Blogging Gadgets











گه‌وره‌یی وپاداشتی سه‌ردانی کردنی خزم وناسیار
سەردان :
٣٠٩٩
     &  
فۆنت :
+
&
-

گه‌وره‌یی وپاداشتی سه‌ردانی کردنی خزم وناسیار

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خزم و ناسيار پێويسته‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕدار، جا به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ به‌ هاتوو چۆكردن بێت، ياخود به‌ يارمه‌تيدان به‌ پاره‌و سامان، وه‌ ياخود به‌ هه‌واڵ پرسين و سه‌ڵاو بۆ ناردن بێت، زانايان ده‌فه‌رموون: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خزم و ناسيار پێويسته‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕدار، وه‌ پچڕاندنى په‌يوه‌ندی و هاتوو چۆكردن تاوان و سه‌رپێچييه‌، چونكه‌ فه‌رمووده‌ى زۆر هاتووه‌ ده‌رباره‌ى, به‌دڵنيايى فه‌زڵ و پاداشتى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و هاتوو چۆكردنى خزم و ناسيار گه‌لێك زۆره‌، به‌پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێكيان باس ده‌كه‌ين، له‌وانه‌:

 يه‌كه‌م: جێ به‌جێكردنى فه‌رمانى په‌روه‌ردگاره‌.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:  ( إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِى الْقُرْبَى )النحل 90. واته‌: به‌ڕاستى خوا فه‌رمان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری ، وه‌ به‌ به‌خشين به‌خزم و ناسيارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌يان.

دووه‌م: جێ به‌جێكردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوايه‌(( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )).

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ) رَوَاهُ الْبُخَاريّ (5787) واته‌: هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى به‌ خواو به‌ رۆژى دوايى هه‌يه‌ با سيله‌ى ڕه‌حم جێ به‌جێبكات و ناسياره‌كانى به‌سه‌ر بكاته‌وه‌.

سێ يه‌م: خۆشه‌ويست ترين كرده‌وه‌يه‌ لاى په‌روه‌ردگار.

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: (أحَبُّ الأَعْمَالِ إِلَى الله: إِيْمَانُ بِالله ثُم صِلةُ الرَّحِم ثُم الأَمْرُ بالمَعْرُوف، والنَّهْيِ عن المُنْكَرِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَانى (166). واته‌: خۆشه‌ويست ترين كرده‌وه‌ به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌: باوه‌ڕهێنانه‌ به‌ خوا، پاشان سه‌ردانى كردنى خزم و ناسيارو به‌سه‌ر كردنه‌وه‌يان، پاشان فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگريكردن له‌ خراپه‌.

چواره‌م: هۆكاره‌ بۆ رزق زۆريی و ته‌مه‌ن درێژى.

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِى رِزْقِهِ وَيُنْسَأَ لَهُ فِى أَثَرِهِ فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ ) رَوَاهُ الْبُخَاريّ (5986) . واته‌: هه‌ركه‌سێك حه‌ز ده‌كات و پێى خۆشه‌ ڕزق و ڕۆزى زۆربێت و ته‌مه‌نى درێژبێت، ئه‌وا با چاك بێت له‌گه‌ڵ خزم وناسيارى خۆی و به‌سه‌ريان بكاته‌وه‌.

پێنجه‌م: هۆكاره‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت.

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (أَفْشُوا السَّلاَمَ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ وَصِلُوا الأَرْحَامَ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ، تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلاَمٍ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَانى (7865) . واته‌: سه‌لام له‌يه‌كترى بكه‌ن (تايبه‌تى مه‌كه‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌يان ناسن)، وه‌ خواردن بده‌ن به‌ هه‌ژاران وه‌ چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ خزم و ناسيارتان و به‌سه‌ريان بكه‌نه‌وه‌، وه‌ شه‌و نوێژ بكه‌ن كاتێك خه‌ڵكى خه‌وتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌تان كردو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى ئه‌وا به‌ ئاسوده‌يی و بێ ترس ده‌جنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

شه‌شه‌م: خێروچاكه‌ له‌گه‌ڵ خزم و ناسياردا دوو چاكه‌يه‌

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( الصَّدَقَةُ عَلَى الْمِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وَهِىَ عَلَى ذِى الْقَرَابَةِ اثْنَتَانِ صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَانى (3858) . واته‌: خێرو چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندا يه‌ك چاكه‌يه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ خزم و ناسياردا دوو چاكه‌يه‌,

1- خێروصه‌ده‌قه‌يه‌ .

2-  به‌سه‌ركردنه‌وه‌يه‌تى. وه‌ فه‌رموويه‌تى: ( إِنَّ أَفْضَلَ الصَّدَقَةِ الصَّدَقَةُ عَلَى ذِى الرَّحِمِ الْكَاشِحِ ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَانى (1110) . واته‌: باشترين و خێرو به‌خشين ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خێر بكه‌يت به‌و خزم و ناسياره‌ى كه‌ ڕقه‌به‌رايه‌تيت ده‌كات و په‌يوه‌نده‌ خزمايه‌تى له‌گه‌ڵتا پچڕاندووه‌.

حه‌وته‌م: په‌يوه‌نديه‌كى به‌هێزى هه‌يه‌ به‌عه‌رشه‌وه‌

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (الرَّحِمُ مُعَلَّقَةٌ بِالْعَرْشِ، تَقُولُ: مَنْ وَصَلَنِى وَصَلَهُ اللَّهُ، وَمَنْ قَطَعَنِى قَطَعَهُ اللَّهُ) رَواهُ الْبُخَاريّ (5989) ومُسْلِم (6466). واته‌: سۆزو به‌زه‌يی و سيله‌ى ڕه‌حم په‌يوه‌سته‌ به‌عه‌رشى خواوه‌، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى كه‌وا جێبه‌جێم ده‌كات و په‌يوه‌ندى ناپچڕێنێت خواى گه‌وره‌ بيگه‌ێنێت به‌ به‌هه‌شت و لێخۆشبوونى خۆی ، وه‌ هه‌ركه‌سێكيش ئه‌م پچڕێنێت و خزمانى به‌سه‌ر ناكاته‌وه‌ ئه‌وا نه‌گات به‌ به‌هه‌شت و لێخۆشبوونى خواى په‌روه‌ردگار.

هه‌شته‌م: پاداشتى زۆر به‌په‌له‌ى هه‌يه‌.

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لَيْسَ شَيْءٌ أُطِيعَ اللَّهُ فِيهِ أَعْجَلَ ثَوَابًا مِنْ صِلَةِ الرَّحِمِ) صَحِيح الْجَامِع(5391). واته‌: هيچ گوێڕايه‌ڵى يه‌ك نييه‌ كه‌ بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام بدرێت، وه‌به‌په‌له‌ پاداشتى بداته‌وه‌، وه‌ك چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ خزم و ناسيارو به‌سه‌ر كردنه‌وه‌يان.

نۆيه‌م: خزم و ناسيار ده‌بن به‌ شاهيد له‌ ڕۆژى دواييدا.

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (وَكُلُّ رَحِم آتِيَةٌ يَوْمَ القيامةِ أَمَامَ صَاحِبهَا تَشْهَدُ لَهُ بِصِلَةٍ إِنْ كَانَ وَصَلَهَا وَعَليه بِقَطِيعَةٍ إِنْ كَانَ قَطَعَهَا) صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَانى فِى الْأَدَب الْمُفْرَد (54) . واته‌: هه‌موو خزم و ناسيار له‌ ڕۆژى دواييدا له‌گه‌ڵ خزم و ناسياره‌كانيانن، وه‌ خزم و ناسياره‌كانيان شايه‌تيان بۆ ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ردانى كردبێت، وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى خزمايه‌تيان پچڕاندووه‌و خزم و ناسياريان به‌سه‌ر نه‌كردۆته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌بن به‌شاهيد به‌سه‌ريانه‌وه‌.

له‌ كۆتايدا...ئه‌مه‌ گوڵبژێرێك بوو له‌ گه‌وره‌يی و پاداشتى سه‌ردانى كردن و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى خزم و ناسيار.

باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (بُلُّوا أَرْحَامكُمْ وَلَوْ بِالسَّلَامِ) صَحِيح الْجَامِع (2838). واته‌: خزم و ناسياره‌كانتان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ سه‌لام كردنيش بێت.

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ  أَجمَعين.

(ئاماده کردنی مامۆستا . أبُوبَكْر أحمَـد)





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/٠٣/٢٨
         
هاووپۆل / بەش : بابەتی گشتی

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌