سێ باسى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ نوێژى موسافير

سێ باسى گرنگ سه باره ت به‌ نوێژى موسافير

1- حوكمى نوێژى موسافير .

2- ماوه ى كورتكردنه وه ( قصر ) ى نوێژى موسافير .

3- موسافير تا چه ند ڕۆژ قه صر ده كات .

بسم الله الرحمن الرحیم


إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ...

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلآ تَمُوتُنَّ إِلآ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ) [سورة آل عمران : 102 ] .

( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَـالاً كَثـِيـرًا وَنِـسَاء وَاتَّقُـواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءَلُـونَ بِــهِ وَالآرْحَـامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْـكُمْ رَقِيبًا ) [سورة النساء : 1] .

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ) [سورة الأحزاب :70 ـ 71] .

أَمَّا بَعْدُ : فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ (صلی الله علیه وسلم) وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ .

دواى ئه وه ى پرسيارى زۆر ده كرا ده رباره ى نوێژى موسافير به تايبه ت له لايه ن فێرخوازانى زانكۆوه ، هه روه ها دوودڵى زۆرێك له نوێژه كانيان دواى بيستنى چه ند جۆره فه توايه ك ، بۆيه به پێويستم زانى ئه م بابه ته بنوسم بۆ ئه وه ى ده ستى پێوه بگرن له چۆنێتى نوێژه كانيان ، يارمه تيش هه ر لاى خوايه ، هه ر ئه ويشه پشتيوان ، به ڵكو باشترين پشتيوانه .

يه كه م : حوكمى نوێژى موسافير :

بزانه خواى گه وره ڕێنوينيت بكات بۆ كارى چاك ، كه هه موو زانايان كۆكن له سه ر ئه وه ى كورتكردنه وه (واته : كورتكردنه وه ى نوێژه چوار ڕكاتييه كان بۆ دوو ڕكات كه نيوه ڕۆ و عه سر و عيشا ده گرێته وه .) ( قصر ) ڕێگه پێدراوه له سه فه ردا به ڵگه شمان ئه وه يه كه خواى گه وره فه رموويه تى : ( وإذا ضربتم في الأرض فليس عليكم جناح أن تقصروا من الصلوة ) ( النساء : 101 ) . واته : هه ركاتێك سه فه رتان كرد و گه ڕان به زه ويدا هيچ گوناهێكتان له سه ر نيه كه نوێژه كانتان كورت بكه نه وه .

موسافيريش : ئه و كه سه يه كه شوين و ماڵى خۆى جێهێشتبێت بۆ شوێنێكى تر و له و شوێنه نيازى نيشته جێبوونى نه بێت ئايا بۆ بازرگانى يان بۆ خوێندن يان بۆ هه ر شتێكى تر بێت ، وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : " صدقة تصدق الله بها عليكم فأقبلوا صدقته " (أخرجه أحمد في مسنده : ( 174 – 244 / 1 ) ومسلم في صلاة المسافرين ( 686 ) .) ، واتة : خێرێكه خواى گه وره پآى به خشيون خێره كه ى لێ وه ربگرن . هه روه ها زۆرێك له زانايانى پێشين له سه ر ئه وه ن كه كورتكردنه وه ( قصر )ى نوێژ واجبه به به ڵگه ى:

يه كه م : وته ى عائيشه ( رچى الله عنها ) كه فه رموويه تى : " أول ما فرضت الصلاة ركعتين ركعتين ، فزيدت في الحضر وأقرت في السفر " (أخرجه مالك في الموطا في قصر الصلاة ( 331 ) وأحمد في مسنده ( 26398 / 10 ) .واته : يه كه م جار نوێژ فه رزكرا دوو ڕكات دوو ڕكات بوو ، له شاردا زياد كرا وه له سه فه ردا وه كو خۆى مايه وه ( واته : دوو ڕكات ).

دووه م : وته ى عومه ر : (ڕه زای خوای لێبێت) " صلاة السفر ركعتان ، والجمعة ركعتان ، والعيد ركعتان ، تمام غير قصر على لسان محمد (صلی الله علیه وسلم) وقد خاب من افترى " . واته : نوێژى سه فه ر دوو ڕكاته ، و هه ينيش دوو ڕكاته ، ته واوه به بێ كه م و كوڕى له سه ر زمانى محمد (صلی الله علیه وسلم) شكست خواردووه ئه و كه سه ى به هه ڵبه ستراوى بزانێت .

سێيه م : وته ى ( عبدالله )ى كوڕى ( عباس ) ڕه زای خوای لێبێت : " إن الله فرض على لسان نبيكم على المسافر ركعتين وعلى المقيم أربعة وفي الخوف ركعة " ( رواه مسلم في صحيحه ) . واته : خواى گه وره فه رزى كردووه له سه ر زمانى پێغه مبه ره كه تان له سه ر موسافير دوو ڕكات و ئه و كه سه ى له شوێنى خۆيه تى چوار ڕكات و له ترسيشدا يه ك ڕكات. جا ئه ى ئه و كه سه ى دواى سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده كه ويت به سه بۆمان دواى بيستنى ئه و فه رموودانه كه هه ريه كێك له و هاوه ڵه به ڕێزانه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده گێڕنه وه كه ئاگامان له نوێژه كانمان بێت كه وه كو نوێژى پێغه مبه رى خوا بێت (صلی الله علیه وسلم) چونكه له هيچ سه فه رێكدا چوار ڕكاتى نه كردووه ، وه زياد كردنيش وه كو كه مكردن وايه له حوكمدا . داواكارم له خواى گه وره سوودمه ندمان بكات به م بابه ته و زانستى چاكمان فێر بكات و كار به وه ش بكه ين كه فێرمان ده كات .

دووه م : ماوه ى كورتكردنه وه ( قصر ) ى نوێژى موسافير :

پاش ئه وه ى كه زانيمان موسافير واجبه نوێژه كانى كورت بكاته وه ـ واته : نوێژه چواريه كان بكات به دوو ـ له ڕوانگه ى چه ند فه رمووده و ئايه تێك ده كرێت بشزانين ئه و ماوه يه چه نده كه كورتكردنه وه ( قصر ) ى تێيدا ده ست پآ ده كات ، واته : ماوه ى دووركه وتنه وه ى له شوێنى نيشته جێبوونى .

* دوورى كورت كردنه وه ( مسافة القصر ) : خواى گه وره ده فه رموێت : ( وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُواْ مِنَ الصَّلاَةِ ) ( النساء : 101 ) واته : هه ر كاتێك سه فه رتان كرد و گه ڕان به زه ويدا هيچ گوناهێكتان له سه ر نيه نوێژه كانتان كورت بكه نه وه ، گه ڕانيش به زه ويدا هه موو گه ڕانێك ده گرێته وه ، كاتێك له و ئايه ته به هيچ شێوه يه ك دوورى ديارى نه كردووه ، باسى سه فه رى به وه كردووه كه له زمانه وانى و شه رعدا هاتووه (النور الباهر في أحكام صلاة المسافر : ص43 .) .

( شيخ الإسلام ابن تيمية ـ رحمـــه الله ـ ) ده فــــه رمــــوێت : (( هه موو ناوێك كه پێناسه ى نه بێت نه له زمانه وانى نه له شه رعدا ، بۆيه گه ڕانه وه بۆ عورفه ، گه ر سه فه ر بوو له عورفى خه ڵكى ، ئه وا ئه و سه فه ره يه كه دانه رى شه رع دايناوه كه ـ الله ـ يه )) (أربع مسائل في صلاة المسافر : ص38 .) .

بزانه ـ ڕه حمه تى خوات لێ بێت ـ كه زانايان جياوازييه كى زۆريان هه يه له دياريكردنى ئه و دوورييه ى كه نوێژى تێدا كورت ده كرێته وه كه ده كاته بيست ڕاى جياواز ، به پشتيوانى خوا باسى نزيكترينيان ده كه ين كه سوننه ته و ڕاسته ، و له گه ڵ ئاسانكارى ئيسلام بگونجێت ، چونكه پابه ندكردنى موسڵمان به كورت كردنه وه له سه فه ر به ڕۆژێك يان سێ ڕۆژ يان جگه له وانه ش ، وا پێويست ده كات كه دوورى ڕێگاكه ش بزانن كه ده يبڕن ، ئه مه ش زۆر كه س ناتوانێت ، به تايبه ت ئه گه ر پێش وه خت ئه و ڕێگايه شى نه بڕيبێت . بۆيه موسافير ده ست ده كات به كورت كردنه وه و كۆكردنه وه ( القصر والجمع ) پاش جێهێشتنى سنورى پارێزگاكه يان شاره كه يان گونده كه ى ، واته : ئه و شوێنه ى كه كردوويه تى به نيشتيمانى خۆى ، سه فه رى لێوه ده كات هه ر بۆ ئه وێش ده گه ڕێته وه . وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه گه ر له مه دينه ده ربچوايه بۆ مه ككه يان شوێنه كانى ترى ده وڵه تى ئيسلامى نوێژى كورت ده كرده وه . به ڵگه ش له سه ر ئه وه :

" عن أنس ڕه زای خوای لێبێت قال : صليت مع رسول الله (صلی الله علیه وسلم) الظهر بالمدينة أربعا وصليت معه العصر بذي الحليفة ركعتين " ((3) البخاري ( 2 / 569 ، 3 / 407 ) ومسلم رقم ( 690 ) وأبو داود والترمذي وغيرهم .) ، واته : نوێژم له گه ڵا پێغه مبه رى خوادا كرد (صلی الله علیه وسلم) له مه دينه به چوار ڕكات ، وه نوێژى عه سرم له گه ڵى كرد له ( ذي الحليفة ) *(* ذو الحليفة : گوندێكة ( 3 ) ميل يان زياتر له مه دينه وه دووره .) به دوو ڕكات .

( ابن عمر ڕه زای خوای لێبێت ) ده فه رموێت : " إذا خرجتُ ميلا قصرتُ الصلاة " ( إسناده صحيح ) . واته : ئه گه ر به دوورى ميلێك ده ربچم نوێژ كورت ده كه مه وه ( ميلێكيش : 1650 مه تره ) . به بێگومانيش چاكترين خه ڵكانێك و شاره زا ترينيش له سوننه تى رسول الله (صلی الله علیه وسلم)
هاوه ڵانى خۆى بووه .

كۆتايى ئه م بابه ته ش وته يه كى پێشه وا ( ابن القيم ) ده بێت بۆ پشت ڕاستكردنه وه ى ئه وه ى كه باسمانكرد ، كه ده فه رموێت : (( پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دووريه كى ديارى كراوى بۆ ئوممه ته كه ى ديارى نه كردووه بۆ كورتكردنه وه و ڕۆژوو شكاندن ، به ڵكو ديارى نه كردووه له سه فه ر و گه ڕان به زه ويدا ( ئازادى كردوون ) ، ئه وه شى لێى ده گێڕنه وه ڕاست نين به هيچ شێوه يه ك ، والله أعلم (زاد المعاد : 1/ 381 .) . وه كورت كردنه وه و كۆكردنه وه مه زهه بى زۆرينه ى سه له فه (سبل السلام : 3/ 112 .) .

سێيه م : موسافر تا چه ند ڕۆژ قه صر ده كات :

سوپاس بۆ ئه و خوايه ى هه موو شتێكى بۆ ئاسان كردووين هه روه كو چۆن پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : " يسروا ولا تعسروا " واته : ئاسانكارى بكه ن و شته كان زۆر ئاڵۆز مه كه ن . بۆيه هه روه كو پێشتر ئاماژه م بۆ كرد كورتكردنه وه ش ديارى خواى گه وره يه و ئاسانكاريشه بۆ موسافير جا خواى گه وره پايه دارت بكات گوێ بۆ ئه م بابه ته بگره و بزانه كه موسافير نوێژ قه صر ده كات گه ر له شارى خۆى نه بێت كه شوێنى نيشته جێيه تيو له نيه تيدايه بۆى بگه ڕێته وه ، گه ر كاتێكى زۆريش بخايه نێت ، جێوازى نيه ئه گه ر ڕێبوار بێت زوو بڕوات له و شاره يام بۆ ماوه يه كى ديارى كراو بمێنێته وه ، ئه گه ر چه ند ساڵێكيش بێت ، به مه رجێ له و شوێنه نيشته جێ نه بێت واته نيه تى دامه زراندنى نه بێت له و شاره ئه توانێ نوێژه كانى قه صر بكات به ڵگه ش له سه ر ئه وانه : عن أنس بن مالك ڕه زای خوای لێبێت قال : خرجنا مع رسول الله (صلی الله علیه وسلم) من المدينة إلى مكة فصلى ركعتين ، ركعتين ، حتى رجع قلت : كم أقام بمكة ؟ قال : عشرا . واته : له گه ڵ پێغه مبه رى خوادا (صلی الله علیه وسلم) ده رچووين له مه ككه وه بۆ مه دينه ، دوو ڕكات ، دوو ڕكات نوێژى كرد تاوه كو گه ڕاينه وه ، وتم چه ند ڕۆژ مايه وه له مه ككه ؟ وتى : ده ڕۆژ . جا بزانه ـ ڕه حمه تى خوات لێ بێت ـ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له هيچ سه فه رێكدا چوار ڕكاتى نه كردووه جا بۆ ئێستا ده كرێت ؟ له وانه يه پرسيار بكرێت بوترێت ئه وه نيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده ڕۆژ قه صرى كردووه ، له وه ڵامدا ده وترێت : به ڵێ به ڵكو له ڕيوايه تى تريشدا هاتووه كه له و ماوه يه به س قصرى كردووه ، جا براى خۆشه ويستم گه ر زياتر بمايه ته وه هه ر قه صرى نه ده كرد ؟!! بێگومان به ڵێ چونكه هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ئێمه زياتر له دين شاره زابوون وه له ئێمه ش زياتر له خواترس بوون له گه ڵ ئه وه شدا قه صريان ده كرد ، جا باش گوێ بگره بۆ ئه م فه رمووده يه كه ده فه رموێ : عن بشر بن حرب قال : سألت ابن عمر ، كيف صلاة المسافر يا أبا عبد الرحمن ؟ فقال : أما أنتم فتتبعون سنة نبيكم (صلی الله علیه وسلم) أخبرتكم ، وإما أنتم لا تتبعون سنة نبيكم لم أخبركم ، قال : قلنا : فخير سنة سنة نبينا (صلی الله علیه وسلم) يا أبا عبدالرحمن ! فقال : كان رسول الله (صلی الله علیه وسلم) إذا خرج من هذه المدينة لم يزد على ركعتين حتى يرجع إليها . ( رواه أحمد : رقم : 6063 – وسنده لا بأس به ) . واته : بشرى كوڕى حرب ده فه رموێ : پرسيارم كرد له ( ابن عمر ) كه : نوێژى موسافير چۆنه ئه ى باوكى عبد الرحمن ؟ وتى : ئه گه ر دواى سوننه تى پێغه مبه ره كه تان بكه ون پێتان ده ڵێم ، وه ئه گه ر دواى سوننه تى پێغه مبه رتان نه كه ون پێتان ناڵێم ، وتى : وتمان : باشترين سوننه ت سوننه تى پێغه مبه ره كه مانه  (صلی الله علیه وسلم) وتى : ئه گه ر پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له م شاره ده ربچوايه ( واته : له مه دينه ) له دوو ڕكات زياترى نه ده كرد تاوه كو نه گه ڕايه ته وه بۆى .

شيخ الإسلام ابن تيمية ـ رحمه الله ـ ده فه رموێت : (( ئه گه ر كه سێك سوننه تى بۆ ده ركه وت ، و زانى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگه ى نه داوه به دوو ڕكات زياتر بكات ، و سه فه رى ديارى نه كردووه نه به كاته وه ، وه نه به شوێنێكى ديارى كراوه ، وه نه كاتى مانه وه ى ديارى كردووه به كاتێكى ديارى كراو ، نه سێ ڕۆژ ، نه چوار ڕۆژ ، نه دوانزه ڕۆژ ، نه پانزه ش ، به ڵكو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) قه صرى ده كرد هه روه كو چۆن جگه له ويش زۆرێك له پێشين ( سه له ف ) قه صريان ده كرد ،به ڵكو تابعى به ڕێز ( مسروق ـ رحمه الله ـ ) كه كرا به والى له شوێنێك كه به دڵى خۆى نه بوو ، چه ند ساڵێك له و شاره بوو له گه ڵ ئه وه ش قه صرى ده كرد ... )) (مجموع فتاوى شيخ الإسلام : 24 / 18 . انظر : أربع مسائل في حكم صلاة المسافر : ص59 . ) .

* وه ( حفص ) ى كوڕى عبيدالله ده فه رموێت : " قام أنس بن مالك بالشام سنتين يصلي صلاة المسافر " (رواه البيهقي ( 3/152 ) . ) ، واته : ئه نه سى كوڕى مالك دوو ساڵا له شام مايه وه نوێژى موسافيرى ده كرد ( واته : قه صر ) .

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

(ئاماده كردنى كاروان حه مه باقى)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )