فەرموودە . هاوكارى يه‌كتر بكه‌ن له‌به‌ر خوا

هاوكارى يه‌كتر بكه‌ن له‌به‌ر خوا

عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((مَنْ كَانَتْ لَهُ أَرْضٌ فَلْيَزْرَعْهَا أَوْ فَلْيُزْرِعْهَا أَخَاهُ ، وَلاَ يُكَارِيهَا بِثُلُثٍ وَلاَ بِرُبُعٍ وَلاَ بِطَعَامٍ مُسَمًّي)) صحيح سنن أبـى داود رقم : (3395) وصحيح سنن النسائى رقم : (3897) .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك زه‌وييه‌كى هه‌بوو ئه‌وا با بيكێڵێت و كشتوكاڵى تێدا بكات ئه‌گينا با بيدات به‌ برايه‌كى موسڵمانى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بيكێڵێت و كشتوكاڵى تێدا بكات ، وه‌ با به‌ كرێ نه‌يدات پێى چ به‌ سێيه‌ك بێت يان به‌ چواريه‌ك بێت يان به‌ خواردنێكى ناو براو و ديارى كراو بێت(((واته‌ : ئه‌گه‌ر خۆى به‌ كارى نه‌هێنا ئه‌وا با به‌ بێ به‌رامبه‌ر بيدات به‌ برا موسڵمانه‌كه‌ى وه‌كو چاكه‌كارييه‌ك له‌گه‌ڵيدا ، وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌يه‌نێت كه‌ زه‌وى به‌ كرێدان حه‌رام بێت ، به‌ڵام باشتر وايه‌ له‌به‌ر خوا بێت له‌به‌ر ڕێزى برايه‌تى ))).

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف