تريان قولاپه‌كان چنگه‌ ڕفێنه‌ره‌كان ده‌يان ڕفێنن بۆ دۆزه‌خ. خوداى په‌روه‌رگارا له‌م دوو جۆه‌ره‌ په‌نامانده‌ى.

چيرۆكى دووڕوه‌كان له‌سه‌ر پردى (صراط)

له‌كاتێكدا كه‌ موسڵمانن خه‌ريكى په‌ڕينه‌وه‌ن، دوو ڕووه‌كان ڕوناكيان نامێنێت ولێيان ده‌پچڕێت، له‌وكاته‌دا ده‌كه‌ونه‌ ناو تاريكايی، تاريكى له‌ دواى تاريكى، به‌ناچارى له‌ناو تاريكاييدا ده‌وه‌ستن، كاتێك سه‌يرى ژێر پێى خۆيان ده‌كه‌ن هيچ شتێك نابينن ته‌نها ئاگرێك كه‌ هه‌ندێك هه‌ندێكى تر تێك ده‌شكێنێ، بڕواداران ده‌ترسن كه‌ ڕۆشنايى يان بڕوات و نه‌مێنێت بۆيه‌ ده‌ڵێن:(( رَبَّنا أَتْمِمْ لَنا نورنا)) ((واته‌: په‌روه‌ردگارا ڕۆشنايى و ڕوناكيمان بۆ ته‌واو به‌رده‌وام كه‌)) له‌و حاڵه‌دا كه‌ دووڕوه‌كان ڕۆشناييان نامێنێت هاوار ده‌كه‌ن و بانگى بڕواداران ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: (انْظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِنْ نُورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا ) الحديد: ١٣. واته‌ :(( كه‌مێك چاوه‌ڕێمان بكه‌ن تاكو له‌ ڕووناكيتان تروسكايى وه‌ربگرين، پێيان ده‌گوترێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ دواوه‌(مه‌به‌ست پێى دونيايه‌) داواى ڕوناكى بكه‌ن)). سه‌ره‌نجام بڕواداران به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شتى پڕ خۆشى و شادى، دوو ڕوو و بێ باوه‌ڕو گاورو جوله‌كه‌كانيش فڕێده‌درێنه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، كه‌ ئه‌مه‌ش خراپترين سه‌ره‌نجامه‌.

برا و خوشكى بڕوادارم:- ئێستا بيربكه‌وه‌ و بێنه‌ به‌رچاوى خۆت، به‌ڵێ هه‌ر ئێستا بهێنه‌ به‌رچاوى خۆت وادابنێ كه‌ تۆ له‌سه‌ر پردى (صراط)ى، ئه‌و ڕۆشنايی و ڕوناكيه‌ى كه‌ پێت بوو نه‌ماو ڕۆيشت، كه‌سه‌يرى ژێر پێت ده‌كه‌يت هيچ شتێك نابينيت جگه‌ له‌ ئاگرێكى ڕه‌ش كه‌  يه‌كتر ده‌خواته‌وه‌ به‌شێكى به‌شێكى تر تێكده‌شكێنێ، كڵپه‌ى ئاگرى دۆزه‌خ هه‌ڵگيرساوه‌، به‌شێوه‌يه‌ك ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ وه‌كو شه‌وى تاريكه‌، ئێستا پرسيار له‌ خۆت بكه‌!. چ پرسيارێك؟ به‌ خۆت بڵێ ئايا تۆ له‌وانه‌ى كه‌ ده‌ربازت ده‌بێت له‌ چنگى قولاپه‌كان و به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌ڕۆيت يان له‌و كه‌سانه‌يت كه‌ قولاپه‌كان و چنگه‌ڕفێنه‌ره‌كان ده‌ت گرن و چنگت لێده‌ده‌ن ئازارت ده‌ده‌ن و ده‌تڕوشێنن و وه‌ پاشان ڕزگارت ده‌بێت، يان نه‌خێر تۆ  له‌وانه‌نيت و ده‌ربازت نابێت، به‌ڵكو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ قولابه‌كان ده‌تگرن و له‌سه‌ر ڕوو ده‌خرێيه‌ ناو ئاگرى ڕه‌شى كڵپه‌دارى دۆزه‌خ.

(قنطرة) چيه‌؟

قنطرة: پردێكه‌ به‌ڵام له‌ پردى (صراط) بچوك تره‌ ، شيخ عثيمين ره‌حمه‌تى خواى لێبێت له‌ (شرح العقيدة الواسطية) دا ده‌فه‌رموێ ( زانايان بيرو بۆچوونى جياوازيان هه‌يه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئايا ئه‌وپرده‌ ته‌واوكه‌رو لايه‌كى (صراط)ة كه‌له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خه‌ يان نه‌خێر پردێكى سه‌ربه‌خۆيه‌؟ ئه‌وه‌ى له‌ ڕاستيه‌وه‌ نزيكه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بڵێن: خوا زاناتره‌، چۆنيه‌تى پرده‌كه‌ په‌يوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ نيه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خه‌ڵكى له‌سه‌رى ده‌وه‌ستن و ڕاده‌گيرێن. شيخ الإسلام (ابن تيمية) ده‌فه‌رموێ:( تۆڵه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌ كه‌ مافى كه‌سانى تريان لايه‌) عقيدة الواسطية .، زاناى پايه‌به‌رز ( محمد صالح العثيمين ) ده‌فه‌رموێت: ( ئه‌و تۆڵه‌يه‌ جياوازه‌ له‌ تۆڵه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى يه‌كه‌مجار كه‌ له‌ گۆڕه‌پانى حه‌شردا ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و تۆڵه‌يه‌ تايبه‌ت تره‌، بۆ ئه‌وه‌يه‌ هه‌رچى رق و كينه‌ و ناكۆكيه‌ك هه‌يه‌ له‌ نێو دڵى خه‌ڵكى دا نه‌مێنێت، ئه‌و تۆڵه‌يه‌ بۆ پاكژكردن و خاوێنكردنه‌وه‌ى دڵى خه‌ڵكى يه‌، چونكه‌ ڕق و كينه‌ى دڵ ته‌نها به‌وه‌رگتنه‌وه‌ى ماف و  تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر لا ناچێت به‌ڵكو هه‌ر ده‌مێنێت) شرح العقيدة الواسطية. .جا ئه‌و ( قنطرة ) يه‌ى كه‌ له‌نێوان دۆزه‌خ و به‌هه‌شتدايه‌، بۆ پاكردنه‌وه‌ى دڵه‌كانه‌ له‌ خراپه‌، بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شت ڕق و كينه‌ له‌ دڵه‌كانياندا نه‌بێت: هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى: ( وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَى سُرُرٍ مُتَقَابِلِينَ )  الحجر: ٤٧. واته‌: ((هه‌ر ڕق و كينه‌يه‌ك له‌ناو دڵياندا بووبێت ده‌رمانهێناوه‌، براى يه‌كترن له‌به‌هه‌شتدا به‌رامبه‌ر يه‌كترن)).

له‌ دونيادا كام ڕێگاو ڕێبازه‌ بگرينه‌ به‌ر په‌ڕينه‌وه‌ى پردى (صراط)مان بۆ ئاسان ده‌كات؟

ئايا له‌ دونيادا كام ڕێگايه‌ بگرينه‌ به‌ر تاوه‌كو ڕێگاى دوا ڕۆژمان بۆ ئاسان ببێت گومان له‌وه‌ دانيه‌ هه‌ر يه‌كێك له‌ ئێمه‌ به‌هيواى ئه‌وه‌ين كه‌ به‌خێرايی و به‌بێ ناڕه‌حه‌تى به‌سه‌ر پردى (صراط) دا بپه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شتى پڕ له‌ خۆشی و ڕه‌زامه‌ندى خوادا به‌ڕێكه‌وێ، به‌ڵام ئايا ئێمه‌ ئێستا له‌ دونيا دا چۆن ده‌توانين ئه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ين و به‌ده‌ستى بێنين له‌ ڕاستى دا ئه‌وه‌ كاتێك دێته‌ دى كه‌ له‌ ژيانى دونياماندا له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاست بين تاكو له‌ دوا ڕۆژدا به‌سه‌ر ڕێگاى (صراط) دا بپه‌ڕينه‌وه‌ دوور بين له‌ قولاپ و چنگى ڕفێنه‌رى سه‌ر پردى (صراط)، هه‌ر به‌وشێوه‌يه‌ش فه‌رمانمان پێكراوه‌ له‌لايه‌ن په‌روه‌ردگارمان هه‌روه‌ك فه‌رمويه‌تى: ( وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ )  الأنعام: ١٥٣.، واته‌: ئه‌وه‌ ڕێبازى ڕاسته‌قينه‌ى منه‌، كه‌واته‌ شوێنى بكه‌ون، وه‌ شوێن ڕێچكه‌كانى تر مه‌كه‌ون چونكه‌ ئه‌و ڕێچكانه‌ لاتان ده‌ده‌ن و دوورتان ده‌خه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگاى ڕاستى خوا كه‌ (ئيسلامه‌) خواى گه‌وره‌ به‌وه‌ ڕاتان ده‌سپێرێت وه‌ فه‌رمانتان پێ ده‌كات تاكو پارێزگار بن و له‌ خوا بترسن)).ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ ژيانى دونياماندا له‌سه‌ر ڕێبازى ڕاستى ئيسلام بين له‌ شوێنكه‌وتنى ڕاستى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌رده‌وام بين تاكو دونيا جێ ده‌هێڵين، پشت به‌ خوا ببه‌ستين و له‌و ڕێگايه‌ لانه‌ده‌ين و هه‌ڵنه‌خليسكێين ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ده‌توانين به‌سه‌ر پردى(صراط) دا بپه‌ڕينه‌وه‌ و هه‌ڵنه‌خليسكين به‌يارمه‌تى خوا، كاتێك له‌ دونيا شوێن ڕێبازى ڕۆشنى ئيسلام بكه‌وين ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ڕۆشنايی و نورمان پێده‌به‌خشێ بۆ په‌ڕينه‌وه‌مان له‌سه‌ر (صراط)و ڕزگاربونمان له‌ تاريكايى ڕۆژى دوايى. وه‌ با بزانين ڕێگ و ڕێبازى ڕاست له‌ دونيادا له‌ شوێنكه‌وتنى قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ تێگه‌يشتنى پێشينه‌ چاكه‌كانمان له‌ پێغه‌مبه‌رى خودا و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی و شوێنكه‌وته‌ى هاوڵان و  شوێنكه‌وته‌ى شوێنكه‌وته‌كان، ئه‌و كاته‌ هه‌رگيز گومڕا نابين هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى:(( تركت فيكم شيئين لن تضلوا بعدهم ( ما تمسكتم بهما ) كتاب الله وسنتي)) صحيح الجامع الصغير: 2936.، واته‌: دوو شتم له‌ ناو ئێوه‌دا جێهشتووه‌ گه‌ر پابه‌ندى بين و ده‌ستى پێوه‌بگرن هه‌رگيز گومڕا نابێت. كه‌واته‌ گه‌ر كه‌سانێك له‌ دونيادا جێگير بن له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاست له‌سه‌ر پردى (صراط)يش پێى جێگير ده‌بن و ناخليسكێن وه‌ له‌ دونيادا گومڕا نه‌بوون و ڕێيان لێوون نه‌بوو له‌ ڕۆژى دوايشدا وون نابن و وێڵنابن.به‌ڵام پرسياره‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ پابه‌ند بوون به‌ ئيسلامه‌وه‌ له‌سه‌ر چ ڕێبازو مه‌نهه‌جێك ئايا خواى گه‌وره‌ ته‌نها ئه‌وه‌ى له‌ ئێمه‌ ده‌وێت كه‌ به‌خۆمان بڵێين موسڵمان و بانگه‌شه‌ى موسڵمانبونمان بكه‌ين به‌ڵام كار به‌ئيسلام نه‌كه‌ين له‌ ژيانماندا ڕه‌نگ نه‌داته‌وه‌، نه‌خێر بێگومان ئه‌بێ ڕاستگۆ بين و به‌ شێوه‌يه‌ك به‌ندايه‌تى ئه‌و بكه‌ين كه‌ ئه‌و له‌ ئێمه‌ى ده‌وێ، ئه‌وه‌ش كاتێك دێته‌ دى كه‌ به‌و شێوه‌يه‌ ديندارى بكه‌ين كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى كردويانه‌، پێويسته‌ بيروباوه‌ڕمان و هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌وشتمان خواپه‌رستی و ته‌واوى دينداريمان وه‌ تێگه‌يشتن و بانگه‌وازمان به‌و شێوه‌يه‌ بێت كه‌ ئه‌وان كردويانه‌ ئه‌و كاته‌ ڕێنمايى كراو ده‌بين و له‌سه‌ر ڕێبازى ڕاست ده‌بين وه‌ك خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمويه‌تى: ( فَإِنْ آَمَنُوا بِمِثْلِ مَا آَمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ  ) البقرة: ١٣٧.، واته‌: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕيان هێنا به‌و شێوه‌يه‌ى كه‌ ئێوه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌وا هيدايه‌ت دراو و ڕێنمايى كراو ده‌بن، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوا لێمان ڕازى بێت پێويسته‌ شوێن كه‌سانێك بكه‌وين كه‌ خوا لێيان ڕازى بووه‌ ئه‌وانيش هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى: ( وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ) التوبة: ١٠٠. .ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانى پێ كردوين كه‌ شوێن ڕێباز و سوننه‌تى ئه‌و بكه‌وين ((فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهدين عضوا عليها بالنواجذ)) الاربعون نووية :28.، واته‌: پابه‌ند بن به‌ ڕێبازى من وه‌ پابه‌ند بن به‌ ڕێبازى جێنشينه‌ ڕێنمايى كراوه‌كانم ده‌ست به‌و ڕێبازه‌ بگرن به‌ شێوه‌يه‌ك به‌ خرێيه‌كانتان قه‌پى لێبگرن.

كه‌واته‌: بۆ ڕزگار بوونمان له‌ قولاپ و چنگى ڕفێنه‌رى چقڵى ئاسنينى سه‌ر پردى (صراط) پێويسته‌ له‌ دونيادا خۆمان بپارێزين له‌ قولاپ و چقڵى هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خراو خورافات و بيدعه‌ى داهێنراوه‌كان له‌ بيرو باوه‌ڕى چه‌وت و بێبنه‌ما و گوناه و تاوان داوى هه‌واو ئاره‌زووى دونيا، وه‌ بۆ ڕزگار بوونمان له‌ تاريكايى پردى (صراط)و ڕۆژى حه‌شر و به‌ده‌ستهێنانى ڕۆشنايى له‌و ڕۆژه‌دا پێويسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ دونيا دا كه‌ زيندوين شوێن ڕووناكی و ڕۆشنايى په‌يامى خوا بكه‌وين.

له‌ كۆتايى دا داوا ده‌كه‌م  له‌ خواى په‌وره‌دگار به‌وه‌ى كه‌:

• خودايه‌ له‌ دونيادا ڕێنماييمان بكه‌ى بۆ ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌ى كه‌ خۆت فه‌رمانت پێ كردوين.

• خودايه‌ له‌ دونيادا له‌سه‌ر ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت بين (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌رده‌واممان بكه‌ى.

• وه‌ له‌ دوا ڕۆژيشدا به‌خته‌وه‌رمان بكه‌ی و به‌ به‌هه‌شت و بينينى خۆت شادمان بكه‌ى.

• وه‌ له‌وانه‌ بين كه‌ به‌خێرايى به‌سه‌ر پردى (صراط) دا ده‌ڕۆن و ڕزگاريان ده‌بێـت له‌ قولاپه‌كان و چنگه‌ ڕفێنه‌ره‌كانى سه‌ر پردى (صراط) وه‌ ته‌واوى ناخۆشيه‌كانى دوا ڕۆژ.

• په‌روه‌ردگارا له‌ هه‌موو تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ديارن ئه‌و تاوانانه‌ش كه‌ ته‌نها خۆت ده‌يانزانى.

• په‌روه‌ردگارا له‌ گوناهى دايك و باوكمان خۆشبه‌ بيانخه‌ ژێر ڕه‌حمه‌تى خۆته‌وه‌.

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

ئاماده‌کردنی: مامۆستا محسن محمد --- پێداچوونه‌وه‌ی : مامۆستا خالد احمد

زنجیره‌ بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سن له‌چوارقورنه‌





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٤/٠٢/٢٢
         
هاووپۆل / بەش : بەهەشت و دۆزەخ

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌