Blogging Gadgets











جه‌ندبه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌رحه‌ڕامیه‌تی بیدعه‌ له‌دیندا
سەردان :
٣٤٢٨
     &  
فۆنت :
+
&
-

جه‌ندبه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌رحه‌ڕامیه‌تی بیدعه‌له‌دیندا

پێشه‌كى

الحمدلله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وآله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، وبعد .

به‌ پشتيوانى خواى گه‌وره‌ چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌ك له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ سه‌باره‌ت به‌ حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا ده‌خه‌ينه‌ ڕوو ، به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڵگانه‌ ببنه‌ مايه‌ى چاوڕۆشه‌نى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى موسوڵمانان له‌م تاوانه‌ گه‌وره‌يه‌ ، زانايان فه‌رموويانه‌: (الْبِدْعَةُ أَحَبُّ إِلَى إِبْلِيس مِنَ الَمْعَصِيَّةِ لَأَنَّ الْمَعْصِيَّةَ يُتَابُ مِنْهَا وَالْبِدْعَة لَا يُتَابُ مِنْهَا).التلبيس (ص.22 - 23) وذم الكلام (ص.217) وأصول الاعتقاد (1/ 149/238) وشرح السنة للبغوي (1/ 216) وانظر مجموع الفتاوى (10/ 9) . واته‌ : بيدعه‌ له‌ لاى شه‌يتان خۆشه‌ويستراوتره‌ له‌ تاوان ، چونكه‌ تاوان ته‌وبه‌ى لێده‌كرێت به‌ڵام بيدعه‌ ته‌وبه‌ى لێناكرێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى تاوان ده‌كات خۆيى و كاره‌كه‌ى پێ هه‌ڵه‌يه‌ له‌وانه‌يه‌ ڕۆژێك بێت وازى لێ بهێنێت و ته‌وبه‌ بكات ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ بيدعه‌ ده‌كات نه‌ خۆيى و نه‌ كاره‌كه‌ى به‌ هه‌ڵه‌ و توانا نازانێت و نيه‌تى واز لێ هێنان و ته‌وبه‌ كردنى نيه‌ ، بۆيه‌ شه‌يتان بيدعه‌ى پێ خۆشتره‌ چونكه‌ ده‌زانێت كه‌سى بيدعه‌ چى هه‌ر له‌ناو ئه‌م تاوانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و ئاماده‌ نيه‌ وازى لێ بهێنێت ، شه‌يتانيش حه‌زى له‌م تاوانه‌يه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى له‌سه‌رى به‌رده‌وامه‌ و نيه‌تى واز هێنانى نيه‌ ، كاتێك زانايانى سه‌له‌فى ده‌ڵێن بيدعه‌ له‌ ديندا حه‌ڕامه‌و تاوانه‌ قسه‌يه‌ك نيه‌ له‌ گيرفانى خۆيان هێنابێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵكو چه‌ندين به‌ڵگه‌يان به‌ ده‌سته‌ له‌ قورئان و  سونه‌ت و قسه‌ى سه‌حابه‌ و تابعين و ئيمامه‌ به‌ڕێزه‌كان ، وه‌ ئه‌و بيدعه‌يه‌ى زانايان به‌ حه‌ڕاميان داناوه‌ بريتيه‌ له‌و بيدعه‌يه‌ى به‌ناوى دين و عيباده‌ت ده‌كرێت وه‌كو مه‌ولودكردن و فاتيحه‌ خوێندن له‌ ته‌عزيه‌ و قنوتى نوێژى به‌يانى به‌ به‌رده‌وامى و ته‌لقيندانى مردوو له‌سه‌ر گۆڕستان و حيزبايه‌تى و گۆرانى و مۆسيقاى به‌ ناو ئيسلامى و له‌ لايه‌ن سۆفى و حيزبه‌ ئيسلاميه‌كانه‌وه‌ ، وه‌ زۆر بيدعه‌ى تر كه‌ به‌ ناوى دين ده‌كرێن ، به‌ڵام بيدعه‌ له‌ دونيادا دروسته‌ و شتێكى حه‌ڕام نيه‌ وه‌كو سه‌ياره‌ و ته‌ياره‌ و كۆمپيوته‌ر و كاره‌با و تا كۆتايى ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ فِيهِ فَهُوَ رَدٌّ) رواة البخاري : 2697 ، ومسلم : 4589 . واته‌: هه‌ر كه‌سێك شتێك له‌ دينى ئێمه‌ دابهێنێت ، وه‌ ئه‌م شته‌ له‌ ديندا نه‌بوو ، وه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌م شته‌ ڕه‌ت كراوه‌يه‌ ، نه‌ى فه‌رمووه‌ له‌ دونيادا.

(به‌ڵگه‌ له‌ قورئان له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا)

1) خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِيناً). المائدة:3. واته‌: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاينه‌كه‌تانم ته‌واو كرد (گشت شته‌ چاك و خراپه‌كانتان پێ ڕاگه‌يندرا) ، وه‌ نيعمه‌ت و به‌خششى خۆمم بۆ ته‌واو كردن (وه‌كو نيعمه‌تى هيدايه‌ت بۆ ڕێگاى ڕاست ، بۆيه‌ پێويست به‌ هيچ ڕێچكه‌يه‌كى تر ناكات جگه‌ له‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێى هاتووه‌) ، وه‌ ڕازيم كه‌وا ته‌نها ئيسلام ئايين و به‌رنامه‌تان بێت ، ( جگه‌ له‌ ئيسلام خواى گه‌وره‌ پێى ڕازى نيه‌ وه‌كو هه‌ر شتێكى زيادكراو جا به‌ ناوى دينه‌وه‌  بێت يان غه‌يرى دين ، ته‌نها خواى گه‌وره‌ به‌وه‌ ڕازى يه‌ كه‌ خۆى ناردوويه‌تى).

- به‌ڕێزان له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا دينى ئيسلام خواى گه‌وره‌ ته‌واوى كردووه‌ و نوقسانى تێدا نيه‌ ، دينى ئيسلام ته‌نها بريتى يه‌ له‌ قورئانى پيرۆز و فه‌رمووده‌ سه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر شتێك جگه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت بخرێته‌ ناو دين و بانگه‌شه‌ى چاكيه‌تى بۆ بكرێت ئه‌وه‌ دين نيه‌ و شتێكى زياده‌ و خواى گه‌وره‌ پێى ڕازى نيه‌ ، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ دينى بۆ ئێمه‌ ته‌واو كردووه‌ و پێويستى به‌ زياده‌ نيه‌، هه‌ر شتێك به‌ناوى دين له‌ ئىسلامدا زياد بكرێت گومانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت كه‌وا دينى ئيسلام نوقسان بێت و ته‌واو نه‌بێت و پێويستى به‌ زياتر له‌ شتى چاك هه‌بێت ، به‌ڵام خواى گه‌وره‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ى بۆ ئێمه‌ باس كردووه‌ و فه‌رموويه‌تى ئاينه‌كه‌تانم بۆ ته‌واو كردوون و نوقسانى تيانيه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌ستى پێوه‌ بگرن ئه‌وه‌ به‌هه‌شت به‌ ده‌ست دێنن و پێويست به‌ شتى زياد ناكات.

2) خواى گه‌وره‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (اتَّبِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ  قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ). الاعراف: 3. واته‌: ئه‌ى خه‌ڵكينه‌ ته‌نها شوێن ئه‌وه‌ بكه‌ون كه‌ له‌ لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ بۆتان دابه‌زيووه‌ته‌ خواره‌وه‌ ( كه‌ بريتى يه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت) ، جگه‌ له‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆتانى دابه‌زاندووه‌ شوێن هيچ شتێكى تر مه‌كه‌ون ، به‌ڵام ئێوه‌ كه‌م بيرده‌كه‌نه‌وه‌و په‌ند وه‌رده‌گرن . به‌ڕێزان له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا خواى گه‌وره‌ فرمانمان پێده‌كات كه‌وا ته‌نها شوێن ئه‌م وه‌حيه‌ بكه‌وين كه‌ دايبه‌زاندووه‌ ، وه‌ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ دايبه‌زاندووه‌ له‌ وه‌حى بريتى يه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حيح ، كه‌واته‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ هه‌ر شتێك به‌ناوى دين بكرێت و له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حيح دا نه‌بێت ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ نيه‌ شوێنى بكه‌وين و كارى پێ بكه‌ين و به‌ شتێكى خێرو چاكى بزانين .

3) وه‌ له‌ ئايه‌تێكى تر دا ده‌فه‌رموێت: (وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ). الانعام: 153. واته‌: به‌ڕاستى ئه‌مه‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى منه‌ (كه‌ ئيسلامه‌) شوێنى بكه‌ون ، شوێن ڕێچكه‌كانى تر مه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى خوا لاتان نه‌ده‌ن و په‌رته‌وازه‌تان نه‌كه‌ن ، خواى گه‌وره‌ ئامۆژگاريتان ده‌كات به‌ شوێن كه‌وتنى ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاربن و شوێن ڕێگا چه‌وته‌كان نه‌كه‌ون .

- به‌ڕێزان خواى گه‌وره‌ له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌شدا فرمانى پێكردووين كه‌وا ته‌نها شوێن ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى بكه‌وين كه‌ بريتى يه‌ له‌ ئيسلام وه‌ ئيسلاميش بريتى يه‌ له‌ قورئان و سونه‌ت ، وه‌ پاشان نه‌هى لێ كردووين له‌ شوێن كه‌وتنى ڕێگه‌ چه‌وته‌كان كه‌ بريتين له‌و ڕێگايانه‌ى لايان داوه‌ له‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيحدا فه‌رموويه‌تى: ئومه‌ته‌كه‌م ده‌بێت به‌ حه‌فتاو سێ فيرقه‌ ، گشتيان بۆ ئاگره‌ ته‌نها يه‌كيان نه‌بێت ، هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان فه‌رموويان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕزگاريان بووه‌ و ناچنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ ؟ فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌ست به‌ سونه‌تى من و هاوه‌ڵانم ده‌گرن له‌سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام ده‌ڕۆن وه‌كو خۆى به‌بێ زياد و كه‌م ، بێگومان فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  هاته‌ جێ له‌ دواى وه‌فات بوونى چه‌ندين گروپى بيدعه‌چى به‌ناوى دين په‌يدا بوون و له‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام لاياندا ، بۆ نموونه‌: گروپێكى بيدعه‌چى په‌يدا بوون به‌ناوى خه‌واريج يه‌كێك له‌ بيدعه‌كانيان ئه‌وه‌ بوو موسوڵمانانيان به‌ كافر داده‌نا و خوێنيان حه‌ڵاڵ ده‌كردن ، به‌م بيدعه‌ نه‌وه‌ستان هه‌تا ئيمامى عوسمان  ئيمامى عه‌ليان شه‌هيد كرد (ڕه‌زای خوایان لێبێت) چه‌ندين گروپى تر په‌يدا بوون به‌ناوى دين وه‌كو شيعه‌ و قه‌ده‌رى و جه‌برى و جه‌همى و مورجيئه‌ و سۆفى و موعته‌زيله‌ و ئه‌شعه‌رى و ماتوريدى و چه‌ندين گروپى تر ، هه‌ر يه‌ك له‌م گروپانه‌ هاتن به‌ چه‌ند بيدعه‌يه‌كه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كيان پێ بێت له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ ، بۆيه‌ واجبه‌ له‌سه‌رمان ته‌نها شوێن ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام بكه‌وين كه‌ بريتى يه‌ له‌و ڕێگايه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر و (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  هاوه‌ڵانى له‌سه‌ر بووه‌ .

(به‌ڵگه‌ له‌ فه‌رمووده‌ صه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا):

1) عَنْ عَائِشَةَ ، (ڕه‌زای خوای لێبێت) ، قَالَتْ قَالَ رَسُولُ اللهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  :( مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ فِيهِ فَهُوَ رَدٌّ) . البخاري :  2697 ، ومسلم: 4589. واته‌: له‌ عائيشه‌ دايكى باوه‌ڕدارانه‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت)فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: هه‌ر كه‌سێك شتێك دا بهێنێ له‌ دينى ئێمه‌دا له‌ كاتێكدا  ئه‌م شته‌ داهێنراوه‌ له‌ ديندا نه‌بوو ئه‌وه‌ ڕه‌دكراوه‌يه‌ و قه‌بول كراو نيه‌ .

2) عَائِشَةُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  قَالَ: « مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ ». البخاري : 20 ، ومسلم: 4590. واته‌: له‌ عائيشه‌ى دايكى باوه‌ڕدارانه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك (به‌ناوى دين) بكات ، ئه‌م كرده‌وه‌يه‌ فرمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌م كرده‌وه‌يه‌ ڕه‌ت كراوه‌يه‌ .

- كه‌واته‌ هه‌ر عيباده‌تێك به‌ناوى خێرو چاكه‌ بكرێت و به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌و عيباده‌ته‌ ڕه‌ت كراوه‌يه‌و قه‌بوڵ نيه‌.

3) وَقَالَ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : (..فَإِنَّهُ مَن يَعِشْ مِنْكُم فسيرى اخْتِلَافًا كَثِيرًا فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِي وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ تَمَسَّكُوا بِهَا وَعَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ وَإِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الْأُمُورِ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ». ((الصحيحة)) (937 و 3007) . واته‌: هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ بژيێ له‌ دواى من ئه‌وه‌ ناكۆكيه‌كى زۆر ده‌بينێت ، له‌و كاته‌دا ده‌ست بگرن به‌ سوننه‌تى من و خه‌ليفه‌ ڕاشيده‌ هيدايه‌ت دراوه‌كان ، ده‌ستى پێوه‌ بگرن وه‌ به‌ ددانى خڕێنه‌ى دواوه‌ قه‌پى لێبگرن و به‌رى نه‌ده‌ن ، وه‌ ووشيار و ئاگادار بن له‌ شته‌ داهێنراوه‌كان ، به‌ڕاستى هه‌موو شتێكى تازه‌و نوێ له‌ ديندا داهێنراوو بيدعه‌يه‌ ، وه‌ هه‌موو داهێنراوێكيش له‌ ديندا گومڕاييه‌ .

4) وقال: (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (... إِنَّ أَصْدَقَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ ، وَأَحْسَنُ الْهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ، وَشَرُّ الْأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا ، وَكُلُّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٍ ، وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ ، وَكُلُّ ضَلَالَةٍ فِي النَّارِ ) صحيح ، ابن ماجة (45) . واتة: ڕاستترينى قسه‌ كتابى خواى گه‌وره‌يه‌ كه‌ قورئانه‌ ، وه‌ باشترين ڕێباز ڕێبازى محمده‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌ خراپترين شت له‌ ديندا ئه‌و شتانه‌ن كه‌ نوێ و تازه‌ن (كه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا نه‌هاتووه‌) ، وه‌ هه‌موو شتێكى نوێ و تازه‌ له‌ ديندا بيدعه‌ و داهێنراوه‌ ، وه‌ هه‌موو بيدعه‌يه‌كيش گومڕاييه‌ ، وه‌ هه‌موو گومڕاييه‌كيش بۆ ئاگره‌ .

(چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌ك له‌ پێشينه‌ چاكه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا)

1) عَنِ ابْنِ عُمَرَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ (كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةُ وَإِنْ رَآهَا النَّاس حَسَنَة).رواه البيهقي في المدخل وقال الشيخ الألباني: صحيح الإسناد ، صلاح المساجد ص13، وانظر البدعة وأثرها السيئ في الأمة ص:42 . واته‌: له‌ عبدالله ى كوڕى عومه‌ره‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: هه‌موو بيدعه‌يه‌ك (له‌ ديندا) گومڕايى و سه‌ر لێشێواويه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش به‌ چاكى بزانن .

2) قَالَ اِبْنُ مَسْعُودٍ:(اِتَّبِعُوا وَلَا تَبْتَدِعُوا فَقَدْ كُفِيتُمْ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ) رواه أبو خيثم في كتاب العلم وقال الشيخ الألباني هذا إسناد صحيح . كتاب العلم ص 122 . واته‌: له‌ عبدالله ى كوڕى مسعوده‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: شوێن كه‌وته‌بن ، بيدعه‌ له‌ (ديندا) دامه‌هێنن ، چونكه‌ شوێن كوتنتان بۆ سوننه‌ت كيفايه‌ته‌ وبه‌ستانه‌ ، به‌ڕاستى  هه‌موو شتێكى تازه‌ له‌ديندا بيدعه‌يه‌ وه‌ گشت بيدعه‌يه‌كيش له‌ ديندا گومڕاييه‌ .

3) عَن أبي حنيفَة أَنه قَالَ: " عَلَيْك بالأثر، وَطَرِيقَة السّلف، وَإِيَّاك وكل محدثة فَإِنَّهَا بِدعَة "، ذكره ابْن قدامَة فِي كِتَابه - ذمّ التَّأْوِيل . السنن والمبتدعات :6. واته‌: ئيمامى ئه‌بو حه‌نيفه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى: په‌يوه‌ستبه‌ به‌ شوێن كه‌وتن و ڕۆيشتن و له‌سه‌ر ڕێگاى پێشينه‌ چاكه‌كان ، وه‌ ئاگاداربه‌ له‌ شته‌ نوێ و تازه‌كان له‌ ديندا ، چونكه‌ گشت شتێكى نوێ و تازه‌ له‌ ديندا (به‌بێ به‌ڵگه‌) بيدعه‌ و داهێنراوه‌ .

4) وقال الامام مالك (ڕه‌زای خوای لێبێت): (مَنِ ابْتَدَعَ فِي الْإِسْلَامِ بِدْعَةً يَرَاهَا حَسَنَةً، زَعَمَ أَنَّ مُحَمَّدًا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  خَانَ الرِّسَالَةَ، لِأَنَّ اللَّهَ يَقُولُ: { الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} [المائدة: 3]، فَمَا لَمْ يَكُنْ يَوْمَئِذٍ دِينًا، فَلَا يَكُونُ الْيَوْمَ دِينًا ). الاعتصام ـ للشاطبى :1/49 . واته‌: ئيمامى مالك (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى: هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌يه‌ك دابهێنێت له‌ناو ئاينى ئيسلام دا ، ئه‌م بيدعه‌يه‌ به‌ بيدعه‌يه‌كى حه‌سه‌نه‌ (واته‌ به‌ چاك) بزانێت ، ئه‌وه‌ ئه‌م كه‌سه‌ واى گومان بردووه‌ كه‌وا محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)خيانه‌تى له‌ ئه‌مانه‌تى گه‌ياندنى په‌يامه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ كردبێت ، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) ، واته‌: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاينه‌كه‌تانم ته‌واو كرد (گشت شته‌ چاك و خراپه‌كانتان پێ ڕاگه‌يندرا) ، وه‌ نيعمه‌ت و به‌خششى خۆمم بۆ ته‌واو كردن (وه‌كو نيعمه‌تى هيدايه‌ت بۆ ڕێگاى ڕاست ، بۆيه‌ پێويست به‌ هيچ ڕێچكه‌يه‌كى تر ناكات جگه‌ له‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێى هاتووه‌) ، وه‌ ڕازيم كه‌وا ته‌نها ئيسلام ئايين و به‌رنامه‌تان بێت ، ( جگه‌ له‌ ئيسلام خواى گه‌وره‌ پێى ڕازى نيه‌ وه‌كو هه‌ر شتێكى زيادكراو جا به‌ ناوى دينه‌وه‌  بێت يان غه‌يرى دين ، ته‌نها خواى گه‌وره‌ به‌وه‌ ڕازى يه‌ كه‌ خۆى ناردوويه‌تى) ، هه‌ر شتێك له‌سه‌ر ده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دين نه‌بوبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ نابێت به‌ دين.

5) قال الإمام أبو عبد الله الشافعي ـ (ڕه‌زای خوای لێبێت): مَنِ اسْتَحْسَنَ فَقَدْ شَرَّعَ). الاعتصام ـ للشاطبى:3/59. تحقيق ودراسة:3 أجزاء . واته‌: ئيمامى شافعى (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى: هه‌ر كه‌سێك شتێك (له‌ ديندا) به‌ چاك بزانێت و داى بهێنێت به‌بێ به‌ڵگه‌ ، ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌شريعێكى داناوه‌ جگه‌ له‌ ته‌شريعى خوا ، وه‌ بۆ هيچ كه‌سێك نيه‌ ته‌شريعێك دابنێ جگه‌ له‌ ته‌شريعى خوا).

6) قَالَ أَحْمد بن حَنْبَل (ڕه‌زای خوای لێبێت): أصُول السّنة عندنَا التَّمَسُّك بِمَا كَانَ عَلَيْهِ أَصْحَاب رَسُول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، والاقتداء بهم وَترك الْبدع، وكل بِدعَة فَهِيَ ضَلَالَة). طبقات الحنابلة (1 / 241 - 243 ) . واته‌: ئيمامى أحمدى كوڕى حه‌نبه‌ل (ڕه‌زای خوای لێبێت)  فه‌رموويه‌تى: بنچينه‌كانى سوننه‌ت له‌ لاى ئێمه‌ بريتى يه‌ له‌ ده‌ست گرتن به‌و مه‌نهه‌جه‌ى كه‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌سه‌رى بووه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌ شوێن كه‌وتنيان و وازهێنان له‌ بيدعه‌ ، وه‌ گشت بيدعه‌يه‌ك گومڕايى و سه‌ر لێ شێواويه‌.

به‌ڕێزان له‌ كۆتاييدا ده‌ڵێين هه‌موو ئيمامه‌ به‌ڕێزه‌كان فه‌رموويانه‌ ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ى صه‌حيح هات ئه‌وه‌ مه‌زهه‌بمانه‌ ، وه‌ فه‌رموويانه‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ئيجتهاديدا ده‌پێكێ يان هه‌ڵه‌ ده‌كات ته‌نها پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ، بۆيه‌ بۆ هيچ كه‌سێك دروست نيه‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ڕه‌د بكاته‌وه‌ بۆ قسه‌ى ئيمامێك يان زانايه‌ك له‌سه‌ر حه‌ڕامىه‌تى بيدعه‌ له‌ديندا ، هيچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت ئيمامه‌ به‌ڕێزه‌كان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌ڵه‌ناكه‌ن و مه‌عسومن ، ئه‌وه‌ى له‌ديندا هه‌ڵه‌ ناكات و مه‌عسومه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

3 صفر 1436 ه   /   27 – 11 / 2014 م

ئاماده‌کردنی : مامۆستا هه‌ڵگۆرد مصطفی گه‌ڵاڵه‌یی 





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠١/٢٦
         
هاووپۆل / بەش : بیدعە و داهێنراوەکان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌