پێشخستن و به‌كارهێنانى لاى ڕاست ته‌نها بۆ كاره‌ ڕێزداره‌كانه‌ وه‌ ئيسلام هه‌موو شتێكى فێر كردووين ته‌نانه‌ت ...!

پێشخستن و به‌كارهێنانى لاى ڕاست ته‌نها بۆ كاره‌ ڕێزداره‌كانه‌ وه‌ ئيسلام هه‌موو شتێكى فێر كردووين ته‌نانه‌ت ...!

1- عَنْ عَائِشَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَتْ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يُحِبُّ التَّيَامُنَ فِي تَنَعُّلِهِ وَتَرَجُّلِهِ وَطُهُورِهِ ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ))( صحيح البخاري رقم : (168) وصحيح مسلم رقم :(616)). واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خـوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێشخستنى لاى ڕاستى پێ خـۆش بووه‌ له‌ پێـڵاو له‌ پێ كردنيدا و سه‌ر و ڕيش شانه‌كردنيدا و ده‌ستنوێژ و خۆشۆردنيدا ، وه‌ له‌ هه‌موو بوارێكيدا .

2 - عَنِ أَبِي قَتَادَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : ((إِذَا بَالَ أَحَدُكُمْ فَلاَ يَمَسَّ ذَكَـرَهُ بِيَمِينِهِ ، وَلاَ يَسْتَنْجِ بِيَمِينِهِ)) (صحيح البخاري رقم : (154) وصحيح مسلم رقم : (612) بـنحوه ). واته‌ : ئـه‌گــه‌ر يه‌كـێـك له‌ ئێوه‌ مـيـزى كرد ئه‌وا با ده‌ستى ڕاستـى نـه‌دات له‌ (زه‌كه‌رى) ، وه‌ با خۆى پاك نه‌كاته‌وه‌ به‌ ده‌ستى ڕاستى .

به‌ڵـێ ئيسلام هه‌موو شتێكى فێر كردووين ته‌نانه‌ت ...!

3 - عَنْ سَلْمَانَ الْفَارِسِيِّ (ڕه‌زای خوای لێبێت) أَنَّهُ قِيلَ لَهُ : ((قَدْ عَلَّمَكُمْ نَبِيُّكُمْ ـ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ـ كُلَّ شَيْءٍ حَتَّى الْخِرَاءَةَ !  فَقَالَ : أَجَلْ ، لَقَدْ نَهَانَا أَنْ نَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةَ لِغَائِطٍ أَوْ بَوْلٍ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِالْيَمِينِ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِأَقَلَّ مِنْ ثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِرَجِيعٍ أَوْ بِعَظْمٍ))( صحيح مسلم رقم : (605) ). واته‌ : وترا (1) به‌ (سَلْمَان الْفَارِسِي (ڕه‌زای خوای لێبێت)) پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان ـ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ـ هه‌موو شتێكى فێرتان كردووه‌ ته‌نانه‌ت چۆنێنى چوونه‌ سه‌رئاويش ! ). ئه‌ويش فه‌رمووى : به‌ڵێ وايه‌ ، به‌دڵناييه‌وه‌ ڕێ گرى ئه‌وه‌ى لـێ  كردووين كه‌وا روو له‌ قيبله‌ بكه‌ين بۆ پيسى يان ميز كردن ، يان خۆمان به‌ ده‌ستى ڕاست پاك بكه‌ينه‌وه‌ ، يان خۆمان پاك بكه‌ينه‌وه‌ به‌ كه‌متر له‌ سێ به‌رد ، يان خۆمان پاك بكه‌ينه‌وه‌ به‌ پاشه‌ڕۆ يان به‌ ئێسقان .

(1)(موشريكه‌كان وتيان ، له‌ ريوايه‌تێكى تردا هاتووه‌ : ((قَالَ لَهُ بَعْضُ الْمُشْرِكِينَ وَهُمْ يَسْتَهْزِئُونَ بِهِ ...)) [صحيح ابن ماجه رقم : (316)]  واته‌ : هه‌ندێك له‌ هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ره‌كان به‌ سه‌لمانيان وت له‌ كاتێكدا كه‌ گاڵته‌يان پێ ى ده‌كرد : " پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان هه‌موو شتێكى فێرتان كردووه‌..." ، ئه‌ويش به‌ شانازيه‌وه‌ فه‌رمووى : به‌ڵێ وايه‌ ، ...

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف