وشك كردنەوە ی ده‌ست و چاو دوای دەست نوێژ

(التَّنْشِيف بَعْد الْوُضُوء)

وشك كردنەوە دوای دەست نوێژ

دایكی باوەڕداران عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: (كَانَ لَه خِرْقَةٌ يُنَشِّفُ بِهَا بَعْدَ الْوُضُوءِ)(( صَحيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (4830) وَفي الصَّحِيحَة(2099).)) واتە: پێغەمبەری خوا((صلی الله علیه وسلم )) دەسڕێكی پەڕۆی پێ بوو لەدوای دەست نوێژ خۆی پێ ووشك دەكردەوە.
تێبینی: ئەگەر كەسێك ئاوی دەست نەكەوت یاخود ترسی ئەوەی هەبوو بە بە كارهێنانی ئاو زیان بەلاشەی دەگات ئەوا دەتوانێت تەیەمموم بكات جا ئەو تەیەممومە بۆدەست نوێژ بێت یان بۆ خۆشۆرین بێت، پەروەردگار لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: المائدة:٦ واتە: ئەگەر ئاوتان دەست نەكەوت (بۆ خۆشۆرین یان بۆ دەست نوێژ) ئەوا تەیەمموم بكەن لەسەر زەوییەكی پاك، هەردوو دەستان بەزەویدا بهێنن پاشان بەدەم و چاوو دەستاندا. وە تەیمموم كردن یەكێكە لەنیعمەتەكانی پەروەردگار بەسەر بەندەكانیەوە بە تایبەت وە تەیمموم كردن یەكێكە لەنیعمەتەكانی پەروەردگار بەسەر بەندەكانیەوە بە تایبەت بۆ ئەوكەسانەی كەنەخۆشن و ناتوانن ئاو بەكار بهێنن بێگومان پەروەردگار داوایەك بۆ ئەوكەسانەی كەنەخۆشن و ناتوانن ئاو بەكار بهێنن بێگومان پەروەردگار داوایەك لەبەندەكانی ناكات كە لەتوانایاندا نەبێت.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده