حوکمی خواردنی حەبی مەنعی سوری مانگانەی ئافرەتان بە مەبەستی بە رۆژوو بوون لەگشت رۆژەکانی مانگی رەمەزان و نەپچران لێی

(( حوکمی خواردنی حەبی مەنعی سوری مانگانەی ئافرەتان بە مەبەستی بە رۆژوو بوون لەگشت رۆژەکانی مانگی رەمەزان و نەپچران لێی ))

زانایان فەرمویانە بە دوو مەرج دروستە ئافرەتان ئەوجۆرە حەبە بەکاربهێنن ؛ یەکەمیان : نابێت زیانی تەندروستی بۆی هەبێت ئەگەر پرسیاری لە پزیشکێکی شارەزا کردوو پزیشکەکە ووتی زیانی هەیە بۆی ئەوە دروست نیە بەکاری بهێنێت بەڵام ئەگەر زیانی بۆی نەبوو ئەوە دروستە ؛ مەرجی دووەمیان: ئەوەیە رەزامەندی پیاوەکەی لەسەربێت ئەگەر ئافرەتەکە مێردی هەبوو نابێت بەبێ ئیزنی پیاوەکەی ئەو حەبە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی زیان لەخۆی نەدات و لەخۆیەوە ئەوکارە نەکات والله أعلم .

ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی