چوار كه‌س له‌وانه‌ى كه‌ به‌ر له‌عنه‌تى خوا ده‌كه‌ون

چوار كه‌س له‌وانه‌ى كه‌ به‌ر له‌عنه‌تى خوا ده‌كه‌ون

عَنْ أَبِي الطُّفَيْلِ عَامِرِ بْنِ وَاثِلَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : كُنْتُ عِنْدَ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ فَأَتَاهُ رَجُلٌ فَقَالَ : مَا كَانَ النَّبِيُّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يُسِرُّ إِلَيْكَ ؟

قَالَ : فَغَضِبَ ، وَقَالَ : مَا كَانَ النَّبِيُّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يُسِرُّ إِلَيَّ شَيْئَاً يَكْتُمُهُ النَّاسَ غَيْرَ أَنَّهُ قَدْ حَدَّثَنِي بِكَلِمَاتٍ أَرْبَعٍ .

قَالَ : فَقَالَ : مَا هُنَّ يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ ؟

قَالَ : قَالَ : ((لَعَنَ اللَّهُ مَنْ لَعَنَ وَالِدَهُ ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيْرِ اللَّهِ ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ آوَى مُحْدِثَاً ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ غَيَّرَ مَنَارَ الأَرْضِ)) صحيح مسلم رقم : (5096) .

واته‌ : من له‌ لاى (عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِب) بووم پياوێك هات بۆ لاى و وتى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چى شتێكى به‌ نهێنى به‌ تايبه‌ت به‌ تۆ وتووه‌ ؟

(عَلِي)ش توڕه‌بوو و فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هيچ شتێكى به‌ نهێنى به‌ تايبه‌ت به‌ من نــه‌وتووه‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكى شاردبێته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ چوار وته‌ى به‌ من فه‌رمووه‌ .

وتى : ئه‌و وتانه‌ چين ئه‌ى فه‌رمانڕه‌واى ئيمانداران ؟

فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى : له‌عنه‌تى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌عنه‌ت ده‌كات له‌ باوكى خۆى ، وه‌ له‌عنه‌تى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه‌ حه‌يوان سه‌رده‌بڕێت بۆ جگه‌ له‌ خوا ، وه‌ له‌عنه‌تى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه‌ بيدعه‌چيه‌ك ده‌گرێته‌ خۆى و په‌ناى ده‌دات و پشتگيرى لـێده‌كات ، وه‌ له‌عنه‌تى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه‌ نيشانه‌ى نێوان زه‌وى و زار ده‌گۆڕێت .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى : مامۆستا : مـحمد عبد الرحمن لطيف