Blogging Gadgets











حەڕامیەتی بیدعە لةديندا لەلای چوار ئیمامە بەرێزەکە
سەردان :
٢٢١٠
     &  
فۆنت :
+
&
-

حەڕامیەتی بیدعە لةديندا لەلای چوار ئیمامە بەرێزەکە .

( 1- إمامى أبو حنيفة . 2- إمامى مالك . 3- إمامى شافعى . 4- إمامى أحمد ) .

1- عَن أبى حنيفَة أَنه قَالَ: " عَلَيْك بالأثر، وَطَرِيقَة السّلف، وَإِيَّاك وكل محدثة فَإِنَّهَا بِدعَة "، ذكره ابْن قدامَة فِى كِتَابه - ذمّ التَّأْوِيل . السنن والمبتدعات :6. واته‌: ئيمامى ئه‌بو حه‌نيفه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تي: په‌يوه‌ستبه‌ به‌ شوێن كه‌وتن و ڕۆيشتن و له‌سه‌ر ڕێگاى پێشينه‌ چاكه‌كان ، وه‌ ئاگاداربه‌ له‌ شته‌ نوێ و تازه‌كان له‌ ديندا ، چونكه‌ گشت شتێكى نوێ و تازه‌ له‌ ديندا (به‌بێ به‌ڵگه‌) بيدعه‌ و داهێنراوه ‌.

2- قال الامام مالك (رحمه الله ): (مَنِ ابْتَدَعَ فِى الْإِسْلَامِ بِدْعَةً يَرَاهَا حَسَنَةً، زَعَمَ أَنَّ مُحَمَّدًا خَانَ الرِّسَالَةَ ، لِأَنَّ اللَّهَ يَقُولُ: { الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} [المائدة: 3]، فَمَا لَمْ يَكُنْ يَوْمَئِذٍ دِينًا، فَلَا يَكُونُ الْيَوْمَ دِينًا ) الاعتصام ـ:1/49 . واته‌: هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌يه‌ك دابهێنێت له‌ناو ئاينى ئيسلام دا ، ئه‌م بيدعه‌يه‌ به‌ بيدعه‌يه‌كى حه‌سه‌نه‌ و به چاكى بزانێت ، ئه‌وه‌ ئه‌م كه‌سه‌ واى گومان بردووه‌ كه‌وا محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)خيانه‌تى له‌ ئه‌مانه‌تى گه‌ياندنى په‌يامه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ كردبێت ، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ‌فه‌رمويةتى : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) ، واته‌: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاينه‌كه‌تانم ته‌واو كرد ، وه‌ نيعمه‌ت و به‌خششى خۆمم بۆ ته‌واو كردن ، وه‌ ڕازيم كه‌وا ته‌نها ئيسلام ئايين و به‌رنامه‌تان بێت ، هه‌ر شتێك له‌سه‌ر ده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دين نه‌بوبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ نابێت به‌ دين .

3- قال الإمام أبو عبد الله الشافعى ـ (رحمه الله ) : (مَنِ اسْتَحْسَنَ فَقَدْ شَرَّعَ) . الاعتصام ـ للشاطبى :3/59. تحقيق ودراسة:3 أجزاء . واته‌ : ئيمامى شافعى (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى : هه‌ر كه‌سێك شتێك (له‌ ديندا) به‌ چاك بزانێت و داى بهێنێت به‌بێ به‌ڵگه‌ ، ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌شريعێكى داناوه‌ جگه‌ له‌ ته‌شريعى خوا ، بێگومان هيچ كه‌سێكيش بۆی نيه‌ ته‌شريعێك دابنێ جگه‌ له‌ ته‌شريعى خوا) .

4- قَالَ أَحْمد بن حَنْبَل (رحمه الله ) : ( أصُول السّنة عندنَا التَّمَسُّك بِمَا كَانَ عَلَيْهِ أَصْحَاب رَسُول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، والاقتداء بهم وَترك الْبدع، وكل بِدعَة فَهِىَ ضَلَالَة). طبقات الحنابلة (1 / 241 - 243 ) . واته‌: ئيمامى أحمدى كوڕى حه‌نبه‌ل (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تي: بنچينه‌كانى سوننه‌ت له‌ لاى ئێمه‌ بريتى يه‌ له‌ ده‌ست گرتن به‌و مه‌نهه‌جه‌ى كه‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌سه‌رى بووه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌ شوێن كه‌وتنيان و وازهێنان له‌ بيدعه‌ ، وه‌ گشت بيدعه‌يه‌ك گومڕايى و سه‌ر لێ شێواويه .

ئامادەکردنی : م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/١٢/١٨
         
هاووپۆل / بەش : بیدعە و داهێنراوەکان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌