Blogging Gadgets











چۆنیەتی نیەت هێنان بۆ رۆژووی مانگی ڕەمەزان
سەردان :
٩٣٧
     &  
فۆنت :
+
&
-

(( چۆنیەتی نیەت هێنان بۆ رۆژووی مانگی ڕەمەزان ))

بەرێزان واجبە لەسەر هەموو موسلمانێک شەوانی رەمەزان بە دڵ نیەتی هەبێت کە لە پێناو خوای گەورە بەرۆژوو دەبێت دوور لە ریا و سومعە ؛ زانایان فەرمویانە شوێنی نیەت دڵە و نیەت هێنان بەزمان نیە و بەلگەی لەسەرنیە ؛ بۆیە تەنها بەدل نیەتان هەبێت و بەزمان هیچ مەڵێن ؛ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ لَمْ يُجْمِعِ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ) صحيح أبى داود : 2118. واته‌: هه‌ر كه‌سێك نيه‌تى ئاماده‌ نه‌كات بۆ بەڕۆژوو بوون پێش بانگى به‌يانى ، ئەوە ئه‌و كه‌سه‌ ڕۆژووى بۆ نيه‌ .

تێبینی : شێخ ابن عثيمين (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) فەرمویەتی : هه‌ندێك له‌زانايان ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك له‌يه‌كه‌م شه‌وى مانگى ڕه‌مه‌زان نيه‌تى هێنا ئه‌م نيه‌ته‌ى كيفايه‌ته‌ بۆ گشت ڕۆژووه‌كانى تر به‌ مه‌رجێك له‌ دواى يه‌كتريان بگرێت و هيچ شتێك نه‌بێته‌ هۆكارى پچڕانى ڕۆژوه‌كانى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێكيان به‌هۆى عوزرێكه‌وه‌ پچڕان كه‌وته‌ ڕۆژووه‌كه‌ى و به‌ڕۆژوونه‌بوو ، كاتێك ده‌ست به‌به‌ڕۆژووبوون ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت دووباره‌ نيه‌ته‌كه‌ى بهێنێته‌وه‌ . كتاب الصيام وكتاب الاعتكاف: 8.

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/٠٦/١١
         
هاووپۆل / بەش : مانگی ره‌مه‌زان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌