حوكمى ڕه‌سم و په‌يكه‌ر (تمثال)

حوكمى ڕه سم و په يكه ر (تمثال)

ئيسلام هه موو خه ڵك بانگ ده كا بۆ په رستنى خوا به ته نيايى وه واز هێنان له په رستنى غه يرى خوا له ئه ولياو پياو چاكان كه ده په رسترێن له شێوه ى ره سم و په يكه ر و قه بر و مزگه وت و قوبه ى گه وره دروست كرايه له سه ر گۆڕه كانيان خه ڵك داوايان لێ ده كا بێجگه له خوا، وه ئه و بانگه وازه كۆنه هه ر له وه ته ى خوا پێغه مبه رانى –عليهم الصلاة و السلام- ناردوون بۆ هيدايه تى خه ڵك، خواى گه وره ده فه رمووێ (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ) –النحل/36- له ناو هه موو ئوممه تێك پێغه مبه رێكمان ڕه وانه كردووه بۆ ئه وه ى پێيان ڕابگه يه نن كه ته نها خوا بپه رستن و پشت له تاغوت بكه ن و دوور كه ونه وه لێى (تاغوت: هه موو ئه و شت و ئه و كه سانه يه كه بێجگه له خوا ده په رسترێن به ڕه زامه ندى خۆيان). وه په رستنى غه يرى خواش يه كه م جار له سه ر زه وى په يدا بوو به هۆى ڕه سم و په يكه ر بوو له سه رده مى نوح –عليه الصلاة و السلام- له ته فسيرى ئايه تى (وَقَالُوا لَا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلَا سُوَاعًا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا) - نوح/23 - بوخارى ڕيوايه ت ده كات له عبدالله ى كوڕى عباس ڕه زاى خوايان لێ بێت ده فه رمووێ ئه وه ناوى چه ند پياوێكى چاك بوون له قه ومى نوح (عليه السلام) كه مردن شه يتان وحى هێنا بۆ قه ومه كه يان كه له و شوێنانه ى ئه وان لێى داده نيشتن چه ند په يكه رێك له شێوه ى ئه وان دروست بكه ن و ره سميان بكه ن و ناوى بنێن به ناوى وان ئه وانيش وايان كرد يه كه م جار نه يان په رستن، هه تا ئه وان له ناو چوون و زانست نه ما و له بير چۆوه ئينجا په رستران، ئه و چيرۆكه ئه وه ده گه يه نێ هۆى په يدابوونى هاوبه ش دانان بۆ خوا ره سم و په يكه رى پياوچاكان بوو .

زۆر كه س وا ده زانن كه ئه و په يكه رانه و ره سم بووه ته شتێكى حه ڵاڵ له به ر ئه وه ى كه س ئێستا نايان په رستێ ئه وه ش ڕه ت ده كرێته وه له به ر ئه م هۆيانه :-

1-ئێستاش ڕه سم و په يكه ر هه ر ده په رسترێن ئه وه ڕه سمى عيسا و –عليه السلام- و دايكى مه ريه م ده په رسترێن بێجگه له خوا له كه نيسه كان و لاى ديانه كان هه تا هه يانه كڕنوش بۆ خاچ ده به ن.

2-ئه و په يكه رانه ى كه هى گه وره ى وڵاتانن و ناسراون له ووڵاتانى پێشكه وتوو له مادده و دواكه وتوو له دين كه به لاى داده چن سه رى بۆ ڕووت ده كه ن و پشتى بۆ نه وى ده كه ن وه ك په يكه رى جورج واشنتن له ئه مريكا و ناپليۆن له فه رنسا و په يكه رى لينين و ستالين له ڕوسيا و غه يرى وانيش له و په يكه رانه ى له سه ر جاده كان دانراون يان له مۆزه خانه كان، وه ئه و خوه هاتۆته ناو ووڵاته ئيسلاميه كانيش چاويان له كافران كردۆته وه له سه ر جاده و نافوره كان په يكه ريان دروست كردووه به ناوى هونه ر و ڕێز گرتن له پياوى گه وره و چاك (ئه وه له جياتى ئه وه ى ئه و پاره يه له شتى خێر وه ك مزگه وت و خه سته خانه و قوتابخانه و شتى تر به كار بێنن ئه گه ر به ناوى وانيش بێ هيچى له سه ر نيه والله أعلم) .

3-ئه و په يكه ر و ڕه سمانه پاش تێپه ڕ بوونى ماوه يه كى زۆر به سه ريدا واى لێدێ خه ڵك سه رى بۆنه وى ده كا و بێجگه له خوا لێى ده پاڕێنه وه وه ك قه ومى نوح –عليه السلام- وه ك ئێستا له ووڵاته كافره كان ده بينين .

4-له زۆربه ى ووڵاته ئيسلاميه كان مه قام و مه زاراتى پياو چاكان هه يه و خه ڵك ده چن بۆلايان به مه به ستى داوا لێكردن و په رستنيان و ده يانكه ن به واسيته له به ينى خۆيان و خوا وه ئاژه ڵيان بۆ سه ر ده بڕن و به ده وره يان ده سوڕێنه وه وه په ڕۆك له ده ست كردن و مۆرى له مل كردن به ناوى خۆپاراستن له چاو زار وه نوشته هه ڵواسين به ملى مناڵان به مه به ستى لادانى نه خۆشى و چاو زار و پاراستنى لێى ئه وانه هه مووى هاوبه ش بڕيار دانه بۆ خواى گه وره و له زۆربه ى شاره ئيسلاميه كان بڵاوبۆته وه .

هه ندێك له فه رموده كانى پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ده رباره ى ڕه سم و يه يكه ر

1-پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) فه رمانى كرد به على كوڕى ئه بوگالب- ڕه زاى خواى لێ بێ–فه رمووى: (لا تدع تمثالاً إلا طمسته، و لا قبراً مشرفاً إلا سويته) –رواه مسلم- و في رواية (و لا صورة إلا لطختها) –رواه مسلم-.

2-پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ده فه رمووێ:(الصورة الرأس، فإذا قطع الرأس فلا صورة) –صححه الالباني في صحيح الجامع- واته ڕه سم سه ره ئه گه ر سه ره كه ببچڕێ ڕه سمه كه نامێنێ.

3-وه پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ده فه رمووێ:(أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون يقال لهم أحيوا ما خلقتم) –متفق عليه- توندترين سزا له ڕۆژى دوايى بۆ ره سم گره كانه پێيان ده گوترێ ئه وه ى دروستتان كردبوو زيندووى بكه نه وه .

4-وه ده فه رمووێ (صلى الله عليه وعلى اله وسلم):(كل المصور في النار يجعل له بكل صورة صورها نفساً فتعذبه في جهنم) –متفق عليه- هه موو ڕه سم گرێك له ناو ئاگره چه ند ڕه سمى گرتبێ ئه وه نده نه فسه ى بۆ دروست ده كرێ سزاى ده دا له دۆزه خ .

وه چه ندين فه رمووده ى ڕاستى تر هاتووه ده رباره ى حه رامى ڕه سم گرتن .

ئه وه ى ئێستا باوه له ناو موسڵمانان كه ڕه سمى پياوى گه وره (وه ك سه رۆك حزب و سه رۆك ده وڵه ت وه ڕه سمى زاناكان و پياو چاكان هه ڵده واسن) له ماڵه كانيان يان له شوێنى ئيش كردنيان ته نانه ت كار گه يشتۆته ئه وه ى پياوه ناوداره كانى ئيسلاميش ڕه سميان ده گيرێ و ده فرۆشێ له بازاڕ و ته سجيلاته كان , واى لێهاتووه ووتار خوێنه كانيش و ئه ندامه كانى حزبه ئيسلاميه كانيش كه هه ندێك جه ماوه ريان هه يه ڕه سميان ده گيرێ و ده فرۆشرێ (پێويست ناكا ناوى كه س بێنين به داخه وه ئه وه ش شتێكى تره له پۆخڵه واتى حيزبه به ناو ئيسلاميه كان) به ناوى بانگه وازى ئيسلامى و سياسه ت و چه ندين پڕوپاگه نده ى تر كه هيچ بنه مايه كى نيه له ئيسلام و نابێته به ڵگه بۆ حه ڵاڵ كردنى ڕه سم گرتن، بێگومان ئه وه ش به تێپه ڕ بوونى زه مه ن به سه رى دا ده بێته هۆى به گه وره زانينى خاوه نى ئه و ڕه سمانه و به خشينى چه ندين تايبه تى پێيان و تا واى لێدێ ده په رسترێن بێجگه له خوا هه روه ك له قه ومى نوح _عليه السلام _ڕووى دا.

(ئاماده کردنی باوکی حارس)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )