Blogging Gadgets











ئامۆژگارى بۆ كچانى موسڵمان پێش هاوسه‌رگيرى
سەردان :
٣٦٦٦
     &  
فۆنت :
+
&
-

ئامۆژگارى بۆ كچانى موسڵمان پێش هاوسه‌رگيرى

إنَّ الحمد لله نستعينه ونستهديه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله ، وأنَّ محمدا عبده ورسوله .. وبعد..

پێشه‌كى: له‌چاكه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌م و ڕێزلێنانى ئه‌وه‌يه‌ كه‌هاوسه‌رگيرى بۆ داناون و كردوويه‌تى به‌به‌خشينێك به‌سه‌ر به‌نده‌كانىيه‌وه‌: {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً} (سورة الرعد:38). واته‌: له‌پێش تۆوه‌ ئه‌ى موحه‌ممه‌د () چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه‌ وه‌خێزان و نه‌وه‌يشمان پێ به‌خشيون. ئه‌م شته‌ى له‌بوارى به‌خشش ده‌رخستنى فه‌زڵ و چاكه‌ى خواى گه‌وره‌ به‌سه‌ريانه‌وه‌ باس كردووه‌.. ئيسلام هاوسه‌رگيرى پێ خۆشه‌و هانى خه‌ڵكى ده‌دات له‌سه‌رى و به‌يه‌كێك له‌نيشانه‌كانى خواى داناوه‌: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} (سورة الروم: 21). واته‌: يه‌كێك له‌نيشانه‌كانى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌له‌خۆتان ئافره‌تى بۆ دروست كردوون (مه‌به‌ست حه‌وايه‌ كه‌له‌په‌راسووى ئاده‌م دروست كراوه‌) بۆ ئه‌وه‌ى ببن به‌هۆى پشوو و ئارامى بۆ پياوان, وه‌سۆزو به‌زه‌يى و خۆشه‌ويستى خستۆته‌ نێوانتانه‌وه‌, به‌ڕاستى له‌م شته‌دا چه‌نده‌ها نيشانه‌ى گه‌وره‌يى خواى گه‌وره‌ى تێدايه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌بيربكه‌نه‌وه‌.

١ـ هه‌ڵبژاردنى پياوێكى موسڵمانى چاك, ئيسلام هانى خه‌ڵكى ئه‌دات له‌سه‌ر چاك هه‌ڵبژاردنى پياو كه‌خاوه‌نى ڕه‌وشت و دين و پاكى بێت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} (سورة الحجرات: 13). واته‌: به‌ڕاستى به‌ڕێزترينتان لاى خواى گه‌وره‌ خواناسترين و خۆپارێزترينتانه‌ له‌تاوان. وه‌ ده‌فه‌رموێت: {وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} (سورة النــور: 32). واته‌: ئێوه‌ هاوسه‌رگيرى بكه‌ن و له‌چاكه‌كانتان بخوازن له‌به‌نده‌ى پياوو ئافره‌ت, وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ژار بن ئه‌وا خواى گه‌وره‌ به‌فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆى ده‌وڵه‌مه‌نديان ده‌كات. به‌ڕاستى ده‌وڵه‌مه‌ندى خواى گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌, وه‌زۆر زانايه‌. با ماڵ و پاره‌و ناوبانگى و جگه‌ له‌مانه‌ هه‌ڵت نه‌خه‌ڵه‌تێنێت, به‌ڵكو يه‌كه‌م شت كه‌سووربن له‌سه‌رى با بريتى بێت له‌دامه‌زراوى له‌سه‌ر دين و ڕه‌وشتى جوان, چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر() ده‌فه‌رموێت: "إذا أتاكم من ترضون خلقه ودينه فزوجوه، إلاّ تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد كبير" (رواه الترمذي). واته‌: ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك هاته‌ داخوازيتان و ڕازى بوون له‌دين و ڕه‌وشتى ئه‌وا پێى ڕازى بن, ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئاشووب و خراپه‌ى گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌ويدا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

٢ـ خۆت بپارێزه‌ له‌هاوسه‌رى كه‌سێكى زيناكه‌ر, چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {الزَّانِي لَا يَنكِحُ إلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ} (سورة النــور: 3). واته‌: پياوى زيناكه‌ر كه‌س ناخوازێت ته‌نها ئافره‌تى زيناكه‌ر ياخود هاوبه‌ش بڕيارده‌ر نه‌بێت, وه‌ئافره‌تى زيناكه‌ريش هيچ كه‌سێك نايخوازێت ته‌نها پياوى زيناكه‌ر ياخود هاوبه‌ش بڕيارده‌ر نه‌بێت, به‌ڵام ئه‌م شته‌ قه‌ده‌غه‌و حه‌رام كراوه‌ له‌سه‌ر بڕواداران كه‌ئافره‌تى زيناكه‌ر ياخود پياوى زيناكه‌ر بخوازن.

ئيمامى إبن كثير فه‌رموويه‌تى: أي حرم تعاطي الزنا والتزوج بالبغايا أو تزويج العفائف بالرجال الفجار". واته‌: زيناكردن و خواستن و شووكردنى به‌زيناكه‌ر حه‌رام كراوه‌.

٣ـ باشتر وايه‌ پياوه‌كه‌ له‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌سوورن له‌سه‌ر فێربوونى زانستى شه‌رعى و خوێندنه‌وه‌ى په‌رتووكى به‌سوود, بۆ ئه‌وه‌ى تێگه‌يشتن و په‌يوه‌ندى نێوانتان ئاسان بێت و هاريكارى يه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و له‌خواترسان و فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و به‌رهه‌ڵستى كردن له‌خراپه‌. وه‌پێشه‌وايه‌تىيه‌كى باش بۆ تۆ هه‌يه‌ له‌دايكانى باوه‌ڕداران و ئافره‌تانى پێشينه‌كان.

قۆناغى داخوازى كردن

١ـ هه‌ندێك له‌كچان زۆر دوو دڵن له‌بڕياردان بۆ شووكردن و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاره‌كه‌يان, داوا له‌داخوازيكار ده‌كه‌ن كه‌ڕێگه‌يان بده‌ن بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر بيربكه‌نه‌وه‌ تاكو بزانن چاكه‌ يان خراپه‌و زيان و قازانجى لێك بداته‌وه‌, ئه‌مه‌ كارێكى چاكه‌ به‌مه‌رجێك كاته‌كه‌ زۆر نه‌خايه‌نێت و له‌ڕاده‌ى شياو ده‌رنه‌چێت, كاتێك داواى وه‌ڵامى لێ كرا ئه‌ڵێت ئارام بگره‌و بيرده‌كه‌مه‌وه‌, ئه‌مه‌ كارێكى شياو نىيه‌, به‌ڵكو كاتێك ديارى بكه‌ بۆ بيركردنه‌وه‌و نوێژى (إستخاره‌) بكه‌و دوعا بكه‌ هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر () فێرمانى كردووه‌, وه‌پرس بكه‌ به‌كه‌سانێكى باوه‌ڕدارى متمانه‌ پێ كراو پاشان كاره‌كه‌ت بسپێره‌ به‌خواى گه‌وره‌.

٢ـ ئه‌و شتانه‌ى كه‌ده‌ته‌وێت باسى بكه‌يت كاتى يه‌كتر بينين واباشتره‌ بينووسيت و ئاماده‌ى بكه‌يت.

٣ـ خۆت ئاماده‌بكه‌ بۆ يه‌كتربينين نه‌ك به‌شێوه‌ى سه‌رقاڵى كارى تره‌وه‌, ياخود له‌كاتى نه‌خۆشى.

٤ـ واباشتره‌ كه‌ته‌ماشاى داخوازيكار بكه‌يت به‌ڵام سنوورى شه‌رع بپارێزيت, به‌ته‌نها نه‌بن, ته‌وقه‌ نه‌كه‌ن, پۆشاكى ناشه‌رعى له‌به‌ر مه‌كه‌.

٥ـ هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌تێكه‌ڵاوى له‌ڕۆژى ماره‌بڕيندا, داواكار ده‌چێته‌ شوێنى ئاهه‌نگ و كچه‌كه‌ش به‌ڕازاوه‌يى داده‌نيشێت, پياوه‌كه‌يش له‌ته‌نيشتى داده‌نيشێت و ئه‌ڵقه‌ى له‌ده‌ست ده‌كات له‌پێش چاوى خه‌ڵكى, وريابه‌ ئاسانكارى مه‌كه‌.

٦ـ وورياى زۆر ده‌رچوون و يه‌كتربينين و زۆر قسه‌كردن به‌ ئه‌گه‌ر به‌ته‌له‌فۆنيش بێت له‌پێش ماره‌بڕيندا.

٧ـ واباشتره‌ پشكنينێكى پزيشكى بكرێت پێش هاوسه‌رگيرى بۆ زانينى هه‌رشتێك كه‌پێويسته‌ بزانرێت.

له‌مافه‌كانت پێش هاوسه‌رگيرى

١ـ خاوه‌ن فه‌رمان (ولي الأمر) پێويسته‌ ڕێگه‌ت پێ بدات بۆ ڕازى بوون يان ڕه‌تكردنه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((لا تنكح الأيم حتى تستأمر ، ولا تنكح البكر حتى تستأذن ، قالوا يارسول  الله! وكيف إذنها؟ قال إن تسكت)). واته‌ : نابێت بێوه‌ژن به‌ شوو بدرێت و ماره‌يى نايه‌ت تاوه‌كو خۆى بڕيار نه‌دات ، وه‌ كچيش نابێت به‌ شوو بدرێت و ماره‌يى نايه‌ت تاوه‌كو ئيزن و بۆچوونى وه‌رنه‌گيرێت ، ووترا : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئيزن لـێ وه‌رگرتنى كچ چۆنه‌ ؟ فه‌رمووى : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بێ ده‌نگ ده‌بێت .

٢ـ دروسته‌ پياو كچه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌كه‌سى شياوو چاك بكات, بزانه‌ چاخى يه‌كه‌م له‌هاوه‌ڵان ده‌گه‌ڕان به‌دواى مرۆڤى چاكدا بۆ كچانيان, زۆر به‌ڕاشكاوى وه‌كو ئيمامى عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێبێت) و پێشينانى چاكه‌كار.

٣ـ دروست نى يه‌ كه‌خاوه‌نت ڕێگربێت له‌شووكردنت به‌بيانووى ته‌واوكردنى خوێندن و به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌و فه‌رمان, به‌ڵكو ده‌نوانيت هه‌ردووكى بكه‌يت ئه‌گه‌ر بۆت گونجا, له‌بيرت نه‌چێت كه‌ماڵ و مێردو په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ يه‌كه‌م كارن بۆ ئافره‌ت.

٤ـ ئاگاداربه‌ نه‌كه‌ى مه‌رج بۆ پياو دابنێيت به‌ته‌ڵاق دانى ژنه‌كه‌ى ترى ئه‌گه‌ر هه‌يبوو, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((لايحل لامرأة تسأل الطلاق أختها ، لتستفرغ صحفتها, فإنما لها ما قدر لها)) (رواه البخاري). واته‌ : حه‌ڵاڵ نى يه‌ بۆ ئافره‌ت كه‌وا دواخوازى ته‌ڵاق دانى خوشكه‌كه‌ى بكات بۆ ئه‌وه‌ى قاپه‌كه‌ى به‌تاڵ بكات بۆ خۆى ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بۆ هه‌يه‌ كه‌ بۆى دانراوه‌ له‌ لايه‌ن خواوه‌ .

 (ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌ )

١ـ سووربه‌ له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێڕانى شه‌رعى دوور له‌خراپه‌كارى و تاوان و سه‌رپێچى كردن و تێكه‌ڵاوى به‌بيانووى ئه‌وه‌ى كه‌ئاهه‌نگه‌كه‌ خێزانىيه‌, وه‌نه‌كه‌ن بووك و زاوا به‌رزبكرێنه‌وه‌ له‌پێش چاوى خه‌ڵكى, هێنانى گۆرانى بێژو كاسێتى گۆرانى له‌ڕێگه‌ى بڵندگۆيى ده‌نگىيه‌وه‌, وه‌شه‌ونخوونى كردن به‌وێنه‌گرتن.

٢ـ دروسته‌ ماره‌بڕين ئاشكرا بكرێت به‌ده‌ف و سروودى ڕێگه‌پێ دراو ، پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت:  ((فصل مابين الحلال والحرام الدف والصوت)) (أصحاب السنن). جياكه‌ره‌وه‌ى نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌ف لێدان و ده‌نگ ده‌ربڕينه‌ .

٣ـ ئاگاداربه‌ له‌نه‌ريتى چاولێكه‌رى خراپ, وه‌كو شه‌بقه‌و ئه‌ڵقه‌كردنه‌ په‌نجه‌ى بووك له‌لايه‌ن زاواكه‌وه‌ داب و نه‌ريتى گاوره‌كانه‌و بنچينه‌يه‌كى بيروباوه‌ڕى هه‌يه‌ لاى ئه‌وان. الدخله‌:

١ـ هه‌وڵ بده‌ په‌رتووك بخوێنيته‌وه‌ ده‌رباره‌ى ژيانى هاوسه‌رگيرى شه‌رعى.

٢ـ ئاگاداربه‌ له‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و گۆڤارو په‌رتووكه‌ جنسىيانه‌ى دوور له‌ڕێنمايى شه‌رعين.

٣ـ هه‌ر شتێكت له‌لا ئاڵۆزه‌ پرسيار بكه‌ له‌و هاوڕێيانه‌ت كه‌جێگاى متمانه‌ن.

٤ـ خۆت بڕازێنه‌وه‌و بۆنت خۆش بكه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت, وه‌ئاگادارى برۆ هه‌ڵگرتن و قژى ده‌ستكردو قژبڕين به‌ له‌سه‌ر شێوازى پياوان چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌كراون.

٥ـ دوو ڕكات نوێژ بكه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا, كه‌ئاماژه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مه‌به‌ست له‌هاوسه‌رگيرى هه‌ڵسانه‌ به‌ئه‌ركێكى ئايينى و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ.

٦ـ به‌ڵێ شه‌رم له‌باوه‌ڕه‌وه‌يه‌, به‌ڵام زياده‌ڕه‌وى تێدامه‌كه‌ تا مێرده‌كه‌ت لێت بێزار نه‌بێت.

٧ـ ئاگات له‌قسه‌و گوفتارت بێت وه‌نه‌رم و نيان به‌و هه‌ستى بريندار مه‌كه‌.

مافه‌كانى پياو له‌سه‌ر خێزانى

١ـ شه‌رعى پيرۆز هانى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌گوێڕايه‌ڵى هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌يت و ڕازى بكه‌يت ئه‌گه‌ر تاوان نه‌بێت, ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترين مافه‌ به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه‌, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((إذا صلت المرأة خمسها, وصامت شهرها, وحصنت فرجها, وأطاعت زوجها, قيل لها: أدخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت)) (صحيح ابن حبان). واته‌ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه‌كه‌ى ئه‌نجامبدات ، و ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان بگرێت ، دامێنى بپارێزێت ، و گوێڕايه‌ڵى مێرده‌كه‌ى بكات ، پێى ده‌وترێت : بڕۆڕه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ هه‌ر ده‌رگايه‌ك له‌ ده‌رگاكانيه‌وه‌ ويستت لێيه‌تى .

٢ـ ئاگاداربه‌ نه‌بيته‌ هۆى دوودڵى هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌ر پێويستى خێزانى هه‌بوو, ياخود بيانوو بهێنيته‌وه‌, چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت هاتووه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((إذا دعا رجل أمرأته إلى فراشه, فأبت, فبات غضبان, لعنتها الملائكة حتى تصبح)) (رواه البخاري). واته‌ : ئه‌گه‌ر پياو بانگى خێزانه‌كه‌ى كرد بۆ سه‌ر جێگا و ئه‌ويش خۆى گرته‌وه‌ و مێرده‌كه‌شى به‌ توڕه‌يى خه‌وت ئه‌وا فريشته‌كان نه‌فره‌تى لێده‌كه‌ن تاوه‌كو ڕۆژى لێده‌بێته‌وه‌ .

٣ـ خۆت به‌خۆشه‌ويست و نه‌رم و نيان ڕابگره‌ تا هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به‌ئارامى بكات, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} (سورة الروم: 21). واته‌ : له‌ نيشانه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ خوودى خۆتان خێزانى بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌ په‌نايدا ئارامبگرن و له‌ نێوانياندا دۆستايه‌تى و به‌زه‌يى په‌يدا كردووه‌ ، به‌ڕاستى ئه‌وه‌ نيشانه‌ى تێدايه‌ بۆ خه‌ڵكانێك بيربكه‌نه‌وه‌ و تێبفكرێن .

ئاگادارى كاتى خواردن و خه‌وتنى به‌, چونكه‌ برسێتى و نه‌خه‌وتن تووڕه‌بوونيان له‌دواوه‌يه‌, هه‌روه‌كو چۆن له‌ئامۆژگارى ئافره‌ته‌ ده‌شت نشينه‌كه‌ هاتووه‌ بۆ كچه‌كه‌ى كه‌پێى ده‌ڵێت: ئاگاداربه‌ له‌زۆر گله‌يى و ناڕه‌زايى له‌سه‌ر ئيش و كارو ميوان, چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆى ڕاكردنى پياو له‌ماڵ, وه‌ئارام بگره‌ چونكه‌ پاداشتت ده‌ست ده‌كه‌وێت إن شا ء  الله.

٤ـ خۆت بڕازێنه‌وه‌ به‌كل و ده‌ست نوێژگرتن و بۆن خۆش كردن و بايه‌خدان به‌خاوێنى تاببيته‌ هۆى ڕاكێشانى سه‌رنجى و چاوى پارێزراو بێت له‌بينينى حه‌رام, به‌ڵام زياده‌ڕه‌وى مه‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌ك زۆربه‌ى كات له‌به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ به‌سه‌ر به‌ريت, قيل لرسول الله () : أي النساء الخير؟ قال: ((التي تسره إذا نظر, وتطيعه إذا أمر, ولاتخالفه في نفسها ومالها بما يكره)) (أخرجه ابو داود). واته‌ : وترا به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () چاكترين ئافره‌ت كامه‌يه‌ ؟ فه‌رمووى : ئه‌وه‌يه‌ كاتێك مێرده‌كه‌ى سه‌يرى ده‌كات دڵى خۆش ده‌كات ، وه‌ گوێڕايه‌ڵى ده‌كات ئه‌گه‌ر فه‌رمانى پێكرد ، وه‌ پێچه‌وانه‌ى ناكات له‌ خۆيدا و له‌ ماڵيدا به‌وه‌ى كه‌ پێى ناخۆشه‌ .

٥ـ خزمه‌ت كردنى پياو پێويسته‌ به‌تايبه‌تى له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ و ئاماده‌كردنى خواردن و جێگاو.. وه‌چاو بكه‌ له‌كچانى پێغه‌مبه‌ر () و أسمائى كچى أبوبكر (خوايان لێ ڕازى بێت).

٦ـ پێويسته‌ له‌سه‌رت نهێنىيه‌كانى پياوه‌كه‌ت بپارێزيت به‌تايبه‌تى نێوان خۆتان, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((إن من شر الناس عند الله مترلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى المرأة وتفضي إليه, ثم ينشر سرهما)) (رواه مسلم).واته‌ : به‌ڕاستى خراپترين خه‌ڵك لاى خوا له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا ئه‌و پياوه‌يه‌ كه‌وا ده‌چێه‌ لاى خێزانه‌كه‌ى و ئه‌ويش ده‌چێته‌ لاى مێرده‌كه‌ى ، ئه‌نجا نهێنى نێوانيان ئاشكرا ده‌كه‌ن .

٧ـ خۆت بپارێزه‌ له‌كاتى ديارنه‌بوونى هاوسه‌ره‌كه‌ت و ناپاكى لێ مه‌كه‌, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ} (سورة النساء: 34). واته‌ : ئه‌و ئافره‌ته‌ چاك و گوێڕايه‌ڵ و نهێنى پارێزانه‌ به‌وه‌ى كه‌ خوا ده‌يپارێزێت .

٨ـ خۆت بپارێزه‌ له‌دڵ پيسى كردن له‌پياو چونكه‌ كليله‌ بۆ ته‌ڵاقدان, دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌زۆر پرسياركردن و له‌وانه‌ مه‌به‌ كه‌گيرفان ده‌گه‌ڕێن و چاودێرى ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر خێزانى ترى هه‌بوو.

٩ـ شيردان به‌منداڵ و به‌خێوكردنى, ئه‌مه‌ بكه‌ به‌په‌رستنێكى به‌رزو نيه‌تى خۆت چاك بكه‌ تا به‌رهه‌مه‌كه‌يت ده‌ست بكه‌وێت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلاَدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ} (سورة البقرة: 233). واته‌ : دايكان شير ده‌ده‌ن به‌ منداڵه‌كانيان دوو ساڵى كامڵ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌يه‌وێت شيردان ته‌واو بكات .

١٠ـ جێى متمانه‌ى پياوه‌كه‌ت به‌ له‌ماڵ و سامانى, دروست نىيه‌ ده‌ستكارى بكه‌يت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((المرأة الراعية في بيت زوجها, ومسؤولة عن رعيتها)).  واته‌ : ئافره‌ت سه‌رپه‌رشتيارى ماڵى مێرده‌كه‌يه‌تى و به‌رپرسياره‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى . به‌بێ ئيزنى پاره‌ ده‌رمه‌كه‌, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((لايجوز لامرأة عطية إلا بإذن زوجها)) (أخرجه أبو داود). واته‌ : دروست نيه‌ بۆ ئافره‌ت ماڵ ببه‌خشێت ئيللا به‌ ئيزنى مێرده‌كه‌ى نه‌بێت .

١١ـ ڕێگه‌ به‌كه‌س مه‌ده‌ بۆ ماڵى به‌بێ ئيزنى هاوسه‌ره‌كه‌ت, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((لايحل للمرأة أن تصوم وزوجها شاهد إلا بإذنه, ولا تأذن في بيته إلا بإذنه)) (متفق عليه). واته‌: دروست نىيه‌ بۆ ئافره‌ت به‌ڕۆژووى سوننه‌ت بێت به‌بێ ئيزنى پياوه‌كه‌ى, وه‌دروست نىيه‌ ڕێگه‌ به‌كه‌س بدات بۆ ماڵه‌كه‌ى به‌بێ ئيزنى ئه‌و, واته‌ ڕێگه‌ به‌كه‌سێك نه‌دات كه‌پياوه‌كه‌ى ڕقى لێ بێت يان پێى ناخۆش بێت.

١٢ـ به‌بێ ئيزنى هاوسه‌ر به‌ڕۆژووى سوننه‌ت نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ماڵ بوو, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((لايحل للمرأة أن تصوم وزوجها شاهد إلا بإذنه, ولا تأذن في بيته إلا بإذنه)) (متفق عليه). واته‌ : دروست نى يه‌ بۆ ئافره‌ت به‌ڕۆژووى سوننه‌ت بێت به‌بێ ئيزنى پياوه‌كه‌ى, وه‌دروست نى يه‌ ڕێگه‌ به‌كه‌س بدات بۆ ماڵه‌كه‌ى به‌بێ ئيزنى ئه‌و, واته‌ ڕێگه‌ به‌كه‌سێك نه‌دات كه‌پياوه‌كه‌ى ڕقى لێ بێت يان پێى ناخۆش بێت.

١٣ـ له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ به‌بێ ئيزنى ئه‌و, وه‌مه‌چۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ پێويستى و به‌رژه‌وه‌ندىيه‌كى شه‌رعى نه‌بێت, خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: {وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ } (سورة الأحزاب: 33).

١٤ـ چاوپۆشين له‌هه‌ڵه‌كانى به‌تايبه‌تى هه‌ڵه‌يه‌ك كه‌مه‌به‌ست نه‌بێت, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: (( كل بني آدم خطاء, وخير الخطائين التوابون)) (أخرجه الترمذي). واته‌: هه‌موو ئاده‌ميزادێك هه‌ڵه‌ ده‌كات, به‌ڵام باشترين هه‌ڵه‌كاران ئه‌وانه‌ن كه‌تۆبه‌ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. وه‌ئاگاداربه‌ زۆر ڕه‌خنه‌ مه‌گره‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى تووڕه‌ بوون و ڕق لێ بوون.

١٥ـ خۆت دوور بگره‌ له‌مشت و مڕ له‌كاتى تووڕه‌ بوونيدا, باشتروايه‌ قسه‌ى پێ نه‌بڕيت و باش گوێى لێ بگريت هه‌تا هێمن ده‌بێته‌وه‌ پاشان له‌يه‌ك تێ بگه‌ن, هه‌وڵ بده‌ خۆت دووربخه‌ره‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى تووڕه‌ى ده‌كات تا ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ به‌ده‌ست دێنيت, له‌يادت نه‌چێت هه‌ر ئه‌وه‌ هۆى دۆزه‌خ و به‌هه‌شتى تۆ, هه‌وڵ بده‌ ڕازى بكه‌ به‌هه‌موو هۆكارێكى شه‌رعى, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: (( نساؤكم من أهل الجنة: الودود, الولود, العؤود على زوجها, التي إذا غضب جاءت حتى تضع يدها في يد زوجها, وتقول: لا أذوق غمضا حتى ترضى)). واته‌: خێزانى به‌هه‌شتى خۆشه‌ويست و منداڵ خه‌ره‌وه‌يه‌, ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌تووڕه‌ بێت ده‌ستى ده‌گرێت و پێى ده‌ڵێت: نانووم تاڕازى نه‌بيت لێم.

١٦ـ ڕاستگۆبه‌ له‌گه‌ڵى به‌تايبه‌تى له‌كاتى نائاماده‌بوونيدا, دووربه‌ له‌درۆ چونكه‌ ئه‌گه‌ر لێت ده‌ركه‌وێت متمانه‌ى پێت نامێنێت, وه‌ئه‌گه‌ر متمانه‌ نه‌ما په‌يوه‌نديتان خراپ ده‌بێت.

١٧ـ به‌شدارى كردنى ويژدانى له‌خۆشى و ناخۆشيدا له‌گه‌وره‌ترين هۆكاره‌كانى خۆشه‌ويستىيه‌, ئاگاداربه‌ خۆشحاڵى ده‌رنه‌بڕيت له‌كاتى غه‌م و په‌ژاره‌يدا, وه‌دڵته‌نگى ده‌رنه‌بڕيت له‌كاتى دڵخۆشيدا, چونكه‌ به‌شدارى كردن له‌خۆشيدا زياترى ده‌كات, وه‌له‌ناخۆشيدا سووكترى ده‌كات, هاوشانى و يارمه‌تى بده‌ له‌ئارام گرتن و بۆچووندا.

١٨ـ ڕێز له‌ميوان و كه‌س و كارو خزمى هاوسه‌ره‌كه‌ت بگره‌ به‌تايبه‌تى دايك و باوكى چونكه‌ ئه‌وان له‌ته‌مه‌نى دايك و باوكتدان, وه‌ڕه‌وشتێكى شه‌رعى ڕه‌سه‌نه‌, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: (( ليس منا من لم يجل كبيرنا, ويرحم صغيرنا, ويعرف لعالمنا حقه)) (رواه أحمد). واته‌: له‌ئێمه‌ نىيه‌ كه‌سێك ڕێز له‌گه‌وره‌ نه‌گرێت و به‌زه‌يى به‌بچووكدا نه‌يه‌ته‌وه‌و مافى زانامان نه‌زانێت.

١٩ـ ڕازىبه‌ به‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆت دابين ده‌كات له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك و... جگه‌ له‌مانه‌ كه‌له‌توانايدايه‌, وه‌سوپاسى بكه‌و نكوڵى مه‌كه‌, چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى چوونه‌ دۆزه‌خ, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: (( أريت النار, فإذا أكثر أهلها النساء يكفرن, قيل: أيكفرن بالله؟ قال: يكفرن العشير, ويكفرن الإحسان, ولو أحسنت إلى إحداهن الدهر, ثم رأت منك شيئا, قالت: ما رأيت منك خيرا قط)). واته‌: دۆزه‌خم نيشان درا, بينيم زۆربه‌ى خه‌ڵكى ناوى ئافره‌ت بوون,و نكوڵى ده‌كه‌ن. ووترا: ئايا نكوڵى له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن؟ فه‌رمووى: نكوڵى چاكه‌ى هاوسه‌ره‌كانيان كردووه‌, ئه‌گه‌ر به‌درێژايى ته‌مه‌ن چاكه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌يت پاشان شتێكت لێ ببينن, ده‌ڵێن: هيچ چاكه‌يه‌كم لێت نه‌بينيوه‌.

٢٠ـ ئافره‌تى چاك داواى ته‌ڵاق و جيابوونه‌وه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى ناكات به‌بێ هۆيه‌كى شه‌رعى, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((أيما أمرأة سألت زوجها طلاقا من غير بأس, فحرام عليها رائحة الجنة)) (أصحاب السنن). واته‌: هه‌ر ئافره‌تێك داواى جيابوونه‌وه‌ بكات له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌بێ هۆيه‌كى شه‌رعى, ئه‌وا بۆنى به‌هه‌شت حه‌رامه‌ له‌سه‌رى.

ئه‌مه‌ مافه‌كانتانه‌ بيزانن

١ـ ماره‌يى ديارى يه‌كى خواى گه‌وره‌يه‌ بۆت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَآتُواْ النَّسَاء صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً } (سورة النساء: 4).واته‌ : ماره‌يى بده‌ن به‌ ئافره‌تان وه‌كو ديارييه‌ك . پياو بۆى نىيه‌ زۆرت لێ بكات كه‌شتێك له‌ماره‌يه‌كه‌ت لێ بسێنێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَيْءٍ مِّنْهُ نَفْسًا} (سورة النساء: 4).واته‌ : ئه‌گه‌ر دڵيان پاك بوويه‌وه‌ له‌ شتێك له‌ ماه‌رييه‌كه‌يان ئه‌وا به‌ حه‌ڵاڵى بيخۆن .

٢ـ دابين كردنى پێداويستىيه‌كانت, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ} (سورة النساء: 34). كه‌خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك و شوێن ده‌گرێته‌وه‌.. وه‌پێويسته‌ له‌سه‌ر پياو ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نديش بوو, به‌ڵام پێويسته‌ له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ داواى شتێكى لێ نه‌كات كه‌له‌توانايدا نه‌بێت.

٣ـ مافى خۆته‌ له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌غيره‌تى هه‌بێت به‌سه‌رته‌وه‌و بتپارێزێت له‌هه‌موو شتێك كه‌ئازارت بدات.

٤ـ مامه‌ڵه‌كردن به‌چاكه‌: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} (سورة النساء: 19) . واته‌: هه‌ڵس و كه‌وتتان چاك بێت له‌گه‌ڵياندا وه‌نه‌رم و نيان بێت و ڕه‌ق و توندو تيژ نه‌بێت به‌بێ تاوان, هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ر بێت له‌نێوان خێزانه‌كانيدا ئه‌گه‌ر زياتر له‌ژنێكى هه‌بوو, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((من كانت له أمرأتان يميل لإحداهما عن الأخرى جاء يوم القيامة يجر أحد شقيه ساقطا أو مائلا)) (رواه الترمذي). واته‌: هه‌رپياوێك دوو ژنى هه‌بوو, به‌لاى يه‌كێكياندا لايده‌دا ئه‌وا له‌ڕۆژى قيامه‌تدا لايه‌كى به‌ربۆته‌وه‌و ڕايده‌كێشێت و ياخود لاله‌نگه‌.

وه‌له‌مامه‌ڵه‌كرنى چاكه‌ ڕێزلێنان له‌كه‌س و كارت و بانگ كردنيان له‌بۆنه‌كانداو چاكه‌كردن له‌گه‌ڵياندا. وه‌له‌مامه‌ڵه‌كردنى چاكه‌ ئه‌وه‌يه‌ نه‌خۆش كه‌وتيت چاره‌سه‌رت بكات.

٥ـ گوێڕايه‌ڵى هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌يت له‌شتێكدا كه‌بۆى حه‌ڵاڵ نى يه‌و تاوانه‌, وه‌كو داواكردنى له‌كاتى بێ نوێژى و زه‌يستانى و له‌كاتى به‌ڕۆژوو بوونى فه‌رز, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: ((لاطاعة لبشر في معصية الله, إنما الطاعة في المعروف)) (رواه البخاري). واته‌: گوێڕايه‌ڵى نىيه‌ بۆ هيچ مرۆڤێك له‌سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌دا, به‌ڵكو گوێرايه‌ڵى ته‌نها له‌چاكه‌دا ئه‌بێت.

٦ـ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌حه‌ق لايدا ئه‌وا ئامۆژگارى بكه‌, وه‌ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا سه‌رپێچى بكه‌, چونكه‌ ئافره‌تى موسڵمان دروست نىيه‌ له‌لاى كافر بمێنێته‌وه‌.

٧ـ حه‌رامه‌ به‌بێ هۆيه‌كى شه‌رعى لێت دووربكه‌وێته‌وه‌, چونكه‌ فه‌رمانى پێ دراوه‌ كه‌مافت بدات.

٨ـ مافى خۆته‌ له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌بتپارێزێت له‌ئاگر به‌فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ} (سورة التحريم: 6). واته‌: ئه‌ى باوه‌ڕداران خۆتان و كه‌س و كارتان بپارێزن له‌ئاگرێك كه‌سووته‌مه‌نى يه‌كه‌ى خه‌ڵكى و به‌رده‌, فريشته‌ى دڵ ڕه‌قى ئه‌ستوورى له‌سه‌ره‌ بێ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ ناكه‌ن وه‌چى فه‌رمانيان پێ بكات جێ به‌جێى ده‌كه‌ن.

ئيمامى عه‌لى (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ((خۆتان و كه‌س و كارتان فێرى چاكه‌ بكه‌ن و په‌روه‌رده‌يان بكه‌ن)), اڵالوسى ده‌فه‌رموێت: ((ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌پێويسته‌ له‌سه‌ر پياو ئه‌وه‌ى كه‌فه‌رزه‌ له‌سه‌رى بيزانێت و كه‌س و كارى فێربكات..)) ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌مه‌ هه‌ڵنه‌سا پێويسته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ فێرى بنچينه‌كانى دينه‌كه‌ت بێت, پێغه‌مبه‌ر ()ده‌فه‌رموێت: ((طلب العلم فريضة على كل مسلم)).واته‌: گه‌ڕان به‌دواى زانياريدا فه‌رزه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك.

٩ـ دروست نىيه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕێگريت بكات به‌هه‌ڵسان به‌ئه‌ركه‌ دينىيه‌كانت وه‌كو بانگه‌وازكردن بۆ لاى خواو سه‌رخستنى دين به‌بيانووى ئه‌وه‌ى كه‌تۆ ئافره‌تيت و گرنگترين ئه‌ركت ماڵ و منداڵه‌.. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌رت () له‌يادبێت كه‌ده‌فه‌رموێت: ((النساء  شقائق الرجال)). واته‌: ئافره‌تان هاوشانى پياوانن. به‌ڵام ئاگادارى هاوكێشه‌به‌ ماڵه‌كه‌ت پشت گوێ نه‌خه‌يت به‌بيانووى ئه‌ركى دينى.

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته ...

ئاماده‌كردنى دايكى ئالاء





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٣/١١
         
هاووپۆل / بەش : پەروەردە و خێزان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌