Blogging Gadgets











هه‌ڵگرانى ميراته‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ صه‌حابه‌ (ڕه‌زای خوایان لێبێت) به‌م شێوه‌يه‌ بوون
سەردان :
٢٠٤١
     &  
فۆنت :
+
&
-

هه‌ڵگرانى ميراته‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ صه‌حابه‌ (ڕه‌زای خوایان لێبێت) به‌م شێوه‌يه‌ بوون

عَنْ مَالِكِ الدَّارِ : ((أَنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ أَخَذَ أَرْبَعَمِائَةِ دِينَارٍ فَجَعَلَهَا فِى صُرَّةٍ ، فَقَالَ لِلْغُلامِ : اذْهَبْ بِهَا إِلَى أَبِى عُبَيْدَةَ بن الْجَرَّاحِ ، ثُمَّ تَلَـهَّ فِى الْبَيْتِ سَاعَةً حَتَّى تَنْظُرَ مَا يَصْنَعُ .

فَذَهَبَ بِهَا الْغُلامُ إِلَيْهِ ، فَقَالَ : يَقُولُ لَكَ أَمِيرُ الْمُؤْمِنِينَ : اجْعَلْ هَذِهِ فِى بَعْضِ حَاجَتِكَ .

فَقَالَ : وَصَلَهُ اللَّهُ وَرَحِمَهُ ، ثُمَّ قَالَ : تَعَالِى يَا جَارِيَةُ اذْهَبِى بِهَذِهِ السَّبْعَةِ إِلَى فُلانٍ ، وَبِهَذِهِ الْخَمْسَةِ إِلَى فُلانٍ ، وَبِهَذِهِ الْخَمْسَةِ إِلَى فُلانٍ ، حَتَّى أَنْفَذَهَا .

فَرَجَعَ الْغُلامُ وَأَخْبَرَهُ ، فَوَجَدَهُ قَدْ أَعَدَّ مِثْلَهَا إِلَى مُعَاذِ بن جَبَلٍ ، فَقَالَ : اذْهَبْ بِهَذَا إِلَى مُعَاذِ بن جَبَلٍ وَتَلَـهَّ فِى الْبَيْتِ سَاعَةً حَتَّى تَنْظُرَ مَا يَصْنَعُ .

فَذَهَبَ بِهَا إِلَيْهِ ، فَقَالَ : يَقُولُ لَكَ أَمِيرُ الْمُؤْمِنِينَ : اجْعَلْ هَذَا فِى بَعْضِ حَاجَتِكَ ، فَقَالَ : رَحِمَهُ اللَّهُ وَوَصَلَهُ ، تَعَالِى يَا جَارِيَةُ، اذْهَبِى إِلَى بَيْتِ فُلانٍ بِكَذَا ، وَاذْهَبِى إِلَى بَيْتِ فُلانٍ بِكَذَا ، فَاطَّلَعَتِ امْرَأَةُ مُعَاذٍ فَقَالَتْ : نَحْنُ وَاللَّهِ مَسَاكِينُ فَأَعْطِنَا ، وَلَمْ يَبْقَ فِى الْخِرْقَةِ إِلاَّ دِينَارَانِ ، فَرَمَى بِهِمَا إِلَيْهَا .

وَرَجَعَ الْغُلامُ إِلَى عُمَرَ فَأَخْبَرَهُ فَسُرَّ بِذَلِكَ ، وَقَالَ : إِنَّهُمْ إِخْوَةٌ بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ)) رواهُ الطبرانـى فـى الـمعجم الكبير رقم : (16476) ، وقال الإمام الألبانـى فـى ((صحيح الترغيب والترهيب)) رقم : (926) : حسنٌ موقوف ، قوله : (( تَـلَـهَّ )) قال فى ((النهاية فى غريب الـحديث)) : (4 / 283) و((لسان العرب)) : (15 / 260) : (تشاغلْ) .

واته‌ : عومه‌رى كوڕى خه‌طاب (ڕه‌زای خوای لێبێت) چوارسه‌د دينار (400 مسقاڵ زێڕ)ى هێنا و كرديه‌ ناو كيسه‌يه‌كـه‌وه‌ ، ئه‌نجا وتى به‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ى : ئه‌م پاره‌يه‌ ببه‌ بۆ (أبو عبيده‌ بن الجراح) و ئه‌نجا له‌ ماڵياندا ماوه‌يه‌ك خۆت  خه‌ريك بكه‌ و سه‌ير بكه‌ بزان چـى لێ ده‌كات .

ئه‌و خزمه‌تكاره‌ش پاره‌كه‌ى برد بۆى و وتى : كاربه‌ده‌ستى ئيمانداران پێت ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ پێويستيه‌كانتدا به‌ كار بێنه‌ .

ئه‌ويش وتى : خوا بيگه‌يه‌نێت و ڕه‌حمى لێبكات .

ئه‌نجا وتى : وه‌ره‌ ئه‌ى كه‌نيزه‌ك ئه‌م حه‌وت ديناره‌ ببه‌ بۆ فڵان و ئه‌م پێنجه‌ش بۆ فڵان و هه‌روه‌ها ئه‌م پێنجه‌ش بۆ فڵان هه‌تا هه‌مووى ته‌واو بوو.

پاشان خزمه‌تكاره‌كه‌ گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ لاى عومه‌ر و هه‌واڵى ئه‌م كاره‌ى (أبو عبيده‌)ى بۆ برده‌وه‌ ، ئه‌نجا بينى ئه‌وه‌نده‌ى ترى ئاماده‌ كردووه‌ بۆ (معاذ بن جبل) و پێى وت : ئه‌مه‌ش ببه‌ بۆ (معاذ بن جبل) و ئه‌نجا له‌ ماڵياندا ماوه‌يه‌ك خۆت خه‌ريك بكه‌ و سه‌ير بكه‌ بزان چـى لێ ده‌كات .

ئه‌و خزمه‌تكاره‌ش پاره‌كه‌ى برد بۆى و وتى : كاربه‌ده‌ستى ئيمانداران پێت ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ پێويستيه‌كانتدا به‌ كار بێنه‌ .

ئه‌ويش وتى : خوا ڕه‌حمى لێبكات و بيگه‌يه‌نێت ، ئه‌نجا وتى : وه‌ره‌ ئه‌ى كه‌نيزه‌ك ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ ببه‌ بۆ ماڵى فڵان و ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ ببه‌ بۆ ماڵى فڵان .

له‌و كاته‌دا ژنه‌كه‌ى (مُعاذ) ده‌ركه‌وت و پاره‌كه‌ى بينى و وتى : سوێند به‌ خوا ئێمه‌ش هه‌ژارين و له‌و پاره‌يه‌مان پێ ببه‌خشه‌ ، له‌ كيسه‌كه‌دا هيچ پاره‌ نه‌مابوو ته‌نها دوو دينار نه‌بێت ئه‌ويشى هه‌ڵيدا بۆ ژنه‌كه‌ى .

ئه‌نجا خزمه‌تكاره‌كه‌ گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ لاى عومه‌ر و هه‌واڵى ئه‌م كاره‌ى (مُعاذ)شى دايه‌ ، عومه‌ر ئه‌مه‌ى زۆر پێخۆش بوو و وتى : ئه‌مانه‌ چه‌ند برايه‌كن هه‌ندێكيان به‌شێكن له‌ هه‌ندێكى تريان .

وه‌رگێڕانی :مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/١٠/٠٩
         
هاووپۆل / بەش : فەرموودە

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌