Blogging Gadgets











چۆن وه‌ڵامى بێ بڕوايه‌ك ده‌ده‌يته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سڵاوى كرد
سەردان :
١٧٥٢
     &  
فۆنت :
+
&
-

چۆن وه‌ڵامى بێ بڕوايه‌ك ده‌ده‌يته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سڵاوى كرد

(( إذا سَلّمَ عَليكُم أهلُ الكِتابِ فَقولُوا: وَعَلَيكُم )).( البخاري مع الفتح 11/42 ومسلم 4/1705. له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێ :  (( چونكه‌ له‌و كاته‌دا پێتان ده‌ڵێن( السَّامُ عَلَيكُم) واته‌: مردن بۆ ئێوه‌ بێت )). البخاري 11/42 ومسلم 4/1706) واته‌: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كتێبه‌كان(گاورو جوله‌كه‌)سڵاويان لێكردن بڵێن: له‌ ئێوه‌ بێ .

تێبينى(1): سڵاو كردن دروست نى يه‌ له‌ كافرو بێ بڕواو دووڕووه‌كان، مه‌گه‌ر ترسى زه‌ره‌رێكى دين و دونيا بكه‌يت له‌ ئه‌نجامى ئه‌و سڵاونه‌كردنه‌وه‌ لێى . وه‌ك ئيمامى نه‌وه‌وه‌ى و ابن العربى ده‌فه‌رموون.(425) وابن العربى زياد له‌وه‌ش ده‌فه‌رموێت: وه‌ ده‌بێ له‌ وتنى(السّلامُ عَلَيكم)ه‌كه‌ش مه‌به‌ستت وابێ كه‌وا خواى گه‌وره‌ ئاگاداره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌، چونكه‌(السّلام) ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانى خواى گه‌وره‌.

تێبينى(2): سڵاوكردن له‌ مه‌جليسێكى تێكه‌ڵ له‌ كافرو موسڵمان دروسته‌ به‌ مه‌رجێ مه‌به‌ستت موسڵمانه‌كانى بێت. ئيمامى بوخارى ڕيوايه‌تى كردووه‌. فتح الباري 11/38.

سه‌رچاوه‌ دوعاکان له‌ فه‌رمووده‌ ڕاسته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا  صلی الله‌ علیه‌ وسلم 





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/٠٩/٢١
         
هاووپۆل / بەش : نزا و پاڕانەوە

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌