فەرموودە . ده‌رئه‌نجامى خواردنه‌وه‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان

ده‌رئه‌نجامى خواردنه‌وه‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن عُمَرَ (ڕەزای خوای لێبێت) أَنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ وَعُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ وَنَاسَاً مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) جَلَسُوا بَعْدَ وَفَاةِ رَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فَذَكَرُوا أَعْظَمَ الْكَبَائِرِ ، فَلَمْ يَكُنْ عِنْدَهُمْ فِيهَا عِلْمٌ ، فَأَرْسَلُونِى إِلَى عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ أَسْأَلَهُ عَنْ ذَلِكَ ، فَأَخْبَرَنِى أَنَّ أَعْظَمَ الْكَبَائِرِ شُرْبَ الْخَمْرِ ، فَأَتَيْتُهُمْ فَأَخْبَرْتُهُمْ ، فَأَنْكَرُوا ذَلِكَ وَوَثَبُوا إِلَيْهِ جَمِيعَاً ، فَأَخْبَرَهُمْ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((إِنَّ مَلِكَاً مِنْ بَنِى إِسْرَائِيلَ أَخَذَ رَجُلاً فَخَيَّرَهُ بَيْنَ أَنْ يَشْرَبَ الْخَمْرَ ، أَوْ يَقْتُلَ صَبِيَّاً ، أَوْ يَزْنِىَ ، أَوْ يَأْكُلَ لَحْمَ الْخِنْزِيرِ ، أَوْ يَقْتُلُوهُ إِنْ أَبَى ، فَاخْتَارَ أَنَّهُ يَشْرَبُ الْخَمْرَ ، وَأَنَّهُ لَمَّا شَرِبَ لَمْ يَمْتَنِعْ مِنْ شَيْءٍ أرادوهُ مِنْهُ)) ، وَأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ لَنَا حِينَئِذٍ : ((مَا مِنْ أَحَدٍ يَشْرَبُهَا فَتُقْبَلُ لَهُ صَلاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ، وَلا يَمُوتُ وَفِى مَثَانَتِهِ مِنْهَا شَيْءٌ إِلا حُرِّمَتْ عَلَيْهِ الْجَنَّةُ ، وَإِنْ مَاتَ فِى الأَرْبَعِينَ مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً)) رواه الطبرانـى فى الـمعجم الكبير رقم : (1528) وصححه الألبانـى فى سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2695) وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2370) .

واته‌ : (عَبْدِ اللَّه بن عُمَر (ڕەزای خوای لێبێت)) فه‌رموويه‌تى : (أَبُو بَكْر الصِّدِّيق) و (عُمَر بن الْخَطَّابِ) و خه‌ڵكانێك له‌ صه‌حابه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ پاش وه‌فات كردنى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) دانيشتن و باسى گه‌وره‌ترينى تاوانه‌ گه‌وره‌كانيان كرد ، ئه‌وه‌بوو زانستيان پێ نه‌بوو له‌و باره‌يه‌وه‌ ، بۆيه‌ منيان نارد بۆ لاى (عَبْد اللَّه بن عَمْڕو بن الْعَاص) بۆ ئه‌وه‌ى پرسيارى لـێ  بكه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ ، ئه‌ويش هه‌واڵيپێدام كه‌وا گه‌وره‌ترينى تاوانه‌ گه‌وره‌كان مه‌شروب (ئاره‌ق) خواردنه‌وه‌يه‌ ، منيش هاتمه‌وه‌ بۆ لايان و هه‌واڵمپێدان ، ئه‌وانيش نكۆڵيان كرد له‌وه‌ و هه‌موويان هه‌ستان و ڕۆيشتن بۆ لاى ، ئه‌ويش هه‌واڵيپێدان كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : به‌ڕاستى پادشايه‌ك له‌ پادشاكانى نه‌وه‌كانى ئيسرائيل پياوێكى برد و ئازادى كرد له‌ نێوان هه‌ڵبژاردنى ئه‌وه‌ى كه‌وا مه‌شروب (ئاره‌ق) بخواته‌وه‌ يان منداڵێك بكوژێت يان زينا و داوێپيسى بكات يان گۆشتى به‌راز بخوات يان بيكوژن ئه‌گه‌ر خۆى گرته‌وه‌ له‌و كارانه‌ ، ئه‌ويش مه‌شروب (ئاره‌ق) خواردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارد ، وه‌ كاتێك خوارديه‌وه‌ خۆى نه‌گرته‌وه‌ له‌ هيچ شتێك له‌و كارانه‌ى كه‌ لێيان ويست بيانكات ، بۆيه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌و كاته‌دا فه‌رمووى : هيچ كه‌سێك نييه‌ مه‌شروب (ئاره‌ق) بخواته‌وه‌ و چل ڕۆژ نوێژى لێ قه‌بوڵ بكرێت ، وه‌ هيچ كه‌سێك نييه‌ مه‌شروب (ئاره‌ق) بخواته‌وه‌ و بمرێت و له‌ ميزڵدانيدا شتێك له‌و مه‌شروبه‌ى تێدا هه‌بێت ئيللا به‌ هه‌شتى لێ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت ، وه‌ به‌ڕاستى هه‌ركه‌سێك له‌ ماوه‌ى ئه‌و چل ڕۆژه‌يشدا بمرێت ئه‌وا مردنێكى نه‌فامييانه‌ى كردووه‌ .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف