گه‌وره‌یی وپاداشتی سه‌ردانی کردنی نه‌خۆش

گه وره یی و پاداشتی سه ردانی کردنی نه خۆش

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست: مرۆڤى باوه ڕدار ده بێت به رده وام له هه وڵى ئه وه دابێت كه چى بكات بۆئه وه ى په روه ردگار لێى ڕازى بێت و له تاوانه كانى خۆش بێت، وه چى بكات بۆئه وه ى خواى گه وره لێى توڕه نه بێت و سزاى نه دات، وه يه كێك له و كردارانه ى كه په روه ردگار پێى ڕازييه و پاداشتى تايبه تى بۆ داناوه ، بريتيه له سه ردانى كردن و به سه ركردنه وه ى نه خۆش، به دڵنيايى فه زڵ و گه وره يى و پاداشتى سه ردنى كردن و به سه ر كردنه وه ى نه خۆش گه لێك زۆره به پشتيوانى خواى په روه ردگار هه ندێك له و پاداشت و خێرانه باس ده كه ين كه به هۆى سه ر دانيكردنى نه خۆشه وه ده ستمان ده كه وێت له وانه :

يه كه م: سه ردانى كردنى نه خۆش جێ به جێكردنى فه رمانى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم) .

هاوه ڵى خۆشه ويست به ڕائى كورِى عازب (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: ( أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) بِسَبْعٍ وَنَهَانَا عَنْ سَبْعٍ، أَمَرَنَا: بِعِيَادَةِ الْمَرِيض ) رَواهُ الْبُخَاريّ (1239) .واته : فه رمانى پێ كردوين پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به حه وت شت، وه ڕێ گريشى لێكردووين له حه وت شت، فه رمانى پێكردووين: به سه ردانى كردن نه خۆش .

دووه م: هه ر موسڵمانێك سه ردانى نه خۆش بكات مه لائيكه ته كان داواى لێخۆش بوونى بۆ ده كه ن.

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( مَا مِنْ مُسْلِم يَعُود مُسْلِمًا غَدْوَة إِلاَّ صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْف مَلَك حَتَّى يُمْسِي وَإِنْ عَادَ عَشِيَّة إِلاَّ صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْف مَلَك حَتَّى يُصْبِح وَكَانَ لَهُ خَرِيف فِي الْجَنَّة ) صَحِيح الْجَامِع (5767). واته : هيچ موسڵمانێك نييه كه سه ردانى موسڵمانێك بكات له به يانيدا ئيللا حه فتا هه زار مه لائيكه ت بۆى ده پاڕێنه وه و داواى لێخۆش بوونى بۆ ده كه ن تاكو ئێوه ره ، وه ئه گه ر له ئێواه دا سه ردانى موسڵمانێك بكات ئيللا حه فتا هه زار مه لائيكه ت بۆى ده پاڕێنه وه و داواى لێخۆش بوونى بۆ ده كه ن تاكو به يانى، وه باخێكى له به هه شتدا پێده به خشرێت .

سێ يه م: هه ر موسڵمانێك سه ردانى نه خۆش بكات ئه وا به هه شتى بۆ مسۆگه ر ده بێت .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( خَمْسٌ مَنْ فَعَلَ وَاحِدَةً مِنْهُنَّ كَانَ ضَامِنًا عَلَى اللَّهِ مَنْ عَادَ مَرِيضًا ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3253) .واته : پێنج شت هه يه هه ر موسڵمانێك يه كێكيان ئه نجام بدات, ئه وا په روه ردگار به هه شتى بۆ مسۆگه ر ده كات: هه ر موسڵمانێك سه ردانى نه خۆش بكات .

چواره م: هۆكاره بۆ بيرهاتنه وه ى قيامه ت .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( عُودُوا الْمَرِيضَ وَاتَّبِعُوا الْجَنَازَةَ تُذَكِّرُكُمُ الآخِرَةَ ) صَحِيح الْجَامِع (4109) .واته : سه ردانى نه خۆش بكه ن و به سه رى بكه نه وه ، وه شوێنى جه نازه ش بكه ون، چونكه ڕۆژى دوايتان بيرده خاته وه .

پێنجه م: سه ردانى كردنى نه خۆش پاداشتى
زۆر گه وره و بێ سنورى هه يه .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( مَنْ عَادَ مَرِيضًا أَوْ زَارَ أَخًا لَهُ فِى اللَّهِ نَادَاهُ مُنَادٍ أَنْ طِبْتَ وَطَابَ مَمْشَاكَ وَتَبَوَّأْتَ مِنَ الْجَنَّةِ مَنْزِلاً ) صَحِيح الْجَامِع (6387) .واته : هه ركه سێك سه ردانى نه خۆشێك بكات، ياخود برايه كى موسڵمانى به سه ربكاته وه ، به ڵام له به ر ڕه زامه ندى خواى په روه ردگار بێت ( نه ك بۆ به رژه وه ندى دونيايى )، ئه وا بانگه وازكارێك بانگ ده كات و ده ڵێت: په روه ردگار ژيان و گوزه رانت خۆش و به خته وه ر بكات، وه هه نگاو نانت خۆش و دروست بكات، وه جێگه يه كت بۆ ساز بكرێت له به هه شتدا .

شه شه م: جێ به جێكردنى مافێكه له مافه كانى موسڵمان له سه ر موسڵمان .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( حَقُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ سِتٌّ، قِيلَ مَا هُنَّ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: إِذَا لَقِيتَهُ فَسَلِّمْ عَلَيْهِ وَإِذَا دَعَاكَ فَأَجِبْهُ وَإِذَا اسْتَنْصَحَكَ فَانْصَحْ لَهُ وَإِذَا عَطَسَ فَحَمِدَ اللَّهَ فَسَمِّتْهُ وَإِذَا مَرِضَ فَعُدْهُ وَإِذَا مَاتَ فَاتَّبِعْهُ ) رَواهُ مُسْلِم (5616) .واته : مافى موسڵمان به سه ر موسڵمانه وه شه شه ، ووترا: چين؟ ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه ويش فه رمووى: ئه گه ر پێى گه يشتيت سه لامى لێبكه ى، وه ئه گه ر بانگيكردى و ده عوه تى كرديت ئه وا به ده نگێوه بچى و وه ڵامى بده يته وه ، وه ئه گه ر پژمى و وتى (الحمد اللَّه), ئه وا دوعاى خه يرى بۆبكه ى، وه ئه گه ر داواى ئامۆژگارى لێ كردى ئه وا ئامۆژگارى بكه ى، وه ئه گه ر نه خۆش كه وت سه ردانى بكه يت و به سه رى بكه يته وه ، وه ئه گه ر مرد ئه وا شوێنى جه نازه كه ى بكه وه ى .

حه وته م: هه ر موسڵمانێك سه ردانى نه خۆشێك بكات و بۆى بپاڕێته وه ئه وا په روه ردگار شيفاى بۆ ده نێرێت .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: هيچ موسڵمانێك نييه كه سه ردانى نه خۆشێك بكات و حه وت جار بڵێت:( أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ، رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، أَنْ يَشْفِيَكَ إِلاَّ عُوفِىَ ) صَحِيح الْجَامِع (5766) .واته : داوا ده كه م له خواى گه وره و مه زن، په روه ردگارى عه رشى مه زن، كه شيفات بدات، ئيللا ئه وكه سه خواى په روه ردگار شيفاى بۆ ده نێرێت و چاك ئه بێته وه ، ( به مه رجێك ئه و كه سه ئه جه لى نه هاتبێت ) .

له كۆتايدا... ئه مه گوڵبژێرێك بوو له گه وره يى و پاداشتى سه ردانى كردن و به سه ركردنه وه ى نه خۆش .

باوه ڕدارى خۆشه ويست:
سه ردانى كردنى نه خۆش چه ند ئه ده ب و ئاكارێكى هه يه پێويسته باوه ڕدار جێ به جێى بكات
له وانه :

(1) ده بێت زۆر له لاى نه خۆشه كه دانه نيشێت، به جۆرێك كه نه خۆشه كه و كه س و كارى بێزار بێت .

(2) پێويسته له كاتى گونجاودا بچێت بۆسه ردانى نه خۆش .

(3) ده بێت بۆ نه خۆشه كه بپاڕێته وه و دوعاى خێرى بۆ بكه ى

(4) ده بێت زۆر پرسيار له نه خۆش نه كرێت .

(5) ده بێت ئه و كه سه ى سه ردانى نه خۆش ده كات پۆشاكى پاك له به ر بكات و بۆنى خۆش له خۆى بدات .

(6) نابێت هه واڵى ناخۆش بۆ نه خۆش باس بكرێت .

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين .

(ئاماده کردنی مامۆستا . أبُوبَكْر أحمَـد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )