Blogging Gadgets











فەرموودە . واز له‌م كارانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێنن
سەردان :
١٩٩٣
     &  
فۆنت :
+
&
-

واز له‌م كارانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێنن

عَنْ أَبِى مَالِكٍ الأَشْعَرِيِّ (ڕەزای خوای لێبێت) أَنَّ النَّبِيَّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((أَرْبَعٌ فِى أُمَّتِى مِنْ أَمْرِ الْجَاهِلِيَّةِ لاَ يَتْرُكُونَهُنَّ : الْفَخْرُ فِى الأَحْسَابِ ، وَالطَّعْنُ فِى الأَنْسَابِ ، وَالاِسْتِسْقَاءُ بِالنُّجُومِ ، وَالنِّيَاحَةُ)) .

وَقَالَ : ((وَالنَّائِحَةُ إِذَا لَمْ تَتُبْ قَبْلَ مَوْتِهَا تُقَامُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَعَلَيْهَا سِرْبَالٌ مِنْ قَطِرَانٍ وَدِرْعٌ مِنْ جَرَبٍ)) صحيح البخارى رقم : (3561) صحيح مسلم رقم : (2157) .

واته‌ : چوار شت له‌ نێو ئوممه‌ته‌كه‌مدا له‌ داب و نه‌ريته‌كانى سه‌رده‌مى نه‌فامين و وازيان لێناهێنن :

1 ـ شانازى كردن به‌ ژماردنى چاكه‌ و ئاكاره‌كانى باوباپيران . (((((الْفَخْرُ فِى الأَحْسَابِ)) أى الشرف بالآباء والتعاظم بِعَدِّ مناقبهم ومآثرهم وفضائلهم ، وذلك جهل ، فلا فخر إلا بالطاعة ، ولا عِزَّ لأحد إلا بالله ، والأحساب جمع حسب وهو ما يعده المرء من الخصال له أو لآبائه من نحو شجاعة ، وفصاحة] فيض القدير : (1 / 591) . واته‌ : شانازى كردن و خۆڕێزداركردن به‌ باوباپيران و خۆبه‌گه‌وره‌ده‌ربڕين به‌ ژماردنى چاكه‌كانيان و جێ ده‌سته‌كانيان ، ئه‌مه‌ش نه‌فامييه‌ ، چونكه‌ هيچ شتێك جێى شانازى پێوه‌كردن نييه‌ ئيللا گوێڕايه‌ڵى كردن بۆ خوا نه‌بێت ، وه‌ هيچ كه‌سێك گه‌وره‌ و سه‌روه‌ر نابێت ئيللا به‌ خواوه‌ نه‌بێت ، وه‌ (الأَحْسَابِ) ئه‌وه‌يه‌ كه‌ مرۆڤـ ده‌يانژمێرێت له‌ ئاكاره‌كانى خۆى يان باوباپيرانى وه‌ك لێهاتووى و زمانپاروى .

مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ : كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن : باوباپيرانى ئێمه‌ ئاوه‌ها پياوچاك و لێهاتوو و قسه‌زان و به‌خشنده‌ و خزمه‌تگوزار بوون و ئاوه‌ها و ئاوه‌ها بوون به‌ مه‌به‌ستى خۆده‌رخستن و شانازى كردن به‌سه‌ر كه‌سانى تره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ داب و نه‌ريته‌كاتى سه‌رده‌مى جه‌هاله‌ت و نه‌مافييه‌ ))).

2 ـ وه‌ تانه‌دان له‌ پشت و ڕه‌چه‌ڵه‌كى مرۆڤه‌كان .

3 ـ وه‌ خواستنى باران بارين به‌ هۆى كارتێكردنى ئه‌ستێره‌كان .

4 ـ وه‌ شيوه‌ن كردن و ناڕه‌زايى ده‌ربڕين به‌ هۆى مردنى كه‌سێكه‌وه‌ .

 وه‌ فه‌رموويه‌تى : ئافره‌تى شيوه‌نكه‌ر ئه‌گه‌ر له‌ پێش مردنى ته‌وبه‌ نه‌كات ئه‌وا له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا زيندوو ده‌كرێته‌وه‌ و كراسێك له‌ ئاگر و كراسێكيش له‌ گه‌ڕى له‌به‌رده‌كرێت (((ئه‌وه‌ سزاى ئافره‌تێكه‌ كه‌ شيوه‌ن ده‌كات : چونكه‌ ئه‌و له‌ دونيادا گڕيبه‌رده‌دا له‌ دڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌سوكاريان مردبوو ، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن ده‌ردى گه‌ڕى پێست ده‌هێنێته‌ خووراندن ئه‌ويش دڵه‌كانى ده‌جۆشاندن بۆيه‌ ئه‌ويش كراسێكى گڕتێبه‌ردراو و كه‌راسێك له‌ گه‌ڕى له‌به‌رده‌كرێت ))) .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/١٠/٠٥
         
هاووپۆل / بەش : فەرموودە

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌