ناوه‌ جوانه‌ ته‌واوه‌كانى خواى گه‌وره‌

ناوه جوانه ته واوه كانى خواى گه وره

[ وللهِ الأسماءُ الحُسنى فادعوُهُ بِها وذَروا الًّذينَيُلحِدونَ في أسمآئهِ سَيُجزَونَ ماكانوا يَعمَلونَ ] (الأعراف: 180) واته : بۆ خواى گه وره يه جوانترينى ناوه كان. جابه و ناوانه لێى بپاڕێنه وه و واز له وكه سانه
بهێنن كه له ڕاستێتى ناوه كانى لاده ده ن وهاوبه شى بۆ په يداده كه ن و ناوى ترى لـێ داده تاشن. به سزاى كرده وه ى خۆيان ده گه ن(تفسير ابن كثير 2/442) . وه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: (( إنّ للهِ تِسعةَ وَتِسعينَ إسماً، مَنْ أحصاها دَخَلَ الجَنّةَ ))( أخرجه البخاري: كتاب الدعوات(6410) ومسلم: كتاب الذكر والدعاء (3677)) . و في روايةٍ: (( إنّ للهِ تِسعةَ وَتِسعينَ إسماً، مِائةً إلاّ واحِداً، لا يحفظُها أحدٌ إلاّ دخَلَ الجنةَ، وَهُوَ وِترٌ يُحبُّ الوِترَ )). واته : خواى گه وره نه وه دو نۆ ناوى هه يه له سه د يه كى كه مه ، هه ر كه سێ له به رى بكات
]كه ئه مه وته ى بوخارى و زۆربه ى زانايانه ، وه ووتراوه ماناكه ى بزانێ و بڕواى پێى هه بێ، وه وتراوه تا ئه توانێ خۆى به ماناكه ى بڕازێنێته وه [ ده چێته به هه شته وه .وه خواى گه وره تاكه و تاكى پآخۆشه . به ڵام زاناكان ده فه رموون خواى گه وره هه ر ئه م نه وه دو نۆ ناوه ى نىيه و به س، به ڵكو زياد له (150) ناويان هێناوه
له قورئان و سوننه تدا، وه زياده ى دواى فه رمووده كه كه ناوه كانى هێناوه و ژماردوويه تىو ئيمامى ترمژى ڕيوايه تى كردووه له ئه بى هوره يره وه ( ڕه زاى خواى لێ بێت) ضهعيفة وةك الحافظ ده فه رموێت له (الفتح)دا(11/215)، وه ئيبن ته يميه له (مجموع الفتاوى)(6/379،382) باسى ئه وه ده كات كه ئه و زياده يه ووته ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نىيه به هاوده نگى شاره زايان به فه رمووده كه ، به ڵكو ئيمامى ترمژى له هه ندێ شێخى شامىيه وه باسى كردووه .

نه وه دو نۆ ناو له ناوه پيرۆزه كانى خواى گه وره

الله: په روه ردگارو په رسترواى شايسته ى په رسترواێتى به سه ر هه موو دروستكراوه كانيه وه , كۆكه ره وه ى ماناى سه رجه م ناوه جوانه كان و سيفه ته به رزه كانيه تى.

الأوّل: سه ره تاو پێش هه موو شتێكه به بێ سنوور, هه موو شته كانى جگه له و له نه بوونه وه هاتۆته بوون.(زه مه نى)

الآخِر: كۆتايه و هه ر ده مێنێت دواى تياچوونى دروستكراوان و كۆتايى به بوونى نايه ت, له دواى هه موو شتێكه وه يه به بێ كۆتايى, كۆتاو مه به ست و جێ نيازى دروستكراوانه (زه مه نى).

الظاهِر: ئاشكرايه و كه س له سه روو ئه وه وه نىيه , به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى سيفه ته كانى گه وره يه و هه موو شتێك له به رامبه ر گه وره ييىدا له كه س و سيفات......

الباطِن: زانايه به ڕووى ناوه وه ى شته كان و ئاگادارو نزيكه به شاراوه و نهێنىيه كان. وه نزيكه .

العَليّ: بڵنده به زاتى خۆى له سه ر مه خلوقاته كانىو به تواناى خۆى به رزو زاڵه به سه رياندا. كه س له سه روو ئه وه وه نىيه و خاوه نى بڵندىو به رزىيه .

الأعلى: له هه موو بڵندو به رزىيه ك به رزتره , سيفه ته كانى به رزترين سيفه ته , به رزو گه وره يه .

المُتَعال: به رزه به سه ر هه موو دروستكراوانىيه وه به زات و تواناو ده سته ڵاتى, زۆر گه وره يه له درۆى درۆزنان و پاكه له وه سوه سه ى سه رگه ردانان.

العَظِيم: گه وره يه و خاوه نى شگه وره يىو شكۆيه و له موڵك و ده سته ڵات و هه موو شتێكدا سيفه تى ته واوى هه يه و كه س شياو نىيه وه ك ئه و به گه وره دابنرێت.

المَجيد: به خشنده فراوان و خاوه نى مه دح و ستايش و خاوه نى سيفاتى ته واو فراوانه , دروستكراوان ناتوانن سيفه ته كانى بژمێرن. وه كردار زۆرو فراوان و پڕ له خێرو به رده وامه .

ألكَبير: گه وره يه له زاتو سيفاتىدا, گه وره تره له شويهاندنى به مه خلوقات, گه وره ترو به رزتره له هه موو شتێك.

السّميع: زۆربيسه ر, بيستنى ئيحاگه ى ده نگى هه موو مه خلوقاتى داوه , هه موو ده نگه كان نهێنىو په نهان به جياوازى زمانه كانى لێ تێكه ڵ نابێت, وه بيسه رى وه ڵامگۆى ئه و كه سانه يه كه ده پاڕێنه وه و داوا ده كه ن لێى.

البَصير: زۆر بينه ره , بينينى ئيحاگه ى هه موو مه خلوقاتى داوه , بينينێك شايسته ى گه وره يى خۆى بێت, بچوك و گه وره يان ده بينێت, بينه رو شاره زايه به نهێنى شته كان و جيهانى شاراوه كانيان.

العَلِيم: زانايه و زانستى ئيحاگه ى هه موو شته كانى داوه له ئاسمانه كان و زه وىدا, ئاشكراو نهێنى رابووردوو ئێستاو داهاتوو ئه وه ش كه نه بووه و ئه گه ر ببوايه چۆن ده بوو هيچى لێ وون نابێت.

الخَبير: ئاگاداره و زانستى ئيحاگه ى داوه به نهێنىو شاراوه شته كان, هه روه ك چۆرن ئاگاداره به ئاشكراو ڕواڵه تيان.

الحَميد: سوپاسكراوه له به ر زاتى به رزو ناوى جوان و سيفاتى به رزو كرداره كانى, سه راپا دروستكراوان سه پاسى ده كه ن به نوتق.

العَزيز: هه موو عيززه تێ شايسته ى ئه وه , بۆ ئه وه عيزه تى هێزو ده سته ڵات و امتناع, هيچ كه س له مه خلوقات ناتوانێت ده ستى بيگاتێ, به گه وره يى خۆى دروستكراوانى ژێربارخستووه و ملكه چى كردوون.

القَدير: ته واوبه توانا. به تواناى خۆى دروستكراوانى به ديهێنتاوه و ڕێكى خستوون و توندوتۆڵى كردووه .

القادِر: به توانايه و هيچى لێ عاسى و قورس وگران نىيه , به توانايه به ويستى خۆى و به ده سته ڵاتى و ماندووبوونى به سه ردا نايه ت.

المُقْتَدِر: زۆر به تواناو ده سته ڵاته .

القَويّ: به هێزو زاڵ و عه زيزه , كه س زاڵ نابێ به سه رىداو كه س ناتوانێت ره دى قه زاو بڕيارى بكاته وه و كه س ناتوانێت له ده ستى هه ڵبێت, هه رگيز له كاتێك له كاته كاندا بێ ده سته ڵاتى به ردانايه ت.

المَتين : خاوه نى هێزى توندو زاڵه , زۆر به هێزه و هه رگيز هێزه كه ى نابڕێت و ته واو نابێت و له كرداره كانىدا ماندوويه تى به ردا نايه ت.

الغَنيّ : ده وڵه مه نده به زاتى خۆى. هه موو دروستكراوان موحتاجى ئه ون, به ڵام ئه و هيچ پێويستى به كه س نىيه , ده وڵه مه ندى ته واوو ڕه ها له هه موو ڕوويه كه وه بۆ ئه وه .

الحَكيم: كاربه جێيه له به ديهێنانى مه خلوقاتدا, كاربه جێيه له شه رع و فه رمانىدا, هيچ كارێك ناكات به هه وانته و بێ بوونى ماناو به رژه وه ندىو حيكمه تێك.

الحَليم: زۆر به حيلمه له گه ڵ بوونى ده سته ڵات و تواناىدا, خێراناكات له سزادانى به نده كانىدا و مۆڵه تيان ده دات تا په شيمان ببنه وه له تاوان, لێبورده و ئارامه نه فامێتى نه فامان و تاوانى تاوانباران تووڕه ى ناكات, به ڵكو لێبوورده يه له گه ڵ توانادا.

العَفوّ: گوناهپۆش و لێخۆشبووه , گناهان ده سڕێته وه و له گوناهباران ده بوورێت, فراوانتره له (الغفران) چونكه كه سه كه ده پۆشێت, لێبورده يه له كاتى ئه نجامدانى تاوانێك له به نده كانىيه وه به تايبه ت ئه گه ر كارێك ئه نجام بده ن ببێته هۆكارى لێبوردن وه ك په شيمانى و استغفار, وه سزاى زۆر كه سيان نادات مادام هاوبه شى بۆ بڕيار نه دات.

الغَفور: لێخۆش بووه , به رده وام له تاوان خۆش ده بێت و ته وبه ى ته وبه كاران قبوڵ ده كات.

الغَفّار: گوناهپۆشى به نده كان, نهێنى به نده ئاشكرا ناكات تا خه ڵكى بيبينن و په رده ى له سه ر لانابات به وه ى سزاى بدات و ئه و كه سه له به رچاويان ئاشكرابێت.

التّوّاب: زۆر ته وبه وه رگره , به رده وام ته وبه ى ته وبه كاران وه رده گرێت و له گوناهى په شيمان بووان خۆش ده بێت, ته وبه وه رگره به ته وفيقدانى كه سه كه به رو ته وبه و دڵ وه رگێڕانيان به رو ته وبه , وه ته وبه وه رگره دواى ته وبه كردنيان به قبوڵ كردن و له گوناه خۆشبوونيان.

الرّقيب: پارێزه رى مه خلوقات و ئاگاداره به ختووره ى دڵ و كرداره كان, ئاگاداره به وه ى له ده روندا شاراوه يه , پارێزه رى مه خلوقاته و ڕايگرتوون له سه ر جوانترين و ته واوترين نيزام.

الشّهيد: ئاگاداره به هه موو شتێك و هيچى لى وون نابێت, ئاگادارو شاهيده له سه ر كرداريان و پارێزه رى ووته كانيانه و ئاگاداره به نهێنى و وورده كارى كرده وه كانيان و هيچى لێ وون نابێت, شايه تى بۆ به نده كانى داوه و شايه ته له سه ر كرده وه كانيان.

الحَفيظ: پارێزه رى چاودێرى كرده وه ى به نده كان كه چييان كردووه له چاكه و خراپه و ئه وه ى له له وحى مه حفوڤدا نوسيوه و مه لائيكه ته كانى نوسرى له سه ر به نده كان داناوه , پارێزه رى به نده كانه له و زياناناه ى ناخۆشه لايان, به نده كه ى ده پارێزێت له تياچوون و ناسۆرى.

اللَّطيف: به به زه يىيه , ئاگاداره به وورده كارى شته كان و نهێنىيان, به ره حمى خۆى به خشينى خۆى و به رژه وه ندىبه ميهره بانى بێ سنووره وه ده گه يه نێته به نده كانى له ڕێگايانێكه وه كه ئه وان هه ستى پێ ناكه ن.

القَريب: نزيكه به گشتى له دروستكراوه كانيه وه به زانست و ئاگاداربوون و بينينى, وه نزيكه له ڕه گى لامل, وه نزيكىيه كى تايبه ت له دوعاكاران و خواپه رستان ئه ويش نزيكى خۆشويستن و سه رخستن و پشتيوانى و وه ڵامدانه وه و گيرابوون.

المـُجيب: وه ڵامده ره وه ى پاڕانه وه و داواكارى قبوڵكارى په رستشى به نده وه ڵامده ره وه كانيه تى, به گشتى بۆ هه موو كه سێك كه لێى بپارێته وه , وه به تايبه تيش بۆ پاڕانه وه ه ى كه سى پێگيراوو ئه و كه سه انه ى له كات و شوێنى گيرابووندا بپاڕێنه وه .

الوَدود: خۆشه ويستى خۆش ويستراو, پێغه مبه ران و پياوچاكان و به نده بڕواداره كانى خۆشده وێت, هه روه ها خۆشويستراوى شايسته ى ئه وه يه به ته نها هه موو خۆشه ويستىيه ك بۆ ئه وبێت و به لاى به نده وه ئه وى له هه موو خۆشه ويستانى خۆشتر بووێت.

الشّاكِر: سوپاسكاره , كۆششى كردارێك له به ر ئه و كرابێت به زايه نادات بگره زيادى ده كات, سوپاسى زانستى پاكى به سوودى كه م ده كات و له هه ڵخليسكانى زۆر ده بوورێت و پاداشتى كرده وه ى چاك به زايه نادات و زيادى ده كات به بێ ژماره و حيساب.

الشَّكور: زۆر سوپاسكاره , له گوناهى زۆر ده بورێت و سوپاسى كردارى كه م ده كات و زيادى ده كات و قبوڵى ده كات و پاداشتى ده داته وه .

السَيِّد: سه ردارو سه رپه رشتيارو خاوه نى به نده كان و خاوه ن فه رماندانه , هه موو به نده ى ئه ون, بۆ لاى ئه و ده گه ڕێنه وه و كار به فره مانى ئه و ده كه ن, بۆ چاوتروكانێكيش بێ نيازنين پێى.

الصَّمَد: جێنيازى سه راپاى بوونه وه رو به نده كانه , له هه موو پێويستىيه كانيدا به زه ليلى و هه ژارىيه وه , په روه ردگارى سيفات ته واوى گه وره يه , هيچ سيفه تێكى كه مالێتى نيه ئيلا هه يه تى, ئه و ده ڵه مه نده و هه موو بوونه وه ر هه ژارن بۆ لاى ئه و.

القاهِر: سه راپا بوونه وه رو دروستكراوانى ژێربارخستووه , هه موو دروستكراوان گه ردنكه چ و زه ليلى ده سته ڵات و ويستى ئه ون, هيچ شتێك نابێت به بێ ئيزنى ئه و.

القَهّار: گه رنكه چكه رى هه موو جيهانى سه روخوار, به ته نهايه و هه موو دروستكراوان گه ردنكه چى عيززه ت و هێزو تواناى به نده خۆبه زلزانه كان گه ردنكه چكردوه به سزاى هه موو دروستكراوه كانى ناچاركردووه به مه رگ و مردن.

الجَبّار: خاوه ن موڵك و گه ردنكه چكارو به رزو بڵنده , بڵنده له سه رو مه خلوقاته وه , كاروبارى چاككاره , گه ردنكه چكه رى به نده كانيه تى له سه ر ئه و ئه مرو نه هىيه ى ئه و ده يه وێت, دڵى دڵشكاوان ده داته وه و هه ژاران ده وڵه مه ند ده كات.

الحَسِيب: به سه بۆ به نده كان له هه موو گرفته كانياندا به تايبه ت بۆ ئه وانه ى پشتيان به و به ستووه , وه پارێزه رى كرده وه ى چاك و خراپى به نده كانه و زاناو ئاگاداره , پاداشتده ره وه ى چاكه و خراپه ى به نده كانه به پێى حيكمه ت و زانستى به وورده كارى كرده وه كانيان.

الهادي: ڕێنمايى كارو ڕێ پيشانده رى به نده كانيه تى به ره و هه موو جۆره سوودمه ندىيه كان و دوورخستنه وه يان له زيانه كان, ڕێنمايى كارى دروستكراوان و هيدايه تدانيانه به رو كاريان, هيدايه تى ته وفيق و ئيلهاميان ده دات به ره و ته قوا.

الحَكَم: فه رمانڕه وايه له نێوان به نده كانىدا له دونياو قيامه تدا به دادپه روه رى, فه رمانڕه وايه به هه ق, فه رمانڕه واى بوونه وه رى قه رده رىو فه رمانڕه واى دينىو شه رعى و فه رمانڕه واى پاداشتو سزايه له قيامه تدا.

القُدُّوس: گه وره و پاكه له هه موو عه يبێك, پاكه له منداڵ و هاوه ڵ, پاكه له هه موو جۆره خراپه و ناته واىو عه يبێك كه شايسته ى ئه و نه بێت.

السَّلام: پاكه له هه موو عه يب و نوقسانىو لێكچونى به حه خلوقێك, چونكه له زات و سيفات و كردارىدا ته واوه , وه سه رچاوه ى سه لامه تىو ئه مينىيه , هه ركه س به دواى سه لامه تىدا بگه ڕێت له غه يرى ئه و نايدۆزێته وه .

البَر: چاكه كاره له گه ڵ دروستكراوه كانىداو كاريان چاك ده كات, چاكه كاره له گه ڵ چاكه كاراندا به زيادكردنى پاداشت و له گه ڵ تاوانباراندا به لێبووردن, چاكه ى زۆره به سه ر مه خلوقاته وه وه به نيعمه ته ئاشكراو په نهانه كانى.

الوَهّاب: زۆر به خشنده , به سه خاوه ته وه ده به خشێت به بێ پاداشت و وهه ق بۆ كردنه وه يه ك له برى شتێك, به خشينى له جۆره كانى به خششه كانىدا ڕه نگ ده داته وه و هه موو بوونه وه ى گرتۆته وه به پێى حيكمه تى.

الرَّحْمن: به ڕه حمه , ئه مه سيفه تى زاتى خوايه , فراوانتره له (الرحيم) به رانبه ر هه موو دروستكراوان له دونياو دوارۆژدا به ڕه حمه و هاوووێنه ى نىيه , دروستكراوانى دروستكردووه و رۆزىداون و له موڵكى دا مۆڵه تى داون.

الرّحيم: ئه مه سيفه تى فيعلى خوايه , به ڕه حمه به رانبه ر به ئيمانداران به تايبه ت له دونياو قيامه تدا, هيدايه تى داون به رو يه كخواپه رستىو په رستش و له قيامه تدا ڕێزيان لێ ده گرێت به به هه شت.

الكَريم: خاوه ن چاكه ى زۆره , نيعمه ت ده به خشێت به داواى هه ق بۆ كردنه وه , له گوناه خۆشده بێت و تاوانبار ده پۆشێت, پاكه له نوقسانى, به هه مووان ده به خشێت به بێ جياوازى.

الأكَرم: سيفه تى زاتى خوايه . سه رچاوه ى زۆر چاكه كردنه , كه س له سه رو ئه وه وه نىيه و بێ نوقسانىيه , كۆكه روه ى چاكه و به خشين و سوپاسه , هه موو چاكه و ته واىيه كى بێ ئه ژمارى تێدايه و هاووێنه ى نىيه .

الرَّؤوف: قوڵترو فراوانتره له (الرحمه ), به به زه يىو ميهره بانه , نيعمه ته كانى له هه موو ڕوويه كه وه چێژلێوه رگيراوه , به ڵام (الرحمه ) ئه گونجێت له ئێستادا ئازارى له گه ڵدابێت به ڵام سه ره نجامه كه ى چێژه .

الفَتّاح: ده رووكه روه , دادوه رى نێوان به نده كانىيه تى به هه ق و دادپه روه رى, ده روكه روه ى ده رگاكانى ره حمه ت و رزق و ده رگا داخراوه كانه له به نده كانى, سه رخه رى ئيمانداران و سته م لێ كراوانه .

الرّازق: رۆزى ده ره به گشتى به گه ياندنى هه موو پێويستىيه كى بژێوو ژيان بۆ هه موو به نده كانى, وه به تايبه تيش رۆزى به سوودو به رده وام له دونياو قيامه تدا, رۆزى ده رى دڵانه به زانست و ئيمان, وه لاشه به  حه لآلَ.

الرَّزّاق: رۆزى ده رى ڕاگرى هه موو نه فسه كانه به ڕۆزىدانيان, ڕۆزى دان و به زه يى هه موو دروستكراوانى گرتۆته وه و كه سيانى تايبه ت نه كردووه پێى.

الحَـي: زيندووى هه رماوه كه هه رگيز مردن و نه مانى به سه ردا نايه ت, ته واوى ژيان
هه موو سيفه ته زانىيه كانى خواى گه وره له خۆده گرێت, وه ك زانست و عيززه ت و تواناو ويست و گه وره يى.....

القَيّوم: خۆڕاگرى سيفه ت به رزه , پێويستى به مه خلوقات نىيه , وه ڕاگرى زه وىو ئاسمانه كان و سه راپاى بوونه وه رو دروستكراوانه , له دروستكردن و فه رمان كردن و ڕێكخستنى.

الرَّبّ: خاوه ن و متصرف و په روه ردگارى هه موو به نده كانه به سه رپه رشتى كردن و نيعمه ت به سه ردا ڕژاندن, به تايبه تيش په روه ردگارى ئيماندارانه به چاككردنى دڵ و ڕۆح و ڕه وشتيان.

المَلِك: خاوه ن و متصرفى ڕه ها له دروستكردن و فه رمان و سزادا, كه س له سه رو ئه وه وه نىيه , خاوه نى هه موو شته كانه و موته سه ريفه تيايدا به بێ به رهه ڵستى, بوونه وه ر هه موو موڵكى ئه وه , هه موو به نده و خاوه ن پێويستين به و, خاوه نى فه رمان و نه هى كردنه .

المَلِيك:

الواحِد: يه ك, تاكى گه ردنكه چكه ره , هه موو شته كان ژێربارخراوى گه وره يى و تواناى ئه ون..

الأحَد: ته نهايه له هه موو گه وره يىو جوانىو ته واه تىيه كدا, ته نهايه له په روه ردگارێتىو ثةرستراويَتىدا, بێ هاووێنه و هاوه ڵه له موڵكىداو به رهه ڵست و مونازعى نىيه .

المُتَكَبِّر: ثاك له هه موو خراپه و ناته واىيه ك, خۆبه گه وره گره به سه ر به نده سه ركه شه كانيدا كاتێ له گه وره يىدا مونازه عه ى ده كه ن, خۆگه وره گره له سته م كردن له به نده كانىو له سيفه تى مه خلوقاتى, گه وره و مه زنه و هه موو شتێك جگه له و بچوكه .
الخالِق: به ديهێنه رى دروستكراوانه له سه ر وێنه يه ك كه پێشتر نه بووه , ته قديرى كردووه پێش به ديهێنان.

الخَلاّق: زۆر دروستكارو به ديهێنه ره , مه خلوقات و به ديهێنراوه كانى زۆرن, له ساتێكدا به مليۆنه ها مه خلوقات دێنێته بوون.

البارِيء: به ديهێنه رو داهێنه ره له نه بوونه وه , دروستكراوه كانى جياكردۆته وه له يه كتر له شێوه ياندا, مرۆڤيشى له گڵ دروست كردووه .

المُصوِّر: شێوه كێشى ئه و شته يه كه ده يه وێت به ديبهێنێت له سه ر ئه و شێوه و سيفه ته ى ويستى لێيه تى به پێى حيكمه تى خۆى, شێوه داڕێژو وێنه كێشى هه موو دروستكراوێكه له سه ر ئه و وێنه يه ى كه له سه رى به ديهێناوه , هه ر دانه و له سه ر وێنه يه كى تايبه ت به خۆيان.

المُؤمِن: به ڕاست دانه رى ئه مينكاره , ڕاستى خۆى ده سه لمێنێ و ستايشى خۆى ده كات به يه كپه رستراوىو سيفاتى, وه به راست دانه رى پێغه مبه ران و شوێنكه وتوانيانه و به ڕاست دانه رى به نده ئيمانداره كانيه تى له قيامه تدا, دروستكراوه كانى ئه مين ده كاته وه له سته م لێ كردنيان, وه ئه مين به خشه به ئيمانداران له دونياو قيامه تدا.

المُهَيمِن: ئاگادارى زاناى چاودێره به سه ر به نده كانىيه وه له وه ى كه ده يڵێن و ده يكه ن له نهێنىو شاراوه ياندا, سه رپه رشتيكارو هه ڵسوڕێنه رى كارو ئه جه لى به نده كانىيه تى.

المُحيط: تواناو ڕه حمه ت و ده سته ڵاتى سه راپا دروستكراوه كانى گرتۆته وه و ئيحاگه ى داوه , به زانستى ئيحاگه ى هه موو شتێكى داوه و هه موو شتێكى ژماره كردووه .

المُقيت: بژێوگه ێن, بژێوى گه ياندۆته هه موو دروستكراوه كان و ڕۆزى داون به حيكمه تو ستايشى خۆى به ڕێى كردوون, ئاگادارو به ه تواناو پارێزه ره به سه ريانه وه .

الوكيل: سه رپه رشتيارو هه ڵسوڕێنه رى كارى دروستكراوه كانيه تى به گشتى به زانست و ده سته ڵات و تواناى ته واوا حيكمه تى فراوان له به ديهێناناو ڕۆزى دان و ژيان ومردنيان, وه به تايبه تيش سه رپه رشتيارو پارێزه رو پشتيوانى دۆستانيه تى به ره و چاكه ڕێيان بۆ ئاسان ده كات و ده يانپارێزێت, وه هه ركه س به وه كيلى بزانێت ده يپارێزێت.

الكافي: سه رپه رشتيارو پارێزه رى به نده كانه به گشتى به رۆزىدان و سه رپه رشتيكارى كارو پێويستيانه , وه تايبه تيش بۆ ئيمناداران و ئه وانه ى پشتيان پێى به ستووه به چاودێرى كردن و توفيق دان و سه رخستنيان.

الواسع: سيفات فراوان, گه وره يىو ده سته ڵات و موڵك و فه زڵى فراوانه , ڕۆزى دانى سه راپا دروستكراوه كانى گرتۆته وه , به زه يى هه موو شتێك و ده وڵه مه ندكردنى هه موو هه ژارێكى گرتۆته وه .

الحَقّ: حه قه له زات و سيفاتىدا, بوونى حه قه و بێ گومان و زانراوه و سيفاتى ته واووه , حه قه له په روه ردگارێتىو په رستراوێتىو كردارىدا, په رستنى حه قه و په يمانه كانى حه قه .

الجَميل: جوانه له زات و ناوو سيفات و كرداره كانىدا, هيچ عه بدێك ناتوانێت ته عبير له هه ندێ له جوانييه كانى ئه و بكات.

الرَّفيق: هێدىو نه رم و له سه رخۆيه له كرداه كانىو له شه رعىدا, دروستكراوانى دروستكردووه به پله پله يى به پێى حيكمه تى له سه رخۆى خۆى.

الحَيي: به شه رمه به و جۆره ى لايه قى ئه و بێت, دووره له و شتانه ى گونجاو نىيه له گه ڵ فراوانى ڕه حم و فراوانى به خشنده يىو گه روه يى لێبوردنىدا, له ته واوى ده سته ڵات و به خشنده يىيه وه شه رم ده كات عه بده كه ى فه زح بكات, يان سزاى ئه و كه سه بدات مووى سپى بووه له ئيسلامدا, يان ده ستى ده عاكار به به تاڵى بگه ڕێنێته وه .

السَّتير: فه زحى به نده كه ى ناكات له كاتى تاوان كردنىداو په رده ى داپۆشين ددات به سه رىدا, عه يب پۆشى و فه زح نه كردنى پێخۆشه .

الإله: په رستراوى شايسته ى په رستن, هيچ په رستراوێك نىيه شايسته ى په رستن بێت به هه ق جگه له و, به خۆشه ويستىو گه ڕانه وه و به گه ره گرتن و لێ ترسانه وه ده په رسترێت.

القابِض: به دادپه روه رىو پێوان رزق و ڕۆزىو نه فس و ڕۆحه كان ده گرێته وه و ته سكى ده كاته وه له سه ر ئه و كه سه ى خۆى ويستى بێت.

الباسِط: فراوانكارى ڕزق و رۆزىو ڕه حمه تو دڵه كانه , رزق ورۆزى فراوان ده كات له سه ر ئه و كه سه ى خۆى ويستى بێت.

المُعطي: به ڕه حم و حيكمه تى به خششه بێ سنووره كانى خۆى ده به خشێت, گره وه نىيه له وه ى ئه و ده يبه خشێت و به خشه ر نىيه له وه ه ى ئه و ده يگرێته وه , له دنيادا به گشتىيه و به خششى فراوانه و هه موو بێ باوه ڕو ئيماندارێكى گرتۆته وه , به وڵام له قيامه تدا ته نها به ئيمانداران ده به خشێت.

المُقدِّم: پێشكه وتووى پێشخه ره (به زات و كردار)به حيكمه تى خۆى له دروستكردنى مه خلوقاتداو به شه رعيش, وه ك پێشخستنى و فه زڵدانى هه ندێك له عه بده كانى به سه ر هه ندێكى ترياندا.

المُؤخِّر: (به زات و كردار)كۆتايه و دواخه رى ئه و شته يه كه ويستى لێيه تى به حيكمه تى خۆى.

المُبين: رِۆشن و ئاشكراى ڕۆشنكه ره وه يه , بوون و ته نهايى له په روه ردگارێتىو په رستراوێتىو ناوو سيفاتىدا, له ڕوانگه ى به ڵگه كانه وه ڕوون و ئاشكرايه , به ڕۆشنكه ره وه ى ڕێگاى حه ق و ئه و كردارانه يه كه به نده كان شايسته ى پاداشت و سزا وه رگرتن ئه بن له سه رى.

المَنّان: به خششه كانى زۆره , به بێ داواكردن ده به خشێت, ژيان و عه قڵ و بيستن و بينين و ڕواڵه ت و نيعمه ت و له ش ساغىو ئه من و رزق و هيدايه تى به خشيوه , منه تكردنى به سه ر مه خلوقاتدا ته واوى نيعمه ت و چێژو له زه تى تێدايه .


الوَلي: سه په رشتيارو پارێزه رى كاروبارى بونه وه رو دروستكراوانه له هه موو كاروبارياندا به نده كان ڕووى تێ ده كه ن به عيباده ت و چاكه كردن, وه سه رخه رو پشتيوانى ئيماندارانه به تايبه ت له تاريكىيه كانه وه ده ريان دێنێت بۆ ڕووناكى, وه پشتيوانييان ده كات به ته وفيق دان و سه رخستن و سه رپه رشتى كارى پاداشت و سزايانه له قيامه تدا.

المَولى: خاوه ن و سه ردارو دروستكارى مه خلوقات و سه رپه رشتيارو په رستراوى به هه قيانه , خۆشه ويست و سه رخه رو ته وفيقده رى ئه وانه يه كه گوێڕايه ڵى ده كه ن.

النَّصير: سه رخه رو پشتيوانى به نده ئيمانداره كانىيه تى, سه رخه رى ئه وانه يه دينه كه ى سه رده خه ن و پشتيوانيان ده كات و هۆكاره كانى سه ركه وتن و دامه زراوێتيان پێ ده به خشێت.

الشّافى: شيفاده رى ڕاسته قينه ى نه خۆشيه كانى لاشه و دڵه , شيفاده رى مه عنه وه ىو ڕۆحىيه له نه خۆشىيه كانى دڵ و گومان و شيفده رى ماددىيه له نه خۆشىيه كانى لاشه .

مالِكُ المُلك: خاوه نى موڵك. به كردارو فه رمان به ڕێوه ى ده بات.

جامِعُ النّاس: كۆكه ره وه ى خه ڵك و كرده وه و رۆزىيانه , مردوانى په رته وازه و ڕزيوو پرته كاوى سه ره تاو كۆتاى دونيا به تواناو ده سته ڵات و زانستى فراوانى كۆده كاته وه له ڕۆژى دوايىدا.

نُورُ السَّموات والآرض: رِووناك كه ره وه ى ئاسمانه كان و زه وىيه , هه موو تاريكىيه كان و جيهان سه راپا به نوورى ڕووى ئه و رۆشن بووه ته وه , دڵ و ڕۆحه كان به و نووره ى ئه و ناردويه تى (كه قورئان و سوننه ته ) ڕۆشن ده بێته وه .

ذو الجَلالِ والإكرام: خاوه نى گه وره يىو مه زنى و ره حمه تو به خشش و چاكه يه به گشتى بۆ دروستكراوان, وه به تايبه تيش ڕێز لێ گرى دۆستانيه تى ئه وانه ى به گه روه ى ده گرن و خۆشيان ده وێت.

بَديعُ السَمواتِ والأرضِ: دروستكارو به ديهێنه رى ئاسمانه كان و زه وىيه له و په ڕى جوانىو سه رنجڕاكێشىو نيزامى سه رسووڕهێنه رو پته وىدا.(1)


(1) بڕوانه ماناى ئه م ناوانه له گه ڵ به ڵگه كانيان له قورئان و سوننه تدا له كتێبى (شرح الأسماء الحسنى في ضوء الكتاب والسنة)ى سعيد بن على بن وهف القحطاني, وه بڕوانه (معالم التوحيد)ى د.مروان ابراهيم القيسي..المكتب الآسلامي. وة(ولله الأسماء الحسنى)ى شيخ عبدالعزيز ناصر الجليل.

له نوسینی هه مزه به رزنجی

پێداچوونه وه ی مامۆستا عبدالکریم محمد

ماڵپه ڕی فه رمووده

هه میشه ڕاستگۆی ڕێگامانه

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )