گه‌وره‌یی وپاداشتی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌لام

گه وره یی و پاداشتی بڵاوکردنه وه ی سه لام

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست: (الْسَّلاَم) يه كێكه له ناوه جوان و پيرۆزه كانى خواى په روه ردگار، وه ئاشتى و هێمنى په روه ردگاره له سه ر زه وی، وه سه لامكردن ڕێزو سوپاسه له نێوان باوه ڕداراندا، وه ڕێزو سوپاسه بۆ باوه ڕداران كاتێك كه ده چنه به هه شته وه ، وه ڕێگه يه كه بۆ خۆشه ويستى له نێوان باوه ڕداراندا، به دڵنيايى فه زڵ و پاداشت و گه وره يى بڵاوكردنه وه ى سه ڵاوكردن له ناو خه ڵكيدا گه لێك زۆره ، هه روه ها پاداشتى زۆريشى بۆ دياريكراوه ، ئێمه ش به پشتيوانى خواى په روه ردگار هه ندێك له و فه زڵء خێرو پاداشتانه باس ده كه ين كه به هۆى سڵاوكردنه وه ده ستمان ده كه وێت. له وانه :


يه كه م: يه كێكه له ناوه جوانه كاى په روه ردگار.

په روه ردگار ده فه رمووێت: (هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ) [الحشر 23] .واته : په روه ردار زاتێكه جگه له و خوايه كى تر نييه ، پاشاى هه موو بوونه وه ره ، پاكو بێگه رده ، ئاشتى خوازو ئاشتى په روه ره ، ئاسايش به خش و په ناگه ى باوه ڕدارانه ، ده سه ڵات داره و چاودێرى درووستكراوه كانيه تى، باڵاده سته ، وه خاوه نى خێرى بێ سنووره ، گه وره يه و خۆى به گه وره ده زانێت، پاكى و بێگه ردى بۆ ئه و خوايه ى كه تێنه گه يشتوان شه ريكى بۆ بڕيار ده ده ن.

دووه م: سه لامى خواى په روه ردگاره بۆ به هه شتيه كان

په روه ردگار ئه فه رمووێت: (تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُ سَلَامٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًا كَرِيمًا) [الأحزاب 44] .واته : ئه و ڕۆژه ى كه به ديدار په روه ردگار شاد ده بن به سه لامكردن پێشوازيان لێ ده كرێت، وه له ئايه تێكى تردا ده فه رمووێت: (سَلَامٌ قَوْلًا مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ )[يس 58] .واته : باوه ڕداران له به هه شتدا سه لاميان لێ ده كرێت له لايه ن په روه ردگاره وه .

سێيه م: ڕێزو سوپاسه بۆ به هه شتييه كان.

په روه ردگار ئه فه رمووێت: (دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ وَآَخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ )[يونس 10] .واته : دوعاو پاڕانه وه يان له به هه شتدا ئه مه يه : په روه ردگار پاكى و بێگه ردى و ستايش شايسته ى تۆيه ئه ى خواى ميهره بان، وه باوه ڕداران گه يشتنيان به يه كترى له ناو به هه شتدا سه لامكردنه ، دوا هه مين گوفتارو ووته ى باوه ڕداران له به هه شتدا له دواى ئه و هه موو نازوو نيعمه ته ى كه پێيان به خشراوه ئه وه يه پڕ به دڵ له ناخى ده روونه وه ده ڵێن: سوپاس و ستايش ته نها شايسته ى خواى په روه ردگاره ، كه په روه ردگارى هه موو جيهانه .

چواره م: يه كێكه له ناوه كانى به هه شت.

په روه ردگار ئه فه رمووێت:( لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ )[الأنعام 127] .واته : باوه ڕداران به هه شتى پڕ له ئاشتى و سه لامه ت و هێمنييان بۆ ئاماده كراوه له لاى په روه ردگاريان، وه هه ر په روه ردگاريش پشتيوان و خۆشه ويستيانه به هۆى ئه و كرده وانه ى كه ئه نجاميان ئه دا.

پێنجه م: سه ڵاوى فريشته كانه بۆ به هشتيه كان.

په روه ردگار ده فه رمووێت: (وَالْمَلَائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ )
الرعد23/23)واته : مه لائيكه ته كان ئه چن بۆ سه ردانى باوه ڕداران له به هه شتدا، ده فه رموون: سه ڵاوتان لێبێت به هۆى خۆگريتانه وه ( له كێشه و ناڕه حه تييه كانى ژيانى دونيا، وه له به رامبه ر گاڵته جاڕى خوانه ناسان) به ڕاستى جێگه و شوێنێكى پڕله نازو نيعمه تان بۆخۆتان مسۆگه ركرد.

شه شه م: هۆكاره بۆخۆشه ويستى نێوان باوه ڕداران.

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (أَفَلاَ أُنَبِّئُكُمْ بِشَىْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ أَفْشُوا السَّلاَمَ بَيْنَكُمْ) .صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3361) .واته : ئايا هه واڵتان پێ بده م به شتێك ئه گه ر ئه نجامتان دا خۆشه ويست ببن لاى يه كتر سه لام بكه ن له نێوان يه كتريدا .

حه وته م: سه لا مكردن هۆكاره بۆ چوونه به هه شت.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (أَفْشُوا السَّلاَمَ تَدْخُلوُا الْجَنَّةَ بِسَلامٍ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (7865).واته : سه لام بكه ن له نێوان يه كتريدا، ئه چنه به هه شتانه وه به سه لامه تى.

هه شته م: هۆكاره بۆ لێخۆش بوونى گوناهو تاوان.


پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (إِنَّ مِنْ مُوجِبَاتِ الْمَغْفِرَةِ بَذْلُ السَّلامِ، وَحُسْنُ الْكَلامِ) صَحِيح الْجَامِع(2232)واته : به ڕاستى هۆكار بۆ لێخۆش بوونى تاوان و داپۆشينيان، سه لامكردنه له و كه سه ى كه ده ى ناسيت، وه له وه ى كه سه ى كه ناى ناسيت، وه قسه ى چاك و خێر

نۆيه م: نزيكترين به نده له خواى په روه ردگاره وه ئه و كه سه يه كه ده ست پێشخه رى ئه كات له سه لامكردندا.

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِاللَّهِ مَنْ بَدَأَهُمْ بِالسَّلاَمِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (2011).واته : نزيكترين كه س له په روه ردگاره وه ئه وكه سه يه كه ده ست پێشخه رى ده كات له سه لامكردندا.

له كۆتايدا ئه مه گوڵبژێرێك بوو له فه زڵ و گه وره يى و پاداشتى سه لامكردن.

بيرخستنه وه يه ك: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (إِنَّ أَبْخَل النَّاس مَنْ بَخِلَ بِالسَّلام) صَحِيح الْجَامِع (1519).واته : ڕه زيل و چاوچنۆك و پيسكه ترين كه س ئه و كه سه يه كه ڕه زيلى ده كات له سه لامكردندا.

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين.

نوسینی مامۆستا ابوبکراحمد

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )