Blogging Gadgets











خوشکی به‌ڕێزم په‌شیمانم له‌ڕابردووم تۆش گوێم لێ گره‌ و بڕیاربده‌
سەردان :
٢٥٠٢
     &  
فۆنت :
+
&
-

خوشکی به‌ڕێزم په‌شیمانم له‌ڕابردووم تۆش گوێم لێ گره‌ و بڕیاربده‌

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

پێشه‌كى نووسه‌ر

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ...

وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ...وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ...أَمَّا بَعْدُ :

سوپاس وستايشى خوداى گه‌وره‌ ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى كات به‌سه‌ربچێ رێگاى راستى نيشان دام ، ئه‌و ڕێگايه‌ى كه‌ گرتمه‌به‌ر وا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ كه‌سێكى ته‌واوم ، من خۆم وه‌ك كچێك مه‌به‌ستم له‌ نووسينى ئه‌م ناميلكه‌يه‌ ئه‌ويه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ دڵمدا شاراوه‌يه‌ باسى بكه‌م ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى خوشكانى ترى ئه‌و رێگايه‌ى كه‌ من گرتمه‌ته‌ به‌ر ئه‌وانيش په‌يره‌وى بكه‌ن ، و بيگرنه‌ به‌ر ، كه‌ بريتيه‌ له‌ فرمانى خواى گه‌وره‌ . داواكاريشم له‌ خواى گه‌وره‌ ـ خوشكى خوێنه‌رم ـ تۆى ئازيز و خۆشه‌ويست كه‌ ده‌ست ده‌به‌يت بۆ ئه‌م ناميلكه‌يه‌ پێش خوێندنه‌وه‌ى له‌ دڵى خۆتدا بڕيارى ئه‌وه‌ بده‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م باسه‌ تۆ به‌ڕێز ده‌گرێته‌وه‌ په‌يڕوى بكه‌يت ، چونكه‌ داوا و فرمانى خواى گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يه‌تى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ داواكارم له‌ خواى ته‌عالا هه‌موومان ـ من و تۆى به‌ڕێزيش ـ له‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆيدا بحه‌وێنتێته‌وه‌ ، و سه‌رفه‌رازى هه‌ردوو دونيامان بكات ... جا خۆشكه‌كه‌م سه‌ره‌تا پێت ده‌ڵێم : (( السلام عليكم ورحمة الله و بركاته )) ... كه‌ سه‌لامى به‌هه‌شتيانه‌ له‌ به‌هه‌شتدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌تادا بزانيت ، كه‌ من له‌م باسه‌مدا جگه‌ له‌ خێر و سه‌لامه‌تى تۆى به‌ڕێز نه‌بێت هيچى ترم مه‌به‌ست نيه‌ .

خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌م : من كچێكى موسڵمانم ناوم ( نيانه‌ ) زۆر په‌شيمانم له‌ ڕابردووم ، و دڵخۆشم له‌وه‌ى كه‌ ئێستا تيايدا ده‌ژيم ، خوشكه‌كه‌م : له‌ ڕابردوو رێگه‌يه‌كم بزر كردبوو كه‌ فرمانى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌سه‌ر بوو ، به‌ڵام ئێستا سوپاس بۆ خوا ئه‌و رێگايه‌ى پيشان دام دواى ئه‌وه‌ى كه‌ بيرم كرده‌وه‌ بريارمدا ببم به‌ كچێكى باڵاپۆش ، ئه‌وه‌يش به‌يارمه‌تى خواى په‌روه‌ردگار ، پاشان به‌ هۆى خۆيندنه‌وه‌يه‌كى زۆر له‌ ناميلكه‌ و كتێبه‌ نوسراو و بڵاوكراوه‌كانى هه‌ردوو سايتى : (ڕێگاى ڕاست) و ( سايتى به‌هه‌شت ) كه‌ ئه‌و رێگايه‌يان نيشان دام ، كه‌ فرمانى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يه‌تى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، بريارم دا تاكات به‌سه‌رنه‌چوه‌ ئه‌و جله‌ى كه‌ ته‌نيا چه‌ند كاتێكى كورت له‌به‌رى ده‌كه‌م ، و پاشان ده‌مخاته‌ به‌ر ڕقى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، ئه‌و جله‌ى كه‌ بۆ چاو برسيه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ كه‌ هه‌رگيز تێرنابن له‌سه‌يركردن !! بگره‌ گاڵته‌شم پێ ده‌كه‌ن ـ و له‌ جياتى يه‌ك تاوان دوو تاوان توشى خۆم ده‌كه‌م !! كه‌ ڕۆژى دوايشى هات ئه‌و چاو برسيانه‌ى ، كه‌ له‌ دونيادا جلى ته‌سكم بۆيان له‌ به‌رده‌كرد !! نه‌ به‌ هانامه‌وه‌ دێن نه‌ ده‌شمناسنه‌وه‌ ، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رموێت : ( يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ ) ( عبس : 34 ـ 37 ) ، واته‌ : ڕۆژێك دادێت كه‌ مرۆڤ له‌ برا ودايك وباوك و هاوسه‌ر وڕۆڵه‌كانى هه‌ڵدێت و ڕاده‌كات ، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ركه‌س و سه‌رقاڵى حاڵى خۆيه‌تى ، و نايپه‌رژێته‌ سه‌ر كه‌سى تر !! ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر حاڵى دۆست و كه‌س و كارى نزيكى خۆت بێت ، ئه‌ى ده‌بێت حاڵى ئه‌و چاو برسيانه‌ چۆن بێت ؟! بۆيه‌ منيش بڕيارمدا به‌ر له‌وه‌ى به‌و ڕۆژه‌ سامناكه‌ بگه‌م ، كه‌ كه‌س بارى سه‌رشانى كه‌سى ترى تێدا هه‌ڵناگرێ ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ : ( وَلاَ تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ) ( سورة الأنعام : 164 ) ، واته‌ : هيچ گوناهبارێك بارى سه‌رشانى كه‌سى تر هه‌ڵناگرێ ، بۆيه‌ بيرم كرده‌وه‌ كه‌ باشترين شت بۆ به‌ ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارم له‌به‌ركردنى ئه‌و جله‌يه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌يه‌وێت ، چونكه‌ هه‌ر بيركردنه‌وه‌ ده‌ستمان ده‌گه‌يێنێته‌ ڕێگاى ڕاست ، و سه‌رفرازى دونيا و قه‌يامه‌ت ، ئه‌و بڕياره‌شم هه‌روا بڕيارێكى له‌ ناكاو نه‌بوو ، بڕيارێكى سه‌رپێى نه‌بوو ، بڕيارم له‌سه‌ر دابێت له‌ نێوان شه‌و و ڕۆژێكدا ، هه‌رچه‌ند كه‌ ئه‌مه‌شم ـ دواخستنى ته‌وبه‌ ـ كارێكى باش نه‌بوو ، چونكه‌ مرۆڤ له‌ كارى باشدا هه‌ميشه‌ به‌ په‌له‌بێت ، و ده‌ست پێشخه‌رى بكات باشتره‌ ، كارێك كه‌ فرمانى خواى بڵند و پايه‌ به‌رز و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ سه‌ر بێت به‌نه‌كردنى توشى زيانێكى زۆر ده‌بێت ، چونكه‌ مرۆڤ هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى ئه‌وه‌يه‌ و نازانێ له‌ چ كات و ساتێكدا ده‌مرێت ، جا تۆ ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌وانه‌ى يان من يه‌كيێك  له‌وانه‌ بم كه‌ مردن يه‌خه‌ى پێ گرتين ، ته‌وبه‌شمان نه‌كردبێت !! و هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ و به‌و بێ فرمانى كردنه‌ى خواى گه‌وره‌ بچينه‌ به‌ر باڕه‌گاى !! چ شتێك ئه‌بێت به‌ پاكانه‌ له‌و ڕۆژه‌دا ؟ كه‌ خودا ئاگاى له‌ هه‌موو نهێنى و ئاشكرايه‌كه‌ ـ خودا په‌نامان بدات ـ وه‌ بگه‌رێينه‌وه‌ بۆ مه‌نزڵگاى هه‌تا هه‌تايى ، سه‌فه‌رى بێ گه‌رانه‌وه‌ !!! بۆ ئه‌و جله‌ ته‌نگانه‌ تا به‌و ڕۆژه‌ نه‌گه‌ين به‌و شێوه‌يه‌ بمێننه‌وه‌ .

من له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ خێزانێكى موسوڵمانم وه‌ك هه‌موو كه‌سێك له‌ خێزانێكى موسوڵماندا بێت نوێژم ده‌كرد و ڕۆژوم ده‌گرت ، له‌وه‌ى پێبزانم هه‌ر له‌ منداڵيمدا ترسى سزاى خواى په‌روه‌ردگارم زۆر له‌ دڵدا بوه‌ ، به‌ڵام بڕيارى سه‌رپۆش له‌سه‌ر كردنم له‌ ته‌مه‌نى ( 13 ) ساڵيمدا بوو ، سه‌رپۆش له‌سه‌ر كردنه‌كه‌م شتێكى زۆر ئاسايى بوو به‌لامه‌وه‌ ـ بڕيارێك هه‌روا بوو ـ تێنه‌گه‌يشتبوم وه‌كو ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) داواى ده‌كه‌ن و فرمانيان له‌ سه‌رداوه‌ ، هه‌تا ئه‌م كاته‌ى كه‌ ته‌مه‌نم له‌ ( 22 ) ساڵيدايه‌ ئه‌و سه‌رپۆشه‌ى كه‌ ساڵانێك به‌سه‌رم ده‌دا هه‌رگيز به‌ سه‌رپۆشم دانه‌ده‌نا ، چ سه‌رپۆشێك وه‌ك زۆرينه‌ى كچان له‌به‌ر عه‌يبه‌ ؟!! ياخود فێربونم به‌و سه‌رپۆشه‌ ده‌مدا به‌سه‌رمدا بۆ خوێندنگا ياخود بۆ ده‌ره‌وه‌ ، كه‌ ده‌چوين بۆ سه‌يران يان بۆ ئاهه‌نگێك يان هه‌ر بۆنه‌يه‌كى تر سه‌رپۆشه‌كه‌م لاده‌برد !!!

له‌وانه‌يه‌ پرسيار بكه‌ن و بڵێن : ئه‌ى بۆچى سه‌رپۆشت داوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ترسى سزاى خودا نه‌بوه‌ ؟! منيش ده‌ڵێم : ڕاسته‌ سه‌رپۆش دانه‌كه‌م به‌و شێوه‌يه‌ نه‌بوه‌ كه‌ بۆ په‌روه‌ردگارم بيپۆشم !! به‌ڵام ئێستا ده‌زانم هه‌ڵه‌بوم په‌شيمانم خوداش لێبورده‌يه‌ و به‌نده‌كانى خۆش ده‌وێ ئه‌گه‌ر تۆبه‌ى يه‌كجارى بكه‌ن هه‌روه‌كو خوداى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : ( وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللّهَ يَجِدِ اللّهَ غَفُورًا رَّحِيمًا ) ( سورة النساء : 110 ) ، واته‌ هه‌ركه‌سێك كارێكى خراپى كرد يان سته‌مى له‌ خۆى كرد دواى ئه‌وه‌ ته‌وبه‌ بكا له‌لاى خوداى خۆى ئه‌وا ده‌بينێ كه‌ خودا لێبورده‌يه‌ و به‌ به‌زه‌ييه‌ ، بۆيه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌ڵه‌يه‌كمان كرد نه‌مانزانى كه‌ هه‌ڵه‌يه‌ و ده‌ركمان به‌ڕاستيه‌كه‌ى نه‌كرد ، به‌ڵام كه‌ زانيمان و گه‌ڕاينه‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕێگاى ڕاست خواى گه‌وره‌ كه‌ يه‌كێك له‌ ناوه‌كانى لێخۆشبوه‌ لێمان خۆش ده‌بێ ، نابێ بڵێين ئيتر ته‌واو من تاوان بارم و خودا لێم خۆش نابێت !! نه‌خێر وانيه‌ ، خوداى گه‌وره‌ زۆر لێبورده‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌نده‌كانى به‌ته‌وبه‌يه‌كى ته‌واو  و تێر و ته‌سه‌ل و نه‌سوح هه‌موو گوناهێك كه‌ كردوته‌ بۆت ده‌گۆڕێته‌وه‌ به‌چاكه‌ ، هه‌روه‌كو خوداى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رموێ : ( إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ) ( سورة الفرقان : 70 ) ، واته‌ : جگه‌ له‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ تۆبه‌ ده‌كه‌ن و پاشان بڕوا دێنن و كرده‌وه‌ى چاك ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ خواى په‌روه‌ردگار خراپه‌ و تاوانه‌كانيان بۆ ده‌گۆڕێت به‌ چاكه‌ و خواى په‌روه‌ردگاريش لێبورده‌ و به‌ به‌زه‌ييه‌ ، وه‌ فه‌رموويه‌تى : ( إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ) ( سورة هود : 114 ) ، واته‌ : چاكه‌كردن خراپه‌ لاده‌با ، بۆيه‌ خوشكى به‌ڕێزم : كه‌ گوناهێك ده‌كه‌ى و دواى ده‌گه‌ڕێيته‌وه‌ سه‌ر ڕێگاى ڕاست ئه‌و كات زۆر خۆشه‌ويست ده‌بى له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو فه‌رموويه‌تى : ( إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ) ( سورة البقرة : 222 ) . بۆيه‌ تاكات ماوه‌ بير بكه‌ره‌وه‌ و ڕێگاى ڕاست هه‌ڵبژێره‌ ئه‌و ڕێگايه‌ى كه‌ ژنانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، خێزانان و ژنانى صه‌حابه‌ هه‌ڵيان بژاردوه‌ ، و به‌و ڕێگايه‌ به‌هه‌شتيان بۆ خۆيان مسۆگر كردوه‌ ، ئه‌و به‌هه‌شته‌ى كه‌ خوا په‌روه‌دگار به‌ڵێنى به‌به‌نده‌كانى داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك فرمانه‌كانى جێ به‌جێ بكات ده‌يكات به‌ مه‌نزلگه‌ى هه‌تاهه‌تاييان له‌ڕۆژى دواى دا ، ده‌با ئێمه‌ش له‌و به‌نده‌ باشانه‌ بين با به‌ گوێڕايه‌ڵى فرمانى خواى گه‌وره‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ خۆشى نه‌بڕاوه‌ به‌ده‌ست بهێنين .

من ته‌مه‌نێكه‌ ده‌ژيم نه‌مزانيوه‌ به‌و شێوه‌يه‌ خۆنه‌پۆشين چ سزايه‌ك چاوه‌ڕوانى ده‌كا ، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا هه‌ستم كرد و زانيم ئه‌ويش له‌ڕێگاى بڵاوكراوه‌كانى ( ڕێگاى ڕاست ) خوێندنه‌وه‌م ، ئه‌و كتێب و ناميلكانه‌ى كه‌ تايبه‌ت نووسرابوون سه‌باره‌ت به‌ خۆپۆشين ، له‌ فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ باس له‌ چۆنێتى ئه‌و جلانه‌ و سزاكه‌يان ده‌كا له‌لاى خودا ، ئه‌وانه‌ى كه‌ باڵا  پۆش نين .

خوشكه‌ ژيره‌كه‌م : من پێشتر باسى ئه‌وه‌م كرد كه‌ گوايه‌ نه‌مزانيوه‌ ، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نيه‌ بڵێم : به‌ته‌واوى نه‌مزانيوه‌ ڕاسته‌ زانيومه‌ كه‌ گوناهه‌ ، به‌ڵام به‌و ڕاده‌يه‌ نه‌بوه‌ هه‌تاكو ئه‌م ئايه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگار خۆى زۆر به‌ڕاشكاوى داوامان ڵى ده‌كات به‌ خۆپۆشين كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ كه‌ خێزان و كچانى و ئافره‌تانى موسڵمانان ئه‌و باسه‌ ڕابگه‌يه‌نێت ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ شوێن كه‌وته‌ى ئه‌وان بين ، كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ) ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خێزان و كچه‌كانت وئافره‌تى بڕواداران بڵێ با عاباكانيان ( باڵا پۆشه‌كانيان) بده‌ن به‌سه‌رياندا و خۆيان بپۆشن ، ئه‌وه‌ باشتره‌ بۆيان تازيانيان پێ نه‌گا و خواى په‌روه‌ردگاريش به‌ به‌زه‌ى و لێخوش بووه‌ . به‌ڕاستى كه‌ ئه‌م ئايه‌ته‌م خۆينده‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ يه‌كێك له‌ بڵاوكراوه‌كانى رێگاى راست كه‌ له‌ رێگه‌ى خزمێكمانه‌وه‌ پيم ده‌گه‌يشت ، زۆر كارى لێكردم زۆر ڕقم له‌ جلى مۆده‌ هاته‌وه‌ ئيتر وام لێهات ئه‌و ته‌نوره‌ و بۆديه‌م له‌ به‌رده‌كرد زۆر پێى ناڕه‌حه‌ت ده‌بووم ، و وام هه‌ست ده‌كرد كه‌ ئاگرم له‌به‌ره‌ زۆر سه‌رزه‌نشتى خۆمم ده‌كرد ، به‌ ماڵه‌وه‌م ووت : ئيتر ئه‌م جلانه‌ له‌به‌رناكه‌م ، پێيان ووتم : ئه‌ى چى له‌به‌رده‌كه‌ى ؟! پێم وتن : ئه‌و جله‌ له‌به‌ر ده‌كه‌م كه‌ خودا ئه‌يه‌وێ ، مه‌به‌ستم جوبه‌ بوو ، به‌ڵام ئه‌وان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێيان سه‌ير بوو ئه‌يان ووت : تۆ چۆن ئه‌و جلانه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌ى خۆ هى هاوڕێكانت له‌ خوێندنگا وانيه‌ ؟! منيش پێم وتن : من حه‌قم به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ چيه‌ ؟! هه‌ر كه‌سه‌و ده‌چێته‌ گۆڕى خۆى ، ئه‌وان به‌و شێوه‌يه‌ پێيان ناخۆش نه‌بوو كه‌ڕێم پێبگرن ، ئه‌و جلانه‌ له‌به‌ر بكه‌م ، بۆيه‌ وام دانابوو كه‌ ئه‌و جلانه‌ بگۆڕم ، و ڕۆژى دواين ويستم له‌ماڵ بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ ئيش و كارى خوێندنم هه‌بوو ، چه‌ندم كرد كه‌ جلێكى وام ده‌ست نه‌كه‌وت كه‌ ئه‌و بۆديه‌يى له‌به‌رى ده‌كه‌م ته‌سك نه‌بێت ناچاربووم به‌و شێوه‌ى جاران به‌ته‌نوره‌ و بۆديه‌كه‌وه‌ چومه‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر پێى ناڕه‌حه‌ت بوم ڕۆشتمه‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌ ماڵى خۆمان دوور كه‌وتمه‌وه‌ زۆر ترسام ترسێك كه‌ هه‌رگيز به‌و جۆره‌ نه‌ترسابوم ، له‌و كاته‌دا سه‌يرى جله‌كانى خۆم ده‌كرد ، و بيرم ده‌كرده‌وه‌ و له‌ دڵى خۆمدا ده‌مگوت : ئێستا ئه‌گه‌ر مردن بێت و له‌م رێگه‌يه‌دا يه‌خه‌م بگرێ و بمرم ؟! به‌م جله‌ ته‌سكه‌وه‌ ده‌چمه‌ به‌ر ده‌رگاى خواى په‌روه‌ردگارم !! هه‌ستم ده‌كرد كه‌ فريشته‌ى گیان كێشان ( ملك الموت ) به‌ دوامه‌وه‌يه‌ و ده‌يه‌وێت گيانم بكێشێ ، ووتم خوايه‌ به‌م شێوه‌يه‌ ئێستا نه‌مرم وه‌عد بێت كه‌ خۆم بگۆڕم ، كه‌ هاتمه‌وه‌ وتم : ئيتر ئه‌و جۆره‌ جلانه‌ له‌به‌ر ناكه‌م ، دواى ئه‌وه‌ جله‌كه‌م گۆڕى به‌جلى هه‌روا ئاسايى ، چونكه‌ جلى شه‌رعيم نه‌بوو ، ته‌نوره‌يه‌كى شێوه‌ پان و بانێكى گه‌وره‌م له‌به‌ر ده‌كرد هه‌موو جارێ به‌و جله‌ له‌ ماڵ ده‌ڕۆشتمه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ جوان نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ له‌شمه‌وه‌ ته‌سك نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى خودام لێ نه‌ڕه‌نجێ له‌به‌رم ده‌كرد ، له‌ ماڵه‌وه‌ پێيان ده‌ووتم : جله‌كانت ناشرينه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ ناگونجێ !! زۆر جار پێيان ده‌ووتم : ئه‌م جلانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ ناڕێكه‌ وه‌ك نانو قه‌زوان وايه‌ ، منيش ده‌موت : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌سك نيه‌ له‌به‌رى ده‌كه‌م ڕۆژێكيان كتێبێكم  به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو ئه‌م خۆێنده‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تيادا بينى و خوێندمه‌وه‌ زۆركارى تێ كردم ، كه‌ باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ جلى ته‌سك وته‌نك له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه‌ ده‌فه‌رموێت : " صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات رؤوسهم كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها لتوجد من مسيرة كذا وكذا " ( رواه مسلم ) ، واته‌ : دوو جۆر خه‌ڵكى دۆزه‌خ هه‌ن من نه‌يانم بينيوه‌ ، كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك قامچيان پێيه‌ وه‌ك كلكى مانگا وايه‌ پێى ده‌ده‌ن له‌ خڵكى ، وه‌ كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تانێك داپۆشراون و له‌هه‌مان كاتدا ڕوتن ، وه‌ به‌لار و له‌نجه‌ به‌ڕێگادا ده‌ڕۆن و سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى خۆيان ڕاده‌كێشن ، وه‌ سه‌ريان وه‌ك بان پشتى ووشتر وايه‌ ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌يه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ،  وه‌ بۆنيشى ناكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ بۆنى به‌هه‌شت له‌ دورى ئه‌وه‌نده‌ و ئه‌وه‌نده‌ دێ .

بۆيه‌ به‌پشتيوانى خواى گه‌وره‌ بڕيارمدا ئيتر جلى پۆشته‌ له‌به‌ر بكه‌م ، جلێك به‌و دوريه‌ له‌ به‌هه‌شت به‌دورم بگرێ !! جلێك بۆ كه‌سانى چاوبرسى كه‌ هه‌رگيز تێر نابن له‌سه‌ير كردنم ، له‌ دوايشدا گاڵته‌م پێ بكه‌ن !! جلێ به‌ره‌ و دۆزه‌خ ڕاپێچم بكات !!! و له‌و كاته‌دا هيچ كه‌سێك و هيچ شتێك دادم نادا ، ئه‌و جله‌ ده‌سوتێنم پێش ئه‌وه‌ى به‌ هۆيه‌وه‌ بسوتێم ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : ( حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ )  ( سورة المؤمنون : 99 ) ، واته‌ : كاتيَك يه‌كێك له‌وانه‌ مردن يه‌خه‌ى گرتن و فريشته‌ى گيان كێش سه‌ر شانى گرتن ئه‌ڵێ خوايه‌ بمگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونيا تاچاكه‌ بكه‌م ، تازه‌ دواى چى خودا ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ى پێ نه‌به‌خشيت ئاگادارى نه‌كرديته‌وه‌ به‌ مردنى كه‌س وبرا و باوك و دۆست و هاورێيانت ؟! كه‌چى هه‌ربه‌ ئاگا نه‌هاتيته‌وه‌ ئيتر له‌و رۆژه‌دا كه‌س فرياى كه‌س ناكه‌وێت ، ته‌نها كرده‌وى چاك كردارى چاكه‌كه‌ فريامان ده‌كه‌وێت له‌ ئاخيره‌تدا وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ )  واته‌ : هه‌موو كه‌سێك ئه‌بێ مردن بچێژێ ، ئه‌گه‌ر بێنه‌وه‌ بۆ لامان له‌و ڕۆژه‌ كه‌ كه‌س فرياى كه‌س ناكه‌وێ ، خۆش به‌ختى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ خۆيان له‌ ئاره‌زووه‌كانى دونيا حه‌رام كردوه‌ ، بۆ به‌ ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خودا ، ئه‌ويش به‌ پاداشتى به‌هه‌شتى به‌رين كه‌ هه‌تا هه‌تاييه‌ و خۆشيه‌كه‌ى نه‌ بڕاوه‌يه‌ وه‌ به‌دبه‌ختى بۆ كه‌سێك كه‌ تێشووى بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ كۆنه‌كردۆته‌وه‌ و ئاماده‌ى نه‌كردوه‌ به‌گوێ ڕايه‌ڵى كردنى فرمانى خودا كه‌ پاداشته‌كه‌ى به‌ هه‌شتى به‌رينه‌ ، ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌فس حه‌ز و ئاره‌زوى لێبوه‌ كرده‌ويه‌تى و ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌ بيركردوه‌ كه‌ به‌ده‌ستى به‌تاڵ و به‌بێ ماڵ وپاره‌ و منداڵ ده‌گه‌رێته‌ه‌وه‌ لاى په‌روه‌ردگارى ، و ته‌نها كرده‌وه‌كانى له‌ گه‌ڵيايه‌ ، ئه‌و كاته‌ هيچ شتێك به‌ فرياى ناكه‌وێ  نه‌ خۆشى دونيا نه‌ كات به‌سه‌ربردن كه‌ ئه‌وه‌ى شه‌هه‌وات و ئاره‌زوى دونيايه‌ به‌بێ فرمانى خوداى گه‌وره‌ كردويه‌تى ، وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێ : " حفت الجنة بالمكاره وحفت النار بالشهوات " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 3147 ) ، واته‌ : به‌هه‌شت په‌رژين كراوه‌ به‌و شتانه‌ى كه‌ ده‌رون رقى لێيانه‌ و پێى ناخۆشن ، دۆزه‌خيش په‌رژين كراوه‌ به‌و شتانه‌ى كه‌ ده‌رون ئاره‌زووى لێيانه‌ ، خواى گه‌وره‌ په‌نامان دات ، منيش ده‌لێم : به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر ئيمه‌ بير بكه‌ينه‌وه‌ و چاوبخشێنين به‌ مێژوو له‌ قورئانيشدا هه‌ر ته‌نها خوا و دينى خوايه‌ ڕێزى له‌ ئافره‌ت گرتووه‌ ، و ئافره‌تى وه‌ك ئامراز به‌كار نه‌هێناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌ى مافى ئافره‌ت و ئازادى ئافره‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ ته‌نها خۆڕوتكردنه‌وه‌ و بێ سه‌رپه‌ره‌شتى بۆ ئافره‌ت به‌ ئازادى ده‌زانن !! ئه‌وانه‌ بانگكردنى ئافره‌ت بۆ خۆ پۆشين به‌ كۆت و به‌ندكردن ده‌زانن !!! له‌ ڕاستيدا ئه‌وانه‌ هيچ شتێ له‌ ئيسلام و قورئان تێگه‌يشتوون !!! قورئان داواى خۆپۆشينى ئافره‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تان له‌ زيان به‌دووربن له‌ زيانى ئه‌و كه‌سه‌ دڵ نه‌خۆشانه‌ى نازانن ڕێز و سوننه‌تى ئيسلام چيه‌ !! بانگه‌شه‌ى يه‌كسانى و سه‌ربه‌ستى ئافره‌ت ده‌كه‌ن !!! ئيسلاميش ژنى كۆت نه‌كردووه‌ ژن له‌ ئيسلامدا ئازاده‌ له‌ ڕاو بۆچون و قسه‌ى خۆيدا ، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ژن وپيا و يه‌كسان بن به‌وه‌ى كه‌ ژن هه‌ر ئيشێك بيه‌وێ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى و ئاره‌زوى لێ بێ بيكات ، پيا و ڕازيش نه‌بێ ئه‌و هه‌ر بيكا !!! ئه‌وان ئه‌وانه‌ به‌ ئازادى ده‌زانن !!!! من خۆم جارێكيان نمونه‌يه‌كم بيست باسى كچێكيان كرد كه‌ گوايه‌ پياوێك خواستويه‌ و پياوه‌كه‌ به‌ ژنه‌كه‌ى ووتووه‌ سه‌رپۆش بده‌ به‌ سه‌رتا ، و جلى ته‌سك له‌به‌ر مه‌كه‌ ، ده‌يان گوت گوايه‌ ئه‌و پياوه‌ ئازادى له‌ ژنه‌كه‌ زه‌وت كردووه‌ !!!!! ئه‌و پياوه‌ خراپه‌ بۆ ئه‌و ژنه‌ !!!! منيش ووتم : ئه‌وه‌ هيچ كاتێ خراپى و ماف زه‌وت كردن و سه‌ركوت كردنى پێ ناڵێن كه‌ پياويك بيه‌وێ ناموسى خۆى بپارێزێ ، ياخود له‌ دين تێگه‌شتبێ و بيه‌وێ ژنه‌كه‌شى هه‌مان فرمانى خودا جێ به‌جێ بكات و به‌خته‌وه‌رى دنيا و قيامه‌تى بكات ، و يارمه‌تى ده‌رى بێ له‌ كارى چاكه‌ ، به‌ڕاستى ئه‌وه‌ دڵسوزترين و به‌وه‌فاترين پياوه‌ كه‌ ده‌يه‌وێ خێزانه‌كه‌ى دووربێ له‌ تاوان ، دووربێ له‌ نه‌هامه‌تى .....

بۆيه‌ منيش ده‌ڵێم :

ئيســـلام رێبازى خــودايه‌    پـــاكى و بێ گه‌ردى تيايه‌

هــــه‌رچى رێزى ئــــــافره‌ته‌    هه‌موى له‌قورئان وسه‌نه‌ته‌

نــــه‌ك وه‌ك ئـــه‌و كه‌ســــــانـه‌    بــــــــۆ قــازانجى باخه‌ڵيانه‌

بانگه‌شه‌ى مــافى ئـافره‌ت    دايم لــــــــــــــه‌ بـــــاخه‌ڵيانــه‌

ئــه‌وه‌ى چاك بێ له‌م ژيانه‌    گوێ نه‌دان وسه‌رپێچيانـه‌

له‌ لاى خواوه‌ندى توانـــــــا    هه‌موت لــــــــــه‌ به‌رده‌ستايه‌

ئه‌وه‌شى گوێى نه‌بيستێ    لـــــــه‌ بانگى په‌روه‌ردگارى

لــــــــــــــــه‌ ئــاخره‌تدا دۆزه‌خ    ئـه‌بێ به‌ مه‌نزڵگا وجێگه‌ى

بێ بـــــه‌شه‌ لـــه‌و نيعمه‌ته‌ى    تێ نــــــه‌ده‌كۆشــــــــــــــا بۆى

خوشكى ئازيزم : هه‌موو كه‌سێك تاوان ده‌كات ئێمه‌ مرۆڤين خۆ فريشته‌ نين كه‌ گوناه‌ و سه‌رپێچيمان نه‌بێ ، به‌ڵام په‌شيمان بوونه‌وه‌ و كردنى ته‌وبه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌ ئه‌مانگه‌يه‌نێت به‌پله‌يه‌كى به‌رز ، كه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو كرده‌وه‌ خراپه‌كانمان خۆش ده‌بێ ، و له‌ جێگه‌كه‌يدا پاداشتمان ده‌داته‌وه‌ ، هه‌رگيز قسه‌ى ئه‌م و ئه‌و كارت تێ نه‌كات ، ئه‌وانه‌ى وائه‌زانن كه‌ ئه‌گه‌ر ژنان جلى خواناسين له‌ به‌ر بكه‌ن ئيتر ناشرينن جوانييه‌كانيان ئه‌شارێته‌وه‌ !!! نه‌خير وانيه‌ تۆ به‌و جله‌ جوان و جوانتر ئه‌بيته‌وه‌ ، ڕاسته‌ سه‌رپۆش به‌شێك له‌جوانيه‌كان ئه‌شارێته‌وه‌ ، به‌ڵام تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارت ئه‌و جله‌ت پۆشيوه‌ و سه‌رپۆشت به‌ سه‌رتا داوه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ به‌ر چاوى خه‌ڵك زۆر له‌و كه‌سه‌ جوانتر و ڕێزدارت ده‌كات كه‌ جلى ڕووت و سه‌رى بێ سه‌رپۆشه‌ ، هه‌رگيز وابير نه‌كه‌يته‌وه‌ وبڵێى : من ناشرين ئه‌بم به‌خۆپۆشين !!! تۆ بۆ چيته‌ هه‌موو خه‌ڵك به‌شان و باڵتدا هه‌ڵبدا !! و بڵێن فڵانه‌ كه‌س ئافره‌تێكى وا جوانه‌ !! و جلوبه‌رگێكى واجوان و موده‌ى تازه‌ى پۆشيوه‌ !! هه‌رچه‌نديش جوانترين جلى مۆده‌ بپۆشيت و به‌دڵى خه‌ڵكى بێت ئه‌وا دڵنيابه‌ هيچ سود و قازانجێكى بۆت نيه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ توشى خه‌فه‌ت و زيانێكى زۆرت ده‌كا ، له‌وه‌ ده‌چێ ئيستا به‌و زيان وخه‌فه‌ته‌ نه‌زانى و شه‌يتان فريوت بداو دڵخۆشت بكا به‌ڵام ڕۆژێ دێت حه‌قت بۆ ده‌ركه‌وێ و په‌شيمان ببيته‌وه‌ ، ئه‌و كاته‌ هه‌ست به‌و خه‌فه‌ت و زيانه‌ ده‌كه‌ى ، ده‌ى كه‌وايه‌ خوشكى ئازيزم : ئه‌و جله‌ بپۆشه‌ كه‌ خودا پآى جوانه‌ و فه‌رزى كردووه‌ به‌سه‌رتدا و په‌روه‌ردگارت له‌ خۆت ڕازيكه‌ ، نه‌ك خه‌ڵك !!! چونكه‌ هه‌رچه‌نديش جلى مۆده‌ له‌به‌ركه‌يت و خۆت بڕازێنيته‌وه‌ دواى ئاره‌زوو بكه‌وى خه‌ڵكت لێ ڕازى نابێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سه‌ بۆچونى تايبه‌تى خۆى هه‌يه‌ ، و تۆش ناتوانى هه‌موويان ڕازى بكه‌ى ، به‌ڵام ده‌توانى زۆر به‌ ئاسانى خواى تاك و ته‌نها له‌ خۆت ڕازى بكه‌ى ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و جله‌ له‌به‌ركه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار پێى ناخۆشه‌ سوێند به‌خوا واش ناڵێن ، من خۆم بگره‌ تۆش زۆر له‌و كه‌سانه‌ ده‌بينيت كه‌ جلى ته‌سكيان له‌به‌ره‌ يان له‌چكيان به‌سه‌ره‌وه‌ نيه‌ ، توخوا خه‌ڵكى چيان پێ ده‌ڵين ؟ ته‌نها له‌ قسه‌ى ناشرين نه‌بێت !!! بگره‌ قسه‌ش به‌دايك و باوكيان ئه‌ڵين كه‌ ئه‌و كچه‌ى به‌و جله‌ ته‌سكه‌وه‌ ناردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ !!! ئيتر له‌و لاشه‌وه‌ توانج و قسه‌ى هه‌رزه‌كارى ئه‌مرۆ كه‌ تێر لێت ده‌ڕوانن له‌ دواشه‌وه‌ پێده‌كه‌نن !! له‌وانه‌يه‌ زۆر كچ بڵێ من ئه‌گه‌ر بێتو واز له‌و جلانه‌ بێنم ئيتر هيچ گه‌نجێ توخنم ناكه‌وێ ، وداوام ناكا !!!! و به‌ دڵى كه‌س نابم !!! سوێند بێت به‌ خوا وانيه‌ قسمه‌تت بۆ هه‌ر كه‌سێك بێت ، هه‌موو ته‌مه‌نت له‌ ماڵه‌وه‌بى و نه‌ڕۆيته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ى نسيبت بۆ كه‌سێك بێ خوا شتێكت بۆ ده‌كاته‌ سه‌به‌ب ، دڵنيام له‌ سه‌دا مليۆن ئه‌و گه‌نجانه‌ى ئه‌م كۆلان و ئه‌و كۆلانيانه‌ و قۆڵى كچى خه‌ڵك ئه‌بڕن !!! كه‌ كاتى ژنهێنانيان هات ده‌گه‌ڕێن كام كچه‌ به‌حه‌يا و حيشمه‌ت و پۆشته‌يه‌ و به‌شه‌رمه‌ ئه‌و كچه‌ ئه‌هێنن ، نمونه‌يه‌كت بۆ ئه‌هێنمه‌وه‌ كوڕێكى خزممان هه‌تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ى تيايه‌ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها كچا بوه‌ !!! به‌ڵام ئێستا ئه‌ڵێ : كه‌ ژن بێنم ژنێك دێنم باشترين كچ بێ ، وهيچ كه‌سێ نه‌يبينيبێ پاى لاردانابێ !! دڵنييابه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار جله‌كه‌ت بگۆره‌ هه‌رگيز لێى په‌شيمان نابى ، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ : ( وَلِبَاسُ التَّقْوَىَ ذَلِكَ خَيْرٌ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ )  ( سورة الأعراف : 26 ) ، واته‌ : جل و به‌رگى خواناسى ، و له‌ خوا ترسان باشتره‌ .

خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌م : ئه‌و قسانه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ نايڵێم ئه‌وه‌ به‌سه‌ر خۆيشم هاتوه‌ ده‌موت ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م جله‌ بگۆرم به‌جلى پۆشته‌ ئه‌وا هه‌مووجوانيه‌كانم ده‌شارێته‌وه‌ !!! وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و جلانه‌ى من جلێكى ئاسايى بوو !! جا چى ئه‌گه‌ر جلێك ته‌سك و ڕووت بێ ، چ جوابێكى هه‌بێ له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ؟!!  يان ده‌موت : وه‌كو پيره‌ژن ده‌رده‌كه‌وم !!!! يان ده‌موت : ده‌ترسم بيپۆشم دواجار له‌سه‌رى به‌رده‌وام نه‌بم !!! يان ده‌موت : ئه‌ى خه‌ڵكى بۆ هه‌موى جلى ته‌سكى له‌به‌ره‌ ؟!!! ئه‌ى بۆ من له‌به‌رى نه‌كه‌م ؟!! يان به‌و قسه‌ى كه‌ خه‌ڵكى ده‌ڵێ : ئيمان له‌ دڵه‌ !!! خه‌ڵه‌تابووم ، من ده‌ڵێم : ڕاسته‌ ئيمان له‌ دڵه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كردارى پێنه‌كه‌ى چى سودێكى ده‌بێ ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ترسانه‌ شه‌يتان ده‌يخسته‌ دڵمه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى بێ ئه‌مرى خواى گه‌وره‌ بكه‌م وه‌كو خوداى بڵند و باڵا ده‌ست ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ) ( سورة فاطر : 6 ) ، واته‌ : شه‌يتان دوژمنى ئاشكراتانه‌ ده‌ى ئێوه‌ش به‌ دوژمنى خۆتان دابنێن ، بۆيه‌ ده‌بينين شه‌يتان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵده‌دات له‌ خشته‌مان ببات دواى ئه‌وه‌ى كه‌ تاوانه‌كه‌مان پێ ده‌كات ده‌ڵێ : من بێ به‌ريم له‌وه‌ى كه‌ كردويانه‌ !! ده‌با ئێمه‌ش شه‌يتان به‌ دوژمنى خۆمان بناسين ، و دژايه‌تى بكه‌ين ، به‌ گوێ ڕايه‌ڵى كردنى فرمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار بين ، بۆيه‌ خوشكى به‌ئيمان : حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ى من به‌ره‌ و پيرى چوم ئێوه‌ش به‌ره‌وپيرى بچن ، با ئه‌و ڕۆژه‌ په‌شيمان نه‌بنه‌وه‌ كه‌ په‌شيمانى هيچ سودێكى نيه‌ ، په‌شيمانى ئێستا باشه‌ تاكاتت به‌ ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لاى په‌روه‌ردگارت ، په‌روه‌ردگارت جلى شه‌رعى و پۆشته‌ى ئه‌وێ ، تۆش بيپۆشه‌ و گوێڕايه‌ڵى به‌ ، با نه‌كه‌ويته‌ به‌ر توڕه‌ى خواى گه‌وره‌ ... با خۆمان له‌ كيسى نه‌ده‌ين گوێ بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ شل بكه‌ين كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى : " إني أريتكن أكثر أهل النار " ( متفق عليه ) ، واته‌ : ئه‌ى كۆمه‌ڵى ئافره‌تان له‌ كاتى شه‌وڕه‌وميدا بينيم ئێوه‌ زۆرينه‌ى ئه‌هلى دۆزه‌خ بون ، هه‌روه‌ها له‌ فه‌رموده‌يه‌كى تريدا فه‌رمويه‌تى : " إن أقل ساكني الجنة النساء " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 1574 ) ، واته‌ : كه‌مترين كه‌سانێك كه‌ له‌ به‌هه‌شت بون ئافره‌تانن !!! ئاخر بۆچى به‌ده‌ستى خۆمان ئاگر بۆ خۆمان دروست بكه‌ين ؟!! ئاخر بۆچى خۆمان نه‌گۆڕين له‌ كاتێكدا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌و فه‌رمووده‌ تۆقێنه‌رانه‌ ـ وه‌كو ڕه‌حمه‌تێك ـ به‌ ئاگامان دێنێته‌وه‌ و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ ؟!! خۆ نابێ بڵێن : نه‌مانزانيوه‌ !!! هيچ بيانويه‌ك نيه‌ به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ وه‌ خۆمان ڕزگار بكه‌ين ، چونكه‌ خوداى گه‌وره‌ له‌ نهێنى و ئاشكرا ئاگاداره‌ ، ئاخر بۆچى فرمانى ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ به‌جێ نه‌هێنين كه‌ به‌جوانترين شێوه‌ دروستى كردوين خۆشى ئه‌وێين ؟! بۆيه‌ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ تاكو له‌ سزاى ڕۆژى دواى به‌دووربين ، ترسى قه‌يامه‌ت با لێگه‌ڕين و وازى لێ بێنين ، بێن بير له‌ دروست كردنى خۆمان بكه‌ينه‌وه‌ ، ئه‌و هه‌موو ناز و نيعمه‌تانه‌ى كه‌ به‌سه‌رمانه‌وه‌يه‌ به‌و شێوه‌يه‌ سوپاسى ده‌كه‌ين ؟! به‌ پشت گوێ خستنى فرمانه‌كانى به‌ له‌به‌ركردنى جلى ته‌نك و ته‌سك !!! كه‌ گورگه‌كان هه‌رگيز لێمان تێر نابن !!

خوشكى ئازيزم : ئه‌و بڕياره‌م دا كه‌ ئيدى نابێ هه‌رگيز خۆم بكه‌م به‌ سينه‌مايى چاوبرسيه‌كان ، ئه‌ويش به‌ پۆشينى جلى خواناسى ، منيش وه‌ك تۆ و خوشكانت جلى ته‌سكم له‌به‌ر ده‌كرد ، ئه‌وه‌ى له‌ بيرم بێت سێ جارێك په‌نتۆڵم له‌ پێ كردوه‌ ، كه‌ ئێستا زۆر په‌شيمانم ، نه‌م ئه‌زانى چه‌نده‌ گوناهه‌ و خۆشوبهاندنه‌ به‌ جل و به‌رگى پياوان ، له‌ فه‌رموده‌يه‌كدا كه‌ ( أبو هريره‌ ) له‌ پيغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌يگێڕته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : " لعن رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) الرجل يلبس لبسة المرأة والمرأة تلبس لبسة الرجل " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 4098 ) ،  واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌و پياوانه‌ى كه‌ جل و به‌رگى ژنان له‌به‌ر ده‌كه‌ن ، يا خود خۆيان به‌ ئافره‌تان ئه‌شوبهێنن ، وه‌ نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ش كه‌ جلى پياوان له‌به‌ر ده‌كه‌ن ، يان خۆيان به‌ پياوان ده‌شوبهێنن ، بۆيه‌ له‌لاى خۆمه‌وه‌ ته‌وبه‌م كرد كه‌ هه‌رگيز ئه‌و جلانه‌ نه‌پۆشم كه‌ خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى فرمانيان كردووه‌ به‌نه‌كردنى ، وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى ئه‌حزابدا ده‌فه‌رموێت : ( وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ) ( سورة الأحزاب : 33 ). واته‌ : وه‌كو ڕوتكردنه‌وه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامى يه‌كه‌م خۆتان ڕووت مه‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ پێش ئيسلام جله‌كانيان وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستاش ته‌سك نه‌بوو ، به‌ڵكو جلێكى فراوانيان له‌به‌ردا بوو ، وه‌ك كه‌ ئه‌بينرێ به‌ڵام سه‌ر و سنگيان به‌ده‌ره‌وه‌ بوو ، بۆيه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا پێمان ئه‌ڵێ وه‌كو ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ مه‌بن ، كه‌ جوانيه‌كانيان بۆ پياوى نامه‌حره‌م ده‌رده‌خه‌ن !!! وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ئه‌و بازرگانانه‌ى كه‌ ئه‌و جله‌ ڕوت و كورت و ته‌سكانه‌ ده‌خه‌نه‌ بازاره‌وه‌ ، من و تۆى خۆش ناوێ ، ته‌نها مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه‌ له‌و ڕێگه‌يه‌وه‌ فيتنه‌ بڵاو بكاته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رێگه‌ى ژنانه‌وه‌ گه‌نجه‌كانيان له‌خشته‌ ببرێت ، چونكه‌ يه‌كه‌م فيتنه‌ى به‌نى ئيسرائيل ژن بوه‌ ، بۆيه‌ ئه‌وان ته‌نها ڕێگايه‌ك ماوه‌ به‌ده‌ستيانه‌وه‌ بۆ دژايه‌تى كردنى ئيسلام ، ده‌بينين ئافره‌ت به‌كار ده‌هێنن وه‌كو كاڵايه‌ك !!! جۆره‌ها جلى ڕووت و ته‌سك ده‌خه‌نه‌ به‌ر ده‌ستى ئافره‌تان تا مه‌رازى گڵاويان بێته‌دى ، خواى گه‌وره‌ من و تۆ و هه‌موو ئافره‌تانى ئيماندارى خۆش ده‌وێ ، بۆيه‌ پێمان ده‌ڵێ خۆبپۆشن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئازار به‌دور بين ، خوايه‌كى به‌ توانا كه‌ هيچ پێويستى يه‌كى به‌ ئێمه‌ نيه‌ به‌ڵام پێى ناخۆشه‌ به‌نده‌كانى گوێ ڕايه‌ڵى نه‌بن ، و بكه‌ونه‌ به‌ر سزاى ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ باره‌ى له‌به‌ركردنى جله‌وه‌ ده‌فه‌رموێ : " من لبس ثوب شهرة في الدنيا ، ألبسه الله ثوب مذلة يوم القيامة ، ثم ألهب فيه نارا " ( حسنه العلامة الألباني في صحيح سنن ابن ماجه ، برقم : 3607 ) ، واته‌ : هه‌ر كه‌سێ له‌ دونيا پۆشاكى ناو بانگ بپۆشێت ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌ دوا ڕۆژدا پۆشاكى سه‌رشۆڕى و زه‌ليلى ده‌كاته‌ به‌ر ، و پاشان گڕ و بڵێسه‌ى تێ به‌ر ده‌درێت ، ئه‌م فه‌رموده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ جل و به‌رگێكى له‌ به‌ركرد ، با ئه‌و جله‌شى جلى شه‌رعيش بێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و به‌ شانازييه‌وه‌ له‌به‌رى كرد و بۆ شانازى و لوت به‌رزى بوو به‌سه‌ر موسوڵماناندا ، و بۆ ناو و نناتۆره‌ بوو ، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌ قيامه‌تدا ده‌يكاته‌ ئاگر و له‌به‌رى ده‌كات ، بۆيه‌ خوشكه‌كه‌م با به‌يه‌كه‌وه‌ بريار بده‌ين ئه‌و جله‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌ين ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بێ ، چونكه‌ هه‌ر خوايه‌ چاكه‌ى به‌نده‌كانى ده‌داته‌وه‌ ، ئه‌ويش به‌ پاداشتى به‌هه‌شتى به‌رين ، كه‌ خۆشييه‌كه‌شى نه‌بڕاوه‌يه‌ .

خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌م : له‌وه‌ش ئاگاداربه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و جله‌ شه‌رعيه‌ت كه‌ ده‌يپۆشيت به‌ ئيخڵاصى بۆ خوا نه‌بێت ، جگه‌ له‌وه‌ كه‌ خۆتى پێ ده‌سوتێنيت هيچ پاداشتێكى بۆت نيه‌ ، له‌وه‌ ده‌چێت پێت سه‌ير بێت بڵێم : به‌ له‌به‌ركردنى جلى شه‌رعى خۆت بسوتێنێت ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌و خۆ پۆشينه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خوا نه‌بێت !! به‌ڵكو له‌به‌ر مه‌به‌ستێكى دونيايى بێت !! يان له‌به‌ر ده‌ست خۆشى و پاداشتێكى دونيايى بێت !!! يان له‌به‌ر ترسى ماڵ و كه‌س و كارت بێت !!! ئه‌و كه‌سه‌ پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ دونيا !! به‌ڵام له‌ قيامه‌ت خه‌سارۆمه‌ند ده‌بێت   وه‌ ده‌بينين زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ناو حيجاب ده‌كه‌ن و به‌ئيخڵاصى بۆ خودا نه‌يان كردووه‌ به‌رده‌وام نابن له‌سه‌رى و په‌شيمان ده‌بنه‌وه‌ ، نمونه‌يه‌كى ڕاستيتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ كه‌ ئافره‌تيك ده‌ناسم كه‌ پێش چه‌ند ساڵيك حيجابێكى زۆر باش بوه‌ ، به‌ڵا من بينيم كه‌ ئێستا زۆر سفوره‌يه‌ و جله‌كانى زۆر ته‌سكن ته‌نانه‌ت كه‌ سه‌رپۆشيش ده‌دات جارى وا هه‌يه‌ نيوه‌ى پرچى به‌ده‌ره‌وه‌يه‌ !! جامنيش ڕۆژيك پرسيارم لێى كرد و ووتم : بيستومه‌ كه‌ تۆ جاران حيجاب بويته‌ !! ئه‌ى ئێستا جۆن سفوره‌ى ؟!! ووتى : به‌ڵێ من جاران حيجاب بووم ، و په‌يوه‌نديشم به‌ حزبه‌وه‌ هه‌بووه‌ ، به‌رده‌وام ده‌رسم خوێندووه‌ و ده‌رسيشم داوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام تاقه‌تم له‌سه‌رى نه‌ما و وازم لێهێنا له‌ به‌ر شتێك !!! جا منيش ووتم خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌م ئه‌و حيجابه‌ت بۆ خوا نه‌بوو !! ئه‌گه‌ر بۆ خوا بوايه‌ ئه‌وه‌ هه‌رگيز وازت لێى نه‌ده‌هێنا !

چه‌ند جوانه‌ هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌نه‌ى خوا بێت ، و چاوه‌ڕوانى هيچ پاداشتێك نه‌كرێت له‌ دونيا ، ئه‌وه‌ به‌دڵنياييه‌وه‌ خوداى ميهره‌بان به‌ڕه‌كه‌ت ده‌خاته‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ و به‌رده‌وامى پێ ده‌به‌خشێت ، بۆيه‌ با هه‌رگيز قيامه‌ت نه‌گۆرينه‌وه‌ به‌ دونيايه‌كى سه‌رپێى ، كه‌ ژيانمان وه‌ك ڕێبوارێك وايه‌ ، ئه‌واتا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ژيانى دونياى وه‌كورێبوارێك باس كردووه‌ كه‌ له‌ ڕێگايه‌كى دوور دێ و له‌ ژێر دارێك ، پشوو ده‌دات و ساتێك داده‌نيشێت بۆ ئه‌وه‌ى هيلاكى ده‌ربچێت ، و دواى بكه‌وێته‌ ڕێ ، و ئه‌و شوێنه‌ به‌جێ بێڵێ ، دونيايه‌ك ئاوا بێت بۆ به‌و شێوه‌يه‌ باوه‌شى بۆ بكه‌ينه‌وه‌ ؟!! وه‌ بۆ قه‌يامه‌تمان له‌ بير بكه‌ين ، له‌ فه‌رموده‌يه‌كدا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى : " كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ ، إِلاَّ مَنْ أَبَى " . قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَنْ يَأْبَى ؟! قَالَ : " مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى " ( رواه البخاري ) ، واته‌ : هه‌مو ئومه‌ته‌كه‌م ده‌ڕۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئيلا كه‌سێ كه‌ خۆى نه‌يه‌وێت ، ووتيان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌س هه‌يه‌ نه‌يه‌وێت بڕواته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ؟! فه‌رمووى : ئه‌وه‌ى گوێ ڕايه‌ڵم بێت ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش فرمانه‌كانم پشت گوێ بخات نايه‌وێ .

بۆيه‌ ده‌بينين ئه‌م فه‌رموده‌يه‌ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆى چه‌ند كاتێكى كه‌مى دونيايى خۆمان ئه‌ده‌ينه‌ ده‌ست هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانمان !! تاوه‌كو له‌ ناز و نيعمه‌تى خودا ـ كه‌ به‌هه‌شتى به‌رينه‌ ـ بێ به‌ش نه‌بين ، يه‌كيك له‌و فرمانه‌ى كه‌ پێمان كراوه‌ خۆداپۆشين و ده‌رنه‌خستنى جوانييه‌كانمانه‌ بۆ كه‌سانى نامحره‌م هه‌ر وه‌ك خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆز ده‌فه‌رمێ : ( وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا) ( سورة النور : 31 )  ، واته‌ : به‌ ئافره‌تانى ئيماندار بڵێ كه‌ چاويان له‌ ته‌ماشاكردنى حه‌رام بپارێزن و داوێنيشيان بپارێزن له‌ داوێن پيسى ، و جوانيه‌كانيشيان ده‌رنه‌خه‌ن جگه‌ له‌وه‌ى نه‌بێت به‌بێ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان ده‌ر ده‌كه‌وێت ، جا بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ له‌ خۆمان ڕازى بكه‌ين ده‌بێت گوێ ڕايه‌ڵى فرمانه‌كانى بين ، كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى پێ داوين به‌ كردن و جێبه‌جێ كردنى فرمانه‌كانى به‌ به‌هه‌شتى به‌رين شادمان بكات ، خوايه‌ك ئه‌وه‌نده‌ ڕێزى لێگرتوين هه‌موو ناز و نيعمه‌تێكى به‌ سه‌ردا ڕشتوين ، وه‌ خوايه‌ك كه‌ تواناى به‌سه‌ر هه‌موو شتيكدا زاڵه‌ و ده‌توانێت به‌هه‌موو له‌ ناو بردنێك له‌ناومان ببات ، به‌ڵام خواى گه‌وره‌ به‌به‌زه‌ييه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئيمه‌ داوامان لێده‌كات به‌ په‌ره‌ستن و گوێڕايه‌ڵى كردنى ، به‌ پاداشتى دونيا و ئاخيره‌ت ڕازيمان ده‌كات .

خوشكه‌كه‌م : با ئه‌و پرسياره‌ له‌ خۆمان بكه‌ين ، ئێمه‌ چين تابێ فرمانى ئه‌و خوايه‌ بكه‌ين ؟!! ئه‌وه‌ى له‌ زه‌وى و ئاسمانه‌كانه‌ دروستكراوى ئه‌ون ، و هه‌موو شت له‌ ده‌ستيايه‌ ، ئايا ناتوانێت له‌ ناومان ببات ؟ به‌ڵێ بێ گومان ده‌توانێت به‌ڵام ئه‌و به‌به‌زه‌ييه‌ به‌رامبه‌رمان هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ گومڕا و سه‌ركه‌شيش بين ، هه‌ر ئارام ده‌گرێ له‌ سه‌رمان ، وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆز به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێ و به‌ ئاگامان دێنێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێ : ( أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ ) ( سورة البلد : 8 ) ، واته‌: ئايا ئێمه‌ زمان و لێوه‌كانمان پێ نه‌به‌خشيون ؟!  كه‌ قسه‌ى پێده‌كه‌ن ئه‌وه‌ كه‌مترين شتێكه‌ بۆى باسكردوين ، ئه‌وه‌ يه‌كێكه‌ له‌و نيعمه‌تانه‌ى كه‌ به‌ژماردن نايه‌ن ، ئێمه‌ له‌ ژيانى رۆژانه‌ماندا سودى لێ وه‌رده‌گرين ، به‌ڕاستى ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و به‌خششانه‌ زۆر سفڵه‌ين ، له‌ به‌رامه‌ر ئه‌و هه‌موو نيعمه‌تانه‌ى بۆ ئێمه‌ى به‌ديهێناوه‌ ، و له‌ خزمه‌ت ئێمه‌دان ، كه‌چى ئێمه‌ش داوامان لێده‌كات فرمانه‌كانى به‌جێ بێنين به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌هى لێ كردووه‌ ده‌يكه‌ى !!

ده‌ى خوێنه‌رى به‌ڕێز خودا به‌و عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌يه‌ تۆى خۆش ده‌وێ و رێزى لێ گرتوى به‌ڵام تۆ نه‌ ئه‌وت خۆش ده‌وێ و نه‌ش خۆت !!! ئه‌گه‌ر مرۆڤ خوداى به‌ڕاستى خۆش بوێ به‌ جوانى گوێ ڕايه‌ڵى ده‌كات ، و فرمانه‌كانى جێ به‌جێ ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جوانى گوێ ڕايه‌ڵى خواى كرد و فرمانه‌كانى جێ به‌جێ كرد ئه‌وه‌ به‌دڵنياييه‌وه‌ خۆى خۆش ده‌وێ ، و گيانى خۆى دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ ناڕه‌حه‌تى و ئاگر ، هه‌ندێك له‌ پێشينان فه‌رموويانه‌ : گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانى خودا چه‌نده‌ تۆى خۆش ده‌وێ ، و چه‌نده‌ به‌ قه‌درى له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار پيا چونه‌وه‌يه‌كى خۆت بكه‌ و بزانه‌ چه‌ند خوات خۆش ده‌وێت ، و چه‌نده‌ ڕێزى خوا له‌ دڵتدايه‌ ، و چه‌نده‌ گوێ ڕايه‌ڵى ده‌كه‌يت و چه‌نده‌ عيباده‌تى ده‌كه‌يت ، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌نزيله‌ى تۆيه‌ لاى ئه‌و . ده‌ى با هه‌موومان به‌ڕاستى گوێ ڕايه‌ڵى ئه‌و خوا ميهره‌بانه‌ بكه‌ين ، و ئه‌وه‌ى ئه‌و داواى لێكردوين جێ به‌ جێى بكه‌ين .

نموونه‌ : خۆپۆشينه‌ كه‌ خوا له‌ قورئاندا داوامان لێ ده‌كات ، و به‌خۆ نه‌پۆشين ئێمه‌ بێ ئه‌مرى ئه‌و زاته‌ تاك و ته‌نيا و باڵا ده‌سته‌ ده‌كه‌ين ، و به‌شوێن هه‌وا و ئاره‌زووى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌كه‌وين كه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تى خوا به‌ دوورمان ده‌گرن !! ئه‌ويش ئه‌و جلانه‌يه‌ كه‌ بازرگانه‌كان ده‌يخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ ، نازانى چه‌ند زيانى هه‌يه‌ بۆت و دورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ خۆشه‌ويستى و ڕه‌حمى خوا ، توخوا با به‌سبێت ئه‌و جله‌ى كه‌ هيچ سودى نيه‌ بۆ قيامه‌تت ، ئه‌و جله‌ى كه‌ خوا پێى ناخۆشه‌ .

خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌م : يه‌كێك له‌و نيعمه‌تانه‌ى كه‌ خواپه‌روه‌ردگار به‌ ئێمه‌ى به‌خشيوه‌ چاوه‌كانمانه‌ ، ده‌با تۆ چاوت بۆ چه‌ند خوله‌كێك ببه‌ستيت ، ئينجا ده‌زانى دونيا به‌بێ چاو چه‌ند تاريك و شه‌وه‌ زه‌نگه‌ ، ئينجا تۆ بيرى خۆت بخه‌كار خوا چ نيعمه‌تێكى پێ به‌خشيوى كه‌ هه‌موو دونيا كۆبێته‌وه‌ ناتوانێ چاوه‌كانت بۆ دروست بكات ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ستيان بده‌ى ، هه‌ر به‌و چاوه‌ى كه‌ خوا پێى به‌خشيوى سه‌يرێكى ئه‌و جل و به‌رگه‌ مۆدانه‌ بكه‌ كه‌ ئێستا باوه‌ و به‌ زۆرى خه‌ڵكى ده‌يپۆشێت !! و به‌راوردێكى بكه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و جله‌ى كه‌ خوا داوات لێده‌كات ، بزانه‌ چه‌ند جياوازن !!! كامه‌يان سودى هه‌يه‌ بۆ قيامه‌تت هه‌ڵى بژێره‌ ، ده‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خوا چاوى پێ به‌خشيوين تاكارى باشى پێ ئه‌نجام بده‌ين سه‌يرى نيعمه‌ته‌كانى ده‌ورووبه‌رى پێ بكه‌ين ، ئه‌وه‌ى باشه‌ هه‌ڵى بژێرين ، بۆچى گوێڕايه‌ڵى فرمانه‌كانى خودا نه‌بين ؟ بۆچى ئه‌وه‌ى خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) داواى ده‌كه‌ن به‌ره‌وپيرى ئه‌چين ؟ چ شتێك پاڵمان پێوه‌بنا كه‌ بێ فرمانى بكه‌ين له‌ دونيادا ؟ يان نه‌زانين و خۆمان گومڕا بكه‌ين و بێ بيركردنه‌وه‌ ؟! چونكه‌ هه‌موو مرۆڤێك به‌ بيركردنه‌وه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌نجام ، ئه‌گه‌ر دونياشه‌ ئاخر بۆچى دونيايه‌كى سه‌رپێى كه‌ پڕه‌ له‌ ده‌رد و ناسۆرى بگۆرينه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتێكى هه‌تاهه‌تاى !! خۆ له‌م دونيا چه‌نده‌ها ساڵ بگره‌ هه‌زار ساڵيش بژين ئه‌بێ ڕۆژێ بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار ، ئه‌ى بۆچى ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ڕوويه‌كى گه‌ش و به‌سه‌رێكى به‌رزه‌وه‌ نه‌گه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ لاى ؟! وه‌ بۆچى به‌ ڕويه‌كى زه‌رده‌ وه‌ بگه‌رێينه‌وه‌ بۆ لاى ؟!! كه‌ ئه‌و خوايه‌ هيچى لێ وون نابى ، و ئه‌و كاته‌ش ڕێگاى درۆكردنيشمان نيه‌ ، چونكه‌ ئاگاداره‌ به‌نهێنى و ئاشكرا ، له‌وانه‌يه‌ له‌م دونيا بڵێين : خۆمان ناپۆشين به‌ بيانوى جۆر به‌جۆر !!! له‌وانه‌ : مێرده‌كه‌م ئه‌وجله‌ى به‌ دڵ نيه‌ !! يا باوكم ڕازى نابێت !!! من له‌ كه‌سى خۆمانه‌وه‌ بيستومه‌ كه‌ ووتويه‌تى من بۆيه‌ واز له‌جلى جوان ـ واتا جلى ته‌سك ـ ناهێنم ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێته‌ جلى فراوان له‌به‌ر بكه‌م ئه‌وا مێرده‌كه‌م منى لا جوان نامێنێ !!! و چاو ده‌گێرى بۆ ژنى تر !!! ئاخر ئه‌وه‌ كه‌ى بيانوه‌ ، من ده‌ڵێم به‌ ئه‌و كه‌سه‌ و به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌وابير ده‌كه‌نه‌وه‌ : ئه‌و مێرده‌ى كه‌ تۆى به‌جلى ته‌سكه‌وه‌ بوێ ، ئه‌وه‌ چ مێردێكه‌ كه‌ تۆى به‌جله‌وه‌ بوێ !!! به‌ڵام من به‌ڕاى خۆم بڕوام به‌و بيانوه‌ نيه‌ ، چونكه‌ هيچ پياوێك نيه‌ كه‌ حه‌زنه‌كا خێزانه‌كه‌ى دووربێت له‌ چاوى خه‌ڵك ، ئايا بۆچى ئێمه‌ دواڕۆژى خۆمان له‌ناوببه‌ين بۆ ئه‌م دونيا بێ وه‌فا كه‌ هيچ سودى نيه‌ ؟! بۆ قيامه‌ت ته‌نها كرده‌وه‌ى چاك و به‌ده‌م چونى بانگه‌وازى خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌ستگرمانه‌ ، بۆ ڕێگاى ڕاست و دووربون له‌ دۆزه‌خ هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رموێت : ( فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءلُونَ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ ) ( سورة المؤمنون : 101 ـ 104 ) ، واته‌ : كاتێك فو ده‌كرێت به‌ ( صور ) دا ئه‌وه‌ هيچ په‌يوه‌نديه‌كى خزمايه‌تى له‌و ڕۆژه‌دا نيه‌ ، وه‌ كه‌س له‌ كه‌س ناپرسێته‌وه‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌رازوى چاكه‌كانى قورس بێت ، ئا ئه‌وانه‌ سه‌رفه‌راز و سه‌ركه‌وتون ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌رازوى چاكه‌كانى سوك بێت ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن خۆيان له‌ده‌ست داوه‌ و خۆيان خه‌سار و ڕيسوا كردووه‌ ، ده‌بێت له‌ناو دۆزه‌خدا ژيانى نه‌بڕاوه‌ و هه‌تايى ببه‌نه‌سه‌ر ، بڵێسه‌ى ئاگر ڕوومه‌تيان ده‌برژێنێت ، هه‌موويان لێويان هه‌ڵقوچاوه‌ و دانيان ڕيچ ده‌بێته‌وه‌ ( ديمه‌نيان ترسناكه‌ ) .

 جا خوشكه‌كه‌م : با بير له‌و ڕۆژه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و خۆمان له‌و ڕۆژه‌دا ببينين كه‌ كۆتاى دونيايه‌كى كاتيه‌ ، و جگه‌ له‌ كرده‌وه‌كانمان به‌ فريامان دێت هيچى تر به‌ هانامانه‌وه‌ نايه‌ت ، ئايا ده‌زانى خواى په‌روه‌ردگار چۆن باسى ئه‌و ڕۆژه‌مان بۆ ده‌كات ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : ( وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ) ( سورة الحج : 47 ) ، واته‌ : خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ڕۆژێك له‌لاى خوا وه‌كو هه‌زار ساڵ وه‌هايه‌ ، به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژى دونياى ئێوه‌ ، ده‌ خوشكه‌كه‌م با خۆمان دابنێن ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ دۆزه‌خدا بين ـ خوا په‌نامان بدات ـ خۆ ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌زار ساڵ ده‌كات له‌لاى خوا ، جا نه‌كه‌ى ده‌خيل سه‌د ده‌خيل خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌م بۆ خوا پێت ده‌ڵێم خۆت بپۆشه‌ ئه‌و جله‌ى خوا ده‌يه‌وێ بيپۆشه‌ با نه‌كه‌ويته‌ به‌ر ئه‌و هه‌ره‌شه‌ى كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كردوويانه‌ ، تۆش وه‌ك من نه‌فره‌ت بكه‌ له‌و جلانه‌ى كه‌ ڕاپێچت ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئاگر !!! ئه‌و جلانه‌ى كه‌ ساڵانێكه‌ له‌به‌رت كردوه‌ن ، كه‌ هه‌مووشى بێ فرمانى خوايه‌ و هيچ سودێكت لێ نه‌ بينيون !!! با نه‌كه‌ويته‌ به‌ر نه‌فره‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ له‌ ڕۆژى دوايدا شفاعه‌ت خوازته‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌ كه‌ نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌وانه‌ى كه‌ جلى ته‌سك له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه‌ ده‌فه‌رموێ : " سيكون في آخر أمتي نساء كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العنوهن فإنهن ملعونات " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 2683 ) ، واته‌ : كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێك هه‌ن له‌ كۆتاى ئومه‌ته‌كه‌م ده‌رده‌كه‌ون داپۆشراو و ڕوتن ، پرچيان به‌شێوه‌يه‌ك به‌سه‌ر سه‌ريانه‌وه‌ ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى وشتر وايه‌ ، نه‌فره‌تيان لێ بكه‌ن ئه‌وانه‌ نه‌فره‌ت لێ كراون ... تكايه‌ خوشكه‌كه‌م با نه‌كه‌ويته‌ به‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته‌ تا كاتت به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ ته‌وبه‌يه‌كى يه‌كجارى بكه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ويته‌ به‌ر خه‌شم و توڕه‌يى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ڕۆژى دواييدا ، به‌خوا له‌و ڕۆژودا كه‌س به‌هاناته‌وه‌ نايه‌ت نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ جلى ته‌سكت بۆ له‌به‌رده‌كردن ، و به‌سه‌يركردنت هه‌رگيز تێر نه‌ده‌بون ، وه‌ ته‌نها كرده‌وه‌كانت و جله‌ داپۆشراوه‌كه‌ته‌ به‌هاناته‌وه‌ دێت ، من پێت ده‌ڵێم : مه‌ترسه‌ له‌وه‌ى واز له‌و جله‌ مۆده‌ و ته‌سكانه‌ بێنى ، له‌ دواييدا ده‌گه‌ڕێيته‌وه‌ سه‌رى ، يان په‌شيمان ده‌بيته‌وه‌ ، له‌ ڕاستيدا ئه‌و ترسه‌ش پێش وازهێنانم له‌ جلى مۆده‌ له‌ لامدا هه‌بوو ... سوێند به‌ خوا ئێستا كه‌وازم له‌ جلى ته‌سك هێناوه‌ خۆشحاڵ ترين كه‌سم له‌سه‌ر زه‌وى ، و هه‌رگيز له‌م بڕياره‌شم په‌شيمان نابمه‌وه‌ ، و زۆريش داخ ده‌خۆم بۆ ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ به‌جلى مۆده‌وه‌ به‌سه‌رم بردون ، به‌ڵام ئاسوده‌م له‌ ژيانى ئێستام كه‌ تيايدا ده‌ژيم ، و سوپاسى خوا ده‌كه‌م كه‌ پێش ئه‌وه‌ى كات به‌سه‌ربچێ توانيم خۆم بگۆڕم ، و ڕزگار بم له‌و جله‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار نايه‌وێ پێوه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆلاى ، داواكارم له‌ خوداى بڵند و باڵاده‌ست تۆش هيدايه‌ت بدات ، و ئه‌و ڕێگا هه‌ڵبژێرى ، و نه‌فره‌ت بكه‌ى له‌ جلى مۆده‌ و ته‌سك ، و بڕيارى پۆشينى جل و به‌رگى ئيماندارى بده‌يت .   

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

ئاماده‌ کردنی : نیان که‌لاری........... پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا عدنان بارام 





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٤/١١/١١
         
هاووپۆل / بەش : پەروەردە و خێزان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌