Blogging Gadgets











لێكدانه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ناو و سيفاته‌كانى خواى گه‌وره‌
سەردان :
٢٣٧٢
     &  
فۆنت :
+
&
-

لێكدانه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ناو و سيفاته‌كانى خواى گه‌وره‌

خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رموێت: ( وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا  ) (الأعراف: 180) واته‌: هه‌رچى ناوى جوان و ته‌واو هه‌يه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نيه‌تى , ئێوه‌ش ئه‌ى باوه‌ڕداران داوا له‌خواى گه‌وره‌ بكه‌ن و بپاڕێنه‌وه‌ لێى به‌و ناو و سيفاته‌ جوانانه‌ . وه‌ پێغه‌مبه‌ر ()ده‌فه‌رموێت: (خواى گه‌وره‌ نه‌وه‌د و نۆ ناوى هه‌يه‌, هه‌ركه‌سێك بيژمێرێت ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌),  صحيح البخاري 2531. وه‌ پێويسته‌ ئه‌وه‌ بزانين كه‌ خواى گه‌وره‌ ناوو سيفاتى زۆره‌ زياد له‌وه‌ى كه‌ له‌م فه‌رموده‌يه‌دا باس كراوه‌, وه‌ ئه‌هلى سونه‌و جه‌ماعه‌ باوه‌ڕيان وايه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ناوو سيفاتى زۆره‌و ئيمانيان به‌ حه‌قيقه‌ته‌كه‌ى هه‌يه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ستكارى له‌فزى يان واتاكه‌ى بكه‌ن, وه‌ پێيان وايه‌ كه‌ ئه‌و ناو وسيفاتانه‌ له‌و په‌ڕى ته‌واوى و به‌رزى و جوانى دان و لايه‌ق وشايسته‌ى خودان و وه‌په‌روه‌ردگار ناچوێت به‌ هيچ كام له‌ دروستكراوه‌كان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:(  لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ )   (الشورى: ١١) كه‌واته‌ نايچوێنن به‌هيچ شتێك له‌ دروستكراوه‌كان ، وه‌ ناشڵێن ئه‌و ناو و سيفاتانه‌ تێگه‌يشتنيان ئه‌سته‌مه‌و ماناكه‌يان ڕوون نيه‌ و نابێت باسى بكه‌ين ، كه‌ زۆرێك له‌ تاقم و گروپى به‌ناو ئيسلامى به‌ درێژاى مێژووى ئيسلام دژايه‌تى ئه‌هلى سوننه‌يان كردوه‌  له‌سه‌ر ئه‌م بيرو باوه‌ڕه‌ پاكه‌يان له‌وانه‌ش (الجهمية ، المعتزلة ،  الرافضة ، الأشعرية ، الماتريدية ، الكلابية والمفوضة) وه‌ زۆرى تريش... وه‌ گومڕاى ئه‌و تاقمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ يان ده‌ستكارى ماناكه‌يان كردووه‌ يان له‌فزه‌كه‌ى, وه‌ لێكدانه‌وه‌يان بۆ ئه‌و ناو و سيفه‌تانه‌ به‌پێى عه‌قڵى خۆيان بووه‌ هه‌ر بۆيه‌ كه‌وتنه‌ لێكدانه‌وه‌ى نابه‌جێ و گۆڕينى واتاكانى و نه‌فى كردنى حه‌قيقه‌ته‌كه‌ى .

 ئيمام ماليك (ڕه‌زای خوا لێبێت )  ده‌رباره‌ى يه‌كێك له‌ سيفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ كه‌ به‌رزى خوايه‌ له‌سه‌روو عه‌رشه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: ( بوونى خوا له‌سه‌روو عه‌رشه‌وه‌ شتێكى ئاشكراو زانراوه‌ وه‌ ماناكه‌ى ڕوونه‌, به‌ڵام چۆنيه‌تى ئه‌و سيفه‌ته‌ نه‌زانراوه‌ و ته‌نها خوا خۆى ده‌يزانێ,,وه‌ باوه‌ڕهێنان پێى واجبه‌, وه‌ پرسيار كردن ده‌رباره‌ى چۆنيه‌ته‌كه‌ى بيدعه‌يه‌و كارێكه‌ پێشينى چاك نه‌يان كردوه‌) شرح العقيدة الطحاوية - صالح الفوزان - (ص 202) ،وه‌ پێويسته‌ ئه‌وه‌ بزانين كه‌ هه‌موو ناو و سيفه‌ته‌كانى تريش به‌هه‌مان شێوه‌يه‌.

به‌ يارمه‌تى الله باسى هه‌ندێك له‌و ناو و سيفاتانه‌ ده‌كه‌ين:

 1. (الرب): واته‌ : په‌روه‌ردگار, كه‌ هه‌موو به‌نده‌كانى په‌روه‌رده‌ كردووه‌ ئه‌ويش به‌ هه‌ڵسوڕاندنى كارو باريان وه‌ به‌خشينى ئه‌و هه‌موو نيعمه‌تانه‌ پێيان وه‌ خاوه‌نى هه‌مويانه‌و ڕۆزيشيان هه‌ر له‌لايه‌ن ئه‌وه‌وه‌يه‌.  

2. (الله): واته‌ په‌رستراو, كه‌ شايه‌نى په‌رستن و عيباده‌ت بۆ كردنه‌ له‌لايه‌ن هه‌مو دروستكراوه‌كانى, چونكه‌ خاوه‌نى هه‌موو سيفاتێكى به‌رزو ته‌واوه‌ كه‌ واى كردوه‌ ته‌نها په‌رستراوى به‌حه‌ق بێت.

3. (الواحد الآحد): واته‌ ئه‌و خوايه‌ى كه‌ ته‌نهايه‌ له‌ هه‌موو ته‌واوييه‌كدا, هيچ كه‌سێك هاوه‌ڵ و شه‌ريكى نيه‌, په‌رستراوى به‌ته‌نهايه‌ و پێويسته‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كان كه‌ به‌ته‌نها بيناسن و بيپه‌رستن و به‌دڵ و زمان و كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ بسه‌لمێنن, وه‌دان بنێنن به‌وه‌ى كه‌ له‌هه‌موو ڕويه‌كه‌وه‌ ته‌واوه‌و هه‌رچى په‌رستش هه‌يه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و ئه‌نجامى بده‌ن.

4. (الصمد): واته‌ ئه‌و خوايه‌ى كه‌ هه‌موو بونه‌وه‌ر نياز وپێويستيان به‌وه‌, له‌هه‌موو كاره‌كانيان وه‌ له‌هه‌موو بارودۆخێك,وه‌ ئه‌و نياز و پێوستى به‌هيچ كه‌سێك نى يه‌،  چونكه‌ ئه‌و خوايه‌ خاوه‌نى هه‌مو سيفه‌ت و ناو و كارێكى جوان و ته‌واوه‌.

(سه‌رچاوه‌ گۆڤاری ڕه‌وشت ... نوسینی : عبدالوالي عبدالرحيم على قزلَجى) . 





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٧/٠١
         
هاووپۆل / بەش : بیروباوەڕی ڕاست

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌