Blogging Gadgets











نامه‌يه‌ك بۆ ئافره‌تێكى غه‌ريب
سەردان :
١٦٤٢
     &  
فۆنت :
+
&
-

نامه‌يه‌ك بۆ ئافره‌تێكى غه‌ريب

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

بۆ تۆيه‌ نووسينه‌كه‌م ... ئه‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ ده‌ستت گرتووه‌ به‌ حيشمه‌تى ڕاسته‌قينه‌وه‌ ... ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پێچه‌ت كردووه‌ به‌ داپۆشه‌رى ڕوومه‌ت ... و باڵاپۆشێك ( عابايه‌ك ) ى فراوانيشت له‌ خۆ پێچاوه‌ ... و ده‌ستكێشه‌ ڕه‌شه‌كانيشت له‌ ده‌ست كردوون ، هه‌موو ئه‌وانه‌ وه‌كو حيشمه‌ت و دينداريه‌ك ، نه‌ك وه‌كو عاده‌ت و كه‌له‌ پوورى باو باپيرانت ، يان به‌نيازى فيتنه‌ و له‌ خشته‌بردنى گه‌نجان !!

خوشكى خۆم ...ئه‌ى درووشمى شه‌رفداريمان ... ئه‌ى جێگه‌ى پارێزگارى له‌ نامووسمان ... ده‌ست بگره‌ به‌ حيشمه‌ت ... و حيجابه‌ شه‌رعيه‌كه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مى غه‌ريبيدا ، نه‌كه‌ى له‌ به‌ر تووندى تاقيكردنه‌وه‌كان تووشى دڵه‌ ڕاوكێ و دوو دڵى بيت و دوا بكه‌ويت له‌ كاروانى حشيمه‌ت دارێتى ، يان به‌ هۆى زۆرى ئاشووب و فيتنه‌كانه‌وه‌ . نه‌كه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌يانبينيت مه‌ڵاسه‌يان دێت به‌دواى هه‌موو بێ نرخێكدا ، لاوازت بكات له‌ ڕێگه‌كه‌ت ، چونكه‌ تۆى به‌ نرختر و بڵندتر له‌ هه‌موان . تۆ ووشك و ئاڵۆز ( معقدة ) نيت ... تۆ دواكه‌وتوو نيت ... تۆ بێ نرخ نيت ... چه‌نده‌ها كه‌سى پاك و پابه‌ند بوو به‌ ئايين ئاواتى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ تۆ ببيت به‌ هاوسه‌رى ... چونكه‌ متمانه‌ى پێته‌ له‌ كاتى ده‌رچوونى ، و گران به‌هاترين شتى ژيانى ده‌خاته‌ ژێر ده‌سته‌كانت . باشيش بزانه‌ كه‌ چه‌نده‌ها كه‌سى بێ ئابڕو و درۆزن ( مستهتر ) هه‌ن ته‌ماشاى ئه‌و ئافره‌ته‌ بێ نرخانه‌ ناكه‌ن جگه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ وه‌كو ( بوكه‌ شووشه‌يه‌كى كاتى ... و بۆ كاتێكى دياريكراو ) نه‌بێت . ئه‌ى دارايى به‌ نرخى ئێمه‌ ... ئه‌ى شوێنى پارێزه‌رى حيشمه‌ت و حه‌يا ... ئه‌ى مروارى گران به‌ها له‌ ڕۆژگارى سه‌رگه‌ردانى و له‌ ناوچووندا ... ئه‌ى دروشمى حيشمه‌ت و حه‌يا ، غه‌ريبى خۆت به‌ نامۆ و خراپ مه‌زانه‌ ، چونكه‌ غه‌ريبى تۆ چاكه‌يه‌كه‌ ، تاكو له‌ خواوه‌ نزيك بيته‌وه‌ ئه‌و غه‌ريبيه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام غه‌ريبى خراپه‌كاران خراپه‌ و ناقۆڵايه‌ ... هه‌رگيز ئه‌وه‌ت به‌ خه‌ياڵدا نه‌يه‌ت كه‌ ئه‌و جۆره‌ ئافره‌ته‌ خراپ و بێ نرخانه‌ دڵ خۆش و خۆش به‌خت بن ، له‌ كوێوه‌ خۆشبه‌ختى بۆ دێت خۆى باش ده‌زانێت گه‌وره‌ترين ئاواتى پياوان پێ ى ئه‌ويه‌ كه‌ بيكه‌ن ( عاشق ، و شه‌يدا ) ى خۆيان !! جا بزانه‌ ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ له‌ چ دڵه‌ ڕوكێيه‌ك ده‌ژين ؟!!

ئه‌ى خوشكى به‌حه‌ياو به‌ حيشمه‌تمان ... نابێت دڵى ئافره‌تان پێشتر بكرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكى تر جگه‌ له‌ مێرده‌كانيان نه‌بێت ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ شادومانى و به‌خته‌وه‌رى خۆش به‌ختيه‌وه‌ له‌ گه‌ڵيا بژێت ، و هيچ يادگاريه‌كى ڕابردوو ژيانى لێ تاڵ نه‌كات ، و وێنه‌ و ڕه‌نگه‌كانيش له‌ بيرى خۆيدا تێكه‌ڵ نه‌كات ، كه‌م جاريش ده‌بينيت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ژيانيان به‌ ئاشقێتى ده‌ست پێ كردووه‌ ، ده‌توانن له‌ خۆشه‌ويستيه‌كى پاكدا بژين له‌ گه‌ڵ مێرده‌كانيان . به‌ ئاگا به‌ و دوور بكه‌وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌كارن بۆ خراپه‌ و خراپه‌كارى ، ئه‌وانه‌ى كه‌ گران به‌هاترين شتيان له‌ ده‌ست داوه‌ كه‌ هه‌موو ئافره‌تان هه‌يانه‌ ، وه‌ ووته‌كه‌ى پێشه‌وا ( عثمان ) ت له‌ پێش چاو بێت كه‌ فه‌رموويه‌تى :  (( وَدَّت الزانيةُ لو أنَّ النساءَ كُلُّهنَّ زواني )) ، واته‌ : ئافره‌تى داوين پيس پێ ى خۆشه‌ هه‌موو ئافه‌رتێك وه‌كو ئه‌و داوێن پيس بن .

بۆيه‌ خوشكى به‌ حيشمه‌ت و حه‌يامان ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ حه‌ساده‌دت پێ ده‌به‌ن ... بۆيه‌ نه‌كه‌ى له‌غاوى خۆتيان بديه‌ ده‌ست !!

خوشكى به‌ حيشمه‌ت و حه‌يامان به‌ ئاگا به‌ ... له‌ سه‌نگه‌رى تۆوه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر ... ئاينه‌كه‌ت ... كه‌س و كارت ... كۆمه‌ڵگاكه‌ت ... خۆت بپارێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ هه‌موو بپارێزيت ، له‌ ناويان نه‌به‌يت . حيجابه‌كه‌ت ... حيشمه‌ت و حه‌ياكه‌ت ... گه‌وهه‌ره‌ى به‌ نرخى تۆن ... نه‌كه‌ى كه‌م ته‌رخه‌ميان تيادا بكه‌ى . هۆكاره‌كانى ڕووخاندنى كه‌سايه‌تى تۆ زۆرن ... له‌ هه‌موو لايه‌كه‌وه‌ ده‌وريان لێ داويت ... جا به‌ ئاگابه‌ ، و چاوكراوه‌ به‌ .

ئاگادار به‌ ... بانگه‌شه‌كارانى خراپه‌كارى له‌ ڕێگه‌ى تۆوه‌ له‌ ناومان نه‌به‌ن ... و خه‌نجه‌رى خيانه‌ت كاريمان له‌ پشته‌وه‌ لێ نه‌ده‌ن له‌ ڕێگه‌ى تۆوه‌ ... به‌ ئاگابه‌ له‌ ناونه‌چيت ... چونكه‌ له‌ ناوچوونى تۆ له‌ ناوچوونى ئوممه‌تێكه‌ .

 نووسينى : شێخ سالم العجمي . وه‌رگێڕانی : مامۆستا عدنان بارام





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٧/٠٦
         
هاووپۆل / بەش : پەروەردە و خێزان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌