فەرموودە . خۆشه‌ويسترين كرده‌وه‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار

خۆشه‌ويسترين كرده‌وه‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : أَنَّ رَجُلاً جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَيُّ النَّاسِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ ؟ وَأَيُّ الأَعْمَالِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ ؟

فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى أَنْفَعُهُمْ لِلنَّاسِ ، وَأَحَبُّ الأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى :

1 ـ سُرُورٌ تُدْخِلُهُ عَلَى مُسْلِمٍ

2 ـ أَوْ تَكَشِفُ عَنْهُ كُرْبَةً .

3 ـ أَوْ تَقْضِى عَنْهُ دَيْنَاً .

4 ـ أَوْ تَطْرُدُ عَنْهُ جُوعَاً .

5 ـ وَلأَنْ أَمْشِىَ مَعَ أَخِى الْمُسْلِمِ فِى حَاجَةٍ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَعْتَكِفَ فِى هَذَا الْمَسْجِدِ ـ يَعْنِى مَسْجِدَ الْمَدِينَةِ ـ شَهْرَاً .

6 ـ وَمَنَ كَفَّ غَضَبَهُ سَتَرَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ .

7 ـ وَمَنْ كَظَمَ غَيْظَهُ وَلَوْ شَاءَ أَنْ يُمْضِيَهُ أَمْضَاهُ مَلأَ اللَّهُ قَلْبَهُ رَجَاءً يَوْمَ الْقِيَامَةِ .

8 ـ وَمَنْ مَشَى مَعَ أَخِيهِ الْمُسْلِمِ فِى حَاجَةٍ حَتَّى يُثْبِتَهَا لَهُ أَثْبَتَ اللَّهُ تَعَالَى قَدَمَهُ يَوْمَ تَزَلُّ الأَقْدَامِ .

9 ـ وَإِنَّ سُوْءَ الْخُلُقِ لَيُفْسِدُ الْعَمَلَ كَمَا يُفْسِدُ الْخَلُّ الْعَسَلَ)) صحيح الـجامع الصغير رقم : (176) ، ‌وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2623) ، وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (906) .

واته‌ : خۆشه‌ويسترينى خه‌ڵك لاى خوا ئه‌وه‌يه‌ : سوودمه‌ندترينيان بێت بۆ خه‌ڵك .. وه‌ خۆشه‌ويسترين كرده‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌يه‌ :

1 ـ خۆشيه‌ك بهێنيت به‌ سه‌ر موسوڵمانێكدا .

2 ـ يان ناڕه‌حه‌تييه‌كى له‌سه‌ر لابه‌ريت .

3 ـ يان قه‌رزێكى بۆ ببژێريت .

4 ـ يان برسێتيه‌كى ده‌ربكه‌يت .

5 ـ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ برايه‌كى موسوڵمانمدا بڕۆم بۆ به‌جێهێنانى پێويستيه‌ك لام خۆشه‌ويستره‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌م مزگه‌وته‌دا (مزگه‌وتى مه‌دينه‌) يه‌ك مانگ بمێنمه‌وه‌ بۆ خواپه‌رستى و ئيعتيكافكردن .

6 ـ وه‌ هه‌ركه‌سێك توڕه‌يى خۆى بگرێته‌وه‌ ئه‌وا خوا عه‌وره‌تى داده‌پۆشێت .

7 ـ وه‌ هه‌ركه‌سێك ڕق و توڕه‌ييه‌ك بخواته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر ويستى هه‌بێت به‌جێى بێنێت به‌جێى دێنێت ئه‌وا خوا دڵى پڕ ده‌كات له‌ ڕه‌زامه‌ندى له‌ ڕۆژى دوايدا .

8 ـ وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ برايه‌كى موسوڵمانيدا بڕوات بۆ به‌ جێهێنانى پێويستيه‌كى هه‌تا جێبه‌جێى ده‌كات ئه‌وا خوا پێيه‌كانى جێگير ده‌كات له‌ ڕۆژێكدا كه‌ پێكان تێيدا ده‌خليسكێن .

9 ـ وه‌ ڕه‌وشت خراپى كرده‌وه‌ تێك ده‌دات وه‌ك چۆن خه‌ڵ هه‌نگوێن تێك ده‌دات .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف