فەرموودە . سزاى كه‌سێك كه‌ شه‌رواڵه‌كه‌ى يان پانتۆڵه‌كه‌ى شۆڕ بێت

سزاى كه‌سێك كه‌ شه‌رواڵه‌كه‌ى يان پانتۆڵه‌كه‌ى شۆڕ بێت

1 - عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((مَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ مِنَ الإِزَارِ فَفِى النَّارِ)) صحيح البخارى رقم : (5787) .

واته‌ : ئه‌وه‌ى له‌ خواروى (قاپه‌ڕه‌قه‌)وه‌يه‌ له‌ جلى خوار ناوكه‌وه‌((((الإزار) به‌ پۆشاكێك ده‌وترێت : كه‌ له‌ خواروى ناوكه‌وه‌ داپۆشێت ، چ شه‌رواڵ بێت يان پانتۆڵ يان هه‌ر جلێكى تر بێت .))) ئه‌وا له‌ ئاگردايه‌ . [ده‌ڵێم : ئه‌مه‌ سزاى كه‌سێكه‌ كه‌ ته‌نها جله‌كه‌ى درێژ و شۆڕ بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ى به‌ مه‌به‌ستى ته‌كه‌بور و فيز زليه‌وه‌ بێت ئه‌وا سزاكه‌ى سه‌خت و ناڕه‌حه‌ت تره‌ له‌وه‌] :

2 - عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلاَءَ لَمْ يَنْظُرِ اللَّهُ إِلَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)) صحيح البخارى رقم : (3665) وصحيح مسلم رقم : (5424) .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك جله‌كانى شۆڕكاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى فيز زليه‌وه‌ ئه‌وا خوا سه‌يرى ناكات له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا .

3 - عَنْ أَبِى ذَرٍّ (ڕەزای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((ثَلاَثَةٌ لاَ يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلاَ يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ وَلاَ يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)) ، فَقُلْتُ : مَنْ هُمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ فَقَدْ خَابُوا وَخَسِرُوا ؟ قَالَ : ((الْمُسْبِلُ إِزَارَهُ ، وَالْمَنَّانُ عَطَاءَهُ ، وَالْمُنَفِّقُ سِلْعَتَهُ بِالْحَلِفِ الْكَاذِبِ)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (2207) .

  واته‌ : سێ كه‌س هه‌ن له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا خواى گه‌وره‌ قسه‌يان له‌گه‌ڵ ناكات و سه‌يريان ناكات و له‌ تاوان پاكيان ناكاته‌وه‌ و سزايه‌كى به‌ ئێش و ئازاريان هه‌يه‌ ، وتم : ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به‌ڕاستى بێ سه‌رنجام و خه‌سارۆمه‌ندن ؟ فه‌رمووى : ئه‌و پياوه‌ى شرواڵه‌كه‌ى شۆڕكردبێته‌وه‌ بۆ خواروى (قاپه‌ڕه‌قه‌ى) ، وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ منه‌ت ده‌كات به‌ به‌خشينه‌كه‌يه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ شتومه‌كه‌كه‌ى ده‌فرۆشێت به‌ سوێندى درۆ .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف