ته‌فسيرى سوره‌تى (العصر) و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێى

ته فسيرى سوره تى (العصر) و په ندو ئامۆژگارى وه رگرتن لێى

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، وبعد:

سه ره تا: به ڕاستى خواى په روه ردگار قورئانى دابه زاندووه بۆ سود و په ندو ئامۆژگارى وه رگرتن لێ ى، وه ك ده فه رموێت:( فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ )[ الحشر: 2]. واته : په ندو ئامۆژگارى وه ربگرن ئه ى خاوه ن بيرو هۆشه كان، وه فه رمانى كردوه به لێ وردبوونه وه و بيركردنه وه له ماناو واتاكانى، وه ك ده فه رموێت: ( أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا)[ محمد: 24]. واته : ئه وه بۆچى له قورئان ورد نابنه وه ؟ يان دڵه كان قوفڵيان لێ دراوه ؟!. وه هه ر كاتێك قورئان به لێوردبونه وه و بيرلێكرنه وه وه خوێندرا، كاريگه رى و شوێنه وارێكى گه وره ى ده بێت له سه ر ده رون و هه ڵس وكه وت و ڕه وشتى ئاده ميزاد، وه كاتێك پرسيار له عائيشه كرا (خواى لێ ڕازاى بێت) ده رباره ى ڕه وشتى پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم)، فه رموى:
(كان خُلُقُهُ القرآن) ( صحيح الجامع الصغير: 2/ 4811).
واته : ڕه وشتى بريتى بوو له قورئان، ئه مه ش له به ر ئه وه ى قورئانى كردبوو به مه نهه ج و ڕێبازى ژيانى له خوێندنه وه و بيرلێكرنه وه و جێ به جێ كردنيدا .
بۆيه هه ر له به ر گرنگى ئه م بابه ته ، ئه م گۆشه يه مان ته رخان كرد بۆته فسيرى سوره تى (العصر) به م ناونيشانه :(سوره تى العصر و په ندو ئامۆژگارى وه رگرتن لێ ى)، وه هۆكارى هه ڵبژاردنى ئه م سوره ته ش ئه وه يه كه : ڕێبازێكى ته واوى ژيانى موسڵمانانه به تاك و كۆمه ڵگاوه ، وه هه ر كه سێ له م سوره ته وورد بێته وه ، ئه وا پێك هێنه ره به رزو نمونه يى يه كانى كۆمه ڵگاى كامڵ و سه ركه وتوى تێدا ده دۆزێته وه . خواى گه وره سه ره تاى سوره ته كه به (ۆالْعَصْڕ) ده ست پێده كات، كه ئه ويش هه موو ڕۆژگار ده گرێته وه كه خواى گه وره سوێندى پێ خواردووه ، وه لێره وه گرنگى كاتمان بۆده رده كه وێت، چونكه خواى پاك و بێ هاوتا گه وره يه و سوێند ناخوات ته نها به شتى گه وره نه بێت .
وه وتراوه : خواى گه وره سوێندى به نوێژى عه صر خواردووه له به ر گه وره يى يه كه ى، وه ك له فه رموده ى پێغه مبه ردا هاتووه (صلی اللە علیە وسلم) كه فه رمويه تى:
( من فاتته فكأنما وُتِرَ أهله وماله) (البخاري: 55).
واته : هه ر كه سێ نوێژى عه صر له ده ست بدات، وه ك ئه وه وايه كه ماڵ و سامانى له ده ست دابێت، وه تايبه ت كراوه به و گه وره يى يه له به ر ئه وه ى ئه نجام دانى ئه م عيباده ته (نوێژى عه صر) گرانتره ، له به ر سه رگه رمى خه ڵكى به بازرگانى وكاسبى كردنيان له كۆتايى يه كانى ئه و ڕۆژه داو خه ريك بوون به ده ستخستنى بژێوى يانه وه ) (روح المعاني: 3/227-228) .ابن الجرير الطبري ده فه رموێ: پێكان
(صواب) ئه وه يه كه بوترێت:
( په روه ردگارمان سوێندى به (العصر) خواردووه ، وه (عصر) يش ناوى ڕۆژگاره ، كه شه وو ڕۆژو كاته كانى تر ده گرێته وه ، واته : هه ر شتێك ئه و ناوه بيگرێته وه ، ده چێته ناو ئه وه ى كه خواى گه وره سوێندى پێ خواردووه ) (جامع البيان: 15/289-290) .

(إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ)[العصر: 2]. واته : به ڕاستى مرۆڤـ له خه ساره ت مه ندى دايه ، ووشه ى (انسان) ئه گه رچى تاكه (مفرد)ه به ڵام ئه و (ال)ه كردوويه تى به
(جنس)، وه (انسان) كه وتۆته ناو خه ساره ت و زيانه وه و له هه موو لايه كه وه چوار ده ورى داوه .
وه (الخسر و الخسران) واته : (كه م بوون و نه مانى سه رمايه )، شيخ (عبدالرحمن بن ناصر السعدى) له ته فسيرى ئه م ئايه ته دا ده فه رموێت: (خه ساره ت مه ندبوون چه ند به شێكى هه يه : جارى واهه يه خه ساره ت مه ندبوونێكى ته واوه تى يه ، وه ك ئه و كه سه ى كه خه ساره ت مه ندى دونياو دواڕۆژه ، كه نيعمه تى به هه شت له ده ست ده داو شايانى دۆزه خه ، وه زۆر جار له چه ند ڕوويه كه وه خه ساره ت مه ند بووه ؛ بۆيه خه ساره ت مه ندبوون گشتى يه بۆ هه موو مرۆڤێك ته نها ئه وانه نه بن كه خاوه نى چوار سيفاتن) كه دواتر باسيان ده كه ين .( إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ) واته : ته نها ئه وانه نه بن كه ئيمانيان هێناوه و كرده وه ى چاك ئه نجام ده ده ن، ئه وانه ى كه له بازرگانى يه كى به نرخ دان، كه دونياى كه م وبێ نرخيان فرۆشتوه و به هه شتى نه بڕاوه و بێ كۆتايى يان كڕيوه .
وه له و ئايه ته پيرۆزه دا چه ند هۆكارو سيفه تێك هاتوون بۆ ڕزگاربوون له خه ساره ت مه ندبوون، له وانه :

1- بڕوا بوون به و شتانه ى كه خواى گه وره فه رمانى پێ كردوون، وه ئيمان وباوه ڕيش ته واو نابێت به بێ عيلم و زانيارى بوون .

2- كرده وه ى چاك: ئه مه ش هه موو كرده وه يه كى چاك ده گرێته وه ، جا په يوه ندى به حه قى په روه ردگاره وه هه بێت يان به نده كانى خواى په روه ردگار، واجب بن يان سوننه ت .

3-ئامۆژگارى يه كترى كردن له سه رحه ق و ڕاستى، كه ئه وه ش ئيمان وكرده وه ى چاكه ؛ يان هه ندێكيان ئامۆژگارى هه ندێكيان بكه ن به وانه .

4- ئامۆژگارى يه كترى كردن به ئارام گرتن له سه ر گوێ ڕايه ڵى كردنى خواى په روه ردگارو دووركه وتنه وه له سه ر پێچى كردن و لادان له سنوره كانى .به دوو خاڵى يه كه م و دووه م (عبد) خۆى دامه زراو ده كات، وه به خاڵى سێيه م و چواره م كۆمه ڵگا دامه زراو و ته واو ده كات، وه به ته واو كردنى هه ر چوار خاڵه كه به نده سه لامه ت ده بێت له خه ساره ت مه ندبوون، وه سودو قازانجێكى گه وره ى ده ست ده كه وێ . وه (مجاهد) ده فه رموێت: ( إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ). (واته : به ته نها ئه وانه ى كه خواى گه وره به ڕاست و ته نها داده نێن له به ته نها په رستن و گوێ ڕايه ڵى كردنيدا، وه كرده وه ى چاك ئه نجام ده ده ن و فه رمانه كانى جێ به جێ ده كه ن و خۆيان ده پارێزن و دور ده كه ونه وه له سه رپێچى يه كانى، وه ئه وانه ى ئيمانيان هێناوه جياكراونه وه ، چونكه وشه ى
(الإنسان) به ماناى (كۆيه ) نه ك (تاك) ( إبن جرير الطبري: 15/290).

(وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ).واته : وه ئامۆژگارى يه كترى ده كه ن له سه ر حه ق و ئارام گرى، له (قەتادة) وه ئه ويش له (حه سه ن)ه وه : (وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ). واته : قورئانى پيرۆز، (وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ).
واته گوێ ڕايه ڵى خواى گه وره ) (جامع البيان: 15/290) .وه ئامۆژگارى به حه ق و ڕاستى (وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ) به تايبه ت هێنراوه ، له گه ڵ ئه وه شدا به شێكه له كرده وه چاكه كان، وه چه نده ها ئايه ت له قورئاندا هاتووه كه ئامۆژگارى له سه ر حه ق وچاكه هه موو شه ريعه ت ده گرێته وه ، خواى گه وره ئامۆژگارى هه موو پێغه مبه رانى كردووه له نوح و ئيبراهيم و ئه وانه ى دواى ئه وانيش هاتوون(عليهم الصلاة والسلام)، وه ك ده فه رموێت: (شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحاً وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ)[الشورى: 13] . واته : ئايين و به رنامه ى ژيانى بۆداناون، ئه وه ى كه فه رمانى پێكردووه به نوح هه ر به و شێوه يه قورئانيشى بۆ تۆ ناردوه ئه ى محمد (صلی اللە علیە وسلم)، وه به ئيبراهيم و موساو عيساشمان (عليهم الصلاة والسلام) ڕاگه ياندووه كه ڕێبازى ئايين و يه كخوا په رستى به رنه ده ن و لێى لانه ده ن)، وه ئه و ئامۆژگارى يانه كارو كرده وه ى هه موو پێغه مبه ران بووه بۆ ئومه ته كانيان .وه دواى ئه ويش ده فه رموێت: (وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ)؛ ئه ويش بۆجێگير بوون له سه ر ئه م ڕێگا ڕاسته ، چونكه ئارام گرتن پێويسته له سه ر ئه نجامدانى كرده وه ى چاك، هه ر وه ك چۆن پێويسته بۆ وازهێنان له سه ر كارى نادروست وخراپ . وه هێنانى ئامۆژگارى له سه ر ئارام گرتن وه ك هاوشان بۆ ئامۆژگارى له سه ر حه ق و ڕاستى، به ڵگه يه له سه ر گه وره يى ڕێزو پله ى ئارام گرتن و زۆرى پاداشتى ئارام گران له سه ر ئارام گرتنيان به بێ ئه ندازه و حساب، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت: (إِنَّما يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أجْرَهُمْ بِغَيرِ حِسَاب)[الزمر: 10]

گرنگترين په ندو ئامۆژگاريه كانى ئه م سوره ته :

1- پێويسته له سه رمان كه چوار بنه ما فێربين:

يه كه م: بوونى زانست و زانيارى، كه ئه ويش ناسينى خواو پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) و دينى ئيسلامه به به ڵگه وه .

دووه م: ئه نجام دان و كارپێكردنى .

سێيه م: بانگه وازى بۆكردنى .

چواره م: ئارام گرتن له سه ر ئازارو ناڕه حه تى يه كانى .

وه به ڵگه ش له سه ر ئه مه ئه م سوره ته يه كه خواى گه وره ده فه رموێت: (وَالْعَصْرِ إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ) [العصر: 1-3].

وه ئيمامى شافيعي(ڕه حمه تى خواى لێ بێت) ده فه رموێت: ( ئه گه ر خواى گه وره هيچ شتێكى دانه به زاندبايه جگه له م سوره ته ، ئه وا به سيان بوو ) ( الأصول الثلاثة، لشيخ الإسلام: محمد بن عبدالوهاب: ص3 ).

2- (خواى گه وره سوێند به (العصر)، ده خوات كه ئه ويش ڕۆژگاره ، له به ر ئه و هه موو په ندو به ڵگه زۆرانه ى كه تێيدايه له ڕۆيشتن و هاتنى شه وو ڕۆژو ڕوناكى و تاريكى و ..... هتد، چونكه ئه مانه به ڵگه يه كى ڕوون و ئاشكران له سه ر ته نهايى و ده سه ڵاتى دروستكاريان كه خواى گه وره يه ) (فتح القدير: 5/ 579).

3- (كاتێك مرۆڤـ پير ده بێت و بێ هێز ده بێت، پاداشتى ئه و كرده وه چاكانه ى بۆ ده نوسرێت كه له گه نجيدا ئه نجامى داون) (تفسير القرطبي: 20/179).؛ پاڵپشتى ئه م قسه يه ش، ئه م فه رموده يه يه كه ئه بو موساى ئه شعه رى (ڕەزای خوای لێبێت) گێڕاويه تیيه وه و ده فه رموێت:
سمعت رسول الله(صلی اللە علیە وسلم) غير مرة ولا مرتين يقول: (إذا كان العبد يعمل عملاً صالحاً فشغله عنه مرض أو سفر كتب له كصالح ما كان يعمل وهو صحيح مقيم) (صحيح سنن أبي داود، كتاب الجنائز، باب الأمراض المكفرة للذنوب). واته : گوێم له پێغه مبه رى خوابوو (صلی اللە علیە وسلم) زياد له جارێك و دووجار ده يفه رموو: ئه گه ر به نده يه ك كرده وه ى چاك ئه نجام بدات و دواتر به هۆى نه خۆشى يه وه يان سه فه ره وه نه توانێت ئه نجامى بدات، ئه وه كرده وه چاكه كه ى بۆ ده نوسرێت له به ر ئه وه ى كاتێك له ش ساغ و نيشته جێ ده بوو ئه و كرده وه يه ى ئه نجام ده دا .

4- خه ساره ت مه ندى له م ئايه ته دا به شێوه يه كى گشتى هاتووه ، به ڵام چه ند ئايه تێكى تر خه ساره ت مه نديان ڕوون كردۆته وه :

*خه ساره ت مه ندى هه يه به كافر بوون و شه ريك دانان بۆ خواى گه وره ، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت:
(لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ)[الزمر: 65 ]. واته : ئه گه ر هاوه ڵ (شه ريك) بۆخوا بڕيار بده يت، كارو كرده وه چاكه كانيشت پوچه ڵ ده بنه وه و خه ساره ت مه ندو زه ره رمه ند ده بيت.

* يان به وازهێنان له كرده وه و عيباده ت كردن، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت:
(وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ)[ المؤمنون: 103 ] . واته : ئه و كه سه ى ته رازوى كرده وه چاكه كانى سوك بێت، ئه وه نه فسى خۆيان له ده ست داوه و خه ساره ت مه ندبوون.

* يان خه ساره ت مه ندى به وازهێنانه له دينى ئيسلام و ئامۆژگارى كردن له سه ر حه ق و ڕاستى، وه له دواى حه قيش جگه له گومڕايى هيچى تر نى يه ، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت: (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ)[آل عمران: 85 ] . واته : هه ركه سێك جگه له ئيسلام په يڕه وى هه ر ئايينێكى تر بكات، ئه وه لێى وه رناگيرێت و له قيامه تيشدا له خه ساره ت مه ندو زه ره رمه ندانه .

* يان به وازهێنان له ئامۆژگارى كردن له سه ر ئارام گرتن له كاتى كه وتنه ناو ناڕه حه تى و ته نگ و چه ڵه مه وه ، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت:
(وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ) [ الحج: 11 ].
واته : هه ندێك له خه ڵكى ته نها له يه ك حاڵه تدا خواپه رستى ده كات، ئه گه رتوشى خێرو خۆشى بوو دڵى پێ خۆشه ، وه ئه گه ر توشى به ڵايه ك بوو، سوارى سه رى خۆى ده بێت و هه ڵده گه ڕێته وه و خه ساره ت مه ندى دنياو قيامه ت ده بێت، هه ر ئه وه شه خه ساره ت مه ندو زه ره رمه ندى ڕوون و ئاشكرا ) (أضواء البيان: 9/496-497).

5- كرده وه به چاك دانانرێت هه تا سێ مه رجى تێدا نه يه ته دى:

أ- كۆك (موافق) بێت له گه ڵ قورئان و سوننه ت .

ب- نيه ت پاكى (الإخلاص) بۆ خواى گه وره .

ج- وه ئه و كه سه ى كه ئه نجامى ده دات، ده بێت بڕوادار بێت) (أضواء البيان: 9/502).

6- وه هه روه ها (وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ) هاتووه له گه ڵ ئامۆژگارى كردن له سه ر سۆزو به زه يى هاتنه وه له نێوان يه كتريدا، وه ك خواى گه وره ده فه رموێت: (ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ) [البلد: 17]. واته : وه ئاده ميزاد ده بێت له وانه بێت كه باوه ڕيان هێناوه و ئامۆژگارى يه كتريان كردوه له سه ر ئارام گرتن، وه هه روه ها ئامۆژگارى يه كتريان كردوه له سه ر ره حم و به زه يى و ميهره بانى .

وه به و سێ ئامۆژگارى يانه : (ئامۆژگارى له سه ر حه ق و ئارام گرتن و سۆزو به زه يى)، پێك هێنه ره كانى كۆمه ڵگاى نمونه يى و سه رفرازو به خته وه ر ده سته به ر ده بێت؛ له به ر ئه وه ى ئامۆژگارى له سه ر حه ق، بريتى يه له ڕاگرتنى حه ق و به رده وام بوون له سه ر ڕێگاى ڕاست، وه به ئامۆژگارى له سه ر ئارامگرتن ده توانن به رده وام بن له ڕۆيشتن له سه ر ئه م ڕێگا ڕاسته ، وه به ئامۆژگارى له سه ر سۆزو به زه يى هاتنه وه به يه كتريدا، كۆمه ڵگا ده بێت به يه ك پارچه و وه ك يه ك لاشه يان لێ دێت، وه ئه م به خششانه ته نها قورئان به خشيونى و له ناو قورئانيشدا ئه م سوره ته كورته ) (أضواء البيان: 30/507-508).

7- ئه م سوره ته ئاماژه ده كات به گرنگى فه رمان كردن به چاكه و ڕێگرتن له خراپه ، چونكه هه ركه سێك به و كاره هه ڵسێت توشى ئه زيه ت و ئازار ده بێت، كه ئه مه ش پێويستى به ئارام گرتنه ، هه روه ك چۆن لوقمان عليه السلام ئامۆژگارى كوڕه كه ى ده كات و ده فه رموێت: (يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنكَرِ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ) [ لقمان: 17]. واته : كوڕه شيرينه كه م نوێژه كانت به چاكى ئه نجام بده و فه رمان به چاكه بكه و ڕێگرى له گوناه و خراپه بكه ، وه ئارام گربه له سه ر ئه و ناخۆشى يانه ى كه توشت ده بن.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

(وه رگێڕانى مامۆستا.عبدالغفور عبدالله)

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~