ئایە زۆر ( خەوتن ) لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا کاریگەری هەیە بەسەر رۆژوەوە

ئایە زۆر ( خەوتن ) لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا کاریگەری هەیە بەسەر رۆژوەوە ؟

وەڵام : زانایان فەرمویانە رۆژوو بە خەوتن بەتاڵ نابێتەوە ؛ بەڵام ئەو کەسەی کە زۆر دەخەوێت ئەجر و پاداشتی زۆری لەدەست دەچێت لە زیکرکردن و قورئان خوێندن و ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت و زۆر کردەوەی چاکی تر ؛ وە ئەگەر بەهۆی خەوەکەیەوە نوێژەکانی دوا بخات یان بیان فەوتێنێت ئەوە گوناهبار بوەو دەبێت داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە بکات و خەوەکەی کەم بکاتەوە .

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی