پاداشتى خۆشه‌ويستى له‌به‌ر خاترى خوا

پاداشتى خۆشه‌ويستى له‌به‌ر خاترى خوا

1  ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله علیه وسلم) قَالَ : ((أَنَّ رَجُلاً زَارَ أَخَاً لَهُ فِي قَرْيَةٍ أُخْرَى ، فَأَرْصَدَ اللَّهُ لَهُ عَلَى مَدْرَجَتِهِ مَلَكَاً فَلَمَّا أَتَـى عَلَيْهِ قَالَ : أَيْنَ تُرِيدُ ؟

قَالَ : أُرِيدُ أَخَاً لِي فِي هَذِهِ الْقَرْيَةِ .

قَالَ : هَلْ لَكَ عَلَيْهِ مِنْ نِعْمَةٍ تَرُبُّهَا ؟

قَالَ : لاَ ، غَيْرَ أَنِّي أَحْبَبْتُهُ فِي اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ .

قَالَ : فَإِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكَ بِأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَبَّكَ كَمَا أَحْبَبْتَهُ فِيهِ)) صحيح مسلم رقم : (6495) . واته‌ : پياوێك سه‌ردانى براده‌رێكى خۆى كرد له‌ گوندێكدا ، جا خواى گه‌وره‌ فريشته‌يه‌كى نارد بۆ سه‌ر ڕێگاكه‌ى و كاتێك هات بۆ لاى پێى وت : بۆ كوێ ده‌چيت   

ئه‌ويش وتى : بۆ لاى براده‌رێكم ده‌چم له‌م گونده‌دا .

فريشته‌كه‌ وتى : ئايا هيچ مافێكى دنياييت به‌ سه‌ريه‌وه‌ هه‌يه‌ لێى وه‌رگريته‌وه‌ يان هيچ به‌رژه‌وه‌نديه‌كت هه‌يه‌ له‌ گه‌ڵيدا پێى هه‌ڵبسيت ؟

ئه‌ويش وتى : نه‌خێر ، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ مـن له‌به‌ر خوا خۆشم ده‌وێت .

فريشته‌كه‌ش وتى : جا من نێردراوى خوام بۆ لاى تۆ بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارت بكه‌مه‌وه‌ كه‌وا خواش تۆى خۆش ده‌وێت وه‌ك چۆن تۆ ئه‌وت خۆش ده‌وێت له‌به‌ر خاترى خوا .

2  ـ عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((مَا مِنْ رَجُلَيْنِ تَحَابَّا فِي اللَّهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ إِلاَّ كَانَ أَحَبُّهُمَا إِلَى اللَّهِ أَشَدَّهُمَا حُبَّاً لِصَاحِبِهِ)) صحيح الترغيب والترهيب : (3016) . واته‌ : هيچ دوو پياوێك نى يه‌ له‌ په‌نهانيدا يه‌كتريان خۆش بوێت له‌به‌ر خوا ئيللا خۆشه‌ويست ترينيان لاى خوا ئه‌وه‌يانه‌ كه‌ هاوڕێكه‌ى زياتر خۆش ده‌وێت .

3 ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((إِنَّ اللَّهَ يَقُولُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ : أَيْنَ الْمُتَحَابُّونَ بِجَلاَلِي ؟ الْيَوْمَ أُظِلُّهُمْ فِي ظِلِّي يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلِّي)) صحيح مسلم رقم : (6494) . واته‌ : خواى گه‌وره‌ له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا ده‌فه‌رموێت : كوان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌يى من يه‌كتريان خۆشه‌ده‌ويست ؟ ئه‌مڕۆ ده‌يانخه‌مه‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رشمه‌وه‌ له‌ ڕۆژێكدا كه‌ هيچ سێبه‌رێك نىيه‌ ته‌نها سێبه‌رى عه‌رشى من نه‌بێت .

4 ـ عَنْ أَبِي أُمَامَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : (صلی الله علیه وسلم) : ((مَا أَحَبَّ عَبْدٌ عَبْداً لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ إِلاَّ أَكْرَمَهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (1256) . واته‌ : هيچ عه‌بدێك نى يه‌ عه‌بدێكى ترى خۆش بوێت له‌به‌ر خواى گه‌وره‌ ئيللا خواى گه‌وره‌ ڕێزى لێده‌گرێت .

 5 ـ عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ : الْمُتَحَابُّونَ فِي جَلاَلِي لَهُمْ مَنَابِرُ مِنْ نُورٍ يَغْبِطُهُمُ النَّبِيُّونَ وَالشُّهَدَاءُ)) سنن الترمذي رقم : (2390) وصححه الألبانِي في صحيح الـجامع رقم : (4312) . واته‌ : خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌يى من يه‌كتريان خۆشده‌وێت مـيـنبه‌ريان هه‌يه‌ له‌ نور له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا و پێغه‌مبه‌ران و شه‌هيدان خۆزگه‌يان پێده‌خوازن .

وه‌رگێڕ:مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف