مافه‌كانى موسڵمان به‌سه‌ر براى موسڵمانييه‌وه‌

مافه‌كانى موسڵمان به‌سه‌ر براى موسڵمانييه‌وه‌

1 - عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) يَقُولُ : ((حَقُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ خَمْسٌ : رَدُّ السَّلاَمِ ، وَعِيَادَةُ الْمَرِيضِ ، وَاتِّبَاعُ الْجَنَائِزِ ، وَإِجَابَةُ الدَّعْوَةِ ، وَتَشْمِيتُ الْعَاطِسِ)) صحيح البخارى رقم : (1240) . واته‌ : مافـه‌كانى موسڵمان له‌ سه‌ر موسڵمان پێنجن : وه‌ڵام دانه‌وه‌ى سه‌لام ، سه‌ردانى نه‌خۆش ، شوێنكه‌وتنى جه‌نازه‌ ، وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ده‌عوه‌ت ، دوعاكردن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌پژمێت .

 وفـى رواية : عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((خَمْسٌ تَجِبُ لِلْمُسْلِمِ عَلَى أَخِيهِ : رَدُّ السَّلاَمِ ، وَتَشْمِيتُ الْعَاطِسِ ، وَإِجَابَةُ الدَّعْوَةِ ، وَعِيَادَةُ الْمَرِيضِ ، وَاتِّبَاعُ الْجَنَائِزِ)) صحيح مسلم رقم : (5615) . واته‌ : پێنج ئاكار هه‌يه‌ واجب و پێويسته‌ له‌ سه‌ر موسڵمان به‌جێى بێنێت بۆ براى موسڵمانى : وه‌ڵام دانه‌وه‌ى سه‌لام ، دوعاكردن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌پژمێت ، وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ده‌عوه‌ت ، سه‌ردانى نه‌خۆش ، شوێنكه‌وتنى جه‌نازه‌ .

2 -  عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(ڕەزای خوای لێبێت)أَنَّ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((حَقُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ سِتٌّ)) ، قِيلَ : مَا هُنَّ يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ قَالَ : ((إِذَا لَقِيتَهُ فَسَلِّمْ عَلَيْهِ ، وَإِذَا دَعَاكَ فَأَجِبْهُ ، وَإِذَا اسْتَنْصَحَكَ فَانْصَحْ لَهُ ، وَإِذَا عَطَسَ فَحَمِدَ اللَّهَ فَشَمِّتْهُ ، وَإِذَا مَرِضَ فَعُدْهُ ، وَإِذَا مَاتَ فَاتَّبِعْهُ)) صحيح مسلم رقم : (5616) . واته‌ : مافـى موسڵمان به‌ سه‌ر موسڵمانه‌وه‌ شه‌شه‌ ، وترا : ئه‌و مافانه‌ چين ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر پێى گه‌يشتيت ئه‌وا سه‌لامى لێبكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌تى كرديت ئه‌وا وه‌ڵامى بده‌ره‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر داواى ئامۆژگارى لێت كرد ئه‌وا ئامۆژگارى بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت ئه‌وا سه‌ردانى بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر مرد ئه‌وا شوێنى جه‌نازه‌كه‌ى بكه‌وه‌ .

3 -  عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ (ڕەزای خوای لێبێت)قَالَ : ((أَمَرَنَا النَّبِيُّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) بِسَبْعٍ وَنَهَانَا عَنْ سَبْعٍ : أَمَرَنَا بِاتِّبَاعِ الْجَنَائِزِ ، وَعِيَادَةِ الْمَرِيضِ ، وَإِجَابَةِ الدَّاعِى ، وَنَصْرِ الْمَظْلُومِ ، وَإِبْرَارِ الْقَسَمِ ، وَرَدِّ السَّلاَمِ ، وَتَشْمِيتِ الْعَاطِسِ ، وَنَهَانَا عَنْ …)) صحيح البخارى رقم : (1239) و (2445) و (5175) و (5635) و (5650) و (5838) و (5849) و (5863) و (6222) و (6235) و (6654) . واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمانى پێكردين به‌ حه‌وت شت و ڕێگريشى لێكردين له‌ حه‌وت شت ، فه‌رمانى پێكردين به‌ : شوێنكه‌وتنى جه‌نازه‌ ، سه‌ردانى نه‌خۆش ، وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ده‌عوه‌ت ، سه‌رخستنى سته‌م لێكراو ، به‌جێهێنانى سوێندى كه‌سێك سوێندى لێت خواردبێت ، وه‌ڵام دانه‌وه‌ى سه‌لام ، دوعاكردن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌پژمێت …

ولفظُ مسلم : عَنْ الْبَرَاءِ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : ((أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  بِسَبْعٍ وَنَهَانَا عَنْ سَبْعٍ : أَمَرَنَا بِعِيَادَةِ الْمَرِيضِ ، وَاتِّبَاعِ الْجَنَازَةِ ، وَتَشْمِيتِ الْعَاطِسِ ، وَإِبْرَارِ الْقَسَمِ أَوِ الْمُقْسِمِ ، وَنَصْرِ الْمَظْلُومِ ، وَإِجَابَةِ الدَّاعِى ، وَإِفْشَاءِ السَّلاَمِ ، وَنَهَانَا عَنْ …)) صحيح مسلم : (5356) . واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمانى پێكردين به‌ حه‌وت شت و ڕێگريشى لێكردين له‌ حه‌وت شت ، فه‌رمانى پێكردين به‌ : سه‌ردانى نه‌خۆش ، شوێنكه‌وتنى جه‌نازه‌ ، دوعاكردن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌پژمێت ، به‌جێهێنانى سوێندى كه‌سێك سوێندى لێت خواردبێت ، سه‌رخستنى سته‌م لێكراو ، وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ده‌عوه‌ت ، بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لام …

4 -  عَنْ أَبِى مُوسَى الأَشْعَرِيِّ (ڕەزای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((أَطْعِمُوا الْجَائِعَ ، [وَأَجِيبُوا الدَّاعِيَ] ، وَعُودُوا الْمَرِيضَ ، وَفُكُّوا الْعَانِيَ)) ، قَالَ سُفْيَانُ :( وَالْعَانِى الأَسِيرُ ) صحيح البخارى رقم : (5373) و (5649) و (5174) ، قال الـحافظ : (قوله "أطعموا الـجائعَ ، وعُودوا الـمريضَ …" الـحديث تقدم فـى الوليمة من كتاب النكاح (5174) بلفظ : "أجيبوا الداعـىَ " بدل "أطعموا الـجائعَ " ومـخرجهما واحد ، وكأنَّ بعض الرواة حَفِظَ ما لـم يَحفظ الآخر) [فتح البارى : (9 / 643)] . واته‌ : خواردن بده‌ن به‌ كه‌سانى برسى و وه‌ڵامى ده‌عوه‌ت بده‌نه‌وه‌ و سه‌ردانى نه‌خۆش بكه‌ن و ديل و به‌ندكراويش ئازاد بكه‌ن .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف