تەفسیر كردنی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌ى پێويسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌فسيرى قورئان ئه‌كات

تەفسیر كردنی قورئانی پیرۆز ئه وه ى پێويسته له سه ر ئه و كه سه ى ته فسيرى قورئان ئه كات

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:

ته فسير له زمانه وانيدا: له (فسر)وه هاتووه واته : لابردنى په رده له سه ر شتێكى داپۆشراو ولابردنى ئه و شته ى كه دايپۆشيوه .له زاراوه ى شه رعدا: ڕوونكردنه وه ى واتاكانى قورئانه ، ئيمامى (بدرالدين الزركشى) ئه فه رموێت: (التفسير علم يفهم به كتاب الله المنزل على نبيه محمد (صلی الله علیه وسلم) وبيان معانيه واستخراج احكامه وحكمه). واته : (ته فسير ئه و زانسته يه كه به هۆيه وه له كتێبى خوا كه دابه زيوه بۆ سه ر پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) تێ ده گه ين وه بۆ ڕوونكردنه وه ى واتاكانى وده ركردنى حوكمه كانى).

فێربوونى ته فسيرى قورئان واجبه :

خواى گه وره ده فه رموێت:
(كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ) [ص: 29]. واته : (ئێمه ئه م كتابه مان دابه زاندوه بۆ سه ر تۆ ئه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كه كتێبێكى پڕ به ره كه ته بۆ ئه وه ى كه ده يخوێنێ وئه وه ى كارى پێ ده كات وئه وه ى حوكمى پێ ده كات وه به ره كه تى لێوه به ده ست دێنن بۆ ئه وه ى له ئايه ته كانى قورئان ورد ببنه وه وبگه ن به ماناكانى وه خاوه ن عه قڵه كان په ندو ئامۆژگارى لێ وه ربگرن)وه له چه ندين ئايه تى تردا سه رزه نشتى ئه وانه ده كات كه له قورئان وورد نابنه وه و به كه سانێك وه صفيان ده كات كه قوفڵ له سه ر دڵيان دراوه وه ك ده فه رمووێت: (أفَلا يَتَدَبَّرُونَ القُرآنَ أمْ عَلى قُلُوبٍ أقْفَالُها) [محمد: 24].سه له فى صالح (ڕه زای خواییان لێبێت) فێرى خوێندنه وه و ماناكانيشى ده بوون ئه و كات ده يان توانى كار به قورئان بكه ن به و شێوه يه ى خواى گه وره مه به ستێتى وئه يه وێت, چونكه كاركردن به شتێ ماناكه ى نه زانى مه حاڵه )، ابوعبدالرحمن السلمى ده فه رموێت: (حدثنا الذين كانوا يُقرؤننا القران كعثمان بن عفان وعبدالله بن مسعود(ڕه زای خوای لێبێت)أنهم كانوا إذا تعلموا من النبى (صلی الله علیه وسلم) عشر أيات لم يتجاوزوها حتى يتعلموا ما فيها من العلم والعمل) . واته : (ئه وانه ى كه قورئانيان پێ ده خوێناين وه كو عوسمانى كوڕى عه ففان وعبدالله ى كوڕى مسعود (ڕه زای خوای لێبێت)
پێيان ڕاگه ياندوين كاتێ ده ئايه ت له پێغه مبه ره وه و فێربووينايه (صلی الله علیه وسلم) به سه ريدا تێ نه ده په ڕين وئايه تى تر فێر نه ئه بووين تاوه كو چى زانستى تيا هه يه فێر نه بووينايه ووه چۆنێتى كاركردنيشمان پێى ).

شێخ الاسلام ابن ته يمييه ئه فه رمێ: (والعادة تمنع أن يقراء القوم كتاباً في فن من العلم كالطب والحساب ولايستشرحوه فكيف بكلام الله تعالى الذي هو عصمتهم وبه نجاتهم وسعادتهم وقيام دينهم ودنياهم). واته : خه ڵكى هيچ كتێبێ ناخوێننه وه له زانسته كانى وه ك پزيشكى و بيركارى تاكو شه رح نه كرێ بۆيان ئه ى چۆن قورئان ئه خوێننه وه و فێرى ته فسيرى نابن كه پارێزه ريانه و وه هۆى رزگارى و خۆشبه ختى و راوه ستاوى دين و دونيايانه وه پێويسته له سه ر ئه هلى علم كه قورئان روون بكه نه وه بۆ خه ڵكى له
ڕێى ده رس و محازه راته وه يان له ڕێى نوسينه وه يان رێگه يه كى تر.

خواى گه وره ئه فه رمێ:(وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ) [آل عمران: 187]. واته : كاتێ خواى گه وره په يمانى له ئه هلى كتاب (گاور و جوله كه ) وه رگرت كه كتێبه كه يان روون بكه نه وه بۆ خه ڵكى و نه يشارنه وه ، كه وا دينى ئيسلام دێ بۆ ئه وه ى شوينى بكه ون.

ئه وه ى پێويسته له سه ر ئه و كه سه ى ته فسيرى قورئان ئه كات

ئه وه ى پێويسته له سه رى ئه وه يه ئه و كه سه هه ست بكات وه رگێڕى خواى گه وره يه كاتێ قورئان ته فسير ئه كات وه ئه و شاهێدى ده دات له وه ى خواى گه وره له م ئايه ته چى مه به سته , جا نابێ به بێ زانست قسه بكات، چونكه ئه و كاته ئه كه وێته ناو حه رامه وه و وه سزاى زۆر توندى له سه ره له رۆژى دوايى، خواى گه وره ئه فه رمێ: (قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ)[الأعراف: 33]. واته : ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم)پێيان بفه رمه خواى گه وره حه رامى كردووه كارى داوێن پيسى ئه وه ى به ئاشكرا ئه كرێ و ئه وه ى به نهێنى، وه تاوان وزوڵم و ده ست درێژى كردنه سه ر خه ڵكى وهاوبه ش بڕياردان كه هيچ به ڵگه يه كى بۆ دانه به زاندوه ، وه قسه له سه ر خوا بكات به بێ زانست. هه روه ها ئه فه رمێ: (وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ) [الزمر:60]. واته : له ڕۆژى دواييدا ئه يان بينى ئه وانه ى درۆيان بۆ خوا هه ڵبه ستوه ڕويان ڕه شه , ئايا دۆزه خ شوێنى لوت به رزه كان نیيه ؟

مه رجه كانى ئه و كه سه ى ته فسيرى قورئان ئه كات:

زانايان ره حمه تى خوايان لێ بێ چه ند مه رجێكيان داناوه بۆ ئه و كه سه ى ته فسيرى قورئان ئه كات له وانه :

1- عه قيده يه كى پاك و سه لامه تى هه بێ: عه قيده كاريگه رى زۆرى به سه ر خاوه نه كه يه وه هه يه ، چونكه كاتێ ئايه تێ ته فسير بكا پێچه وانه ى عه قيده كه ى خۆى بێ ئه وا ئايه ته كه ته ئويل ئه كاو ماناكه ى ئه گۆڕێ و ئه بێته رێگر له شوێن كه وتنى خه ڵك بۆ حه ق.

2- شوێن كه وته ى هه واو ئاره زوو نه بێ: چونكه هه واو ئاره زوو وا له خاوه نه كه ى ئه كات كه هه وڵ بدات بۆ سه رخستنى مه زهه به كه ى و هه ڵخه ڵه تاندنى خه ڵكى به قسه ى نه رم و رازاوه وه ك كۆمه ڵه كانى قه ده رى و موعته زيله و.......هتد.

3- ئه بێ سه ره تا ته فسيرى قورئان به قورئان بكات، چونكه خواى گه وره قورئانى دابه زاندووه وخۆيشى زاناتره به مه به سته كانى قورئان، هه روه ها قورئان له هه ندێ شوێندا باسى شتێكى كردووه به كورتى به ڵام له شوێنى تردا به درێژى باسى كردووه و زياتر روونى كردوه ته وه . نمونه ى ته فسيرى قورئان به قورئان خواى گه وره ئه فه رمێ:(أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) [يونس: 62] . وه وشه ى(أَوْلِيَاءَ) ى له دواى ئايه ته كه وه به (الَّذِينَ آَمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ) [يونس: 63]
ته فسير كردووه .

4.ته فسير كردنى قورئان به فه رمووده كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چونكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) گه يه نه رى ئه م دينه يه له لايه ن خواى گه وره وه ، وه زاناترين كه سه له ناو خه ڵكدا به ماناكانى قورئان، خواى گه وره ئه فه رمێ: (وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ) [النحل: 44] . واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه ئه م قورئانه مان بۆ تۆ دابه زاندوه بۆ ئه وه ى بۆ خه ڵكى ڕوون بكه يته وه ، وه به ڵكو ئه وانيش بيربكه نه وه ، وه فه رمووده كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) راڤه كار و روون كه ره وه ى قورئانن. پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه فه رمێ: (ألا إني أوتيت القران ومثله معه) (صحيح سنن أبي داود: 4604، صحيح الجامع الصغير: 2643). واته : قورئانم بۆ هاتوه وه هاشێوه شى له گه ڵيدايه .واته : سوننه ته كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم). نمونه ى ته فسير كردنى قورئان به فه رمووده ، خواى گه وره ئه فه رمێ: (لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ) [يونس: 26] . پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) (زِيَادَةٌ)ى به ته ماشا كردنى خواى گه وره ته فسير كردووه وه ك له حه ديسى صحيح مسلم داهاتوه . عن صهيب بن سنان (ڕه زای خوای لێبێت)
عن النبي (صلی الله علیه وسلم)في حديث قال فيه: (فيكشف الحجاب فما أعطوا شيئا أحب اليهم من النظر الى ربهم عزوجل ثم تلا الأيه) (مسلم وابن ماجة والترمذي والنسائي، وانظر: صحيح سنن ابن ماجة: 187، وصحيح سنن الترمذي: 3105). (لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ)[يونس: 26] . واته : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى له ڕۆژى قيامه تدا په رده له نيوان خوا و ئيمان داران لائه درى له به هه شتدا، ئه وانيش هيچ شتێ خۆشتر نييه لايان له وانه ى پێيان دراوه له سه ير كردنى خواى گه وره پاشان ئاياته كه ى خوێنده وه .

5.ئه گه ر نه يتوانى ئاياته كه به قورئان و فه رمووده ته فسيربكا ئه وا به وته ى صه حابه كان(ڕه زای خوای لێبێت)
ته فسيرى ئه كا:به تايبه تى زاناكانيان و ئه وانه ى گرنگيان به ته فسير داوه ، چونكه قورئان له سه رده مى ئه واندا و به زمانى ئه وان هاتۆته خواره وه وه زاناترين كه س بوونه به كات و شوێنى دابه زينى ئاياته كان و هۆى دابه زينيان(اسباب نزول) وه ك عبدالله ى كوڕى مسعود(ڕه زای خوای لێبێت)ئه فه رمێ: (والله الذي لا إله غيره ما أنزلت سورة من كتاب الله إلا وأنا أعلم أين نزلت، ولا أنزلت آيه من كتاب الله إلا وأنا أعلم فيمن نزلت). واته : سوێند به و خوايه ى كه هيچ خوايه كى ترى حه ق نييه كه شايانى په رستن بێت غه يرى ئه و هيچ سوره تێكى قورئان دانه به زيوه ئيلا ئه زانم له كوێ دابه زيوه ، وه هيچ ئايه تێك له قورئان دانه به زيوه ئيلا ئه زانم له سه ر كێ دابه زيوه . وه هه روه ها راستگۆترين كه س بوونه له دواى پێغه مبه ران له شوێن كه وتنى حه ق، وه سه لامه ترين كه س بوونه له شوێن كه وتنى هه وا و ئاره زووز. نمونه ى ته فسير كردنى قورئان به وته ى صه حابه (ڕه زای خوای لێبێت) ، خواى گه وره ئه فه رمێ: (وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ) [النساء: 43] . وه ريوايه ت كراوه كه ابن عباس(ڕه زای خوای لێبێت)وشه ى (لَامَسْتُمُ) ى به جماع(جوت بوونى ژن و مێرد) ته فسير كردووه .

6.ئه گه ر ئايه ته كه به قورئان و فه رمووده و وته ى صه حابه (ڕه زای خواییانلێبێت)
ته فسير نه كرا ئه وا به وته ى تابعى ته فسيرى ئه كات. چونكه له دواى صه حابه باشترين كه س بوونه ، وه له سه رده مى ئه ماندا زمانى عه ره بى گوڕانێكى واى به سه ردا نه هاتووه ، وه ته فسيريان له صه حابه وه وه رگرتوه .

ئه وانه ى به ناوبانگ بوونه له ته فسير كردندا:

مجاهد، سعيد بن جبير، عكرمة، عطاء بن أبي رباح، حسن البصرى، مسروق، سعيد بن مسيب، ربيع بن أنس، قتادة، ضحاك بن مذاحم(ڕه زای خوای لێبێت) .......هتد
نمونه ى ته فسير كردنى قورئان به وته ى تابعى خواى گه وره ئه فه رمێ:
(وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ) [الإسراء: 23] . وشه ى(قضى)مجاهد به (وصى)ته فسيرى كردووه ، وه ربيع بن انس به (اوجب) ته فسيرى كردووه .

7.ده بێ شاره زا بێ به زمانى عه ره بى و به شه كانى: چونكه قورئان به زمانى عه ره بى دابه زيوه و تێگه شتنى راوه ستاوه له سه ر شاره زايى كه سه كه له زمانى عه ره بى دا مجاهد ئه فه رمێ: (لا يحل لأحد يؤمن بالله واليوم الآخر أن يتكلم في كتاب الله إذا لم يكن عالما بلغات العرب). واته : حه لاڵ نييه بۆ كه سێ كه ئيمانى به خوا و به ڕۆژى دوايى هه بێ قسه بكات له باره ى كتێبى خواوه (ته فسيرى قورئان بكات) ئه گه ر زانا نه بێ له زمانى عه ره بى و به شه كانى.

8. ده بێ شاره زا بێ له و زانستانه ى كه لكاون به قورئانه وه وه ك زانستى خوێندنه وه كان(علم القرا ات)وه شاره زابێ له (اصول التفسير) وه چه ند زانستێكى تر.

9.ده بێ ئه و كه سه ى ته فسيرى قورئان ئه كات خاوه ن تێگه شتنێَكى ورد بێ بۆ ده ركردنى حوكم و هه ڵبژاردنى ماناى باش له گه ڵ ده قه شه رعييه كاندا بگونجى.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آلة وصحبة أجمعين.

سه رچاوه كان:

1.أصول في تفسير و شرحه للشيخ العلامة محمد بن صالح العثيمين.

2.مباحث في علوم القرآن لمناع قطان.

3.الإتقان في علوم القرآن للإمام السيوطى.

(ئاماده کردنی: ئەندازیار: ئاراز عزالدین)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )