Blogging Gadgets











ئه‌و خاكه‌ى كه‌ ئاده‌ميزادى له‌سه‌ر ده‌مرێت و ده‌نێژرێت
سەردان :
١٨٣٦
     &  
فۆنت :
+
&
-

ئه‌و خاكه‌ى كه‌ ئاده‌ميزادى له‌سه‌ر ده‌مرێت و ده‌نێژرێت

بێ گومان  خواى گه‌وره‌ شاردوێتى يه‌وه‌ له‌ ئاده‌ميزاد و خستوێتى يه‌ يه‌كێ له‌و شتانه‌ى كه‌ نادياره‌ ((غيب)) وه‌ خوا خۆى نه‌بێت كه‌س نايزانێت:(... وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا  وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ  إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ  ) (لقمان: ٣٤)  واته‌: هيچ كه‌سێك  نازانێت له‌ چ زه‌وى و خاكێك ده‌مرێت وه‌ ده‌بێت بچێته‌ ناو چ گۆڕێكه‌وه‌  ؟ .

پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت : (خواى گه‌وره‌ پێنج شتى بۆ به‌نده‌ كه‌ى بڕاندۆته‌وه‌ ((من أجلهِ ومن عمله ومن رزقه ومن أثره ومن مضجعه)) أخرجه : أحمد في((المسند)) (5/197) ، وإبن أبى عاصم فى ((السنة)) (303) ، وقال محققه الشيخ الألباني: حديث صحيح . واته‌:كاتى مردنى و كرده‌وه‌كانى و ڕزقه‌كه‌ى و دوا جێگه‌ كه‌ ده‌بێت پێى بگات و كام خاكيش كه‌ ده‌بێت لاشه‌كه‌ى تيايدا بنێژرێت… بۆيه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه‌ ، گه‌ر خواى گه‌وره‌ ويستى ڕۆحى ئاده‌ميزادێك بكێشێت شتێكى بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ له‌و شوێنه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئه‌وێ و ڕۆحى تيادا بكێشێت ، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ((إذا كان أجل أحدكم بأرض أثبت الله له إليها حاجة ((فإذا بلغ اقضى أثره)) قبضه الله اليه ، فتقول الارض يوم القيامة: يارب هذا ما أستودعتني…)) أخرجه : إبن ماجه فى ((السنن))  (4263)) ، والطبرانى فى ((الكبير)) (10403) ،  واته‌ : گه‌ر دواماوه‌ى ته‌مه‌نى يه‌كێك له‌ ئێوه‌ له‌ جێگه‌يه‌كدا بێت خواى گه‌وره‌ كارێكى زۆر پێويستى بۆ ده‌خاته‌ ئه‌و جێگه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ڕۆحى بكێشێت ، ئه‌گه‌ر گه‌يشته‌ ئه‌وێ ڕۆحى ده‌كێشێت و له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا خواى گه‌وره‌ ئه‌و خاكه‌ ده‌يهێنێته‌ وه‌ڵام و به‌رامبه‌ر به‌خواى گه‌وره‌ ده‌ڵێت: خوايه‌ ئائه‌مه‌ بوو كه‌ به‌منت سپاردبوو ، وه‌ له‌ كوێدا مردبوو هه‌ر له‌وێدا زيندوو ده‌بێته‌وه‌ له‌ قيامه‌تدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت : ((........ حتى يبعثه الله من مضجعهِ ذلك)) أخرجه : ابن حبان (( الصحيح )) (3117) وقال محققه : اسناده قوى ، وحسنه الشيخ الألبانى فى ((صحيح الجامع)) (724).. واته‌: تا خواى گه‌وره‌ هه‌ر له‌وێدا زيندووى ده‌كاته‌وه‌. گرنگى (بأى أرض تموت) ئه‌بێ نهێنى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ له‌ كوێدا بێت ؟ كه‌ ئێمه‌ نه‌زانين كام خاك به‌ نسيبمان ده‌بێت هۆكه‌شى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ده‌فه‌رموێت : ((دفن فى الطينة التى خُلق منها)) أخرجه: الحاكم (1/367) وصححه ووافقه الذهبى ، وحسنه الشيخ الألبانى فى (( الصحيحة)) (1858). . واته‌: (هه‌موو كه‌س ده‌بێت بچێته‌وه‌ ئه‌و خاكه‌ى كه‌ يه‌كه‌م جار ئه‌و لاشه‌يه‌ى لێ ى درووست كراوه‌)...

له‌ئه‌بو سه‌عيده‌وه‌ (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  به‌لاى جه‌نازه‌يه‌ك  لاى گۆڕێكه‌وه‌ دانرابوو تێپه‌ڕى ، و فه‌رمووى ((ئه‌مه‌ گۆڕى كێ يه‌؟)) ووتيان ئه‌وه‌ فڵان كه‌سى خه‌ڵكى  حه‌به‌شه‌يه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ، پاشان پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمووى : (لاإله إلا الله)  (وه‌ كو سه‌ر سوڕمانێك) (( سيق من أرضيه وسمائه إلى تربته التى منها خُلق )) واته‌ :خواى گه‌وره‌ له‌ژێر په‌رده‌ى ئاسمانه‌كه‌ى و له‌سه‌ر ڕووى زه‌ويه‌كه‌ى هێناى بۆ ئه‌و جێگه‌يه‌ى كه‌ يه‌كه‌م جار ئه‌و لاشه‌يه‌ى ئه‌وى لێ دروست كراوه‌ و(كرايه‌ ناويه‌وه‌) أخرجه : الحاكم فى ((المستدرك)) (1/367) و صححه ووافقه الذهبى ، والبيهقى في((شعب الإيمان)) (9891)، وحسنه الشيخ الألبانى لطرقه فى ((السلسلة الصحيحة)) (1858).   كه‌واته‌ : ئه‌گه‌ر لاشه‌ى  هه‌ر موسوڵمانێكى به‌ڕێز له‌ خۆڵى هه‌ر دۆڵێكدا دروست كرابێت، ده‌بێت بچێته‌وه‌ ناو ئه‌و دۆڵه‌ . (ابن عباس)يش (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رموێت : " يُدفَنُ كل إنسان فى التربة التى خُلق منها " أخرجه : عبد الرزاق (( المصنف))(653). واته‌: هه‌موو كه‌سێك ده‌نێژرێت له‌و خاكه‌ى كه‌ لێى دروست كراوه‌. وه‌هه‌روه‌ها دوور كه‌وتنه‌وه‌مان و به‌غه‌ريبى مردنمان و دوا جێگه‌ كه‌ خوا به‌ نسيبمان بكات به‌ڵكو ئه‌ويش هه‌ر ڕه‌حم و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆمان .

له‌ عه‌بدوڵاى كوڕى عه‌مروه‌ (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رموێت :  پياوێك له‌ ئه‌نصاره‌ به‌ڕێزه‌كانى خه‌ڵكى مه‌دينه‌ كه‌ هه‌ر له‌وێ له‌ دايك بووبوو هه‌ر له‌و شاره‌ مرد ، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نوێژى له‌سه‌ر كرد و فه‌رمووى ((ياليته مات فى غير مولده)) خۆزگه‌ له‌و شوێنه‌ى كه‌ تيايدا له‌ دايك بوو له‌وێ نه‌ده‌مرد ، يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كان فه‌رمووى بۆچى ؟ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمووى ((إن الرجل إذا مات فى غير مولده قيُسَّ له من  مولده الى منقطع أثره فى الجنة)) أخرجه : إبن ماجه  فى ((السنن)) (1614) ،   واته‌: ئه‌گه‌ر ئاده‌ميزاد له‌و جێگه‌يه‌دا بمرێت كه‌ دووره‌ له‌و جێگه‌يه‌ى كه‌ تێيدا يه‌كه‌م جار له‌ دايك بووه‌ ، ئه‌وا له‌وێوه‌ تا دوا شوێنى كه‌ پێى گه‌يشتووه‌ بۆى ده‌پێورێت له‌ به‌هه‌شت دا . كه‌واته‌ تا دوورتر بمرين له‌و جێگه‌يه‌ى كه‌ لێ ى له‌ دايك بووين ده‌بێته‌ خێر و پداشت و ڕه‌حمه‌ت بۆمان .

مردن و ژيانى ناو گۆڕ له‌  قورئان و فه‌رمووده‌ صه‌حيحه‌كاندا





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/٠١/١٢
         
هاووپۆل / بەش : بەهەشت و دۆزەخ

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌