چـەند هەڵەیەك لەدەسـت نوێژدا

چـەند هەڵەیەك لەدەسـت نوێژدا

1- وتنی نییەت بەزووبان(التَّلَفُّظبِالنِّيَّةِ):

لەڕاستیدا تەنها فەرموودەیەكی (صَحِيح) نییە كە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لەكاتی دەست نوێژ شۆریندا نییەتی بەزوبان ووتبێت، وە هاوەڵەكانیش (ڕەزای خوایان لێ بێت) نەیان ووتووە، بەڵكو ڕای چەند كەسانێكە لەم دواییەدا پەیدا بووە، وەڕای كەسیش نابێت بەشەرع، چونكە باشترین و چاكترین ڕێباز ڕێبازی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم).

(2) بێ ئاگایی بوون لە تەڕ نەبوونی پاژنەی پێ (اَلْغَفْلَة عَنْ غَسْل الأَعْقَاب):

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) هەڕەشەی لەو كەسانە كردووە كە لە دەست نوێژ شۆریندا بێ ئاگان لە پاژنەی پێیان، هاوەڵی خۆشەویستی (أَبُو هُرَیْرَە(ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (وَيْلٌ لِلأَعْقَابِ مِنَ النَّارِ) مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلاَثًا)(أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (60) ومُسْلِمٌ(571)) واتە: تیاچوون- یان ئاگری دۆزەخ- بۆ ئەو كەسانەی كە لە كاتی دەست نوێژ شۆریندا پاژنەی پێیان تەڕناكەن و بێ ئاگان لێی، دوو جار یان سێ جار ئەمەی دووبارە كردەوە .

(3) بەكارهێنانی ئاوی زۆر (الإِسْرَاف فِي الْمَاء):

ئیمامی(الْبُخَاڕیُّ) لەسەرەتای (الْبُخَارِيُّ) دا دەفەرمووێت: زانایانی ئیسلام پێیان ناخۆش بووە ئاو زۆر سەرف بكرێت بۆ دەست نوێژ شۆرین، هەروەها پێشەوا (النَّوَوِيّ) دەفەرمووێت: (وَأَجْمَعَ الْعُلَمَاء عَلَى النَّهْي عَنْ الْإِسْرَاف فِي الْمَاء وَلَوْ كَانَ عَلَى شَاطِئ الْبَحْر) (برِوانة:(شَرْح النَّوَوِيّ عَلى مُسْلِم (4/2)) واتە: كۆڕای زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوەیە كەبەفیڕۆدانی ئاو كارێكی نادروستە ئەگەر لەسەر كەناری ڕوباریش بێت، وە هاوەڵی خۆشەویست (أَنَس بن مَالِك(ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: (كَانَ النَّبِىُّ(صلی الله علیه وسلم)يَغْسِلُ- أَوْ يَغْتَسِلُ- بِالصَّاعِ إِلَى خَمْسَةِ أَمْدَادٍ ، وَيَتَوَضَّأُ بِالْمُدِّ) واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) بەچوار مشت ئاو خۆی دەشۆری و بەمشتێك ئاو دەست نوێژی دەگرت (أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (201) ومُسْلِمٌ(735)) .

ئاماده‌کردنی : مامۆستا ابوبکر احمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )