هۆكارى لادانى زۆربه‌ى موسڵمانان له‌ ته‌نها خواپه‌رستى و توشبوون به‌ شيرك

هۆكارى لادانى زۆربه ى موسڵمانان له ته نها خواپه رستى و توشبوون به شيرك

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:

بێ گومان خواى په روه ردگار تاك و ته نهايه له (زات) و (ناو) و (سيفات) و (كردار) و (مافه كانيدا)، وه هيچ هاوه ڵ و هاوشێوه ى نى يه نه له ناوو سيفاته كانى، وه نه له كرداره كانى، وه نه له مافه كانى به سه ر به نده كانى، ته نها ئه وه دروستكار و په روه ردگاره ،وه ته نها ئه ويش شايسته ى په رستش بۆ كردنه ، وئه و مافى له سه ر ئێمه هه يه ، وه هيچ يه كێكى تر خاوه ن ئه و مافه نى يه و شايسته ى به ندايه تى بۆ كردن نى يه ، وه خواى گه وره ئێمه ى دروست نه كردوه ته نها بۆ ئه وه نه بێت كه بيناسين و به ته نها بيپه رستين، وه ك فه رمويه تى: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) [الذاريات: 56] . واته : جنۆكه و مرۆڤــم دروست نه كرده وه ته نها بۆ ئه وه نه بێت كه بم په رستن به ته نهايى، وه پێغه مبه رانيشى يه ك به دواى يه كدا ناردووه بۆ ئه م مه به سته كه خه ڵكى ته نها خوا بپه رستن و بۆ ئه وه ى تابانگيان بكه ن، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت:  (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ) [الأنبياء: 25] . واته : له پێش تۆ ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم) هيچ نێردراوێكمان نه ناردووه ئيلا سروشمان بۆ ناردوون كه هيچ په رستراوێكى حه ق نى يه كه شايانى په رستن بێت ته نها خواى گه وره نه بێت، كه وا بوو به ته نها من بپه رستن .

* وه هه روه ها په ڕاوه ئاسمانى يه كانيش ته نها بۆ ئه وه دابه زێنراون كه خه ڵكى فێرى ته نها خواپه رستى بكه ن .

* وه مرۆڤى كافر به وه دێته ناو ئيسلام كه شايه تى بدات به (لا إله إلا الله)، واته : هيچ په رستراوێكى ترى حه ق نى يه كه شايانى په رستن بێت جگه له (الله) وه ته نها ئه و بپه رستن.

* وه هه ر كه سێكيش له سه ر بيروباوه ڕى (ته نها خواپه رستى) بمرێت ئه وه بێ گومان ئه هلى به هه شته . وه ئه و ته نها خواپه رستييه ش له زمانى عه ربيدا پێى ده وترێت: (توحيد الألوهية) وه (توحيد العبادة) واته : به ته نها دانانى خوا به په رستراوێتى په رستن، واته : ته نها ئه و به په رستراوى حه ق  ڕه واو شياو بزانيت و په رستنيش ته نها بۆ ئه و بكه يت به دڵ و لاشه و زمان، وه به قسه و كرده وه و ماڵ و به دڵ ته نها ئه وت خۆش و بوێت، خۆشويستنێك كه ملكه چى و باوه ڕت ته نها به و بێت، وه سود و قازانج و خۆشى و ناخۆشى به ده سته . وه ترست ته نها له و بێت و پشت به ستنت له سه ر ئه و بێت و جێگاى هيواو ئاواتت بێت و ڕه جاى ڕه حمه تى بكه . وه به زمان ته نها زيكرو يادى ئه وبكه و، ته نها له و بپاڕێره وه و هاوار بكه ئه و و داواى يارمه تى و فرياكه وتنت هه ر له و بێت له و شتانه دا كه له تواناى مرۆڤدا نين. وه به لاشه ش مل كه چى و به ندايه تى ته نها بۆ ئه و بكه و كڕنوش مه به بۆ كه سى تر. وه با ماڵيشت ته نها له پێناوى ئه ودا ببه خشيت و قوربانى و سه ربڕين ته نها بۆ خوا بێت،  (قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لَا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ) [الأنعام: 162-163] . واته : ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم) بفه رموو: به دڵنيايى نوێژه كه م كه عيباده تى دڵ و زمان و لاشه ى تێدا كۆبۆته وه ، و هه روه ها ئاژه ڵ سه ربڕينه كه شم كه عيباده تى ماڵى تێدايه ، وه هه روه ها ژيانم به گشتى و مردنيشم ته نها بۆ خوايه و له پێناوى ئه وه ، كه ته نها ئه و په روه ردگارى بوونه وه ره كانه ، وه هيچ شه ريك و هاوه ڵى نى يه له په روه ردگارێتيدا، كه وابوو نابێت هيچ شه ريك و هاوه ڵيشى بۆ دابنێين له په رستن و ژيانماندا، وه به وه فه رمانم پێكراوه كه ته نها خوا بپه رستم به دڵ و زمان و لاشه و ماڵ و ژيان و مردن، ومن يه كه م كه سم له ئوممه ته كه م كه به و شێوه يه موسڵمان ده بم و ته نها خۆم ته سليمى خواى په ردوه ردگار ده كه م و ته نها ئه وه يش موسڵمان بوونه كه خوا به ته نها بپه رستين.

به ڵام به داخه وه !!

ئه گه ر ئه مڕۆ سه يرى واقيعى موسڵمانان بكه ين بۆ ئه وه ى بزانين تا چ ڕادده يه ك هه ڵساون به م مافه گرنگه ى خواى گه وره له سه ريان كه به ته نها په رستنيه تى، ده بينين زۆرێك له موسڵمانان لايانداوه له ڕاسته ڕێى ته نها خواپه رستى، وه كه وتوونه ته گێژاو و زۆنگاوى شه ريك بۆ خوادانان به دڵ و به زمان و به لاشه و به ماڵ، به تێكڕايى ژيان و بگره مردنيش! وه كو خواى گه وره يش هه واڵى ئه م واقيعه ناشيرنه ى پێ داوين له قورئانه كه يدا كه فه رموويه تى:  (وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ) [يوسف: 106]. واته : زۆربه ى خه ڵكى ئيمان ناهێنن به خوا ته نها ئيمانێكى شيركى نه بێت، واته : له گه ڵ ئه وه شدا كه ئيمانيان به تاك و ته نهايى خوا هه يه له زات و سيفات و كرداره كانيدا كه ته نها ئه و دروستكارو په روه ردگاره ، به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا شه ريكيان بۆ داناوه له ماناكه يدا كه (ته نها په رستنيه تى). واته : گه ر لێى بپرسى كێ تۆى دروست كردووه و كێ ڕزق و ڕۆزيت ده دات و كێ ده تژێنێت و ده ت مرێنێت و كێ به ڕێوه به رى بونه وه ره و خوايه ؟ له وه ڵامدا ده ڵێت: ته نها (الله)، به ڵام له هه مان كاتيشدا شه ريكى بۆ خواى په روه ردگار داناوه له ماناكه يدا به هه موو شێوازه كانيه وه ، بۆنموونه :- به دڵ: خۆشويستن و زه ليلى و ملكه چى بۆ غه يرى خوا هه يه :  (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ) [البقرة: 165] .  وه له قه برى پياو چاكێك ده ترسێت، ڕه جاى ڕه حمه ت ده كات له پێغه مبه ران و لاى وايه كه ده توانن سودو خۆشى توش بكه ن و زه ره رو ناخۆشى له سه ر لاده ن، خۆيان سه ر به خۆيان به هۆى واسيته كردن لاى خوا !! وه به زمان: زۆر له موسڵمانان له پياو چاكان ده پاڕێنه وه شه فاعه تيان بۆ بكه ن و له خوا نزيكيان بكه نه وه و له نه خۆشى چاكيان بكه نه وه و به ڵاو ناڕه حه تيان له سه ر لابده ن و منداڵيان به نسيب بكه ن، وه سوێنديان پێ ده خۆن، وه به لاشه يش كڕنوش ده به ن بۆ قه برى پياوچاكان و به ره و دواوه ده گه ڕێنه وه پشتاوپشت و به رامبه ريان ده وه ستن به ترس و له رزه وه ده ست له سه ر ده ست داده نێ هه روه ك و چۆن به رامبه ر خوا ده وه ستێت، وه ته واف ده كه ن به ده وره ى گۆڕه كانيانداو ده ست ده هێنن به دارو به ردى سه ر گۆڕه كان و به پيرۆزيان ده زانن بۆ شيفا به كارى ده هێنن. وه به ماڵيش: ئاژه ڵ ده كڕن و سه رى ده بڕن له سه ر گۆڕه كانيان، وه نه زر له خۆ ده گرن بۆ پياو چاكان،: بۆ نموونه : ئه گه ر يه كێكيان توشى به ڵايه ك هات ئه وا خێرێك له خۆى ده گرێت بۆ پياو چاكێك واته : ده ڵێت: حه زره تى غه وز هاوار ئه گه ر له و به ڵايه نه جاتم بێت ئه وا حه يوانێكم خێر بێت!!  وه هه يه ژيانيشى به گشتى ته رخان كردووه بۆ خزمه تى كه سانێك و سه رخستنى بيروباوه ڕێكى دوور له دين شه و و ڕۆژى له پێناودا به سه ر ده بات و هه موو هه وڵ و تێكۆشانێكى بۆ ئه وه ، وه هه روه ها ته نها به وه ش ناوه ستێت وه ته نها ژيانه كه ى بۆ غه يرى خوا بێت به ڵكو له و پێناوه شدا خۆى به خت ده كات و گيانى له ده ست ده دات!! كه واته ديارده ى شيرك بۆ خوا دانان زۆر بڵاوه ! وه ئه مه ش مه ترسييه كى زۆر گه وره يه ، ئه م مه ترسييه زۆر گه وره يه ڕوى كردۆته موسڵمانان، چونكه ئه م ديارده شيركانه هۆكارى نه هامه تی و دواكه وتوويى و زه ليلى و ژێرده سته يين له دونيادا، وه هۆكارى چونه ناو دۆزه خيشن له دواڕۆژدا. خواى گه وره له قورئانه كه يدا زيانه كانى شيركى بۆ ديارى كردووين و وورياى كردوينه ته وه لێيان، كه بريتيتن له مانه :

1،2- شيرك كرده وه كان هه ڵده وه شێنێته وه و خاوه نه كه ى توشى دۆڕان و زه ره رمه ندى ده كات:
(لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) [الزمر: 65].

3،4- شيرك هۆى دووركه وتنه وه يه له به هه شت و چوونه ناو دۆزه خه : (إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ) [المائدة: 72].

5- وه شيرك موسڵمانان پارچه پارچه ده كات و له بازنه ى گه وره و فراوانى حزبى خوا كه - هه موو موسڵمانانى ته نها خوا په رستى دونيا ده گرێته وه - ده رده كات بۆ ده ياها بازنه ى بچوكى فره حزبێتى كه به م پارچه پارچه يه تيه ش ناكۆك و لاواز ده بن و دوژمنان به سه رياندا زاڵ ده بن. جا له به ر ئه م هه موو زه ره رو زيانه ترسناكانه ى شيرك له دونياو دواڕۆژدا پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) يه ك له دواى يه ك گه له كانيان بێدار كردۆته وه له شيرك و ترساندويانن له عاقيبه ته كه يان، هه ر له نوح پێغه مبه ره وه (علیه السلام)
كه به قه ومه كه ى خۆى فه رموو: هه ر خوا به ته نها بپه رستن و پياوچاكان مه كه ن به شه ريكى خوا، به ڵام سه ركرده نه فام و سه ركه شه خۆپه رسته كان (المڵا)دژايه تيان كردن و به گه له كه يان ووت: (وَقَالُوا لَا تَذَرُنَّ آَلِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلَا سُوَاعًا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا) [نوح: 23] . واته : ئێوه واز مه هێنن له په رستراوه كانى ترتان جگه له خوا، وه واز مه هێنن له په رستنى ئه م پێنج پياوچاكه كه (ودّ)و(سواع)و(يغوث)و(يعوق)و(نسر) ه چونكه په رستنى ئه و پياوچاكانه سودى هه يه بۆتان و له خوا نزيكتان ده خاته وه . ئابه م شێوه يه پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) به رده وام بوون تاوه كو كۆتايى نێردراوانى خوا محمد(صلی الله علیه وسلم) كه گشت هۆكار و ده رگاكانى شيركى داخست و به ته واوى بن بڕى كرد له سه رده مى خۆيدا، ڕازى نه بوو كه كه س هاوارى بكاتێ و داواى فرياكه وتنى لێ بكات جگه له خوا، ڕازى نه بوو كه كه س له پله ى به ندايه تى به رزى بكاته وه بۆ پله ى په رستراوه تى، ده يفه رموو: (لا تطروني كما أطرت النصارى عيسى بن مريم إنما أنا عبدٌ فقولوا عبدالله ورسوله) (مشكاة المصابيح: 4897) . واته : من ته نها به نده ى نێردراوى خوام شايسته ى به ندايه تى بۆ كردن نيم و شايسته ى ئه وه نيم كه سوێندم پێ بخۆن و پشتم پێ ببه ستن و هاوارم بكه نێ، وه كاتێك كه بيستى موسڵمانێك ووتى: (ماشاء الله وشئت). واته : ئه گه ر خواو تۆ ويستتان لێ بێت!! پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) توڕه بوو وه فه رمووى: (أجعلتني لله نِداً؟) . واته : ئايا منت كرده شه ريك و هاوبه شى خوا؟!، (قل: ماشاء الله ثم شئت) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 136) . واته : بڵێ ته نها ئه گه ر خوا ويستى لێ بێت له پاشان تۆش ويستت لێ بێت. به م شێوه يه له جيهاد دابوو له ژيانيدا بۆ نه هێشتنى شيرك و ديارده كانى، بۆ ئه وه ى خه ڵكى به ته نها خوا بپه رستن، وه خه مى دواى مردنيشى بوو بۆيه له سه ره مه رگيدا فه رمووى: (لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد) (صحيح الجامع الصغير: 5108) . واته : نه فره تى خوا له جوله كه وگاوره كان بێت چونكه قه برى پێغه مبه ران و پياو چاكانيان ده كرده په رستگاو شوێنى نوێژو خواپه رستى.  ئه مه ى فه رموو بۆ ئه وه ى كه س له قه وموو ئوممه ته كه ى ئه و قه بره ى ئه ويش نه كا به په رستگاو مزگه وتى له سه ر دروست نه كات، وه له ترسى ئه وه ى قه بره كه ى له ژوورى عائيشه دا(خواى لێ ڕازى بێت) مايه وه و نه برا بۆ گۆڕستان. به ڵام به داخه وه دواى وه فاتى ئه و ڕۆژ به دواى ڕۆژ تاوه كو زياتر دوركه وينه وه له سه رده مه زێڕينه كه ى ئه و، ديارده كانى شيرك زياتر ده بێت له ناو موسڵمانانداو شه خس په رستى و گۆڕ په رستى بڵاو بۆته وه ، چه نده ها مزگه وت دروستكراون له سه ر گۆڕى پياوچاكان كه ئه وه بوو پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده ترسا تووشى ئوممه ته كه ى بێت. وه له وه ش زياتر شيرك لاى خه ڵكى به كارێكى خواپه رستى و باش ناسراوه ، ئه وه ى كه شه خس په رست بێت و ته واف بكات به ده ورى پياوچاكێك و حه يوانى بۆ سه ر ببڕێت ئه وا لاى خه ڵكى نه فام خواپه رستێكى باشه !! به ڵام ئه وه ى جێگاى سه ر سوڕمانه ئه وه يه كه ئايه به رده وام نابيستين له مامۆستايانى ئايينى كه ده ڵێن:  (العلماء ورثة الأنبياء) (صحيح سنن أبي داود: 3641) . واته : زانايان ميرات گرى پێغه مبه رانن (عليهم الصلاة والسلام)، به ڵێ زۆر ده بيستين به ڵام ئايه به ڕاستى ئه و ميراته ى پێغه مبه رانيان(عليهم الصلاة والسلام) وه رگرتووه ، كه بريتى يه له بانگه واز كردنى خه ڵكى بۆ ته نها خواپه رستى و دووركه وتنه وه له شيرك بۆ خوا دانان و گۆڕ په رستى؟! وه ئايه خه ڵكێكيان بانگ كردووه بۆ (توحيد الألوهية)؟!  له وه ڵامدا ده ڵێم به داخه وه زۆرێك له مه لاكانمان ئه و به شه ميراته يان وه رگرتووه كه باسى نوێژو ده ست نوێژو حه يزو غسل و ماره و ته ڵاق و سه رفتره و زه كات هتد...  وه سه باره ت به ته وحيديش ته نها ئه و ته وحيده ده ناسن كه هه موو موشريكه كان زۆرێكيان لێ ده زانى كه ئه ويش بريتی يه له به ته نها دانان له ناوو سيفات و كاره كانيدا. واته : ته نها خوا دروستكارو ڕزق و ڕۆزى ده رو به ڕێوه به ر و په روه ردگاره ، موشريكه كانيش باوه ڕيان به وه هه بوو كه ته نها خواى گه وره په روه ردگاره :  (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ) [الزخرف: 87] . وه له بوونه وه ردا ته نها يه ك خالق هه يه نه ك دوو خالقى هاوشێوه ى يه ك. وه ئه گه ر سه يرى گشت كتێبه كانى (علم الكلام)كه باسى عه قيده و ته وحيد ده كه ن بكه ين كه مالاكانمان ده رسيان له سه ر خويندون ده بينين ته وحيد لاى ئه وان ته نها ته وحيدى زات و سيفات و ئه فعاله كه به (توحيد الربوبية) ده ناسرێت، به ڵام ئه و ته وحيده ى تێدا نى يه كه مافى خوايه له سه رمان و بريتى يه له ته نها خواپه رستى (توحيد الألوهية والعبادة). وه زۆربه يان ئه و جۆره ته وحيده يان هه ر نه ش بيستووه ، هه رچه نده ئێمه ته نها بۆ ئه و ته وحيده دروست كراوين و پێغه مبه رانيش(عليهم الصلاة والسلام) بۆ ئه وه نێردراون، وه له به ر ئه و بێ ئاگاييه يان له و جۆره ته وحيده ده بينين به هه ڵه حاڵى بوون له ماناى ئه و جۆره ته وحيده (لا إله إلا الله) كه ده ڵێن ماناى بريتى يه له : (لاخالق ولا قادر على الإختراع إلا الله). واته : هيچ دروستكارێك نى يه جگه له خواى گه وره . وه ئه و بێ ئاگايى يه  له ماناو حه قيقه تى (لا إله إلا الله) وه له (توحيد الألوهية) واى كردووه كه بێ ئاگاش بن له ديارده كانى شيرك، وه هه ر وه كو چۆن (توحيد الألوهية) ناناسن، به هامان شێوه ش دژه كه ى و هه ڵوه شێنه ره وه كه ى نازانن كه بريتى يه له (شرك الألوهية)، واده زانن شيرك ته نها بريتى يه له وه ى باوه ڕت وابێت كه دوو خوا هه ن و دوو خالق هه نه !!، وه نازانن كه هاوار كردنه غه يرى خوا شه ريك بۆ خوا دانانه وه ك پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (الدعاء هو العبادة) (صحيح سنن أبي داود: 1479) . واته : پاڕانه وه و داوا لێ كردن په رستنه . وه خواى گه وره خه به رى داوه به شه خس په رستان كه خواى گه وره فه رمويه تى: (وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ) [فاطر: 13-14] . واته : ئه وانه ى ئێوه هاواريان ده ده نێ و لێيان ده پاڕێنه وه خاوه نى هيچ موڵكێك نين و هيچيان به ده ست نى يه ته نانه ت توێكڵى ناو خورماش، وه ئه گه ر هاواريان بكه نێ داواكارى ئێوه نابيستن، چونكه مردوون، وه ئه گه ر – بۆ نموونه بش بيستن وه ڵامتان ناده نه وه و تواناى ئه وه يان نى يه ، وه به وه ش ناوه ستێ كه وه ڵامتان ناده نه وه و سودتان پێ ناگه يه نن، به ڵكو ده شبن به دوژمنتان و بێ باوه ڕ ده بن له و شيركه ى كه كردوتانه كه بريتى بوو له وه ى ئه وانتان كرد بوو به شه ريكى خوا له داوا و پاڕانه وه . وه فه رموويه تى: (وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ) [الأحقاف: 5-6] . واته : كێ گومڕا تره له و كه سه ى كه جگه له خوا هاوار ده كاته كه سێك كه وه ڵامى ناداته وه تا ڕۆژى قيامه ت، وه بێ ئاگاشن له پاڕانه وه و هاواره كه يان و گوێيان لێ نى يه ، وه ئه گه ر خه ڵكيش كۆكرانه وه له ڕۆژى دوايى ئه وا ده بن به دوژمنيان، واته : ئه و پياو چاك و پێغه مبه رانه ى كه خه ڵكى هاواريان ده ده نێ ده بن به دوژمنى خه ڵكه كه ، وه بێ باوه ڕ ده بن به و په رستنه ى كه بۆيان ده كردن كه بريتى بوو له په رستنى داواو هاوارو پاڕانه وه لێيان . كه واته چه نده ها ئايه ت و حه ديس ده بيستن كه پێويستيان كردووه ته نها خوا بپه رسترێ و هاوار بكرێته ئه و به ته نها وه ك: (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) [الفاتحة: 4] . وه (وإذا سألت فاسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله) (رواه الترمذي: 2516، وأحمد: 2664، وصححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع الصغير: 7957).

به ڵام له گه ڵ ئه مه شدا زۆر له مه لاكان نه ك ئه مه به شيرك دانانێن به ڵكو به تاوانيشى دانانێن وه بگره به خۆشيان ده يكه ن، كه واته چۆن موسڵمانان واز له شيرك بهێنن له كاتێكدا كه ميرات گرانى پێغه مبه ران خۆيان توشى شيرك بوون و ناشزانن كه شيركه و گه وره ترين تاوانه ؟! به داخه وه له حوجره و مزگه وته كان بگره له جومعه و كۆلێژه شه رعيه كانيش ئه م جۆره كتێبانه ده خوێندرێت (علم الكلام) كه (توحيد اڵالوهيه )ى تێدا نى يه و شيركيش ناناسن وه له وه ش ناڕه حه تتر ده ڵێن ئه مه مه زهه بى شافيعی يه ، كه له ڕاستيدا ئيمامى شافيعى (ره حمه تى خواى لێ بێت) ته نها خوا په رست بووه و دژى ئه م زانسته بووه كه ئێستا زۆر له مه لاكان ده يخوێنن له بوارى عه قيده به ناوى (علم الكلام). فه رموويه تى:- (حُكمي في أهل الكلام أنْ يُضْرَبوا بالجريد والنعال وأن يُطاف بهم بين العشائر والقبائل، ويقال: هذا جزاء من ترك الكتاب والسنة وأقبل على الكلام). واته : بڕيارو حوكمى من بۆ ئه هلى كه لام ئه وه يه كه لێيان بدرێت به په لى دار خورما و به نه عل، وه بسوڕێندرێنه وه له نێوان هۆزو عه شيره ته كاندا بۆ ئه وه ى ڕيسوابن و خه ڵكى بيان ناسن و پێان نه خه ڵه تێن، وه ڕايگه يه ندرێت كه ئه مه سزاى ئه و كه سانه يه كه وازيان له قورئان و سوننه ت هێناوه و ڕويان كردۆته (كه لام). كه واته هۆى سه ره كى دووركه وتنه وه ى خه ڵكى له ته نها خواپه رستى و توش بوونيان به شيرك، بێ ئاگايى زۆرێكه له پێشه وايانى دين له ته وحيد وڕوو كردنه  عيلمى كه لامى فه يله سوفه كان له جياتى كه لامى خواو پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آلة وصحبة أجمعين.

ئاماده کردنی مامۆستیا عبداللطيف أحمد مصطفى

(مافی گشت موسلمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی ئه م بابه ته و گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده وه له کاتی بڵاو کردنه وه تکاییه ناوی ماڵپه ڕ یاخوت ناوی نوسه ره که ی له سه ر درابێت )