فەرموودە . يه‌كێك له‌ سوعبه‌ته‌كانه‌ى پێغه‌مه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )

يه‌كێك له‌ سوعبه‌ته‌كانه‌ى پێغه‌مه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )

عَنْ الْحَسَنِ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : (أَتَتْ عَجُوزٌ إِلَى النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ادْعُ اللَّهَ أَنْ يُدْخِلُنِىَ الْجَنَّةَ ، فَقَالَ : يَا أُمَّ فُلاَنَةَ إِنَّ الْجَنَّةَ لاَ تَدْخُلَهَا عَجُوزٌ ، قَالَ : فَوَلَّتْ تَبْكِى ، فَقَالَ : أَخْبَرُوهَا أَنَّهَا لاَ تَدْخُلَهَا وَهِىَ عَجُوزٌ ، إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ : ( إِنَّا أَنْشَأْنَاهُنَّ إِنْشَاءً  فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا عُرُبًا أَتْرَابًا ) [الواقعة 35- 36 - 37]) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2987) .واته‌ : پيره‌ژنێك هات بۆ لاى پێغه‌مه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) و وتى : ئه‌ى پێغه‌مه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) دوعام بۆ بكه‌ لاى خوا كه‌ بمخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، پێغه‌مه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : ئه‌ى دايكى فڵانه‌ به‌هه‌شت پيره‌ژنى تێ ناچێت ، ئه‌ويش به‌ گريانه‌وه‌ ڕۆيشت ، ئه‌نجا پێغه‌مه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : هه‌واڵى بده‌نێ كه‌وا ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ پيرى ، خواى پايه‌به‌رز فه‌رموويه‌تى : ( ئێمه‌ ئافره‌تانى به‌هه‌شتمان دروست كردووه‌ ، كراون به‌ كچه‌ عازه‌ب ، خۆيان خۆشه‌ويست ده‌كه‌ن لاى مێرده‌كانيان و هه‌مويان هاوته‌مه‌نن ) .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف