Blogging Gadgets











حوكمى زه‌كاتى ئه‌و زێڕ و زيوه‌ى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه‌
سەردان :
١٢٨٧
     &  
فۆنت :
+
&
-

حوكمى زه‌كاتى ئه‌و زێڕ و زيوه‌ى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه‌

زانايان ده‌ڵێن به‌ به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت ئه‌م زێڕ و زيوه‌ى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه‌ له‌ خه‌ناوكه‌ و بازن و خڕخاڵ و ئه‌نگوستيله‌ واجبه‌ زه‌كاتى لێ ده‌ر بكرێت ، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى عبدالله ى كوڕى عه‌مر ڕيوايه‌تى كردووه‌ ، ده‌ڵێت: ئافره‌تێك خۆيى و كچه‌كه‌ى هاتنه‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، له‌ ده‌ستى كچه‌كه‌ى دوو بازنه‌ى گه‌وره‌ و ئه‌ستوور له‌ زێڕ هه‌بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌و ئافره‌ته‌ى فه‌رموو: (أَتُعطِينَ زكاةَ هذا ؟) واته‌: ئايا زه‌كاتى ئه‌و بازنه‌ زێڕه‌ ده‌ده‌يت ؟ ئافره‌ته‌كه‌ ووتي: نه‌خێر ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووي: (أَيَسُرُّكِ أَنْ يُسَوِّرَكِ اللَّهُ بِهِمَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ سِوَارَيْنِ مِنْ نَارٍ) واته‌: ئايه‌ پێت خۆشه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ ڕۆژى دواييدا ئه‌م دوو بازنه‌ زێڕه‌ت بۆ بكات به‌ دوو بازنه‌ى ئاگرين . صحيح سنن أبى داود: (1382) .وه‌ زۆر به‌ڵگه‌ى ترى له‌سه‌ره‌ به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌يه‌ به‌سه‌ بۆ كه‌سێك حه‌قى بوێت و له‌ خوا ترس بێت ،وه‌ سه‌باره‌ت به‌و زانا و ماموستايانه‌ى ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ناكه‌وێت قسه‌ى ئه‌وان و قسه‌ى ئه‌و زانا و ماموستايانه‌ى ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت له‌ ته‌رازووى قورئان و سوننه‌ت ده‌ده‌ين قسه‌ى كاميان به‌ڵگه‌ دار بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت گوێڕايه‌ڵى ئه‌و بكرێت ، بێگومان قسه‌ى ئه‌و زاناو ماموستايانه‌ ته‌واوه‌ كه‌ ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت چونكه‌ به‌ڵگه‌ى ڕاست و ڕوون و ئاشكرايان به‌ ده‌سته‌وه‌يه‌ .

نوسین و ئامادەکردنی مامۆستا  هەلگورد مصطفى گەڵاڵەیی 





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/٠٦/٢٢
         
هاووپۆل / بەش : مانگی ره‌مه‌زان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌