فەرموودە . له‌ نێو گۆڕستاندا به‌ پێڵاوه‌وه‌ ڕێ مه‌كه‌

له‌ نێو گۆڕستاندا به‌ پێڵاوه‌وه‌ ڕێ مه‌كه‌

عَنْ بَشِيرِ ابْنِ الْخَصَاصِيَةِ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : ((بَيْنَا أُمَاشِى رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ... فَأَتَى عَلَى قُبُورِ الْمُسْلِمِينَ ... فَبَيْنَمَا هُوَ يَمْشِى إِذْ حَانَتْ مِنْهُ نَظْرَةٌ فَإِذَا هُوَ بِرَجُلٍ يَمْشِى بَيْنَ الْقُبُورِ عَلَيْهِ نَعْلَانِ فَقَالَ : يَا صَاحِبَ السِّبْتِيَّتَيْنِ أَلْقِ سِبْتِيَّتَكَ ، فَنَظَرَ فَلَمَّا عَرَفَ الرَّجُلُ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) خَلَعَ نَعْلَيْهِ فَرَمَى بِهِمَا)) صحيح الأدب الـمفرد رقم : (829) .

واته‌ : جارێكيان من له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ڕێم ده‌كرد … ئه‌نجا هات بۆ لاى گۆڕستانى موسڵمانان ، جا له‌ كاتێكدا كه‌ ڕێى ده‌كرد بينى پياوێك له‌ نێو گۆڕه‌كاندا به‌ جوتێ پێڵاوه‌وه‌ ڕێ ده‌كات ، پێى فه‌رموو : ئه‌ى خاوه‌نى پێڵاوه‌ (سبتيه‌كه‌) جوته‌ پێڵاوه‌كه‌ت فڕێده‌ ، ئه‌و پياوه‌ش كاتێ بينى پێغه‌مبه‌رى خواى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ناسيه‌وه‌ و پێڵاوه‌كانى داكه‌ند و هه‌ردووكيانى فڕێدا .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف