ئایا دەزانێت ئەگەر كەسێك نوێژ نەكات لەگەڵ كێدا حەشر دەكرێت ؟

ئایا دەزانێت ئەگەر كەسێك نوێژ نەكات لەگەڵ كێدا حەشر دەكرێت ؟

وەڵامی ئەم پرسیارەمان لەم فەرموودەیەی خوارەوە دەست دەكەوێت : عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (ڕه زای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله علیه وسلم) أَنَّهُ ذَكَرَ الصَّلاَةَ يَوْماً فَقَالَ : ((مَنْ حَافَظَ عَلَيْهَا كَانَتْ لَهُ نُوراً وَبُرْهَاناً وَنَجَاةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، وَمَنْ لَمْ يُحَافِظْ عَلَيْهَا لَمْ يَكُنْ لَهُ نُورٌ وَلاَ بُرْهَانٌ وَلاَ نَجَاةٌ ، وَكَانَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَعَ قَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَأُبَيِّ بْنِ خَلَفٍ)) [مُسنَد الإمام أحمد رقم : (6733)]. واتە : ڕۆژێكیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) باسی نوێژی كرد و فەرمووی : هەركەسێك پارێزگاری بكات لەسەری ئەوا نوێژكردنەكەی دەبێتە مایەی ڕووناكی و بەڵگە و ڕزگاربوونی لە ڕۆژی قیامەتدا ، وە هەركەسێكیش پارێزگاری نەكات لەسەری ئەوا ڕووناكی و بەڵگە و ڕزگاربوونی نییە ، وە لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ (قَارُون وَفِرْعَوْن وَهَامَان وَأُبَيِّ بْنِ خَلَف) دا حەشر دەكرێت .

(ابن القيم) فەرموویەتی : (وفيه نكتة بديعة وهو أن تارك المحافظة على الصلاة إما أن يشغله ماله أو ملكه أو رياسته أو تجارته ، فمن شغله عنها ماله فهو مع قارون ، ومن شغله عنها ملكه فهو مع فرعون ، ومن شغله عنها رياسة ووزارة فهو مع هامان ، ومن شغله عنها تجارته فهو مع أبي بن خلف) [الصلاة وحكم تاركها ص : (63 ـ 64)] . واتە : ئەم فەرموودەیە وانەیەكی كەم وێنەی تێدایە ئەویش ئەوەیە : ئەو كەسەی كە وازدێنێت لە پارێزگاری كردن لەسەر نوێژ یان ئەوەیە پارە و ماڵەكەی سەرقاڵی دەكات بۆ ئەوەی نوێژ نەكات یان موڵك یان دەسەڵات یان كەسابەت و بازارگانی ، جا هەركەسێك پارە و ماڵەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (قارون)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك موڵكەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (فرعون)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك دەسەڵات و وزارەتەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (هامان)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك كەسابەت و تیجارەتەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (أبي بن خلف)دا حەشر دەكرێت .وە خوای گەورە فەرموویەتی : ( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا ) [مريم 59/60] . واتە : لە پاش پێغەمبەران و شوێنكەوتوە ڕاستەقینەكانیان كەسانێك هاتن بەرەو دوا ڕۆیشتن و خۆیان دواخست لە ڕێبازی ئەوان بەوەی كەوا نوێژیان فەوتاند و نەیان دەكرد و شوێنی ئارەزووەكانیان كەوتن ئەوانە لەداهاتوودا تووشی زەرەر و سزای سەخت دەبنەوە ئیللا ئەوانەیان نەبێت كە تەوبە دەكەن و ئیمان و باوەڕ دێنن و كردەوەی چاكە دەكەن ئا ئەمانە دەچنە نێو بەهەشتەوە و هیچ ستەمیان لـێ ناكرێت .كەواتە خوێنەری بەڕێز هەندێك بیربكەرەوە لەوەی كە ئێمەی ئادەمیزاد بۆچی دروست كراوین ؟ هەندێك بیربكەرەوە لە مردن , هەندێك بیربكەرەوە لە سەرئەنجامی تاوان كردن , هەندێك بیربكەرەوە لەو ڕۆژەی كە خۆت بە تاق و تەنها لە گۆڕدای نە دایك نە باوك نە برا نە خوشك نە پارە نە قەسر و سەیارە نە شەهادەی بەرز , هیچ بە هاناتەوە نایەت جگە لە كردەوە چاكەكانت نەبێت كە لە دونیادا ئەنجامت دابوون . دوبارە داوات لێدەكەمەوە تا دەرگای تەوبەت لێدانەخراوە تا كارلەكار نەترازاوە تا زمانت توانای پاڕانەوەی هەیە لە خوای گەورە تا چاوەكانت توانای بینینیان هەیە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بگەڕێرەوە و تەوبە بكە با لە دواڕۆژدا نەبیت بە ئەهلی دۆزەخ , مەڵێ تاوانم زۆرە و ناتوانم تەوبە بكەم ئەی نازانی تەوبە بۆ ئەو كەسانەیە كە تاوانیان كردووە و گوێڕایەڵی خوای گەورەیان نەكردووە ئیتر بە نوێژ نەكردن بێت یان بە نەكردنی باڵاپۆشی بێت بۆ خوشكان یان بە هەر تاوانێكی تر ... هتد ، ئەی نازانی ئەو تەوبەكردنەت دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوای گەورە لە هەموو تاوانەكانت ببورێت ؟ وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمان دەكاتەوە و دەفەرموێت : ( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) [الزمر 53] واتە : بڵێ ئەی بەندەكانم ئەی ئەوانەی كە ڕۆچوون و زیادەڕەویتان كردووە لە تاوان كردن بێ ئومید مەبن لە ڕەحمەت و میهرەبانی خوا چونكە بەڕاستی خوا لە هەموو تاوانەكان خۆشدەبێت ، بەڕاستی خوا لێبووردە و بە بەزەییە .بەڕاستی بایەخدان بە نوێژ و پارێزگاری كردن لەسەری ئەوەندە گرنگە تەنانەت وەصێت و دواین ئامۆژگاری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئەوممەتەكەی بریتی بووە لە نوێژ :عَنْ عَلِيٍّ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ :( كَانَ آخِرُ كَلاَمِ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((الصَّلاَةَ الصَّلاَةَ ...)) [صحيح سنن أبي داود رقم : (5156)] واتە : دوا وتەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بریتی بوو لە : ئاگاتان لە نوێژەكانتان بێت ئاگاتان لە نوێژەكانتان بێت .وە كۆتا وتەی منیش ئەوەیە داواكارم لە و خوایەی كە منی هیدایەت داوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست, هەمووان هیدایەت بدات پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بێت كە پەشیمانی سوودی نییە, وە زۆر سوپاسی خوێنەری بەڕێز دەكەم كە چەن چركەیەك لە تەمەنی بە خوێندنەوەی ئەم نووسراوە بەخشی ، هیوادارم توانیبێتم لەو چەن چركەیەدا هەندێك سوودم پێ گەیاندبێت, بە هیوای نوێژێك كە ڕەزامەندی خوای گەورەی لەسەر بێ بۆ هەموو لایەك . ئامین

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

ئاماده کردنی خوشکی به ڕێز زه ینه ب حاجی محمود

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )