Blogging Gadgets











هاوسه‌رگیری سونبولی خۆشه‌ویستی وهێلانه‌ی وه‌فاداری یه‌
سەردان :
٥٠٦١
     &  
فۆنت :
+
&
-

هاوسه‌رگیری سونبولی خۆشه‌ویستی وهێلانه‌ی وه‌فاداری یه‌

دياره‌ ژيان ڕه‌وڕه‌وه‌ى به‌رده‌وامه‌ وه‌مرۆڤ به‌ چه‌نده‌ها قۆناغ تێ ده‌په‌ڕێ كه‌ هه‌رقۆناغێك له‌گه‌شه‌ى مرۆڤ زۆر جياوازه‌ له‌وه‌كه‌ى  ديكه‌ى وه‌ هه‌ر قۆناغێكيش سوودى خۆى هه‌يه‌ وه‌يه‌كێك له‌و قۆَناغانه‌ش (قۆناغى لاوێتى )ه‌.كه‌ لاو چه‌نده‌ها حه‌زو ئاره‌زووى هه‌مه‌جۆرى تێدا چه‌كه‌ره‌ ده‌كات وه‌چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ش له‌ خه‌ياڵى دێته‌ جووڵه‌ يه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ش (پرۆژه‌ى هاوسه‌رگيرى )ه‌. كه‌ ئاينى پبرۆزى ئيسلام  به‌رنامه‌يه‌كى زۆر جوانى بۆ داڕشتووه‌ كه‌ ئه‌م پرۆژه‌يه‌ به‌جوانترين شێوه‌ ڕازاوه‌ته‌وه‌ وه‌پڕه‌ له‌سوودى هه‌مه‌ لايه‌نه‌ ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت (وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) .  ووشه‌ى (الْأَيَامَى) له‌ زمانه‌وه‌نيدا واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ نه‌چوونه‌ته‌ دونياى هاوسه‌ر گيريه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێرومێ . وه‌ ابن سيده‌ ده‌ڵێت الايم واته‌: ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ مێرديان نه‌كردووه‌ وه‌ ئه‌و پێاوانه‌ى كه‌ خێزانيان نى يه‌

سووده‌كانى هاوسه‌ر گيرى

هاو سه‌رگيرى چه‌نده‌ها سوودى دونيا ى وئاينى هه‌يه‌ له‌ وانه‌

1-هاوسه‌رگيرى يه‌كێكه‌ له‌ نازو نيعمه‌ته‌كانى خوا به‌سه‌ر به‌نده‌كانييه‌وه‌ وه‌كو ده‌فه‌رمووێت:(وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) سورة الروم (21) واته‌  : يه‌كێك له‌نيشانه‌كانى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌له‌خۆتان ئافره‌تى بۆ دروست كردوون (مه‌به‌ست حه‌وايه‌ كه‌له‌په‌راسووى ئاده‌م دروست كراوه‌) بۆ ئه‌وه‌ى ببن به‌هۆى پشوو و ئارامى بۆ پياوان, وه‌سۆزو به‌زه‌يى و خۆشه‌ويستى خستۆته‌ نێوانتانه‌وه‌, به‌ڕاستى له‌م شته‌دا چه‌نده‌ها نيشانه‌ى گه‌وره‌يى خواى گه‌وره‌ى تێدايه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌بيربكه‌نه‌وه‌. له‌ م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا خواى په‌روه‌ردگار فێرمان ده‌كات كه‌ هاوسه‌رگيرى مۆڵگه‌ى دڵنياى ودڵنه‌واى يه‌ وه‌ هه‌روه‌ها هاوسه‌رگيرى كردووه‌ به‌ پۆشاك وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ ) البقرة (187) واته‌ : ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه‌ و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان  وه‌هه‌روه‌ها به‌ گێڵگه‌ ناوى بردووه‌ وه‌كو ده‌فه‌ رمووێت : (نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ...)  سورة البقرة (223) واته‌ : ژنانى هاوسه‌رتان كێڵگه‌ن بۆتان شوێنى چاندنى وه‌چه‌ن ، جا به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه‌ ناو كێڵگه‌كه‌تانه‌وه‌ .

2-هاوسه‌رگيرى له‌ ڕێبازى پێغه‌مبه‌رانه‌ (سڵاوى خوايان لێ بێت )وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ....)  سورة الرعد(38)

وه‌پێغه‌مبه‌ر موسى (سڵاوى خواى لێ بێت )چه‌نده‌ها ساڵ شوانى كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ماره‌يى هاوسه‌ره‌كه‌يدا وه‌كاتێك كۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن (صلى الله‌ عليه‌ وسلم ) پرسياريان له‌خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر كرد ده‌رباره‌ى په‌رستشه‌كانى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا(صلى الله‌ عليه‌ وسلم )بۆيان ده‌ركه‌وت به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆياندا ئه‌مان زۆر كه‌م ته‌رخه‌من بۆيه‌ يه‌كێك له‌ بڕياره‌كانيان ئه‌وه‌ بوو كه‌ ژن نه‌هێنن...................

له‌ پاشان كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ عليه‌ وسلم) ئه‌م هه‌واڵه‌ى پێ گه‌يشت چووه‌ سه‌ر مينبه‌رو فه‌ رمووى (مابال اقوام قالوا  كذا وكذا  لكني اصلى وانام واصوم وافطر واتزوج النساء فمن رغب عن سنتي فليس مني)واته‌ :ئه‌وه‌ چيه‌ كۆمه‌ڵێك هاتوون هه‌ندێك قسه‌يان وتووه‌ پاشان فه‌رمووى (من نۆێژده‌كه‌م وده‌يشنوم هه‌ندێك جاريش ڕۆژووى سووننه‌ت ده‌گرم و نايگرم وه‌ژنيش ده‌هێنم وه‌هه‌ركه‌سێكيش له‌ ڕێبازم لابدا ئه‌وه‌ له‌ من نى يه‌ )

3-خواى په‌روه‌ردگار فه‌ رمان به‌به‌نده‌كانى ده‌كات كه‌ هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ بنێن وه‌كو ده‌فه‌رمووێت :( وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) سورة النــور(32) واته‌ : ئێوه‌ هاوسه‌رگيرى بكه‌ن و له‌چاكه‌كانتان بخوازن له‌به‌نده‌ى پياوو ئافره‌ت, وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ژار بن ئه‌وا خواى گه‌وره‌ به‌فه‌زڵ و چ اكه‌ى خۆى ده‌وڵه‌مه‌نديان ده‌كات. به‌ڕاستى ده‌وڵه‌مه‌ندى خواى گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌, وه‌زۆر زانايه‌.

4- پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا فه‌رمانێكى گشتگير ده‌كات كه‌ تێدا لاوه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێت :(يامعشر الشباب من استطاع منكم الباءة  فليتزوج  فانه اغض للبصر واحصن للفرج ومن لم يستطع  فعليه بالصوم  فانه  له وجاء ) رواه مسلم واته‌:ئه‌ى كۆمه‌ڵى لاوان هه‌ ركه‌سێكتان تواناى هاو سه‌رگيرى هه‌ يه‌ بائه‌ نجامى بدات چونكه‌ چاوه‌كانتان ده‌پارێزێت له‌ تاوان وه‌داوێنتان پاك ڕاده‌گرێت وه‌هه‌ركه‌سێكتانيش نه‌يتوانى با ڕووژو بگرێت چونكه‌ ڕۆژوو قه‌ڵغانه‌ )

5-هاوسه‌رگيرى به‌ده‌ستهێنانى باشترين خێرى دونيايه‌ عن عبدالله ابن عمر (ڕه‌زای خوای لێبێت)قال :(الدنيا متاع وخير متاع الدنيا المراة الصالحة )رواه مسلم . واته‌ :دونيا چێژوه‌رگرتنێكى كاتى يه‌ وه‌ خێرترين چێژورگرتنێكيش ئافره‌تێكى له‌باره‌ (باشه‌ )

6-هاوسه‌رگيرى نيوه‌ى باوه‌ڕه‌ : فقد روى الحاكم عن انس (ڕه‌زای خوای لێبێت)ان النبى (صلى اللة علية وسلم)  قال:(من رزقه الله امراة صالحة فقد اعانه الله على شطر دينه فليتق الله فى الشطر الثانى ).  واته‌:هه‌ر كه‌سێك خوا ئافره‌تێكى چاكى به‌ نسيب بكات ئه‌وه‌ نيوه‌ى باوه‌ڕى به‌ ده‌ست هێناوه‌ باله‌ خوايش بترسێ له‌ ته‌واو كردنى ئه‌و نيوه‌كه‌ى ترى

 7- پێغه‌ مبه‌رى خوا (صلى الله‌ عليه‌ وسلم )ڕێگرى كردووه‌ پێداگرى بكه‌ى له‌ په‌رستشدا له‌ سه‌ر مافى خێزانه‌كه‌ت وه‌كو فه‌رموويه‌تى به‌ (عبد الله‌ كوڕى عه‌مرى كوڕى عاص ) (ڕه‌زاى خوايان لێ بێت) :( الم اخبرك انك تصوم النهار وتقوم الليل فقلت :بلى يارسول الله قال :فلا تفعل صم وافطر وقم ونم فان لجسدك عليك حقا وان لعينك عليك  حقا وان لزوجك عليك حقا)........ واته‌ : بيستومه‌ كه‌ تۆ به‌ڕۆژبه‌ڕۆژويت و به‌ شه‌و شه‌ونۆێژ ده‌كه‌ى ( عبد الله‌) ش فه‌رمووى به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ريش (صلى الله‌ عليه‌ وسلم )فه‌رمووى :وامه‌كه‌ ڕۆژوى سونه‌ت بگره‌و هه‌ندێك جاريش مه‌ يگره‌ شه‌و نۆێژ بكه‌و بيشنوو چونكه‌ لاشه‌ت مافى له‌ سه‌رته‌ وه‌چاوه‌كانت مافى له‌ سه‌ رته‌ وه‌هاوسه‌ره‌كه‌تيش مافى له‌ سه‌رته‌ ........)

8- هاوسه‌رگيرى هۆكارێكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتى خواو ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه‌ وسلم )فه‌رموويه‌تى (ثلاثة حق على الله عونهم :المكاتب الذى يريد الاداء والناكح الذى يريد العفاف والمجاهد فى سبيل الله )  رواه الترمذى والنسائى وابن ماجه واته‌ :سێ كۆمه‌ڵ هه‌ن مافيان به‌ سه‌ ر خواوه‌ هه‌يه‌ كه‌ پاڵپشتيان بكات (........ئه‌و كه‌ سه‌ى كه‌ هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ ده‌نێ و مه‌ به‌ستى داوێن پاكيه‌......)

9- هاوسه‌رگيرى هۆكارێكه‌ بۆ زيادبوونى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و شوێن كه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ عليه‌ وسلم)  وه‌كو ده‌فه‌رمووێت :(تزوجوا الودود الولود فانى مكاثر بكم الامم ) رواه ابو داود والنسائى  واته‌ :هاوسه‌ رگيرى پێك بهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وئافره‌تانه‌ى  كه‌ به‌ سۆزن  و منداڵيان زۆر ده‌بێت چونكه‌ به‌و بۆنه‌ يه‌وه‌ شوێن كه‌وتوانم زۆر ده‌بن .

10- هاوسه‌رگيرى ڕێگره‌ له‌ زۆربه‌ى تاوانه‌كان چونكه‌ زۆربه‌ى  ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ڕوده‌ده‌ن له‌لايه‌ن ئه‌و لاوانه‌وه‌يه‌كه‌ (بێ هاوسه‌رن)

11-هاوسه‌رگيرى پارێزه‌رى ده‌روون و ئاره‌زووه‌ له‌ كه‌وتنه‌ داوى خراپه‌وه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا(صلى الله‌ عليه‌ وسلم )ده‌فه‌رمووێت :(...فانه اغض للبصر واحصن للفرج ) واته‌ :هاوسه‌رگيرى پارێزه‌رى چاو و داوێنه‌ له‌ خراپه‌كارى)

12- هاوسه‌رگيرى زۆرێك له‌ ده‌رگاى په‌ رستشه‌كان واڵاده‌كات بۆ پياوان وژنانيش كه‌ به‌ته‌نها له‌م پڕۆژه‌ ده‌ستيان ده‌كه‌وێت  وه‌كو پێكه‌وه‌نانى ژيانێكى خۆشبه‌ختانه‌ و دروست وه‌هه‌روه‌ها ئامۆژگاريكردنى  يه‌كتر وه‌ده‌سته‌به‌ركردنى مافى يه‌كتر وه‌سۆزو به‌زه‌يى له‌ نێوانياندا  كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى هۆكارى نزيك بوونه‌وه‌ن له‌  خواى گه‌وره‌ به‌ڵكو ته‌نانه‌ت جوتبونيان پاداشتى له‌ سه‌ ر وه‌رده‌گرن وه‌كو پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت:( وفى بضع احدكم  صدقة قالوا : يارسول الله اياتى احدنا شهوته ويكون له فيها اجر ؟قال:( ارايتم لو وضعها فى حرام اكان عليه وزر ؟فكذلك اذا وضعها فى الحلال كان له اجر ) واته‌ :چوونه‌ لاى خێزانتان پاداشتى له‌ سه‌ره‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانيش فه‌ رموويان :ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئايا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئاره‌زووكانمان (جيماع كردن )پاداشتى له‌ سه‌ره‌ ؟پێغه‌مبه‌ريش فه‌رمووى :ئه‌ى ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئاره‌زووه‌ى له‌ شوێنێكى قه‌ده‌غه‌كراوداجێ به‌جێكرد ئايا تاوانى له‌ سه‌ر نى يه‌؟  به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكى حه‌ڵاڵدا دايبنێ  پاداشتى له‌سه‌ره‌ .

پێشينان وپرۆژه‌ى هاوسه‌رگيرى

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى پێشينانى ئه‌م ئومه‌ته‌ زياتر بايه‌خيان داوه‌ به‌ ڕێبازى  پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ عليه‌ وسلم ) وه‌له‌كرده‌وه‌كانيان دا زۆر به‌ جوانى ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ بويه‌ ده‌بينين زياتر سووربون له‌ سه‌ر پێكه‌وه‌نانى ژيانى هاوسه‌رێتى .

روى البخارى عن سعيد بن جبير قال : قال لى ابن عباس :هل تزوجت ؟ قلت لا قال : فتزوج فان خيرهذه  الامة اكثرها نساء  . واته‌ : له‌سعيدى كوڕى  جوبيره‌وه‌ ووتى : ابن عباس پێ ووتم : ئايا ژنت هێناوه‌ ؟منيش ووتم : نه‌خێر ئه‌ويش ووتى : ژن بهێنه‌ چونكه‌ چاكترينى ئه‌م ئومه‌ته‌ ئه‌وانه‌ن ژن زۆر دێنن . 

روى عن ميسرة انه قال قال لى طاوس : لتنكحن او لاقولن لك ما قال عمر لابى الزوائر : ما يمنعك من النكاح الا عجز او فجور  . واته‌ : له‌ (مه‌يسره‌وه‌ )وتوويه‌تى (طاوس) پێ وتووم : ئه‌بێت هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ بنێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ت پێ ئه‌ڵێم وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ ئيمامى ( عمر ) به‌ (ابو زوائر ) وتوويه‌تى : هيچ شتێك ڕێگريت لێ ناكات له‌ هاوسه‌رگيرى مه‌گه‌ر بێ ده‌سڵاتى و بێ دينى نه‌بێت .

 روى عن طاوس انه قال : لايتم نسك الشاب حتى يتزوج . واته‌ : په‌رستشى لاوان ته‌واو نى يه‌ تاوه‌كو هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ نه‌نێن

"روى عن ابن مسعود (رضى الله عنه ) انه قال : لو لم اعش او لم اكن فى الدنيا الاعشرا لاحببت ان يكون عندى زوجة "واته‌ : مه‌گه‌ر نه‌ژيم يان بزانم كه‌ده‌ ڕۆژ ده‌ژيم ئه‌وه‌ حه‌زم ده‌كرت كه‌ هاوسه‌رێك پێكه‌وه‌ بنێم

نقل ابن قدامة عن الامام احمد ايضا انه قال : من دعاك الى غير التزويج فقد دعاك الى غير الاسلام . واته‌ : هه‌ركه‌سێك بانگى كردى بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هاوسه‌رگيرى ( ژن هێنان ) ئه‌وه‌ بانگى كردووى بۆ نه‌فامى ودوور له‌ دينى .

كان يعقوب يدخل على المهدى ليلا ويرفع اليه النصائح فى الامور الحسنة الجميلة .............وتقوية الغزاة وتزويج العزاب . واته‌ : پياوچاكێك به‌ناوى (يعقوب ) ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌چووه‌ لاى گه‌وره‌ى موسڵمانان (مهدى) بۆ ئامۆژگرى كردن له‌بوارى چاكه‌كردن وهاندانى لاوان بۆ هاوسه‌رگيرى   

شه‌رع ناسان و پرۆژه‌ى هاوسه‌رگيرى

زانايان و شه‌رع ناسان به‌درێژاى مێژووى ئيسلامى چه‌نده‌ها باس و خواس و ئاماژه‌يان كردووه‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌ پيرۆزه‌ له‌ نێو په‌رتۆكه‌ كانياندا له‌وانه‌

كمال ابن الهمام له‌شه‌رحى (فتح القدير)دا ده‌فه‌رمووێت :  هاوسه‌رگيرى نزيكترين كرده‌يه‌كه‌ له‌ په‌رستشه‌كان به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ سه‌رقاڵبوون به‌هۆيه‌وه‌ زۆر باشتره‌ له‌نه‌بوونى وه‌ژيانى پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامى خوايان لێ بێت ) باشترين پێشه‌نگه‌ بۆ هه‌موو لايه‌ك كه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران تا كه‌نارى مردن خاوه‌نى هاوسه‌ربوون كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌ له‌ سه‌ر پيرۆزى و گه‌وره‌ى (پرۆژه‌ى هاوسه‌رگيرى ) وه‌ئه‌گه‌ر ووردبينه‌وه‌ له‌ده‌رئه‌نجامه‌ باشه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌يه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌پڕه‌ له‌كرده‌وه‌ى جوان و به‌سوود وه‌كو (پاڵاوتنى ڕه‌وشت و فێربوونى ئارام گرتن له‌گه‌ڵ ژيان و خيزاندا –به‌خێوكردن وپه‌روه‌رده‌ى منداڵ – پاكى و خۆپاراستن له‌ داوێن پيسى ...........

 وه‌هه‌روه‌ها (ابن رشد )ده‌فه‌رمووێت : به‌ڵام هاوسه‌رگيرى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى كرده‌يه‌ك و پرۆژه‌يه‌كى  زۆر پێويسته‌  .... به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لاوێك له‌ خۆى ده‌ترسا كه‌ بكه‌وێته‌ داوى تاوان وداوێن پييسيه‌وه‌ ئارامى  له‌ سه‌ر ناكرێ  ئه‌وه‌ پێويسته‌ زۆر به‌زووى ئه‌م كرده‌يه‌ ئه‌نجام بدات چونكه‌  واجب ده‌بێت له‌سه‌رى .

الكاسانى ده‌فه‌رمووێت : جياوازى و دوودڵى تێدا نيه‌  كه‌ هاوسه‌رگيرى پێويسته‌ وه‌هه‌ركه‌سێك زانى كه‌ تووشى تاوان ده‌بێت و ئارام له‌سه‌ر بێ ژنى ناگرێ وتواناى ژن هێنانيشى هه‌يه‌ ئه‌وه‌ تاوان بار ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌يهێنێ

ئيمامى( قرطبيش ) ده‌فه‌رمووێت : ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى ژن هێنانى هه‌يه‌ وه‌ده‌ترسێ بكه‌وێته‌ داوى شه‌هوه‌ت بازى وتاوانه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێويسته‌ له‌ سه‌رى كه‌ ژن بهێنێ .

شيخ الاسلام ابن تيميه‌ ده‌فه‌رمووێت : ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ پێويستىكرد  و حه‌زى له‌ژن هێنان بوو وه‌زانى به‌ نه‌هێنانى تووشىهه‌ڵه‌ و تاوان ده‌بێت ئه‌وه‌ پێويسته‌ ژن بهێنێ پێش حه‌ج كردن  به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانى تووشى تاوان نابێت ئه‌وه‌ با حه‌جه‌كه‌ى له‌ پێشدا ئه‌نجام بدات .

تێڕوانينى كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ هاوسه‌رگيرى

هاوسه‌رگيرى له‌ناخى مرۆژدا ڕواوه‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونيدا بۆيه‌ ده‌بينى هه‌موو گۆمه‌ڵگه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ بايه‌خيان پێداوه‌ وه‌به‌گرنگيان ژماردووه‌ له‌به‌ربوونى چه‌نده‌ها سوودى هه‌مه‌ لايه‌نه‌ كه‌ له‌م پرۆژه‌يه‌دا تێدا به‌رهه‌م وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاوێك  بخشێنين به‌مێژووى  ئه‌و گۆمه‌ڵگانه‌ى كه‌ مووسڵمانيش نه‌بوون ده‌بينين ( هاوسه‌رگيرى ) پرۆژه‌يه‌كى زۆر پيرۆزو جوان بووه‌ له‌ نێوانياندا به‌ڵكو له‌ بيرو باوه‌ڕى هه‌ندێكياندا وابووه‌ كه‌هه‌ ركه‌سێك مردبێ و ژنى نه‌هێنابێت ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ سۆزو به‌زه‌يى خوا ده‌رچووه‌ 

بۆنموونه‌ له‌ساڵى 1661 زايينى دا لويسى چوارده‌مين بڕيارێكى ده‌ركرت به‌ لێبووردنى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هاوسه‌ريان پێكه‌وه‌  ناوه‌ و ته‌مه‌نيان له‌نێوان 15-25ساڵه‌ وه‌له‌ساڵى 1798 زايينى دا ياسايه‌كى به‌رقراركرد به‌دانانى باج له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ته‌مه‌نيان له‌سه‌رووى بيست ساڵه‌وه‌ بێت وهاوسه‌ريان پێكه‌وه‌ نه‌نابێت

وه‌له‌سه‌رده‌مى نۆێشدا نووسه‌رێكى وه‌كو (ول ديورانت) ده‌ڵێت :

مرۆڤه‌كان له‌ڕابردوودا هاوسه‌ريان زوو پێكه‌وه‌ ده‌نا وه‌ئه‌مه‌ش له‌ ڕاستيدا چاره‌سه‌رێكى دروسته‌ بۆ زۆرێك له‌ كێشه‌ سه‌رجێیه‌ ‌كان به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا هاوسه‌رگيرى دواده‌خرێت به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س هه‌ن هه‌ر ئاماده‌نين خێزان پێكه‌وه‌ بنێن وه‌ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه‌ياسا داده‌ڕێژن بۆ كارئاسانى له‌ پرۆژه‌ى هاوسه‌رگيرى ئه‌وه‌ به‌ڕاستى توانيويانه‌ بچنه‌ قوڵايى كێشه‌كانه‌وه‌ به‌تايبه‌تى كێشه‌ى سه‌رجێی وپاشان چاره‌سه‌ركردنى .

ده‌رئه‌نجامه‌ باشه‌كانى زوو هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ نان

1- به‌ده‌ست هێنانى سووده‌كانى هاوسه‌رگيرى وه‌كو له‌ پێشه‌وه‌ ئامه‌ژه‌مان پێكرد

2- ده‌ربازبوون له‌ گێچه‌ڵى شه‌هوه‌ت بازى : زۆريك له‌لاوانى كوڕ وكچ له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست ئاره‌زووبازى يه‌وه‌ به‌تايبه‌تى  ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌مه‌نيان به‌سه‌ر چووبێت ئه‌وه‌ تووشى دوو ئه‌نجام ده‌بنه‌وه‌ كه‌ سێيه‌ميان  نى يه‌ يان ئه‌وه‌تا ئه‌بێت بكه‌ونه‌ شكاندنى سنوورى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه‌ يان خواى په‌روه‌ردگار ده‌يانپارێزێت و ده‌كه‌ونه‌ به‌ره‌نگارى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانيانه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌م به‌ره‌نگاريه‌ ده‌مێننه‌وه‌  .

3- به‌رقراربوونى بارى ده‌روونى و جه‌سته‌يى : چونكه‌ هاوسه‌رگيرى مۆڵگه‌ى سۆزو ئارامى و دڵنه‌واى ودڵنايى يه‌ وه‌گو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت :(وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) سورة الروم (21) واته‌ : يه‌كێك له‌نيشانه‌كانى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌له‌خۆتان ئافره‌تى بۆ دروست كردوون (مه‌به‌ست حه‌وايه‌ كه‌له‌په‌راسووى ئاده‌م دروست كراوه‌) بۆ ئه‌وه‌ى ببن به‌هۆى پشوو و ئارامى بۆ پياوان, وه‌سۆزو به‌زه‌يى و خۆشه‌ويستى خستۆته‌ نێوانتانه‌وه‌, به‌ڕاستى له‌م شته‌دا چه‌نده‌ها نيشانه‌ى گه‌وره‌يى خواى گه‌وره‌ى تێدايه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌بيربكه‌نه‌وه‌. وه‌لێكۆڵينه‌وه‌ نوێه‌ كان ئاماژه‌ بۆ كاريگه‌رىو سوودى هاوسه‌رگيرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رقراربوونى بارى ده‌رروونى و جه‌سته‌ى وكۆمه‌ ڵايه‌تى له‌ سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌كو يه‌كێك  له‌ نووسه‌ره‌ ئه‌وروپييه‌كان ده‌ڵێت : قه‌يره‌يى خاوه‌نه‌كه‌ى تووشى بارى ده‌روونى و سيفه‌تى خراپ ده‌كات   , به‌ڵكو بێسۆزى و توڕه‌يى و توندڕه‌ويى له‌ ناخى مرۆڤدا ده‌ڕوێنێ  وه‌هاوسه‌نگ نابێت له‌ژيانيدا

4- هه‌ست كردن به‌به‌رپرسيارێتى :  زانست و پروه‌رده‌كردن له‌م ڕۆژگاره‌دا وا ژيانى لاوان داده‌ڕێژيّت  كه‌ پشت به‌ جگه‌ له‌ خۆيان ببه‌ستن بۆيه‌ لاوێك 16ساڵ ده‌خوێنێ وبه‌درێژاى ئه‌م ته‌مه‌نه‌ قورسايى ده‌خاته‌ سه‌ر ماڵه‌وه‌يان وپاره‌يه‌كى واى له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ دابين ناكرێت كه‌ بتوانێ ژيانى خۆى دابين بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاوسه‌رگيرى لاو ده‌كاته‌ خاوه‌ن به‌ر پرسيارێتى و خۆى هه‌وڵ بۆ خۆى ئه‌دات

5- په‌روه‌رده‌كردنيكى ڕاست ودروستى منداڵان : ئه‌گه‌ر هاتوو لاو زوو هاوسه‌رى پێكه‌وه‌ نا ئه‌وه‌ بێگومان  ته‌مه‌نى خۆى له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى منداڵه‌كانى ئێجگار جياواز  نابێت به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ له‌ كێشه‌ى منداڵكانى تێ نه‌گات هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تيه‌كانى نه‌كات

6- هاوكارى منداڵان بۆ دايكان و باوكان : زوو ژن هێنان به‌ رهه‌مى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ منداڵيان زوو پێبگات و زوو گه‌وره‌ بن به‌شێوه‌يه‌ك كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌توانن قورسايى كاروبارى ناوماڵ ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ى ماڵيش له‌ سه‌ر باوك و دايكيان سووك بكه‌نه‌وه‌

7- به‌ده‌ست هينانى منداڵى چاك (صالح) : به‌ڕاستى زوو هاوسه‌ر پێكه‌وه‌نان زۆر جار بوار له‌به‌رده‌م دايك و باوك فه‌راهه‌م ده‌كات كه‌ به‌ جوانى و دروستى منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن بێ گومان له‌ ئه‌نجامى ئه‌مه‌شدا منداڵه‌كانيان چاك (صاڵح) ئه‌بن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكى پڕ خێر وفه‌ڕه‌ بۆ دايكان و باوكان  ته‌نانه‌ت دواى مردنيشيان وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله‌ عليه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى :  (اذا مات الانسان انقطع عنه عمله الا من ثلاثة صدقة جارية او علم ينتفع به او ولد صالح يدعو له ) رواه مسلم  واته‌ : مردوو له‌ دواى خۆى كردوه‌كانى پێ ناگات ته‌نها له‌ سێبواردا نه‌بێت : خێرێكى نه‌بڕاوه‌ يان زانستێك كه‌ له‌ دواى خۆى سوودى لێوه‌ربگيرێ يان منداڵێكى چاكه‌كار كه‌ دوعاى خێرى بۆ بكات

8-زوو منداڵبوون :زوو هاوسه‌رگيرى زوو منداڵبوونى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌ زوومنداڵبوونيش لێهاتووى و زيره‌كى له‌ منداڵه‌كه‌دا فه‌راهه‌م ده‌كات وه‌كو ماوردى ده‌ڵێت :(چاكترين و لێهاتووترين منداڵ له‌ ڕووى جه‌سته‌ و ڕه‌وشته‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌يه‌ كه‌ دايكى ته‌مه‌نى له‌ نێوان بيست تا سى ساڵدايه‌   )

ئاماده‌كردنى : پشتيوان محمد





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٤/٠٩/٠٩
         
هاووپۆل / بەش : پەروەردە و خێزان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌