فەرموودە . به‌خته‌وه‌رى دونيا و دواڕۆژ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌يه‌ كه‌ چاكه‌كارن ئه‌گه‌ر چى غه‌ريب و كه‌ميش بن

به‌خته‌وه‌رى دونيا و دواڕۆژ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌يه‌  كه‌ چاكه‌كارن ئه‌گه‌ر چى غه‌ريب و كه‌ميش بن

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((إِنَّ الإِسْلاَمَ بَدَأَ غَرِيبَاً وَسَيَعُودُ غَرِيبَاً فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ ، قِيلَ : وَمَنِ الْغُرَبَاءُ يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ قَالَ : أُنَاسٌ صَالِحُونَ فِى أُنَاسِ سَوْءٍ كَثِيرٍ مَنْ يَعْصِيهِمْ أَكْثَرُ مِمَّنْ يُطِيعُهُمْ)) مسند الإمام أحمد رقم : (6809) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (1619) .

واته‌ : به‌ڕاستى ئيسلام به‌ غه‌ريبى ده‌ستى پێكرد و له‌ داهاتوويه‌كى نزيكيشدا غه‌ريب و نامۆ ده‌بێته‌وه‌ جا به‌خته‌وه‌رى و خۆشحاڵى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌وا غه‌ريبن ، وترا : غه‌ريبه‌كان كێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رمووى : كه‌سانێكى چاكى كه‌من له‌ نێو كه‌سانێكى خراپى زۆردا ، ئه‌وانه‌ى كه‌وا سه‌رپێچييان ده‌كه‌ن زۆرترن له‌وانه‌ى كه‌وا گوێڕايه‌ڵييان ده‌كه‌ن .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف