فەرموودە . قامچى به‌ده‌ست و ئافره‌ته‌ سفوره‌كان ناچنه‌ ناو به‌هشته‌وه‌

قامچى به‌ده‌ست و ئافره‌ته‌ سفوره‌كان ناچنه‌ ناو به‌هشته‌وه‌

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا : قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ ، مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ ، رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ، لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا ، وَإِنَّ رِيحَهَا لَتُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا)) صحيح مسلم رقم : (7123) .

واته‌ : دوو چين له‌ خه‌ڵكى دۆزه‌خ نه‌مبينيون : چينێكيان قامچيان پێيه وه‌ك كلكى مانگا وايه‌ پێى ده‌ده‌ن له‌ خه‌ڵكى , وه‌ چينه‌كه‌ى تريان ئافره‌تانێكن جليان له‌به‌ردايه‌ و ڕوتيشن ، به‌ له‌نجه‌ولاره‌وه‌ رێ ده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن تا سه‌رنجى پياوان بۆلاى خۆيان ڕابكێشن ، قژيان ئه‌به‌ستن و كۆى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌وقى سه‌ريان وه‌ك كۆپاره‌ى ووشترى لێ ده‌كه‌ن ، ئا ئه‌و ئافره‌تانه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و بۆنيشى ناكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌نده‌ها ساڵ بۆنى ده‌ڕوات .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف