Blogging Gadgets











ديمه‌نێك له‌ به‌هه‌‌شت وهه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى
سەردان :
١٧٧٩
     &  
فۆنت :
+
&
-

ديمه‌نێك له‌ به‌هه‌‌شت وهه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى

پێغه‌مبه‌رى خوا )(  ئه‌فه‌رموێت  «كل الناس يغدو فبائعٌ نفسه فمعتقها أو موبقها ».الجمع بين الصحيحين البخاري ومسلم - (ج 3 / ص 356)، هه‌موو خه‌ڵكى ڕۆژى خۆيان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ژيانى ڕۆژانه‌ى خۆيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، جا نه‌فسى خۆيان ده‌فرۆشن ،ئه‌ويش يان ڕزگارى ده‌كه‌ن ( به‌فرۆشتنى به‌ خوا وگوێڕايه‌ڵى كردنى فه‌رمانه‌كانى) يان به‌هيلاكى دا ده‌به‌ن.... سه‌ربه‌رزى بۆ كه‌سێك كه‌ خواى خۆى بناسێت و ڕۆژێك زووتر بگه‌ڕێته‌وه‌ و خۆى ته‌سليمى خواكه‌ى بكات و هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌ هه‌ڵبنێت....

به‌هه‌شت ئه‌و شوێنه‌ بێ هاوتايه‌يه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشان و په‌رستنه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خودا پاشان به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م دياريه‌ به‌نرخه‌ى خواى په‌روه‌ردگاره‌... له‌ئيمامى أحمديان پرسى : : چى كاتێك مرۆڤ تام و چێژى خۆشى و ئاسوده‌يى ده‌چێژێت ؟ فه‌رمووى : له‌كاتى يه‌كه‌م هه‌نگاويه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵيده‌هێنێت بۆ ناو به‌هه‌شت...

بۆيه‌ به‌ڕێزان..ئه‌گه‌ر پاداشتى هه‌ره‌ گه‌وره‌تان ده‌وێت ؟نيعه‌مه‌تى ئاماده‌كراو  و نه‌بڕاوه‌تان ده‌وێت .؟ ناگه‌ن پێى مه‌گه‌ر له‌به‌هه‌شت دا نه‌بێت.... ئايا ژيانى بێ مردنتان ده‌وێت ؟ گه‌نجێتى بێ پير بوون ؟ تام و چێژى بێ كه‌م وكوڕى ؟ له‌هيچ كوێيه‌ك نايبينيت له‌به‌هه‌شتدا نه‌بێت....

ئايا ئاره‌زووى خواردنه‌وه‌ ده‌كه‌يت له‌ ڕووباره‌كانى شير و هه‌نگوين و خه‌مر  ، كه‌ به‌س ناوه‌كانيان وه‌ك ئه‌وانه‌ى دونياوان ئه‌گينا زۆر جياوازن له‌تام و چێژدا..

ئايا به‌هيواى بگه‌ى به‌ ميوه‌ى جوان و پاك ، باڵنده‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ،بيناى به‌رزى ڕازاوه‌ ،ئافره‌تانى پاك و خاوێن و حۆرى بێ وێنه‌ له‌ جوانيدا ؟ ده‌ى ئه‌مانه‌ هه‌موو چاوه‌ڕێتن له‌ به‌هه‌شتدا....

ئايا پێغه‌مبه‌رى خوا )(  و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانيت خۆشده‌وێت له‌ پياوان و ئافره‌تان ؟ نابيت به‌هاوڕێ و دراوسێيان له‌به‌هه‌شتدا نه‌بێت ...

ئايا موشتاقى بينينى ڕووى پيرۆزى په‌روه‌ردگار نيت، ئايا چاوه‌ڕێى ڕازى بوونى ئه‌و و گه‌شتن به‌و نيت ؟ ده‌ى خواى گه‌وره‌ نابينيت ته‌نها له‌به‌هه‌شتدا نه‌بێت...

برايانى ئازيز ، خوشكانى به‌ڕێز..

گومانتان چۆنه‌ به‌ جێگه‌يه‌ك كه‌ خواى باڵاده‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ند خۆى ئاماده‌ى كردووه‌ بۆ ميوانانى هه‌تاهه‌تايى به‌ده‌ستى موباره‌كى خۆى ، په‌روه‌ردگار له‌فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا ئه‌فه‌رموێت (( ئاماده‌م كردووه‌ بۆ به‌نده‌ چاكه‌كانم به‌هه‌شتانێك كه‌ چاوه‌كان شتى وايان نه‌بينيووه‌ ،وه‌ گوێيه‌كان نه‌يانبيستووه‌ ، وه‌ به‌ دڵى هيچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه‌ ) البخارى...

... شاعير ده‌ڵێت

يارب

لقد صمت عن لذات دهرى كلها

                         ويوم لقاك ذاك فطر صيامى

 ئه‌ى په‌روه‌ردگار... له‌هه‌موو خۆشى و ڕابواردنه‌كانى ژيانم به‌ڕۆژوو بووم و خۆم گرته‌وه‌...وه‌ ڕۆژه‌ى گه‌شتن به‌ ليقاى تۆ ئه‌وه‌ كاتى  ڕۆژوشكاندنه‌كه‌مه‌...

(سه‌رچاوه‌ گۆفاری ڕه‌وشت)





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٦/٢٥
         
هاووپۆل / بەش : بەهەشت و دۆزەخ

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌