Blogging Gadgets











حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )
سەردان :
٥٧٧٧
     &  
فۆنت :
+
&
-

حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )

بسم اللە الرحمن الرحیم

پێشه‌كى:

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا إنه من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادى له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .

 ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ) آل عمران:102

 ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِى خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِى تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً ) النساء:1          ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً) الأحزاب: 70-71

أما بعد:

فإن أصدق الحديث كتاب الله، وخير الهدى هدى محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ، وشر الأمور محدثاتها، وكل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة فى النار.

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكى سه‌ر زه‌وى كه‌وتبونه‌ ناو گومڕاييه‌كى زۆر قوڵ و وێڵ و لاڕێ ببون له‌ ڕێگاى ڕاست و به‌ ته‌واوى شوێن هه‌واو ئاره‌زوى خۆيان كه‌وتبون و ده‌ستيان دابويه‌ بت په‌رستى و دوور كه‌وتبونه‌وه‌ له‌ په‌رستنى خوداى تاك و ته‌نها، له‌و  كاته‌دا خواى په‌روه‌ردگار قورئانى پيرۆزى بۆ ناردنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌ شه‌رع بۆيان و په‌يڕه‌وى بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ شيرك و كوفرو گومڕايي، وه‌ بۆ گه‌ياندنى ئه‌م ئاينه‌ پيرۆزه‌ش كه‌سێكى له‌ناو خۆياندا بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ڕێنومايى كارو ڕێ نيشانده‌ريان، كه‌ ئه‌ويش پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان ( محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  )ه‌، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه‌ خواى په‌ره‌وردگار ده‌رباره‌ى ده‌فه‌رموێت: ( وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَي) النجم/3-4  واته‌: ( پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌ هه‌واو ئاره‌زوى خۆى قسه‌ ناكات، به‌ڵكو ته‌نها وه‌حيه‌و بۆى نێردراوه‌ )، وه‌ داواشى له‌ خه‌ڵكى سه‌ر زه‌وى كردووه‌ كه‌وا شوێن فه‌رمانه‌كانى بكه‌ون و دوور بكه‌ونه‌وه‌و خۆيان بپارێزين له‌ نه‌هيه‌كاني، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا) الحشر/7 ،  واته‌: ( ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بۆى هێناون وه‌رى بگرن و ئه‌وه‌شى نه‌هى لێ كردون لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌ )، كه‌واته‌ پێويسته‌ له‌سه‌رمان لاڕێ نه‌بين و لانه‌ده‌ين له‌ سوننه‌ته‌كه‌ی، وه‌ دوور بكه‌وينه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌وا نه‌هى لێ كردون و قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ لێمان.

يه‌كێ له‌و شتانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌هى لێ كردوين له‌وه‌ى كه‌ هه‌ستين به‌ ئه‌نجام دانى و به‌ تاوانێكى گه‌وره‌ى داناوه‌، بريتيه‌ له‌ ئه‌نجام دانى ( بيدعه‌ ) واته‌ ( شتى زياد كراوو داهێنراو له‌ ديندا ) كه‌ بريتيه‌ له‌و عيباده‌تانه‌ى كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ دين و له‌ بنه‌ڕه‌تيشدا له‌ ديندا نين، يان كردنى كارو فرمانێك كه‌ له‌ ئاينى پيرۆزى ئيسلامدا نيه‌و ئيسلام بێ به‌ريه‌ لێى.

وه‌ يه‌كێ له‌و بيدعانه‌ى كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگاى ئيسلاميدا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ عيباده‌تێكى گه‌وره‌ ده‌زانرێت، بريتيه‌ له‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ( المولد النبوى )، كه‌ ئه‌مه‌ش هيچ بنه‌مايه‌كى شه‌رعى له‌سه‌ر نيه‌ ته‌نها لاسايى كردنه‌وه‌ى گاوره‌كان نه‌بێت، كه‌ يادى له‌ دايك بونى عيسى عليه السلام ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر نابێت به‌ به‌ڵگه‌و ده‌ليل له‌سه‌ر ئه‌م ئاهه‌نگه‌، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ى تونديش كراوه‌ له‌ لاسايى كردنه‌وه‌و خۆ چواندن پێيان. وه‌ بۆ نوسينى ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌ستراوه‌ به‌ كتێبى ( حقيقة شهادة أن محمداً رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ) نوسينى زاناى پايه‌ به‌رز شێخ ( عبدالعزيز بن عبدالله آل الشيخ ) خوا بيپارێزێت، له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له‌ چه‌ند ناميلكه‌و بڵاو كراوه‌يه‌ك له‌وانه‌:    ( التحذير من البدع ) نوسينى شێخ ( عبدالعزيز بن باز ) ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت، وه‌ ( حكم الإحتفال بمولد النبى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ) نوسينى شێخ ( محمد بن صالح العثيمين ) ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت، وه‌ گۆڤارى ( ڕێگاى ڕاست ) ژماره‌ ( 3 ).

له‌كۆتاييدا خواى گه‌وره‌ هه‌مومان بكات به‌ شوێن كه‌وته‌ى ڕاسته‌قينه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ هه‌موو كارو كردارێكى گه‌وره‌و بچوكماندا، وه‌ نيه‌تمان پاك بكات و هه‌موو شتێكمان له‌به‌ر خاترى ئه‌و بێت و سه‌رمان خات بۆ هه‌موو كارێك كه‌ پێى خۆشه‌و جێگاى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وه‌..... آمين.

وصلى الله على نبيينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

وه‌رگێر

حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) :

يه‌كێ له‌و بيدعانه‌ى كه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگاى ئيسلاميداو به‌ تايبه‌تيش له‌ ڕۆژانى مانگى ربيعى يه‌كه‌مدا، بيدعه‌ى يادى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ( المولد النبوى )يه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بچينه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى گشتى به‌ پشتيوانى خواى گه‌وره‌، كه‌مێك باسى ( بيدعه‌ ) ده‌كه‌ين له‌ژێر ڕۆشايى قورئان و سوننه‌ت و وته‌ى زاناياندا بێ گومان بنچينه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م ئاينه‌ پيرۆزه‌ ( ئيسلام ) كه‌ به‌ڵگه‌ى بنه‌بڕى له‌ قورئان و سوننه‌ت له‌سه‌ره‌؛ ئه‌وه‌يه‌ كه‌: جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌سى تر نه‌په‌رسترێت؛ وه‌ نه‌ش په‌رسترێت ته‌نها به‌و شێوازه‌ نه‌بێت كه‌ به‌شه‌رع دانراوه‌ له‌ كتێبى خواى گه‌وره‌ ( قورئان ) و  سوننه‌تى  پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) . وه‌ لێره‌وه‌ زانايان فه‌رموويانه‌: ( عيباده‌ت وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و ده‌ليل )، به‌ ماناى: موسڵمان نزيك نابێته‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌شه‌رع بۆى داناوين، وه‌ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ڕوونى كردۆته‌وه‌ بۆمان، به‌ڵام كه‌سێك بيه‌وێت له‌ خواى گه‌وره‌ نزيك بێته‌وه‌ به‌ چه‌ند كرده‌وه‌يه‌ك و وا گومان به‌رێت به‌عه‌قڵى خۆى كه‌ كارێكى چاكه‌، يا له‌ غه‌يرى خۆى وه‌رى گرتبێت, ئه‌گه‌ر له‌ زانايه‌كى گه‌وره‌شى وه‌رگرتبێت، ئه‌وه‌ كرده‌وه‌كه‌ى به‌سه‌ردا ده‌درێته‌وه‌و كه‌سێكى داهينه‌ر ( مبتدع )ه‌ ئه‌گه‌ر نيه‌تى خێريشى هه‌بێت.

له‌ ( إبن مسعود )ه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى :( وكم من مريد للخير لم يصيبه ) واته‌ :( زۆر له‌وانه‌ى به‌ نيازو شوێن كه‌وته‌ى خێر بوون، به‌ڵام نه‌يان پێكابوو )، ئه‌مه‌ى به‌كۆمه‌ڵێك ووت كه‌ ( سبحان الله و الله أكبر و لا إله إلاّ الله و الحمدلله )يان ده‌كرد، وه‌ ئه‌م زيكرانه‌يان به‌ ورده‌ به‌رد ده‌ژماردن، كاتێكيش نه‌هى لێ كردن وتيان: ( هيچ مه‌به‌ستێكمان نه‌بووه‌ ته‌نها خێر نه‌بێت ). وه‌ لێره‌وه‌ بنچينه‌يه‌كمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ جێگيرو زانراوه‌ لاى زانايانى ئيسلام، كه‌ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌: له‌ كاتى ڕوودانى كێشه‌و خيلافدا پێويسته‌ بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆلاى قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ ئه‌وه‌ى به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ستمان كه‌وت لێى وه‌رگرين و كارى پێ بكه‌ين، وه‌ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌شمان له‌ سه‌رى ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا به‌هۆيه‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ نزيك نابێته‌وه‌ پێويسته‌ وازى لێ بهێنين . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِى الأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِى شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً ) النساء/59 واته‌ :( ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ ئيمانتان هێناوه‌ گوێ ڕايه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بكه‌ن و گوێ ڕايه‌ڵى ئه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ كارو فرمانتان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شتێكدا كێشه‌ كه‌وته‌ ناوتان ئه‌وا بيگێڕنه‌وه‌ بۆ لاى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (قورئان و سوننه‌ت ) ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بڕواتان به‌خواو ڕۆژى دوايى هه‌يه‌، ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ چاكتره‌و ئه‌نجاميشى باشتره‌ ). وه‌ ديسان ده‌فه‌رموێت : ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا) الحشر /7   واته‌: ( ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بۆى هێناون وه‌رى بگرن و ئه‌وه‌شى نه‌هى لێ كردون خۆتانى لێ به‌دوور بگرن ) .

وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌و فه‌رموده‌يه‌ى كه‌ عائيشه‌ رضي الله عنها ده‌يگێرێته‌وه‌ ( كه‌ زانايان به‌ ته‌رازويان داناوه‌ بۆ كرده‌وه‌ ئاشكراكان ) ده‌فه‌رمووێ: ( من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو ردٌ ) رواه مسلم (3/ 1343، 1344 ) رقم الحديث ( 1718) . واته‌: ( هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك بكات و ئه‌مرى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وه‌ ره‌د ده‌كرێته‌وه‌، واته‌ قبوڵ ناكرێت )، وه‌ له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا هاتووه‌: ( من أحدث فى أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردّ ) رواه مسلم (3/ 1343)رقم الحديث (1718 ) .واته‌: ( هه‌ر كه‌سێك شتێك دابهێنێت له‌و ئه‌مره‌ى ئێمه‌داو تێيدا نه‌بێت ئه‌وه‌ ره‌د ده‌كرێته‌وه‌ ). وه‌ سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه‌ش خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِيناً) المائدة/3 . واته‌: ( ئه‌مڕۆ دينه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن و نيعمه‌تى خۆم به‌سه‌ردا ته‌واو كردن وه‌ ڕازى بووم بۆ ئێوه‌ كه‌ ئيسلام دينتان بێت ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( ما بقى شيء يقرِّب من الجنة ويباعد من النار إلاّ وقد بُيِّن لكم) أخرجة الطبرانى فى معجمه الكبر(1647) . واته‌: ( هيچ شتێك نه‌ماوه‌ كه‌ پێى له‌ به‌هه‌شت نزيك ببنه‌وه‌، وه‌ دورتان بخاته‌وه‌ له‌ ئاگرى جه‌هه‌نه‌م، ئيلا بۆتان رون كراوه‌ته‌وه‌). كه‌واته‌ مادام هه‌موو شتێكمان بۆ ڕوون كرابێته‌وه‌ كه‌ پێى له‌ به‌هه‌شت نزيك ببينه‌وه‌و ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ دۆزه‌خ دورمان ده‌خاته‌وه‌، چ پێوست به‌ داهێنان و بيدعه‌ ده‌كات؟!! له‌ كاتێكدا هه‌موو داهێنراوو بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه‌و هه‌موو گومڕاييه‌كيش له‌ ئاگردايه‌ . وه‌ ( إبن الماجشون ) ده‌ڵێت: ( گوێم له‌ ئيمام مالك بوو ده‌يفه‌رمو: هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌يه‌ك له‌ دينى ئيسلامدا دابهێنێت و به‌ چاكيشى بزانێت، ئه‌وه‌ وا گومان ده‌بات كه‌ محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  خيانه‌تى له‌ په‌يامه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌دا كردووه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ) وه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌ دين نه‌بوبێت، ئه‌وه‌ ئه‌مرۆ نابێت به‌دين) الإعتصام 1/49.

وه‌ ئيمام ( الشوكانى ) له‌ ( القول المفيد )دا ده‌ڵێت:  خواى گه‌وره‌ ئاينه‌كه‌ى ته‌واو كردووه‌ پێش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بمرێت، ئه‌و بۆچونه‌ چيه‌ كه‌ دايان هێناوه‌ دواى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ دينه‌كه‌ى ته‌واو كردووه‌؟!

- ئه‌گه‌ر له‌ ديندا بێت به‌ بڕواى خۆيان، ئه‌وا دينه‌كه‌ ته‌واو نه‌بووه‌، ته‌نها به‌ڕه‌ئى و بۆچونى ئه‌وان نه‌بێت! ئه‌مه‌ش ره‌دده‌ له‌سه‌ر قورئان!

- وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دينيشدا نه‌بێت، ئه‌وه‌ چ سودێك هه‌يه‌ خه‌ريك بوون به‌ شتێك كه‌ له‌ ديندا نى يه‌؟!. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى پێشو دانى پيادانراو سه‌لمێنرا ـ وه‌ سوپاس بۆ خوا دانى پيادانراوه‌و سه‌لمێنراوه‌ لاى زانايانى ئيسلام ـ ، ده‌گه‌ڕێينه‌وه‌ سه‌ر باسى يادى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ( المولد النبوى )، بۆ ئه‌وه‌ى بزانين حوكمى ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕانه‌ چى يه‌و چۆنه‌؟ ئه‌گه‌ر چى كه‌مێك له‌ زانايان به‌ شتێَكى باشيان زانيوه‌، به‌ڵام له‌ولاوه‌ زۆربه‌ى زانايان و شاره‌زايان و ڕۆچوان له‌زانستى شه‌رعى دا ( الراسخون فى العلم ) باسى داهێنراويه‌تى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ( المولد النبوى )يان كردووه‌و وتوويانه‌ بيدعه‌يه‌، وه‌ لاى ئێمه‌ بۆته‌ كێشه‌يه‌ك ( التنازع )، وه‌ له‌ سه‌ره‌تادا باسيشمان كردن كه‌ پێويسته‌ له‌ كاتى كێشه‌و ناكۆكيدا بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كيه‌كانى شه‌رع، كه‌ ئه‌ويش گێڕانه‌وه‌يه‌تى بۆ لاى قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى صه‌حيحى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ كاتێكيش گه‌ڕاينه‌وه‌ بۆ لاى كتابه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ هيچ ئه‌صڵ و بنچينه‌يه‌كمان ده‌ست نه‌كه‌وت كه‌ پشتى پێ ببه‌سترێت، وه‌ به‌ له‌ دواداچون و لێكۆڵينه‌وه‌ش له‌ سيره‌و ژيانى  پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، ده‌ركه‌وت كه‌ هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نيه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمانى كردبێت به‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌دايك بووني، يان خۆى به‌ بۆنه‌ى له‌دايك بوونيه‌وه‌ ئاهه‌نگى گێڕابێت ، يان يه‌كێك ئاهه‌نگى گێڕابێت به‌ بۆنه‌ى له‌دايك بوونيه‌وه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  و ئه‌ويش ئيقرارى له‌ سه‌ر كردبێت و لێى بێ ده‌نگ بووبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ( 63 ) ساڵ له‌ ناوياندا ژياوه‌، وه‌ خه‌ڵكێكى زۆر باوه‌ڕيان پێ هێناوه‌و له‌ هه‌موو خه‌ڵكى زياتر خۆشه‌ويستى و ڕێزو به‌ گەوره‌ دانانيان هه‌بووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ زياتريش له‌ مه‌به‌ست و داواكاريه‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  گه‌يشتوون له‌ ئێمه‌، وه‌ گيانى خۆيان ده‌به‌خشى له‌ پێناو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  و ئاينه‌كه‌يدا، وه‌ سور بوون له‌سه‌ر شوێن كه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وتێكى گه‌وره‌و بچوك، وه‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ريان ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بۆ ئێمه‌ گواستۆته‌وه‌ به‌بێ زيادو كه‌م، له‌ بچوكترين عيباده‌ته‌وه‌ تا گه‌وره‌ترين عيباده‌ت، بۆيه‌ ناتوانين بڵێين: له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ئاهه‌نگى له‌ دايك بوونى بۆ گێڕدراوه‌ به‌ڵام بۆ ئێمه‌ نه‌گوازراوه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌يشتووه‌ به‌ ئێمه‌، له‌ كاتێكدا هيچ سوننه‌تێك نه‌ماوه‌ ئيلا به‌ ئێمه‌ گه‌يشتووه‌ له‌ ڕێگه‌ى هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانيه‌وه‌(ڕەزای خوایان لێبێت ). ئينجا با سه‌يرى باشترين سه‌رده‌م بكه‌ين له‌ دواى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، كه‌ خۆشه‌ويست ترين خه‌ڵك بوون له‌لاى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، كه‌ ئه‌وانيش هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان بوون (ڕەزای خوایان لێبێت )، وه‌ هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نيه‌ له‌وانه‌وه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ئاهه‌  نگيان گێڕابێت، نه‌ خه‌ليفه‌و جێ ته‌نانه‌ت شوێن كه‌وتوانيش ( التابعين ) له‌ هيچ كام له‌ سێ سه‌ده‌ پيرۆزه‌كه‌ ئه‌نجاميان نه‌داوه‌. وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش كه‌ ئه‌نجاميان نه‌داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ڕێگرێكى شه‌رعى هه‌بوه‌ له‌ ئه‌نجام داني، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌: ئه‌مه‌ كارێكه‌ نه‌ خواى گه‌وره‌و نه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌ شه‌رعيان دانه‌ناوه‌، وه‌ يه‌كێك نيه‌ له‌و كارانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆشى ده‌وێ و پێى ڕازيه‌و هۆكارێكيش نيه‌ بۆ نزيك بونه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، به‌ڵكو بيدعه‌يه‌كه‌و داهێنراوه‌، وه‌ باشترين كه‌س كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ئه‌نجامى نه‌داوه‌، وه‌ جگه‌ له‌ويش نه‌هاوه‌ڵان (ڕەزای خوایان لێبێت ) وه‌ نه‌ زانايانى پێشين و سه‌ده‌ى يه‌كه‌مى ئيسلام ئه‌نجاميان نه‌داوه‌، وه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌يه‌كى گه‌وره‌و بنچينه‌يه‌كى بڕوا پێ كراوه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ خواى گه‌وره‌ دڵى واڵا كردبێته‌وه‌و به‌ شوێن به‌ڵگه‌دا بگه‌ڕێت .

وه‌ له‌وه‌ى كه‌ تێپه‌ڕى و باسمان كرد بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ هيچ كام له‌ هاوه‌ڵان و سه‌ده‌ى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌م، كه‌ باشترين سه‌ده‌ن ئه‌نجاميان نه‌داوه‌، له‌ كاتێكدا باشترين سه‌ده‌و سه‌رده‌م بون، وه‌ك  پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( خيرالناس قرني، ثم الذين يلونهم، ثم الذين يلونهم ) رواه مسلم  واته‌: ( باشترين خه‌ڵك خه‌ڵكى سه‌رده‌مى منن، پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن، پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن ). ئينجا دواى ئه‌و سێ سه‌ده‌ پيرۆزه‌و له‌ سه‌ده‌ى چواره‌مى كۆچيدا بيدعه‌ى ئاهه‌نگ گێڕان له‌لايه‌ن (بنى عبيد القداح) كه‌ ناسراون به‌ ( فاطميةكان ) و شيعه‌ بوون داهێنرا، ئه‌مه‌ له‌ كاتێدا خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ) ( المائدة/3 ) واته‌:( ئه‌مڕۆ دينه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن )، وه‌ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت:( إنه لم يكن نبى قبلى إلاّ كان حقاً عليه أن يدل أمته على خير ما يعلمه لهم ) رواه مسلم (1844) ، واته‌ :( هيچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بوه‌ له‌ پێش من، ئيلا له‌ سه‌رى بووه‌ كه‌ ئوممه‌ته‌كه‌ى ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ هه‌موو خێرو چاكه‌يه‌ك له‌وه‌ى كه‌ ده‌يزانێ بۆيان ).

كه‌واته‌ مادام ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  هيچ بنچينه‌يه‌كى شه‌رعى له‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا پێش كه‌وتنه‌ له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ) ( الحجرات /1 )  واته‌:( ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه‌ پێش خواو پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  مه‌كه‌ون )، وه‌ له‌ ( إبن مسعود )ه‌وه‌ (ڕەزای خوای لێبێت ) هاتووه‌ كه‌فه‌رمويه‌تى: ( اتبعوا ولا تبتدعوا فقد كفيتم ) واته‌:( شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون و بيدعه‌ مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ستانه‌ )، ئينجا ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت ئاهه‌نگ بگێڕن به‌ بۆنه‌ى له‌دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  با بزانين له‌ چ ڕۆژێكدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن؟! چونكه‌ زانايانى سيره‌و ژيانى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ڕايان جياوازه‌ له‌ كات و ڕۆژى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  .

هه‌ندێكيان ده‌ڵێن: له‌ ڕه‌مه‌زان له‌دايك بووه‌، وه‌ هه‌ندێكيان ده‌ڵێن له‌ ( 8/ ربيعى يه‌كه‌مدا ) له‌ دايك بووه‌، وه‌ هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ ( 12/ ربيعى يه‌كه‌مدا ) له‌ دايك بووه‌، وه‌ كاتى تريش وتراوه‌ له‌سه‌ر له‌ دايك بووني، كه‌واته‌ ئاهه‌نگ له‌ چ كات و ڕۆژێكدا ده‌گێڕن؟ يان ده‌كرێت بڵێين له‌ دايك بوونى دووباره‌ بۆته‌وه‌؟! بۆيه‌ تێكه‌ڵبون و ڕا جياوازى له‌ ديارى كردنى ڕۆژى له‌ دايك بووني، به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى هيچ بنه‌مايه‌كى شه‌رعى له‌سه‌ر نيه‌؛ چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاتباو شتێكى شه‌رعى و هۆكارێكى نزيك بونه‌وه‌ بوايه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌وا خيلاف و جياوازى نه‌ده‌بوو له‌ نێوان زانايانداو كاته‌كه‌ى وه‌ك جه‌ژنه‌كان ديارى ده‌كرا. ئينجا ده‌وترێت: ده‌ڵێن له‌ مانگى ربيعى يه‌كه‌م له‌ دايك بووه‌، وه‌ مردنه‌كه‌شى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  هه‌ر له‌ مانگى ربيعى يه‌كه‌مدا بووه‌، واته‌: له‌ دايك بوون و مردنى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ هه‌مان مانگدا بووه‌، خۆ دڵخۆش بونيش به‌ له‌ دايك بوونى له‌ پێشتر نيه‌ له‌ دڵ گران بوون و ماته‌م بوون به‌ مردنى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) !

  وه‌ ئاهه‌نگ گێڕانيش به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك تاوان و خراپه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌وانه‌ :-

أ ـ به‌و ئاهه‌نگ گێڕانه‌ ده‌يانه‌وێت له‌ خوا نزيك ببنه‌وه‌، وه‌ له‌ پێشتر باسمان كرد كه‌ ئه‌صڵ له‌ عيباده‌ت و نزيك بوونه‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و ده‌ليل، وه‌ ئه‌مه‌ش هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر نيه‌.

ب ـ له‌و ئاهه‌نگ گێڕانه‌دا زياده‌ڕه‌وى زۆرى تێدايه‌ له‌سه‌ر مه‌دح كردنى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، بۆ نمونه‌ :-

* ( البوصيرى ) كه‌ يه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى زياده‌ڕه‌وى كردووه‌، له‌ شعرێكيدا ده‌ڵێت:-

فإن من جودك الدنيا وضرتها          ومن علومك علم اللوح والقلم

واته‌: ( له‌ به‌خشنده‌يى تۆيه‌ دنياو هه‌رچى تێيدايه‌تي، وه‌ له‌ زانست و زانيارى تۆيه‌ ئه‌وه‌ى له‌ ( لوح المحفوظ )دايه‌و هه‌رچى قه‌ڵه‌مى قه‌ده‌ر نوسيويه‌تى . وه‌ گومانى تێدا نيه‌ ئه‌وه‌ حه‌قى خواى گه‌وره‌يه‌، به‌ڵام ئه‌و شاعيره‌ پێغه‌مبه‌رى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  گه‌ياندۆته‌ ئه‌و پله‌يه‌و پێى وايه‌ كه‌ عيلم و زانيارى خواى گه‌وره‌ به‌شێكه‌ له‌ عيلم و زانيارى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ ئه‌وه‌ له‌و هاوه‌ڵ دانانه‌يه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ لێيان خۆش نابێت، په‌نا به‌خواى په‌روه‌ردگار.

وه‌ يه‌كێكى تر له‌و زياده‌ ڕه‌ويانه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ فه‌رمووده‌يه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوو بێ سه‌نه‌د ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ گوايه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى: ( لولاك لولاك لما خلقت الأفلاك ). واته‌: ( ئه‌گه‌ر له‌به‌ر تۆ نه‌بوايه‌ ئه‌ى محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )   بونه‌وه‌رم درووست نه‌ده‌كرد )، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ئايه‌ته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) ( الذاريات/56 )  واته‌: ( جنۆكه‌و ئينسانم دروست نه‌كردوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ بم په‌رستن ).

-   وه‌ هه‌ندێكى تر له‌وانه‌ى ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وا گومان ده‌به‌ن كه‌وا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ئاماده‌ى ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ده‌بێت!!! كه‌ ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترين

نه‌زانى و جاهيلى يه‌، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  تا قيامه‌ت له‌ناو گۆڕه‌كه‌يدايه‌و ڕۆحه‌كه‌يشى له‌ پله‌ به‌رزه‌كانه‌ لاى په‌روه‌ردگاري، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ  ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ) ( المؤمنون/15و16 )  واته‌: ( به‌ڕاستى ئێوه‌ دواى ئه‌وه‌ ده‌مرن و له‌ پاشان له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا زيندوو ده‌كرێنه‌وه‌ ). وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( أنا أول من ينشق عنه القبر يوم القيامة..) واته‌:    ( من يه‌كه‌م كه‌سم كه‌ قه‌بر له‌ سه‌رى شه‌ق ده‌بێت له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا )، ئه‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزو فه‌رموده‌يه‌و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ماناى ئه‌وانيش هاتون به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ ڕيزى مردوانه‌و زانايان كۆ ڕان له‌و بابه‌ته‌داو هيچ خيلافێكيان نيه‌. وه‌ هه‌موو ئه‌و تاوان و خراپانه‌ى كه‌ ده‌كرێن به‌ هۆى زياده‌ڕه‌ويه‌وه‌ له‌ مه‌دح كردنى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ؛ ئه‌وه‌ خودى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌هى لێ كردون و ده‌فه‌رموێت: ( لا تطرونى كما أطرت النصارى ابن مريم، إنما أنا عبد فقولوا عبدالله ورسوله ) رواه الشيخان، واته‌: ( زياده‌ڕه‌وى مه‌كه‌ن له‌ مه‌دح كردنمدا، هه‌روه‌ك چۆن گاوره‌كان زياده‌ڕه‌ويان كرد له‌ كوڕى مه‌ريه‌م دا ( عيسى عليه السلام )، به‌ڵكو من عه‌بدێكم و بڵێين به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خوايه‌.) وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ هيچ كام له‌م تاوان و سه‌رپێچيانه‌ى تێدا نه‌بێت و ته‌نها بريتى بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ى خه‌ڵك و ئاماده‌كردنى خواردن و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى ( وه‌ك ده‌ڵێن )، ئه‌وه‌ هه‌ر بيدعه‌يه‌كه‌و داهێنراوه‌و خواو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  پێى ڕازى نين، ( وكل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة ).

شوبهه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ دروست داده‌نێن:-

هه‌ندێ له‌وانه‌ى ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌و بۆنه‌وه‌يه‌، چه‌ند شوبهه‌يه‌ك باس ده‌كه‌ن و وا گومان ده‌به‌ن كه‌ ئه‌وه‌ حه‌ق و ڕاسته‌، به‌ڵام له‌ ڕاستيدا سه‌رابێكه‌و به‌س، چونكه‌ شوبهه‌كانيان:

أ‌- يان ده‌قێكى ڕاسته‌ به‌ڵام به‌ ڕوونى و ئاشكرايى ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌يان ناكات و ماناى سه‌ره‌كى به‌ڵگه‌كه‌ ده‌گۆڕن و له‌ شوێنى خۆيدا به‌كارى ناهێنن.

ب‌- يان ده‌قه‌كه‌ ناڕاسته‌و هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕوونى و ئاشكراييش ده‌لاله‌ت بكاته‌ سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌يان به‌ڵام ده‌قێكى لاوازه‌و به‌ به‌ڵگه‌ حيساب ناكرێت.

وه‌ شوبهه‌كانيشيان ئه‌مانه‌ن:

1- يه‌كێ له‌و شوبهانه‌ى كه‌ ئه‌وان ده‌يكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌، ئه‌و ئايه‌ته‌ى خوای په‌روه‌ردگاره‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:( قُلْ بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ ) يونس/58   واته‌: ( بڵێ: به‌ فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تى خوا دڵخۆش بن )، ده‌ڵێن: دڵخۆشى به‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  خواستێكى فه‌رمان پێ كراوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌و ئايه‌ته‌، دوايى ده‌ڵێن: خواى گه‌وره‌ فه‌رمانمان پێ ده‌كات دڵخۆش بين به‌ ( ڕه‌حمه‌ت )، وه‌ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  گه‌وره‌ترين ڕه‌حمه‌ته‌، وه‌ به‌ڵگه‌يه‌كى تريان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌ڵين خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ)  الأنبياء  /107   واته‌: ( تۆمان نه‌ناردووه‌ ته‌نها به‌ ڕه‌حمه‌ت نه‌بێت بۆ هه‌موو خه‌ڵكى )، ئه‌وه‌ يه‌كێ له‌ به‌ڵگه‌كانيان بوو.

له‌ وه‌ڵامياندا ده‌ڵێين:-

يه‌كه‌م:- دانانى ئه‌و ئايه‌ته‌ به‌ به‌ڵگه‌ هاوه‌ڵان و پێشين باسيان  نه‌كردووه‌و به‌و شێوازه‌ ته‌فسيريان نه‌كردووه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر خێريش بوايه‌و به‌و شێوه‌يه‌ بوايه‌، ئه‌وا ئه‌وان پێشمان ده‌كه‌وتن و ئه‌نجاميان ده‌دا، وه‌ داهێنانى بيدعه‌ش له‌ ديندا كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌يدا ده‌درێته‌وه‌، وه‌ ته‌فسيرى سه‌له‌ف بۆ ئه‌و ئايه‌ته‌و وته‌يان له‌سه‌رى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ( فه‌زڵ و ره‌حمه‌تى خوا ) بريتيه‌ له‌ ئيسلام وسوننه‌ت .

دووه‌م: وه‌ ته‌فسير كردنى( الرحمة ) له‌ ئايه‌تى ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ) به‌ دڵخۆش بوون به‌ له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  هه‌ڵه‌يه‌، چونكه‌ ئه‌و ئايه‌ته‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ناردنى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌ په‌يامى پێغه‌مبه‌رايه‌تى نه‌ك له‌ دايك بوونی، وه‌ نێوانى له‌دايك بوونى و ناردنى وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نزيكه‌ى ( 40 ) ساڵ بووه‌، وه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ى وه‌سفى  پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌كه‌ن به‌ ( ڕه‌حمه‌ت)، ئه‌وه‌ وه‌سفه‌كه‌ بۆ دواى ناردنيه‌تى وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نيه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ دايك بوونى به‌ڕه‌حمه‌ت وه‌سف كرابێت.

2- وه‌ يه‌كێ له‌و شوبهانه‌ى تر كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ ئه‌يهێننه‌وه‌ بۆ دروستيه‌تى مه‌ولود خوێندنه‌وه‌، ئه‌و ئايه‌ته‌يه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِداً وَمُبَشِّراً وَنَذِيراً لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلاً)  الفتح/ 8 و9  . واته‌: ( به‌ ڕاستى تۆمان ناردووه‌ به‌ شاهيد و مژده‌ ده‌رو ترسێنه‌ر، تا بڕوا به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بهێنن و يارمه‌تى بده‌ن و ڕێزى بگرن و به‌ گه‌وره‌ى دابنێنن، وه‌ به‌يانى و ئێواران ته‌سبيحاتى خوا بكه‌ن )، ئه‌م ئايه‌ته‌ كه‌ فه‌رمان به‌ ڕێز گرتن و پشتگيرى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )   ده‌كات، به‌سه‌ر كه‌سانێكدا هاتۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ زۆر له‌ئێمه‌ به‌ ته‌قواترو به‌ڕێزتر بون و پڕ به‌ ماناى ئايه‌ته‌كه‌ ڕێزو پشتگيرى خۆيان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌ربڕيوه‌، جا ئايا ئه‌وان عه‌قڵيان به‌وه‌ نه‌شكاوه‌ كه‌ ئه‌م ياده‌ بكه‌نه‌وه‌؟ يان به‌ ته‌واوى دڵنيابون له‌وه‌ى كه‌ به‌و شێوازه‌ خۆشه‌ويستى و پشتگيرى ده‌رنابڕدرێت؟ دياره‌ وه‌ڵامه‌كه‌ى ڕوونه‌، چونكه‌ ئه‌وان زانيويانه‌ كه‌ خۆشويستنى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )   به‌ شوێن كه‌وتنى سونه‌ته‌كانيه‌تى نه‌ك به‌ ئاهه‌نگ گێڕان و مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بونى .

 وه‌ ئايه‌تيكى تر كه‌ ده‌يكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌، ئه‌و ئايه‌ته‌يه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:   ( ورفعنا لك ذكرك )، له‌ وه‌ڵامى ئه‌م شوبهه‌يه‌دا  ده‌ڵيين: به‌رز ڕاگرتنى ناوى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )    به‌وه‌ نابێت كه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌ر هۆكارو كرده‌وه‌يه‌ك، جا بيدعه‌ بێت يان تاوان، ناوى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )   به‌رز ڕابگرين، به‌ڵكو به‌رز ڕاگرتنى ناوى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )   به‌ زيندوو كردنه‌وه‌ى سوننه‌ته‌كانى و صه‌ڵاوه‌ت لێدان و مراندنى بيدعه‌كان ده‌كرێت، وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ش ناوى به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌وه‌ كردوويه‌تى كه‌وا بيست و چوار سه‌عات و به‌رده‌وام له‌ كاتى بانگدا له‌گه‌ڵ ناوى خواى گه‌وره‌ ناوى ( محمد رسول الله ) ده‌هێنرێت ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ خۆى و فريشته‌كانى سڵاواتى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و فه‌رمانيش به‌ بڕواداران ده‌كات كه‌ سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر بده‌ن وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً )  الأحزاب/56   واته‌: ( به‌ ڕاستى خواو فريشته‌كانى سه‌ڵاوه‌ت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌ده‌ن، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئيمانتان هێناوه‌ ئێوه‌ش سه‌ڵاوه‌تى له‌سه‌ر لێده‌ن...... ).

2-  شوبهه‌يه‌كى تريان بريتيه‌ له‌ دابه‌زاندنى سينى و سفره‌يه‌ك خواردن له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ سه‌ر عيسى عليه السلام و شوێن كه‌وتوانى وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:     ( قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنزِلْ عَلَيْنَا مَآئِدَةً مِّنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيداً لِّأَوَّلِنَا وَآخِرِنَا وَآيَةً مِّنكَ وَارْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ)  المائدة/114   واته‌:( عيسى وتى: خوايه‌ گيان سفره‌يه‌ك خواردن له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ بنێره‌ تا ببێت به‌ جه‌ژن بۆ سه‌ره‌تاو ئاخرى ئێمه‌و به‌ڵگه‌يه‌ك بێت له‌سه‌ر گه‌وره‌يى تۆ، وه‌ ڕزق و ڕۆزيمان بده‌ به‌ ڕاستى تۆ باشترين ڕۆزى ده‌رى )، وه‌ ده‌ڵێن دابه‌زينى سينيه‌ك خواردن ببێت به‌ جه‌ژن بۆ عيسى عليه السلام و شوێن كه‌وتوانی، ئه‌وه‌ هيچ بێ شه‌رعيه‌كى تێدا نيه‌ كه‌ ڕۆژى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بكرێت به‌ جه‌ژن و ڕۆژى ئاهه‌نگ گێڕان و مه‌ولود خوێندنه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌م شوبهه‌يه‌دا ده‌ڵێين: ئه‌وه‌ هيچ كه‌ ئه‌م ئايه‌ته‌ ناگونجێ لێره‌دا به‌ به‌ڵگه‌ بهێنرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ تايبه‌ت بووه‌ به‌وان و كاتێكيش ئاينى پيرۆزى ئيسلام هات دوو جه‌ژنى بۆ موسڵمانان بڕياردا له‌ جياتى هه‌موو جه‌ژنه‌كانى سه‌رده‌مى جاهيلی، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( كان لكم يومان تلعبون فيهما، وقد أبدلكم الله بهما خيراً منهما، يوم الفطر ويوم الأضحى ) رواه أبوداود  ، واته‌: ( ئێوه‌ دوو ڕۆژتان هه‌بووه‌ ئاهه‌نگتان تێدا گێڕاوه‌و ياريتان تێدا كردووه‌، به‌ ڕاستى خواى گه‌وره‌ ئه‌و دوو ڕۆژه‌ى بۆ گۆڕين به‌ دوو ڕۆژى چاكتر له‌وانه‌، ( واته‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زان و قوربان )، له‌ هه‌مان كاتيشدا خۆ چواندن ( تشبه ) و لاسايى كردنه‌وه‌ى گاورو جوله‌كه‌كانه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى توندى لێ كراوه‌و داهاتوه‌كه‌ى ڕه‌ش و پڕ ئازارو سزايه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( من تشبه بقوم فهو منهم ) واته‌: ( هه‌ر كه‌سێك خۆى به‌ قه‌ومێك بچوێنێت ئه‌وه‌ له‌وانه‌ )، په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ له‌وه‌ى كه‌ ئينسان له‌ ڕيزى گاورو جوله‌كه‌ حساب بكرێ و حه‌شرو لێ پرسينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وان بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ موسڵمانان.

-   وه‌ جگه‌ له‌م ئايه‌تانه‌ش چه‌ند فه‌رموده‌يه‌كى لاوازو هه‌ڵبه‌ستراو به‌ به‌ڵگه‌ ده‌هێننه‌وه‌ له‌سه‌ر دروستێتى ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك دروست نيه‌ كردوه‌و كاركردن به‌و جۆره‌ فه‌رموده‌ لاوازو هه‌ڵبه‌ستراوانه‌، چونكه‌ فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نين و به‌ده‌مى ئه‌وه‌وه‌ هه‌ڵ به‌ستراون، وه‌ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  هه‌ڕه‌شه‌ى توندى كردوه‌ له‌وانه‌ى كه‌ درۆى به‌ده‌مه‌وه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ( من كذب عليّ متعمداً فليتبوأ مقعده من النار ) رواه مسلم  واته‌: ( هه‌ر كه‌سێك درۆ به‌ ده‌م منه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستێت با جێگه‌ى خۆى له‌ ئاگردا خۆش بكات ).

فه‌تواى زانايانى كۆن و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی  له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) :

1- ئيمام أبو حفص تاج الدين الفاكهانى ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت له‌ وه‌ڵامى پرسيارێكدا ده‌رباره‌ى ( مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ ) ده‌فه‌رموێت: ( هيچ بنچينه‌يه‌ك نيه‌ بۆ ئاهه‌نگ گێران بۆ ئه‌م له‌ دايك بوونه‌، نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌ت، وه‌ ئه‌م كرده‌وه‌يه‌ نه‌گوازراوه‌ته‌وه‌ له‌ هيچ زانايه‌ك له‌ زانايانى ئه‌م ئوممه‌ته‌، كه‌ ئه‌وان پێشه‌نگن له‌ دينداو ده‌ست گرتوو بوون به‌ شوێنه‌وارى زانايانى پێشوو، به‌ڵكو بيدعه‌يه‌كه‌ بێ ئيشه‌كان دايانهێناوه‌و ئاره‌زوويه‌كى نه‌فسانيه‌........) رساله‌ المورود فى عمل المولود .

2- وه‌ شێخى ئيسلام إبن تيميه ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت: ( هه‌ندێك خه‌ڵك دايان هێناوه‌، يا لاسايى كردنه‌وه‌ى ( نصارى )يه‌ بۆ له‌ دايك بونى عيسى عليه السلام، يان بۆ به‌ گه‌وره‌ دانان و خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌ره‌ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بكات به‌ جه‌ژن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ خيلاف هه‌يه‌ له‌ ديارى كردنى ڕۆژى له‌دايك بوونيدا، ئه‌وه‌ پێشينه‌ چاكه‌كانمان ( السلف الصالح ) نه‌يان كردووه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر خێرێكى شه‌رعيش بوايه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان واته‌ ( هاوه‌ڵان ) (ڕەزای خوایان لێبێت ) له‌ پێشتر بوون كه‌ بيكه‌ن له‌ ئێمه‌، وه‌ ئه‌وان به‌ گه‌وره‌ دانان و خۆشه‌ويستيان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  زياتر بووه‌ له‌ ئێمه‌و سورتريش بوون له‌سه‌ر خێركردن، وه‌ خۆش ويستن و به‌گه‌وره‌ دانانی؛ له‌ شوێن كه‌وتن و گوێ ڕايه‌ڵى كردن و جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانه‌كانى و زيندوو كردنه‌وه‌ى سوننه‌ته‌كانيه‌تى له‌ ڕوكاروو ناوه‌ڕۆكداو بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاينه‌كه‌يه‌تي، وه‌ تێكۆشانه‌ له‌و پێناوه‌دا به‌دڵ و ده‌ست و زمان، ئه‌وه‌ ڕێگاى پێشينى يه‌كه‌م بووه‌ له‌ كۆچكردو و پشتيوانان و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئيحسان و چاكه‌ شوێنيان كه‌وتوون ) إقتضاء  الصراط المستقيم .   

3- شێخ محمد عبد السلام خضر الشقيرى له‌ كتێبى ( السنن والمبتدعات )دا ده‌ڵێ: (ئاهه‌نگ گێڕان به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ ( له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ) داهێنراوو بيدعه‌يه‌كى خراپ و گومڕاييه‌، نه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رع و نه‌ له‌گه‌ڵ عه‌قلدا ناگونجێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ خێرى تێدا بوايه‌ ئه‌وه‌ چۆن ( أبوبكر و عمر و عثمان و على )و هه‌موو هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتوان لێى بێ ئاگا ده‌بوون؟!

4- ئيمام الشوكانى ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت له‌ باره‌ى ئاهه‌نگى له‌دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌ڵێت: ( هيچ به‌ڵگه‌يه‌كم ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ له‌سه‌ر دروست بوون و ڕێگه‌ پێداني، وه‌ موسڵمانان كۆڕاو يه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ( مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ ) بيدعه‌يه‌ ).

5 –  وه‌ شێخ عبدالعزيز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت: ( دروست نيه‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  و هيچ كه‌سێكى تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ بيدعه‌و داهێنراوه‌ له‌ديندا، وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌يكردووه‌، وه‌ جێ نشينه‌ به‌ڕێزه‌كانى و جگه‌ له‌وانيش له‌ هاوه‌ڵانى به‌ڕێزى (ڕەزای خوایان لێبێت ) و شوێن كه‌وتوانى ئه‌وانيش له‌ سێ سه‌ده‌ پيرۆزه‌كه‌ ئه‌نجاميان نه‌داوه‌، وه‌ ئه‌وان زاناترين كه‌س بوون به‌ سوننه‌ت و ته‌واوترين خۆشه‌ويشتى و شوێن كه‌وتنيان هه‌بووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمويه‌تى: ( من أحدث فى أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردّ ) واته‌: (هه‌ر كه‌سێك شتێك دابهێنێ له‌ ديندا و له‌ دينيش دا نه‌بێت ئه‌وه‌ ره‌د  ده‌كرێته‌وه‌ ) وه‌ له‌ فه‌رموده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت: ( عليكم بسنتى وسنة الخلفاء الراشدين المهديين من بعدى تمسكوا بها وعضوا عليها بالنواجذ وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة ) واته‌: ( ده‌ست بگرن به‌ سوننه‌تى من و سوننه‌تى جێ نشينه‌ رێنمايى كراوه‌كانى دواى من و ده‌ستيان پێوه‌ بگرن، وه‌ به‌ خرێيه‌كانتان بيانگرن، وه‌ خۆتان بپارێزن له‌ كارى داهێنراو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو داهێنراوێك بيدعه‌يه‌و هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومڕايى يه‌ ).ئه‌م دوو فه‌رموده‌يه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى توندى تێدايه‌ له‌سه‌ر داهێنانى بيدعه‌و كار پێ كردنى. وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا) الحشر/7    واته‌: ( ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بۆى هێناون وه‌رى بگرن و ئه‌وه‌ى لێشى قه‌ده‌غه‌ كردوون وازى لێ بهێنن ).

وه‌ له‌ وه‌ڵامى پرسيارێكدا ( ئايا ئيسلام رێگه‌ى داوه‌ به‌ جه‌ژنى له‌دايك بوون ( عيد الميلاد )؟

له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ( ..... خواى گه‌وره‌ بۆى دانه‌ناوين به‌ شه‌رع جه‌ژنێك بۆ له‌ دايك بوون، نه‌ له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌ جگه‌ له‌ويش، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ ( دايك بوون ) له‌ بيدعه‌و داهێنراوه‌كانه‌ له‌ ديندا، وه‌ خۆ چواندنيشه‌ به‌ دوژمنانى خواى گه‌وره‌ له‌ يه‌هودو نصارى و جگه‌ له‌وانيش، وه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان واز له‌وه‌ بهێنن و لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌.......).

6- پرسيار كرا له‌ زاناى پايه‌ به‌رز شێخ ( محمد بن صالح العثيمين ) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌رباره‌ى حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، له‌ وه‌ڵامدا فه‌رموى:  ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌كراوه‌و په‌يدا نه‌بووه‌، ته‌نها له‌ سه‌ده‌ى چواره‌مى كۆچيدا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌رده‌مى هاوه‌ڵان و ته‌نانه‌ت شوێن كه‌وتوانى ئه‌وانيشدا نه‌بوه‌.

وه‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ پێويستى به‌ دوو شت هه‌يه‌:

يه‌كه‌م: جێگير بوني، واته‌: جێگير بونى ڕۆژى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ ڕووى مێژوييه‌وه‌، وه‌ دياره‌ له‌ ڕووى مێژوييه‌وه‌ جێگير نه‌بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ 12/ ربيعى يه‌كه‌م له‌ دايك بوبێت، وه‌ مێژوناسان جياوازى زۆريان هه‌يه‌ له‌ ديارى كردنى ڕۆژى له‌ دايك بوني، هه‌ندێك له‌ شاره‌زايان و گه‌ردون ناسانى تازه‌ يان كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ڵێن له‌ 9/ربيعى يه‌كه‌م له‌دايك بوه‌ نه‌ك له‌ 12/ربيعى يه‌كه‌م.      له‌به‌ر ئه‌وانه‌ ديارى كردنى ڕۆژى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ 12/ربيعى يه‌كه‌م جێگيرو دامه‌زراو نيه‌.

دووه‌م: گريمان ڕۆژێك دياريكرا بۆ له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ؛ ئايا ئه‌وه‌ جێگير ده‌بێت له‌ شه‌رعدا، به‌ شێويه‌ك كه‌ وه‌ك زيكرو سه‌ڵاوه‌ت لێدان وابێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌و ڕۆژه‌دا؟! وه‌ زۆر جار له‌ پشتى ئه‌و شتانه‌وه‌ سه‌ده‌قه‌و پێشكه‌شكردنى شيريني، يان تێكه‌ڵاو بونى ژنان و پياوان و خوێندنه‌وه‌ى هۆنراوه‌ى وا كه‌ زياده‌ڕه‌وى زۆرى تێدايه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ك باسكراوه‌ له‌ هه‌ندێكيان كه‌ سروودى واى خوێندۆته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ڵێت:

      يا أكرم الخلق ما لى من ألوذ به            سواك عند حلول الحادث العمم

        إن لم تكن آخذاً يوم المعاد يدى            عفواً وإلا فقل يا زلة القدم

        فإن من جودك الدنيا وضرَّتها              ومن علومك علم اللوح والقلم

واته‌: ( ئه‌ى باشترينى خه‌ڵكى كه‌س نيه‌ جگه‌ له‌ تۆ من په‌ناى پێ بگرم له‌ كاتى ڕوودانى كاره‌ساتى گه‌وره‌دا، وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستم نه‌گرى له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا وه‌ لێم نه‌بوري، ئه‌وه‌ پێيه‌كانم ده‌خليسكێن، وه‌ له‌به‌خشنده‌يى تۆيه‌ دنياو ئه‌وه‌ى كه‌ تێيدايه‌تي، وه‌ له‌ عيلم و زانيارى تۆيه‌ عيلمى ( لوح المحفوظ ) و ئه‌وه‌ى قه‌ڵه‌مى قه‌ده‌ر نوسيويه‌تى).

وه‌ گومانى تێدا نيه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زياده‌ڕه‌ويه‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، كه‌ نه‌ خواى گه‌وره‌ پێى ڕازيه‌و نه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ جێگيربوون و شه‌رعى بوونى ئاهه‌نگ گێڕان به‌ له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  پێويستى به‌ به‌ڵگه‌و ده‌ليلى شه‌رعى هه‌يه‌؛ يان له‌ قورئانى پيرۆز يان له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، يان هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان (ڕەزای خوایان لێبێت ) ئه‌نجاميان دابێت، وه‌ هيچ كام  له‌مانه‌ش نيه‌، نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  وه‌ نه‌ له‌ كارو كرده‌وه‌ى هاوه‌ڵان (ڕەزای خوایان لێبێت ) كه‌ به‌ڵگه‌ بن له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ كاتێ پرسيار كرا له‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌رباره‌ى ڕۆژووى دووشه‌ممه‌، فه‌رموى: ( ذاك يوم ولدت فيه وبعثت فيه، أو أنزل عليَّ فيه ) رواه مسلم ، واته‌: ( ئه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌يه‌ كه‌ تێيدا له‌ دايك بووم و نێردراوم، يان له‌و ڕۆژه‌دا قورئانم به‌سه‌ردا دابه‌زيوه‌). وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ نيه‌ له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێڕان به‌ له‌ دايك بونى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ مانگى ره‌بيعى يه‌كه‌مدا، به‌ڵكو به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌يى ڕۆژووى ئه‌م ڕۆژه‌ ( دووشه‌مه‌ )، كه‌ تێيدا له‌ دايك بوون و هاتنه‌ خواره‌وه‌ى وه‌حى بووه‌، وه‌ پاش ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕۆژه‌ى تايبه‌ت نه‌كرد به‌شتێك جگه‌ له‌ به‌ڕۆژوو بوون تێيدا. وه‌ ئه‌گه‌ر جێگير نه‌بوو ئاهه‌نگ گێران به‌ له‌دايك بوونى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌ت و نه‌ له‌ كرده‌وه‌ى هاوڵان (ڕەزای خوایان لێبێت ) ...... ئه‌و كاته‌ ده‌بێت به‌ بيدعه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  وريايى زۆرى داوه‌ له‌سه‌ر بيدعه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ له‌ ووتاكاره‌كانيدا به‌ ڕوون و ئاشكرايى ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ( إن خير الحديث كتاب الله، وخير الهدى هدى محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وشر الأمور محدثاتها، وكل بدعة ضلالة )، واته‌: ( باشترين ووته‌ كتابى خواى گه‌وره‌يه‌، وه‌ باشترين رێنومايى ڕێنومايى محمده‌ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، وه‌ خراپترين كرده‌وه‌ داهێنان و بيدعه‌يه‌، وه‌ هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومڕايى يه‌).  وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  زۆر به‌ ڕاشكاوى هه‌موو بيدعه‌يه‌كى ( له‌ ديندا ) به‌ گومڕايى ناو بردووه‌، وه‌ هيچ شتێكى جيا نه‌كردۆته‌وه‌ له‌ بيدعه‌، وه‌ ڕوون و ئاشكراشه‌ كه‌ مادام بيدعه‌ گومڕاييه‌، كه‌واته‌ هيچ له‌ عه‌بد زياد ناكات له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار ته‌نها دووركه‌وتنه‌وه‌ نه‌بێت، وه‌ هيچ له‌دينه‌كه‌ى زياد ناكات ته‌نها كه‌م كردن نه‌بێت. پاشان شێخ محمد بن صالح العثمين: ده‌ڵێ ئينجا ئێمه‌ ده‌ڵێين: پاڵنه‌ر چيه‌ بۆ ئه‌و ئاهه‌نگ گێڕانه‌ به‌ له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ؟ ئايا خۆشه‌ويستيه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  يان به‌ گه‌وره‌ دانانيه‌تى؟ يان خۆچواندنه‌ به‌ گاوره‌كان به‌گومانى خۆيان ئاهه‌نگ كه‌ ده‌گێڕن به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى عيسى عليه‌ السلام؟  ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ره‌كه‌، يه‌كه‌م يان دووه‌ميان بێت، واته‌ خۆشويستن و به‌گه‌وره‌ دانان، ئه‌وا والله ئێمه‌ به‌ گه‌وره‌ دانان و خۆشه‌ويستيمان زۆرترو گه‌وره‌تر نيه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ ( أبوبكر و عمر و عثمان و على ) و جگه‌ له‌وانيش له‌ هاوه‌ڵانى تر (ڕەزای خوایان لێبێت )، كه‌ هيچ ئاهه‌نگيشيان نه‌گێڕاوه‌ به‌ بۆنه‌ى له‌ دايكبوونى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) .

وه‌ ئه‌گه‌ر سێيه‌ميشيان بێت كه‌ خۆچواندنه‌ به‌ گاوره‌كان، ئه‌وا دروست نيه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ عيباده‌تێك ئه‌نجام بده‌ين به‌ شێوه‌ى ئه‌وان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمويه‌تى: ( من تشبه بقوم فهو منهم ). دواتر به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێين كه‌ بيدعه‌ى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )   ئه‌نجام ده‌دات: ئايا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌يزانى كه‌ پێويسته‌ بۆ له‌دايك بونى ئاهه‌نگ بگێڕێت؟ ئه‌گه‌ر بڵێين: نه‌ى ده‌زاني، ئه‌وا ئه‌و قسه‌يه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  جاهيل و نه‌زان بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ شه‌ريعه‌ته‌كه‌ى خواى گه‌وره‌، وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێين: ده‌يزاني، ئه‌وا ئه‌و قسه‌يه‌يان ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌شێك له‌شه‌ريعه‌ته‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ى شاردۆته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌خه‌ڵكى ڕانه‌گه‌ياندووه‌، وه‌ ئه‌و دوو گومان و گريمانه‌يه‌، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  پاك و بێگه‌رده‌ لێيان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاره‌زاترين كه‌سه‌ به‌ شه‌ريعه‌تى خواى گه‌وره‌و له‌ پێش هه‌موو خه‌ڵكه‌وه‌يه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م شه‌ريعه‌ته‌، وه‌ له‌ هه‌موو كه‌س سورتر بووه‌ له‌سه‌ر هيدايه‌ت و ڕێنومايى به‌نده‌كانى خواو ڕاگه‌ياندنى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ بۆى دابه‌زاندووه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هيچ شتێك له‌ سوننه‌تى ئه‌ودا نه‌هاتووه‌ ده‌ليل بێت له‌سه‌ر دروستى ئاهه‌نگ گێڕان بۆ له‌ دايك بونى. لێره‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئاهه‌نگ گێڕان هه‌ڵه‌يه‌ له‌ ڕووى مێژوييه‌وه‌ كه‌ ڕۆژى 12/ ربيعى يه‌كه‌م ديارى بكرێت، وه‌ له‌ ڕووى شه‌رعيشه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بيدعه‌يه‌، نه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ شه‌رعى داناوه‌، وه‌ نه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  وه‌ نه‌خه‌ليفه‌ ڕاشيده‌كان و نه‌ هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتوانيان له‌سه‌ر چاكه‌ له‌ سه‌ده‌كانى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌م ئه‌نجاميان نه‌داوه‌، وه‌ ئه‌م وتەيەى ئيمام مالك زۆر جوانه‌ كه‌ فه‌رمويه‌تى: ( إنه لايصلح آخر هذه الأمة إلا بما صلح به أولها )،  واته‌: ( كۆتايى ئه‌م ئوممه‌ته‌ چاك نابێت ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ يه‌كه‌مى ئه‌م ئوممه‌ته‌ پێى چاك بوون ).

*وه‌ ئه‌گه‌ر يه‌كێك بڵێت: من ئاهه‌نگ ده‌گێڕم بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى منه‌تى خوايان بێته‌وه‌ ياد، ئه‌وا ده‌ڵێين: خودى له‌ دايك بونه‌كه‌ هيچ منه‌تێكى تێدا نيه‌، به‌ڵكو منه‌ت له‌ ناردنى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  و دابه‌زينى وه‌حى دايه‌، بۆيه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَى الْمُؤمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلالٍ مُّبِينٍ) آل عمران/164  واته‌: ( به‌ ڕاستى خوا منه‌تى له‌سه‌ر بڕواداران كردووه‌ به‌وه‌ى كه‌ له‌خۆيان پێغه‌مبه‌رێكى بۆ ناردن كه‌ ئايه‌ته‌كانى خوايان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و پاكيان بكاته‌وه‌ له‌ شيرك و هاوه‌ڵ دانان و قورئان و سوننه‌تيان فێر بكات، ئه‌گه‌ر چى ئه‌وان له‌ پێشدا له‌ گومڕاييه‌كى ئاشكرادا بوون)، وه‌ نه‌يفه‌رمو كاتێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  تێيدا له‌ دايك بوو!!!

ڕاستكردنه‌وه‌ى بۆچونێكى هه‌ڵه‌

وه‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێ خه‌ڵك بۆ مه‌رامى تايبه‌تى خۆيان و حزبايه‌تى كردن و كۆكردنه‌وه‌و ڕازى كردنى خه‌ڵك له‌ خۆيان، وه‌ به‌ بيانوى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مه‌ هۆكارێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌و بانگه‌وازى كردن بۆ ئاينى ئيسلام، بانگه‌شه‌ بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ ده‌كه‌ن و شه‌رعيه‌تى پێ ده‌ده‌ن. به‌ڵام با بزانين ئايا وه‌ك هۆكارێك حيساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر يه‌كێك بپرسێت: ئايا ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بونى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  هۆكارێكى بانگه‌وازى كردنه‌ بۆ ئاينى ئيسلام؟  له‌ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌دا شێخ محمد بن صالح العثيمين ده‌ڵێ: چۆن بيدعه‌ ده‌بێت به‌ هۆكارێك بۆ بانگه‌وازى كردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار؟! له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمويه‌تى: ( كل بدعه‌ ضلاله‌ )، وه‌ گومڕايى هه‌رگيز نابێت به‌هۆكارێك بۆ بانگه‌وازى كردن بۆ لاى ڕێنموى و چاكه‌.     

كۆتايى:

خوێنه‌رى به‌ڕێز، به‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ باس كران و تێپه‌ڕين، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئاهه‌نگ گێڕان و مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ بيدعه‌يه‌و هيچ بنه‌مايه‌كى شه‌رعى نيه‌و ( ما أنزل الله بها من سلطان)، به‌ڵكو ته‌نها چاو لێكه‌رى و لاسايى كردنه‌وه‌ى گاورو جوله‌كه‌كان و كه‌م شاره‌زايى يه‌ له‌ ئايينى پيرۆزى ئيسلام، وه‌ پێويسته‌ موسڵمانان ئاگادار بن له‌ هه‌موو كارێكى داهێنراوو دوركه‌تنه‌وه‌ لێيان و ئه‌نجام نه‌دانيان، چونكه‌ نه‌ك هه‌ر پاداشتيان له‌سه‌ر ده‌ست ناكه‌وێ، به‌ڵكو گوناهباريش ده‌بن و له‌سه‌رى قه‌زار ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سى بيدعه‌چى ( مبتدع ) تۆبه‌ى لێ قبوڵ ناكرێت تا واز له‌ بيدعه‌كه‌ى نه‌هێنێت؛ وه‌ به‌زه‌حمه‌تيش واز له‌و بيدعه‌يه‌ ده‌هێنێ، چونكه‌ به‌ گومانى خۆى عيباده‌تێك ئه‌نجام ده‌دات بۆ نزيك بوونه‌وه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار.

الحمدلله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، وبعد:

كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی : عبدالغفور عبدالله  :  پێداچونه‌وه‌ی مامۆستا .عبداللطيف أحمد مصطفی





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٥/١٢/٢٠
         
هاووپۆل / بەش : ڕوونکردنەوەی شەرعی

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌