Blogging Gadgets











به‌رنامه‌یه‌کی کرداری بۆچێژی خواپه‌رستی
سەردان :
٢٣٧٣
     &  
فۆنت :
+
&
-

به‌رنامه‌یه‌کی کرداری بۆچێژی خواپه‌رستی

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ...

وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ...وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ...أَمَّا بَعْدُ :

كاتێك له‌(بلال)يان پرسى (ڕه‌زای خوا لێبێت ) : هۆكارى ئارام گرتنت (صبر) له‌باوه‌ڕ, سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ سه‌خته‌ وه‌فڕێ دانت له‌سه‌ر زه‌وى مه‌ككه‌؟ ئه‌ويش ووته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى ووت: ((مزجت مرارة العذاب بحلاوة الإيمان)), واته‌: تاڵى و ناخۆشى سزام تێكه‌ڵ به‌شيرينى باوه‌ڕ كرد, شيرينى باوه‌ڕ هه‌ڵچوو و سه‌ركه‌وت.

- ئه‌مه‌ زياتر بابه‌تێكى كردارى يه‌ ئه‌گينا بيردۆزى به‌كه‌ڵك و به‌سوودى لێ به‌ده‌ست ناهێنيت ئه‌گه‌ر به‌جه‌خت له‌سه‌ركراوى و سووربوونه‌وه‌ ئه‌نجامى نه‌ده‌ى.

- مه‌رجه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌:

- هه‌ست كردن به‌پێويستى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌.

- دڵسۆزى (ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵسۆز بيت له‌خۆت بپرسه‌: بۆچى ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م؟ بۆ ئه‌وه‌ نى يه‌ كه‌به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنم و ڕزگارم بێت. وه‌ ئه‌وه‌ى يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ دڵسۆزى خوێندنه‌وه‌ى سيفاتى به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و ناسينه‌وه‌ى ناوو سيفه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار. وه‌بزانيت كه‌زه‌ره‌رو قازانج به‌ده‌ستى خوايه‌ وه‌خه‌ڵك هيچ زه‌ره‌رو قازانجى نى يه‌ بۆت.

- ئارام گرتن و تێكۆشان (الصبر والمجاهدة): خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: ( إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ )  (سورة الزمر: 10), واته‌: پاداشتى ئارامگران به‌بێ حيساب ده‌درێته‌وه‌.

- چاوه‌ڕوانى پاداشت: واته‌ هه‌ر كارێكى چاك كه‌ئه‌نجامى ده‌ده‌ى چاوه‌ڕوانى پاداشتى دنيايى لێ نه‌كه‌يت به‌ڵكو ته‌نها چاوه‌ڕوانى پاداشتى خوا بكه‌يت.

- نزا كردن (الدعاء).

- به‌رنامه‌ى كردارى بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌خواپه‌رستى:

ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ نزمترين ئاسته‌و تا زۆرتر كارى تێدا بكه‌يت باشتره‌:

ڕۆژووگرتن له‌هه‌موو مانگێكدا, سێ ڕۆژى ناوه‌ڕاستى هه‌ر مانگێكى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ شه‌ش ڕۆژى شه‌وال و ڕۆژى عه‌ره‌فه‌و عاشورا.

خه‌تم كردنى قورئان هه‌موو مانگێك, باشترين ڕێگا ئه‌وه‌يه‌ پێش هه‌موو نوێژێك چوار لاپه‌ڕه‌, به‌م شێوه‌يه‌ ڕۆژى جوزئێك ته‌واو ده‌كه‌يت و هه‌موو مانگێك خه‌تمه‌يه‌ك ده‌كه‌يت.

زوو به‌ده‌م چوونه‌وه‌ى نوێژه‌كان.

ئه‌گه‌ر گوێت له‌بانگده‌ر بوو ووتى (حي على الصلاة) وه‌ده‌رچوويت بۆ مزگه‌وت, يانى زوو ده‌رچوويت و دوانه‌كه‌وتى.

سووده‌كانى زوو به‌ده‌م چوونه‌وه‌ى نوێژه‌كان:

گه‌شتن به‌(تكبيرى احرام), به‌مه‌ش دوو سه‌رفرازيت بۆ ده‌نووسرێت وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌دا هاتووه‌: ((من أدرك تكبيره الاحرام مع الإمام أربعين يوما كتبت له براءتان براءة من النفاق وبراءة من النار)), واته‌: هه‌ركه‌سێ چل ڕۆژ به‌سه‌ريه‌كه‌وه‌ گه‌شته‌ قامه‌ت دابه‌ستن له‌گه‌ڵ ئيمامدا دوو سه‌رفرازى بۆ ده‌نووسرێت. سه‌رفرازييه‌ك له‌دووڕوويى (النفاق) وه‌ سه‌رفرازييه‌ك له‌ئاگر. 

- فريشته‌كان دوعاى لێخۆش بوونت بۆ ده‌كه‌ن.

- قه‌د نوێژى جه‌ماعه‌تت به‌سه‌رناچێ.

- هۆكارێكه‌ بۆ په‌يوه‌ست بوونى دڵ به‌مزگه‌وته‌وه‌.

- له‌كاتى دانيشتن تا ده‌رچوونت له‌مزگه‌وت پاداشتت بۆ ده‌نووسرێت.

پارێزگارى كردن له‌نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان ( دوو ڕكات پێش نوێژى به‌يانى, چوار پێش نوێژى نيوه‌ڕۆ,دوو ڕكات دواى نوێژى نيوه‌ڕۆ ، دوو ڕكات پاش نوێژى مه‌غريب و دوو ڕكات دواى نوێژى عيشا). له‌فه‌رمووده‌يه‌كدا كه‌عائيشه‌ (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌, كه‌پێغه‌مبه‌ر ()ده‌فه‌رموێ: (( من صلى الله أثنتي عشرة ركعة من غير الفريضة بني الله له بيتا في الجنة)), واته‌: هه‌ركه‌س جگه‌ له‌نوێژه‌ فه‌رزه‌كان له‌شه‌وو ڕۆژێكدا دوازده‌ ڕكات نوێژى سوننه‌ت بكات ئه‌وا خوا ماڵێكى له‌به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كات.

پارێزگارى كردن له‌دوو ڕكات نوێژى چێشته‌نگاو (ضحى) كه‌پێى ده‌ڵێن (صلاة الأوابين (الرجاعين من الذنوب) ), واته‌: ئه‌وانه‌ى له‌تاوان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وه‌ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن, وه‌ له‌فه‌رمووده‌يه‌كدا هاتووه‌: (( كل سلامى من الناس عليه صدقة....)), واته‌: هه‌موو جومگه‌يه‌ك له‌جومگه‌كانى مرۆڤ به‌خشنده‌يى و خێرى له‌سه‌ره‌. وه‌ له‌فه‌رمووده‌يه‌كى تردا هاتووه‌ كه‌به‌خشنده‌ييه‌كه‌ى نوێژى چێشته‌نگاو (ضحى)يه‌, وه‌ ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ كه‌پزيشكانيش ئه‌مه‌يان سه‌لماندووه‌.

وه‌ له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى خۆر به‌قه‌ده‌ر ڕمحێك ده‌ست پێ ده‌كات.

هه‌وڵ بده‌ له‌شت پاك و خاوێن بێت, ئه‌زانى بۆ؟

وه‌ڵام: چونكه‌ يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و دوورخستنه‌وه‌يه‌ له‌شه‌يتان و ته‌مه‌ڵى.

پارێزگارى كردن له‌دوو ڕكات سوننه‌تى ده‌ست نوێژ, وه‌ پاداشتى له‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر ()ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك به‌بلال ده‌ڵێت: ((إني سمعت قرع نعليك في الجنة)), واته‌: گوێم له‌ده‌نگى نه‌عله‌كانت بوو له‌به‌هه‌شتدا, وه‌پێغه‌مبه‌ر () ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌هۆكه‌ى ئه‌وه‌يه‌ هه‌ركات ده‌ست نوێژى بگردايه‌ نوێژى له‌دواى ده‌كرد.

پ/ ئايا دوو ڕكاتى ده‌ست نوێژ له‌كاتى نه‌هيدا ده‌كرێت؟

و/ ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامى بيكات ئه‌وا بۆى نه‌هى نى يه‌.

با هه‌موو كات زمانت پاراو بێت به‌زيكرى خوا به‌تايبه‌تى زيكره‌كانى (به‌يانيان و ئێواران, كاتى خه‌وتن, ڕۆشتن و ده‌رچوون له‌مزكه‌وت,و ئه‌وانى دى..) وه‌ به‌رده‌وام داواى لێخۆش بوون بكه‌, وه‌گه‌وره‌ترين و باشترين زيكر قورئان خوێندنه‌.

هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن دوو ڕكات نوێژ بكه‌ به‌نيه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌شه‌و نوێژه‌.

10ـ داواى فێربوونى زانست بكه‌, وه‌ك: له‌به‌ركردنى قورئان و ڕۆشتن بۆ وانه‌و موحازه‌ره‌ ئايينى يه‌كان, وه‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئايينى به‌سوود, وه‌ تۆماركردنى سووده‌كانى له‌په‌رتووكێكدا له‌پاش خوێندنه‌وه‌ى.

11ـ پارێزگارى كردن له‌نوێژى به‌يانى و دوانه‌خستنى له‌كاتى خۆى وه‌هه‌روه‌ها نوێژى وتر.

12ـ خێركردن (صدقه‌) ڕۆژانه‌ يان هه‌فتانه‌, هه‌رچه‌ند بڕى پاره‌كه‌ كه‌ميش بێت, چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ خێربكه‌ى ئه‌وا فريشته‌يه‌ك هه‌موو ڕۆژێك دوعات بۆ ده‌كا, وه‌ به‌رده‌وامى يه‌ بۆ كارى خێر,و هۆيه‌كه‌ بۆ له‌زه‌ت وه‌رگرتن له‌خواپه‌رستى.

13ـ شه‌وان پێش خه‌وتن موحاسه‌به‌ى خۆت بكه‌, ده‌زانى موحاسه‌به‌ چۆن ده‌بێت؟

وه‌ڵام/ به‌م شێوه‌يه‌: ئايا چ زانستێك فێربووم ئه‌مڕۆ؟ ئايا خواپه‌رستيم به‌ته‌واوى ئه‌نجامدا؟ ئايا ئه‌مڕۆ چ تاوانێكم كردووه‌ تا تۆبه‌ بكه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه‌؟ باشه‌ له‌به‌ر چى كه‌مو كورتى و كه‌مته‌رخه‌ميم كردووه‌ له‌ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك؟

14ـ به‌رده‌وام تۆبه‌ بكه‌و بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لاى خوا, پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێ: (( إني لأستغفر الله وأتوب إليه في اليوم والليلة أكثر من سبعين مرة)), واته‌: من له‌شه‌وو ڕۆژێكدا زياتر له‌حه‌فتا جار ته‌وبه‌ ده‌كه‌م و داواى لێخۆش بوون له‌خوا ده‌كه‌م.

15ـ بيركردنه‌وه‌.. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: ( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِمْ مِلْءُ الْأَرْضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَى بِهِ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ )  ( سورة آل عمران: 91),  واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ڕاوه‌ستاوى و دانيشتن و ڕاكشانه‌وه‌ زيكرى خوا ده‌كه‌ن و بير له‌دروست كردنى ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌كه‌نه‌وه‌, ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌مه‌ت له‌هيچ و خۆڕا دروست نه‌كردووه‌, پاك و بێگه‌ردى هه‌ر بۆ تۆيه‌ وه‌بمان پارێزه‌ له‌ئاگر.

16ـ دڵت خاوێن بكه‌ره‌وه‌ له‌ڕق و كينه‌و به‌خيلى و... .

17ـ بانگه‌وازكردنى خه‌ڵك بۆ لاى په‌روه‌ردگار.

18ـ وازهێنان له‌تاوان و سه‌رپێچى له‌پێناوى په‌روه‌ردگاردا.

19ـ گوێڕايه‌ڵى كردنى دايك و باوك.

20ـ په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى (صلة الرحم), سه‌ردانى خزم و كه‌س و كار له‌پێناوى خوادا.

ئاماده‌کردنی : میهره‌بان محمد





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٦/٠٧
         
هاووپۆل / بەش : بیروباوەڕی ڕاست

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌