Blogging Gadgets











خۆشیە كانی به‌هه‌شت
سەردان :
٢١٥٤
     &  
فۆنت :
+
&
-

خۆشیە كانی به‌هه‌شت

پێشه‌كى

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين نبينا محمد وعلى آله وصحبه والتابعين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين .

بەرێزان بە پشتیوانی خوای گەورە لەم چەند لاپەڕەیەدا باسی هەندێک لەخۆشیەکانی بەهەشت دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە مایەی سودمەندی گشت لایەکمان و هەوڵی بۆ بدەین بە ئەنجامدانی کردەوەی چاک و دوور کەوتنەوە لەکردەوەی خراپ ؛ بێگومان بەدەست هێنانی بەهەشت لەدوای رەحم و بەزەیی خوای گەورە بەوەدەبێت کەوا گوێرایەڵی خوای گەورە و نێردراوەکەی بکەین ( صلى الله علیه وسلم ) وە دووربکەوینەوە لەگشت ئەوشتانەی نەهیمان لێ کراوە و هۆکارن بۆ چوونە دۆزەخ و دوورکەوتنەوە لەبەهشت ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : (وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِى مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ  وَمَنْ يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًا) . (الفتح :١٧) . واتە : ئه‌وه‌ی ‌فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات ( صلى الله علیه وسلم )، خوای گەورە ده‌یخاته‌ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌ که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات ، ئه‌و که‌سه‌ش که‌پشت هه‌ڵکات خوای گه‌وره‌سزای به‌ئێش و ئازاری ده‌دات .  داواكارم له‌خواى گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شت شادمان بكات و له‌ئاگرى دۆزه‌خ به‌دورمان بخات .

باسى خۆشى كۆشكه‌كانى به‌هه‌شت له‌ قورئانى پيرۆزدا

خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ( لَٰكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ تَجْرِى مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَعْدَ اللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ الْمِيعَادَ ) (الزمر :٢٠) . واته‌ : به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاريان ده‌ترسان و ديندار بوون كۆشك و ته‌لارى چه‌ند نهۆم كه‌ ژووره‌كانى له‌سه‌ريه‌كن بۆيان ئاماده‌يه‌ ، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به‌ به‌رده‌م ئه‌و كۆشكانه‌دا جاريه‌ و ده‌ڕوات ، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنى خوايه‌ ، بێگومان خوايش به‌ڵێنى خۆى ده‌باته‌ سه‌ر . وه‌ فه‌رموويه‌تى: ( فَأُولَٰئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِى الْغُرُفَاتِ آمِنُونَ ) (سبإ :٣٧) . واته‌ : (ئه‌وانه‌ى نزيكن له‌ ئێمه‌وه‌و ڕێزيان لاى ئێمه‌ هه‌يه‌) ئا ئه‌وانه‌ پاداشتيان چه‌ند به‌رابه‌ره‌ به‌هۆى كرده‌وه‌ى چاكيانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وانيش له‌ كۆشك و ته‌لاره‌كانى (به‌هه‌شتدا) به‌ ئاسوديى و ئاراميى و خۆشيى ، ژيان ده‌به‌نه‌سه‌ر . وه‌ فه‌رموويه‌تى : ( وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِى مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِى جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ) (التوبة :٧٢). واته‌ : خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى داوه‌ به‌ ئيمانداران له‌ پياوان و له‌ ئافره‌تان، به‌وه‌ى كه‌ باخه‌كانى به‌هه‌شتيان پێ ده‌به‌خشێت كه‌ چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌كانيدا ده‌ڕوات و جاريه‌ به‌ به‌رده‌م كۆشكه‌كانياندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژيانى هه‌ميشه‌يى و نه‌بڕاوه‌ تيايدا ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه‌ و ڕێگه‌ و كۆشك و ته‌لارى خۆش و ڕازاوه‌ى تايبه‌تى له‌ به‌هه‌شتداو له‌ناو باخى چڕوپڕى (عه‌دن) دا، له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌دا، كه‌ له‌ هه‌موو نازو نيعمه‌ته‌كان به‌نرخترو گرنگتره‌ ، ئه‌وه‌ خۆى سه‌رفرازيه‌كى زۆر گه‌وره‌ و بێ ئه‌ندازه‌يه‌ .

باسى ڕوباره‌كانى به‌هه‌شت له‌قورئانى پيرۆزدا

خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ( أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِى مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ) (آل‌عمران :١٣٦) . واته‌ : ئا ئه‌وانه‌ پاداشتيان لێخۆشبوون و لێبووردنه‌ له‌ لايه‌ن په‌روه‌ردگاريانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باخه‌كانى به‌هه‌شتدا كه‌ چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌ به‌رده‌م كۆشكه‌كانياندا ده‌ڕوات و ژيانى هه‌ميشه‌يى تيايدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌يه‌ پاداشتێكى زۆر چاكى كۆششكارانه‌ . وه‌ فه‌رموويه‌تى : ( مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِى وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۖ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى ) (محمد :١٥) . واته‌: وێنه‌ى ئه‌و به‌هه‌شته‌ى كه‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزكاران ، ئه‌مه‌يه‌: چه‌نده‌ها ڕووبارى له‌ئاوى سازگارو تام نه‌گۆڕاوى تێدايه‌ ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووبارى شير كه‌تامى تێك نه‌چووه‌، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابى تام خۆش و بۆنخۆش ، (كه‌له‌خواردنه‌وه‌ى بێزار نابن و له‌به‌ر چاويان ناكه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يخۆنه‌وه‌، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوينى پاڵفته‌و بێگه‌رد .

باسى خواردن و خواردنه‌وه‌ى ئه‌هلى به‌هه‌شت له‌ ميوه‌ و گۆشت و شه‌رابى به‌تام

خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ( وَأَمْدَدْنَاهُمْ بِفَاكِهَةٍ وَلَحْمٍ مِمَّا يَشْتَهُونَ (٢٢) يَتَنَازَعُونَ فِيهَا كَأْسًا لَا لَغْوٌ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌ) (الطور :٢٢-٢٣) . واته‌ : به‌رده‌وام حه‌زيان له‌هه‌ر ميوه‌ و گۆشتێك بێت پێشكه‌شيان ده‌كه‌ين ؛ به‌دڵ خۆشيه‌وه‌ له‌كاسى تايبه‌تيدا شه‌راب ده‌نۆشن، جار جار بۆ خۆشى له‌يه‌كترى ده‌سێنن، دوور له‌ره‌فتارى ناشيرين و گوناهو تاوانباركردنى يه‌كتر . وه‌ فه‌رموويه‌تى : ( يُسْقَوْنَ مِنْ رَحِيقٍ مَخْتُومٍ (٢٥) خِتَامُهُ مِسْكٌ ۚ وَفِى ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ) (المطففين :٢٥-٢٦) . واته‌ : شه‌رابێكيان پێشكه‌ش ده‌كرێت ، كه‌ پاك و سه‌رمۆره‌ ؛ كه‌ نۆشكرا بۆنى ميسك ئه‌و ناوه‌ پڕده‌كات، (پێچه‌وانه‌ى شه‌رابى دنيايه‌ كه‌ بخۆرو ده‌وروبه‌ريش بۆگه‌ن ده‌كات)، جا با له‌ پێناوى ئه‌وه‌دا پێشبڕكێكه‌ران پێشبڕكێ بكه‌ن .

باسى ده‌رگاكانى به‌هه‌شت و چۆنيه‌تى چوونه‌ به‌هه‌شت و به‌خێرهاتن و سه‌لام لێكردنيان له‌لايه‌ن فريشته‌كانه‌وه‌

خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ( وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّيٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ) (الزمر :٧٣) . واته‌ : ئه‌وانه‌ى كه‌ پارێزكار و به‌نده‌ى ملكه‌چى په‌روه‌ردگاريان بوون، ئه‌وانه‌ى حسابيان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كرد ده‌سته‌ ده‌سته‌ و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕى ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێ ده‌كرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا كاتێ كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ ده‌روازه‌كانى له‌ ڕووياندا كراوه‌يه و له‌ سه‌ر پشته‌، فريشته‌كانى به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتيارانى به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمى و ڕووخۆشيه‌وه‌ پێشوازييان لێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه‌ پاك و خاوێنن، كه‌واته‌ فه‌رموون بچنه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژيانى هه‌ميشه‌يى و نه‌بڕاوه‌دا.

باسى جام و گلاس و كۆپه‌ جوانه‌كانى به‌هه‌شت

خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ( يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِصِحَافٍ مِنْ ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ ۖ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ). (الزخرف :٧١) . واته‌ : له‌سه‌ر سينى و كوپى ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ى جوان و ڕازاوه‌ و تام خۆش و بۆن خۆشيان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچى نه‌فس حه‌زى لێ بكات و دڵ بيخوازێت و چاو حه‌ز به‌ديتنى بكات ئاماده‌يه‌ و ئێوه‌، ئه‌ى خواناس و پاكان، ژيانى هه‌ميشه‌يى و نه‌بڕاوه‌شى تيادا ده‌به‌نه‌ سه‌ر. وه‌ فه‌رموويه‌تى : (بِأَكْوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍ مِنْ مَعِينٍ) . (الواقعة :١٨) . واته‌ : به‌كوپ و دۆڵكه‌ و سوراحيه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخى تايبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ى به‌تام و خۆشيان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رچاوه‌يه‌كى ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌كرێن .

باسى پۆشاك و ئاڵتون و زيوى به‌هه‌شت

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (يَلْبَسُونَ مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَقَابِلِينَ) . (الدخان :٥٣) . واته‌ : ده‌پۆشن له‌ ئاوريشمى ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و كاته‌دا، خۆشه‌ويستان به‌رامبه‌ر يه‌ك داده‌نيشن و (به‌ڕووى خۆشه‌وه‌ بۆ يه‌كتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆى خۆش و به‌تام ده‌كه‌ن) . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (أُولَٰئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِى مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۚ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا) . (الكهف :٣١) . واته‌ : ئا ئه‌وانه‌ باخه‌كانى به‌هه‌شتى_عه‌دن_بۆيان ئاماده‌يه‌، كه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار به‌به‌رده‌مياندا جارى و ڕه‌وانه‌، بازن و ده‌سته‌به‌ندو (سه‌عاتى) ئاڵتونيان له‌ ده‌ست ده‌كرێت، پۆشاكى سه‌وزى جوان ده‌پۆشن كه‌ دووتوێيه‌، چينى ژێره‌وه‌ ئاوريشمى ئه‌ستووره‌، چينى سه‌ره‌وه‌ ئاوريشمى ته‌نكه‌ ، له‌سه‌ر كورسى و قه‌نه‌فه‌ ڕازاوه‌كان شانيان داداوه‌، به‌ڕاستى ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌ چاكترين و جوانترين و خۆشترين پاداشتيان ده‌ستكه‌وتووه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشترين و سازگارترين جێگه‌و ڕێگه‌دا.

وه‌ فه‌رمويه‌تى : (عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ ۖ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِنْ فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا ).(الانسان :٢١) . واته‌ : پۆشاكى به‌خته‌وه‌ران ئاوريشمى سه‌وزى ته‌نكه‌ كه‌ به‌سه‌ر پۆشاكى ئاوريشمى ئه‌ستووردا له‌به‌ريان كردووه‌، به‌ بازنى زيوى ڕازێنراونه‌ته‌وه‌، ئينجا له‌لايه‌ن په‌روه‌ردگاريانه‌وه‌ شه‌رابى پاك و بێگه‌رد و خاوێنيان پێشكه‌ش كراوه‌ .

باسى خێوه‌ت و چادره‌ جوانه‌كانى به‌هه‌شت كه‌ له‌ مروارى دروست كراون

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (حُورٌ مَقْصُورَاتٌ فِى الْخِيَامِ) . (الرحمن :٧٢) . واته‌ : حۆريه‌كانى به‌هه‌شت ژنانى سپيى چاو ڕه‌شن ، له‌ناو خێوه‌ت و چادره‌كاندا ده‌رناچن .

باسى منداڵه‌ جوانه‌كانى به‌هه‌شت .

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُخَلَّدُونَ (١٧) بِأَكْوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍ مِنْ مَعِينٍ ) . (الواقعة :١٧- ١٨) . واته‌ : كۆمه‌ڵه‌ مناڵێكى ئێسك سووك و هه‌ميشه‌ لاو خزمه‌تيان ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێن به‌سه‌رياندا ؛ به‌كوپ و دۆڵكه‌ و سوراحيه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخى تايبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ى به‌تام و خۆشيان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رچاوه‌يه‌كى ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌كرێن . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَنْثُورًا) . (الانسان :١٩) . واته‌ : نه‌وجه‌وانانى هه‌ميشه‌ لاوو ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناوياندا ده‌گه‌ڕێن كاتێك ده‌يانبينيت وا ده‌زانيت مروارين و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه .

باسى جوانى حۆرى و ئافره‌تانى به‌هه‌شت .

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى: (وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ ٤٨ كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَكْنُون).(الصافات :٤٨-٤٩) . واته‌ : له‌ ته‌نيشتيانه‌وه‌ حۆرى چاوگه‌ش دانيشتوون، جگه‌ له‌ هاوسه‌رانيان چاو بۆ كه‌سى تر هه‌ڵنابڕن ؛ هه‌ر ده‌ڵێى هێلكه‌ى كوڵاوى پاك كراو و شاراوه‌ن (كه‌س ده‌ستى لێ نه‌داون) .  وه‌ فه‌رمويه‌تى : (كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ). (الرحمن :٥٨) . واته‌ : ئه‌و هاوسه‌رانه‌له‌جوانى و شۆخ و شه‌نگى و قه‌شه‌نگيدا وه‌كو ياقووت و مه‌رجان وان . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (حُورٌ مَقْصُورَاتٌ فِى الْخِيَامِ) . (الرحمن :٧٢) . واته‌ : حۆريه‌كانى به‌هه‌شت ژنانى سپيى چاو ڕه‌شن ، له‌ناو خێوه‌ت و چادره‌كاندا ده‌رناچن . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (مُتَّكِئِينَ عَلَيٰ سُرُرٍ مَصْفُوفَةٍ ۖ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ). (الطور :٢٠) . واته‌ : له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ى ريزكراو، پاڵيانداوه‌ته‌وه‌و روويان له‌يه‌ككردووه‌ وه‌ هاوسه‌رمان كردوون به‌ ژنانى سپى و چاو گه‌وره‌ .

خۆشترينى خۆشيه‌كانى به‌هه‌شت بريتيه‌ له‌ بينينى خواى گه‌وره‌

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَيٰ وَزِيَادَةٌ  ) . (يونس :٢٦) . واته‌ : بۆ ئه‌وانه‌ش چاكه‌ ده‌كه‌ن ، پاداشى زۆرچاك و به‌هه‌شت هه‌يه‌ {وزياده‌} وه‌زياد له‌وه‌ش، واته‌: ديتنى روِوى پيرۆزى خواى ميهره‌بان و ته‌ماشا كردنيى . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ ) . (ق :٣٥) . واته‌ : حه‌زيشيان له‌ هه‌رچى بێت بۆيان هه‌يه‌ داواى بكه‌ن ،له‌فه‌رمووده‌دا هه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتيان حه‌زيان له‌گۆشتى برژاوى باڵنده‌ بێ ، زوو ده‌هێنرێته‌ به‌رده‌ستيان (ئيبن ئه‌بوو حاته‌م)، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌زيان له‌منداڵ و زارۆڵه‌ش بێت، ئه‌وا له‌يه‌ك ساتدا له‌دايك ده‌بێ.. (ئه‌حمه‌د، ئيبن ماجه‌، ترمذى). {ولدينا مزيد} وه‌زياده‌ش له‌وه‌ كه‌ به‌خه‌ياڵى هيچ كه‌سێكدا نايه‌ت، لامان هه‌يه‌ . ئه‌و زياده‌يه‌ش - وه‌ك (موسليم) ده‌ڵێ- سه‌يروو ته‌ماشاى ديمه‌ن و روخسارى پيرۆزى خواى په‌روه‌ردگاره‌-جل جلاله‌- . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ ٢٢ إِلَيٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ) . (القيامة :٢٢- ٢٣) . واته‌ : له‌رۆژى قيامه‌تدا ده‌م و چاوو روخسارگه‌لێ (واته‌: روومه‌تى باوه‌ڕداران) گه‌شاوه‌و پاراوو پرشنگداره‌ و خۆشيى و شادييان لێ ده‌بينرێ ؛ بۆ په‌روه‌ردگارى خۆيان ده‌ڕوانن . جه‌ماوه‌رى زانايان- وه‌ك له‌چه‌ندين فه‌رمووده‌ى ڕه‌واو (صه‌حيح) وه‌رگيراوه‌- ده‌ڵێن : مه‌به‌ست له‌م ئايه‌ته‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ڕۆژى قيامه‌تدا به‌نده‌ صاڵحه‌كان ته‌ماشاى خواى خۆيان ده‌كه‌ن و، به‌چاوى خۆيان ده‌يبينن ، وه‌ك چۆن به‌ئاره‌زووى خۆيان ته‌ماشاى مانگه‌ شه‌وى چوارده‌ ده‌كه‌ن و ده‌بينن. (ئيبن كه‌سير) ده‌ڵێ: راى كۆى هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوان (الصحابة والتابعون)يش هه‌ر ئه‌مه‌يه‌، وه‌ هه‌موو پێشه‌وايانى ئيسلام پاش ئه‌وانيش يه‌ك ده‌نگن تێيدا. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) بۆ پشتگيرى له‌و مه‌به‌سته‌ ده‌فه‌رمووێ: (إنكم ترون ربكم كما ترون هذا القمر.. ) فتح الباري:١٣/٤٢٩ و مسلم: ١/٤٣٩ . وده‌فه‌رموێ : [ إذا دخل أهل الجنة الجنة، يقول الله تعالي: تريدون شيئا أزيدكم؟ فيقولون: ألم تبيض وجوهنا؟ ألم تدخلنا الجنة وتنجنامن النار؟ قال: فيكشف الحجاب، فما أعطوا شيئا أحب إليهم من النظر الى ربهم، وهى الزيادة]) فى قوله تعالي: [للذين أحسنوا الحسنى وزيادة ].موسليم: ١/١٦٣. يان ده‌فه‌رمووێ : [إن الله يتجلى للمؤمنين يضحك ].موسليم ١/١٧٨.

باسى جوانى قه‌نه‌ف و سيسه‌م و رايه‌خ و پاڵه‌پشتى به‌هه‌شت

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (فِيهَا سُرُرٌ مَرْفُوعَةٌ ١٣ وَأَكْوَابٌ مَوْضُوعَةٌ ١٤ وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ ١٥ وَزَرَابِيُّ مَبْثُوثَةٌ ) (الغاشية :١٣-١٦) . واته‌ : هه‌روه‌‌ها چرپا و سيسه‌م و جێگه‌ى حه‌وانه‌وه‌ى به‌رز و بڵند كراوه‌ى لێيه‌ ؛ ( له‌ نزيك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌ له‌ هه‌ر كوێدا بن) كوپ و سوراحى و په‌رداخى (جوان و ڕازاوه‌ و نه‌خشين) دانراوه‌ ؛ وه‌ هه‌روه‌ها پشتى و سه‌رين و پاڵپشتى جوان و ڕازاوه‌ى تيادايه‌ كه‌ به‌ ڕێكو پێكى ڕيزكراون ؛ وه‌  فه‌رش و ئۆرته‌ و ڕايه‌خى قه‌شه‌نگ و نه‌خشينى تيادا ڕاخراوه‌ (هه‌موو كۆشك و ته‌لارو ڤێلاكانى پێرازێنراوه‌ته‌وه‌) . وه‌ فه‌رمويه‌تى : ( مُتَّكِئِينَ عَلَيٰ سُرُرٍ مَصْفُوفَةٍ ۖ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ) . (الطور :٢٠) . واته‌ : ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌به‌كه‌ماڵى ئيسراحه‌ت) پاڵيان داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر كورسى و قه‌نه‌فه‌رازاوه‌كان، كه‌به‌شێوه‌يه‌كى جوان و ڕێك ڕيز كراون، ئێمه‌ هاوسه‌رانى حۆرى چاوگه‌شه‌مان لێ ماره‌كردوون . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (هُمْ وَأَزْوَاجُهُمْ فِى ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِئُونَ). (يس :٥٦) . واته‌ : خۆيان و هاوسه‌رانيان له‌ ژێر سێبه‌رى دره‌ختى جوان و چڕو پڕدا له‌سه‌ر كورسى و قه‌نه‌فه‌ ڕازاوه‌كان شانيان داداوه‌ .

باسى به‌رهه‌م و سێبه‌رى دره‌خته‌كانى به‌هه‌شت

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا) . (الانسان :١٤) . واته‌ : سێبه‌رى دره‌خته‌ جوانه‌كان به‌سه‌ر شوێنه‌ خۆشه‌كانياندا سه‌رى فرو هێناوه‌و لێكردنه‌وه‌ى ميوه‌كانيش ئاسانه‌و ملكه‌چ كراوه‌ . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ). (الحاقة :٢٣). واته‌ : ميوه‌جاتى دره‌خته‌كانى نزيكه‌ لێيه‌وه‌، واته‌: ده‌س ڕه‌سه‌: به‌راوه‌ستانه‌وه‌، به‌دانيشتنه‌وه‌ ،ده‌ستى ئه‌گاتێ، ته‌نانه‌ت ده‌ميشى ئه‌گاتێ، خواى كارزان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نايه‌ڵێ به‌هه‌شتيى ئه‌زيه‌ت بكێشێ، پاش ئازارو ئه‌زيه‌ته‌كه‌ى دونياى . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِى مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۖ لَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّا ظَلِيلًا). (النساء :٥٧) . واته‌ : ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕيان هێناوه‌و كارو كرده‌وه‌ى چاكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ده‌يانخه‌ينه‌ ناو باخه‌كانى به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌كانيداو به‌ به‌رده‌م كۆشكه‌كانيدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژيانى هه‌ميشه‌يى و به‌رده‌وام ده‌به‌نه‌ سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌رى پاك و بێگه‌ردو خاوێن و پاكيزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌يانخه‌ينه‌ ژێر سايه‌ى سێبه‌رى جوان و ڕازاوه‌ى هه‌ميشه‌يى يه‌وه‌ (نه‌ گه‌رمايان ده‌بێت، نه‌ سه‌رما) .

باسى خۆشى كه‌ش و هه‌واى به‌هه‌شت نه‌سارد نه‌گه‌رم

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا) . (الانسان :١٣) . واته‌ : ئه‌و خۆشبه‌ختانه‌ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ى رازاوه‌و جوان له‌ به‌هه‌شتدا پاڵيان داوه‌ته‌وه‌ ؛ نه‌ گه‌رمايى خۆرى تيا ده‌بينن و نه‌ سه‌رمايه‌كى سارد، چونكه‌ هه‌وايه‌كى مام ناوه‌نديى و، زۆر خۆش و سازگارى هه‌يه‌ .

باسى فراوانى و گه‌وره‌يى به‌هه‌شت

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (وَسَارِعُوا إِلَيٰ مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ). (آل‌عمران :١٣٣). واته‌ : پێشبڕكێ بكه‌ن بۆ لێ بوردنێكى گه‌وره‌ له‌لايه‌ن په‌روه‌رگارتانه‌وه‌، وه‌ بۆ به‌هه‌شتێك كه‌ پانييه‌كه‌ى (به‌ ئه‌ندازه‌ى) ئاسمانه‌كان و زه‌وى يه‌ كه‌ ئاماده‌ كراوه‌ بۆ له‌ خواترسان .

تێبينى : بيرله‌گه‌وره‌يى ئاسمان بكه‌وه‌ كه‌ خۆر و مانگ و چه‌ندين هه‌ساره‌ى گه‌وره‌ى له‌خۆگرتوه‌ ئينجا گه‌وره‌يى به‌هه شتت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .

له‌به‌هه‌شتدا ئه‌وه‌ى دڵت ئاره‌زووى بكات و چاوه‌كانت حه‌ز به‌بينينى بكات هه‌يه‌ و ئاماده‌يه‌

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِصِحَافٍ مِنْ ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ ۖ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) . (الزخرف :٧١) . واته‌ : به‌ سينى و په‌رداخى ئاڵتونى (خواردن و خواردنه‌وه‌) ده‌گێڕن به‌سه‌رياندا وه‌ له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌يه‌ ئه‌وه‌ى دڵ حه‌زى لێ بكات و چاو حه‌ز به‌ بينينى بكات وه‌ ئێوه‌ به‌ هه‌تا هه‌تايى ده‌مێننه‌وه‌ تيايدا .

باسى كانيه‌ سازگاره‌كانى به‌هه‌شت

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (فِيهَا عَيْنٌ جَارِيَةٌ) . (الغاشية :١٢) . واته‌ : له‌ به‌هه‌شتدا كانى و سه‌رچاوه‌ و تاڤگه‌ى ڕه‌وانى تێدايه‌ . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ اللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا). (الانسان :٦) . واته‌ : كانى يه‌كه‌ به‌نده‌كانى خوا لێى ده‌خۆنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكدا بيانه‌وێت هه‌ڵى ده‌قوڵێنن و فواره‌ ده‌كات .

له‌به‌هه‌شتدا قسه‌ى خراپ و ڕق و كينه‌ نيه‌

خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : (لَا تَسْمَعُ فِيهَا لَاغِيَةً) . (الغاشية :١١) . واته‌ : له‌و شوێنه‌دا قسه‌ و گوفتارى ناخۆش و نابه‌جێ نا بيستن . وه‌ فه‌رمويه‌تى : (وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَيٰ سُرُرٍ مُتَقَابِلِينَ) . (الحجر :٤٧). واته‌ : له‌ كاتێكدا هه‌رچى كينه‌و بوغزه‌ له‌ دڵ و ده‌روونياندا ده‌رمان كێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌ براى يه‌كترن و له‌سه‌ر كورسى و قه‌نه‌فه‌ ڕازاوه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر يه‌كه‌وه‌ دانيشتون .

وَصلَّى اللهُ عَلى نَبِينا محمدٍ و آلهِ وصَحبِه وسلّم

اللَّهُمَّ إِنَّانَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ  وَنَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ

23/ ربيع الاول / 1437 ك – 3 / 1 / 2016 م

سؤران

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يی





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/٠١/١٦
         
هاووپۆل / بەش : بەهەشت و دۆزەخ

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌