فەرموودە . فه‌زڵى زيكرى خوا كردن

فه‌زڵى زيكرى خوا كردن

عَنْ أَبِى الدَّرْدَاءِ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((أَلاَ أُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ ، وَأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ ، وَأَرْفَعِهَا فِى دَرَجَاتِكُمْ ، وَخَيْرٌ لَكُمْ مِنْ إِنْفَاقِ الذَّهَبِ وَالْوَرِقِ ، وَخَيْرٌ لَكُمْ مِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْنَاقَهُمْ وَيَضْرِبُوا أَعْنَاقَكُمْ ؟ قَالُوا : بَلَى ، قَالَ : ذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَي)) ، فَقَالَ مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ (ڕەزای خوای لێبێت) : مَا شَيْءٌ أَنْجَى مِنْ عَذَابِ اللَّهِ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ  صحيح سنن الترمذى رقم : (3377) .

واته‌ : ئايا هه‌واڵتان پێ بده‌م به‌ باشترين و پاكترين كرده‌وه‌تان لاى خاوه‌نه‌كه‌تان و له‌ هه‌مووى زياتر پله‌وپايه‌تان به‌رز بكاته‌وه‌ و چاكتر بێت بۆتان له‌ به‌خشينه‌وه‌ى زێڕ و زيو ، وه‌ باشتر بێت بۆتان له‌وه‌ى كه‌ بگه‌ن به‌ دووژمنه‌كه‌تان و بده‌ن له‌ گه‌ردنيان و ئه‌وانيش بده‌ن له‌ گه‌ردنتان ؟ وتيان : به‌ڵێ ، فه‌رمووى : زيكرى خواى گه‌وره‌ .

ئه‌نجا (مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ  (ڕەزای خوای لێبێت)) فه‌رمووى : هيچ شتێك ڕزگارت ناكات له‌ سزاى خوا وه‌كو زيكرى خوا .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف