Blogging Gadgets











پاڕانه‌وه‌ى وه‌ستان له‌سه‌ر(صه‌فا) و ( مه‌روه‌)
سەردان :
١٢٦٨
     &  
فۆنت :
+
&
-

پاڕانه‌وه‌ى وه‌ستان له‌سه‌ر(صه‌فا) و ( مه‌روه‌)

جابر(ڕه‌زاى خواى لێ بێت) له‌ باسى شێوازى حه‌جى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( كاتێك نزيك بوويه‌وه‌ له‌ صه‌فا فه‌رمووى: ( إنَّ الصَّفا وَالمَروَةِ مِن شَعائـِراللهِ ) أبدَأ بِما بَدَأ اللهُ بِهِ )). واته‌: ( صه‌فاو مه‌روه‌ له‌ دروشمه‌كانى خواى گه‌وره‌يه‌ كه‌ دايناوه‌، به‌وه‌يان ده‌ست پێ ده‌كه‌م كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌ستى پێ كردووه‌)، بۆيه‌ به‌ صه‌فا ده‌ستى پێ كردوو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریدا هه‌تا چووه‌ سه‌ره‌وه‌و كه‌عبه‌ى بينى و ڕووى كرده‌ ڕووگه‌(قيبله‌)و خواى گه‌وره‌ى به‌ تاك ڕاگرت و به‌گه‌وره‌ى داناو فه‌رمووى: (( لآ إلهَ إلاّ اللهَ وَحدَهُ لا شَريكَ لَه، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهوَ على كلِّ شيءٍ قَدير. لآ إلهَ إلاّ اللهُ وَحدَهُ . أنجَزَ وَعْدَهُ. وَنَصَرَ عَبدَهُ. وَهَزَمَ الأحزابَ وَحْدَهُ )).  واته‌: هيچ په‌رستراوێك نى يه‌ به‌ هه‌ق جگه‌(الله)تاكى بێ هاوه‌ڵه‌و موڵك و ستايش بۆ ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا به‌ توانايه‌. هيچ په‌رستراوێك نى يه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌(الله) تاكه‌. به‌ڵێنى خۆى هێنايه‌دى و به‌نده‌كه‌ى خۆى سه‌رخست و به‌ ته‌نيا هه‌موو كۆمه‌ڵ و پارته‌كانى شكان. پاشان له‌م نێوانه‌دا پاڕايه‌وه‌. وه‌ سێ جار وه‌ك ئه‌مه‌ى فه‌رموو.) فه‌رمووده‌كه‌… وه‌ تيايدا هاتووه‌ كه‌ (چى له‌سه‌ر صه‌فا كرد ئاواشى له‌سه‌ر مه‌روه‌ كرد). مسلم 2/888.

سه‌رچاوه‌ دوعاکان له‌ فه‌رمووده‌ ڕاسته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا  صلی الله‌ علیه‌ وسلم 





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٨/٠٦
         
هاووپۆل / بەش : نزا و پاڕانەوە

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌