Blogging Gadgets











حه‌ڕاميه‌تى حيزبايه‌تی به‌ڵگه‌كانى قورئانى پيرۆز له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى حيزبايه‌تى
سەردان :
١٣٢٧
     &  
فۆنت :
+
&
-

حه‌ڕاميه‌تى حيزبايه‌تی  به‌ڵگه‌كانى قورئانى پيرۆز له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى حيزبايه‌تى

به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م

قال الله تعالي: {وَلا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ } [آل عمران:105] . واته‌: موسوڵمانان وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌بن كه‌ له‌ نێويه‌كتريدا پارچه‌ پارچه‌ بون و ناكۆك بوون له‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌وا به‌ڵگه‌ى ڕوون و ئاشكراشيان بۆ هات له‌سه‌ر (حه‌ڕاميه‌تى ته‌فره‌قه‌ و ناكۆكى) ، به‌ڕاستى بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ سزايه‌كى زۆر گه‌وره‌ و به‌هێز هه‌يه‌ .

به‌ڵگه‌ى دووه‌م

 وقال سبحانه : {وَلا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ * مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعَاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ} [الروم:31-32] . واته‌: موسوڵمانان له‌ موشريكان مه‌بن و لاساييان مه‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ى ئايينه‌كه‌يان پارچه‌ پارچه‌ كرد و بوون به‌ چه‌ند حيزب و به‌شێك ، به‌ڕاستى هه‌موو حيزبێك ته‌نها به‌وه‌ دڵخۆشه‌ كه‌ خۆى له‌سه‌ريه‌تى و په‌يڕه‌وى ده‌كات .

به‌ڵگه‌ى سێيه‌م

وقال تعالى : {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِى مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ}[الأنعام :153] . واته‌ : به‌ڕاستى ئا ئه‌مه‌ ڕێبازى ڕاستى منه‌ و شوێنى بكه‌ون ، شوێن ڕێچكه‌كانى تر مه‌كه‌ون ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێچكانه‌ پارچه‌ پارچه‌تان نه‌كه‌ن و لاتان نه‌ده‌ن له‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى خوا ، خواى گه‌وره‌ ئامۆژگاريتان ده‌كات به‌ ته‌نها ڕۆيشتن له‌سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕێچكه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى ته‌قواى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆتان به‌دوورخه‌ن له‌ سزا و تووڕه‌بوونى .

به‌ڵگه‌ى چواره‌م

وقال تعالي: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِى شَيْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ} [الأنعام:159]. واته‌ : به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى ئايينه‌كه‌يان پارچه‌ پارچه‌ كردو بوون به‌ چه‌ند حيزبێك تۆ له‌ هيچ شتێك له‌وان نيت و لێيان به‌ريت ، كاروبارى ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌يه‌ ، پاشان هه‌واڵيان پێ ده‌دات له‌ باره‌ى ئه‌و كردارانه‌ى ئه‌نجاميان ده‌دا .

به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م

ويقول الله تعالي: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا} [آل عمران:103]. واته‌: موسوڵمانان هه‌مووتان به‌ يه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌ دينى خواى گه‌وره‌ وه‌بگرن و په‌رته‌وازه‌ و پارچه‌ پارچه‌ مه‌بن.

به‌ڵگه‌ى شه‌شه‌م

وقال تعالى : {شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِى أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ..} سورة الشورى آية 13. واته‌: خواى گه‌وره‌ ڕێبازى ئاين و به‌رنامه‌ى ژيانى بۆ داناون ، ئه‌و دينه‌ى كه‌وا ئامۆژگارى پێغه‌مبه‌ر نوحى پێكردبوو ، وه‌ ئه‌و دينه‌ى به‌ وه‌حى بۆ تۆمان ناردووه‌ (ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ) ، ئه‌و دينه‌ى ئامۆژگارى ئيبڕاهيم و موسا و عيسامان پێكردووه‌ كه‌وا ئيقامه‌ى دين بكه‌ن و ڕايبگرن و په‌رته‌وازه‌ى نه‌كه‌ن ، وه‌ ناكۆك و پارچه‌ پارچه‌ نه‌بن تيايدا .

به‌ڵگه‌ى حه‌وته‌م

 وقال تعالى : {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ} سورة الأنفال الآية 46. واته‌ : گوێڕايه‌ڵى خواى گه‌وره‌ و نێردراوه‌كه‌ى بكه‌ن ، وه‌ ململانێ و ته‌فره‌قه‌ مه‌كه‌ن ئه‌گينا فه‌شه‌ل و شكست دێنن و هێز و تواناتان له‌ ده‌ست ده‌چێت ، وه‌ زۆر ئارام بگرن ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ له‌ گه‌ڵ ئارام گراندايه‌ .  

به‌ڵگه‌ صه‌حيحه‌كانى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى ته‌فره‌قه‌ و حيزبايه‌تى

به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م

عن حُذَيْفَةَ بْنَ الْيَمَانِ يَقُولُ كَانَ النَّاسُ يَسْأَلُونَ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  عَنِ الْخَيْرِ وَكُنْتُ أَسْأَلُهُ عَنِ الشَّرِّ مَخَافَةَ أَنْ يُدْرِكَنِى فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا كُنَّا فِى جَاهِلِيَّةٍ وَشَرٍّ فَجَاءَنَا اللَّهُ بِهَذَا الْخَيْرِ فَهَلْ بَعْدَ هَذَا الْخَيْرِ شَرٌّ قَالَ « نَعَمْ » فَقُلْتُ هَلْ بَعْدَ ذَلِكَ الشَّرِّ مِنْ خَيْرٍ قَالَ « نَعَمْ وَفِيهِ دَخَنٌ ». قُلْتُ وَمَا دَخَنُهُ قَالَ « قَوْمٌ يَسْتَنُّونَ بِغَيْرِ سُنَّتِى وَيَهْدُونَ بِغَيْرِ هَدْيِى تَعْرِفُ مِنْهُمْ وَتُنْكِرُ ». فَقُلْتُ هَلْ بَعْدَ ذَلِكَ الْخَيْرِ مِنْ شَرٍّ قَالَ « نَعَمْ دُعَاةٌ عَلَى أَبْوَابِ جَهَنَّمَ مَنْ أَجَابَهُمْ إِلَيْهَا قَذَفُوهُ فِيهَا ». فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ صِفْهُمْ لَنَا. قَالَ « نَعَمْ قَوْمٌ مِنْ جِلْدَتِنَا وَيَتَكَلَّمُونَ بِأَلْسِنَتِنَا ». قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ فَمَا تَرَى إِنْ أَدْرَكَنِى ذَلِكَ قَالَ « تَلْزَمُ جَمَاعَةَ الْمُسْلِمِينَ وَإِمَامَهُمْ ». فَقُلْتُ فَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُمْ جَمَاعَةٌ وَلاَ إِمَامٌ قَالَ « فَاعْتَزِلْ تِلْكَ الْفِرَقَ كُلَّهَا وَلَوْ أَنْ تَعَضَّ عَلَى أَصْلِ شَجَرَةٍ حَتَّى يُدْرِكَكَ الْمَوْتُ وَأَنْتَ عَلَى ذَلِكَ ». صحيح البخارى : 3606 ، ومسلم: 4890 . واته‌: له‌ حوزه‌يفه‌ى كوڕى يه‌مانه‌وه‌ فه‌رمووى: خه‌ڵكى پرسياريان ده‌كرد له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌ باره‌ى خێر و چاكه‌ ، به‌ڵام من پرسيارى شه‌ڕ و خراپه‌م لێ ده‌كرد له‌ ترسى ئه‌وه‌ى پێم بگات ، بۆيه‌ ووتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئێمه‌ له‌ناو نه‌فامى و شه‌ڕ و خراپه‌دا بووين پاشان خواى گه‌وره‌ ئه‌م خێره‌ى بۆ هێناين كه‌ ئيسلامه‌ ، ئايا له‌ دواى ئه‌م خێره‌ شه‌ڕ و خراپه‌ هه‌يه‌ وه‌ك چۆن له‌ پێشدا هه‌بوو ؟

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى : به‌ڵێ ، ووتم : ئه‌ى له‌دواى ئه‌م شه‌ڕه‌ خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ ، به‌ڵام خه‌ڵت و لێڵى تێدايه‌ .

ووتم : ئه‌ى خه‌ڵته‌كه‌ى چى يه‌ ؟

فه‌رمووى : خه‌ڵكانێك ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و ڕێبازى من ناڕۆن ، چاكه‌ و خراپه‌شيان لێ ده‌بينيت .

ووتم : ئايه‌ له‌ دواى ئه‌و خێره‌ شه‌ڕ هه‌يه‌ ؟

فه‌رمووى : به‌ڵێ ، بانگه‌واز كارانێك كه‌ له‌سه‌ر ده‌رگاكانى دۆزه‌خ ڕاوه‌ستاون هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵاميان بداته‌وه‌ ئه‌وه‌ فڕێى ده‌ده‌نه‌ ناويه‌وه‌ .

ووتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  وه‌سفيان بكه‌ بۆمان ؟

فه‌رمووى: ئه‌وانه‌ له‌ پێستى خۆماندان و به‌زمانى خۆمان قسه‌ ده‌كه‌ن .

ووتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  به‌ چ شتێك فه‌رمانم پێ ده‌كه‌يت ئه‌گه‌ر گه‌يشتم به‌و سه‌رده‌مه‌؟

فه‌رمووى : په‌يوه‌ستبه‌ به‌ كۆمه‌ڵى موسوڵمانان و پێشه‌واكه‌يانه‌وه‌ .

ووتم : ئه‌ى ئه‌گه‌ر موسوڵمانان نه‌ كۆمه‌ڵيان هه‌بوو وه‌ نه‌ پێشه‌وا ؟

فه‌رمووى : خۆت دوور بگره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و فيره‌قانه‌ و گروپانه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ قه‌پ گرتنيش بێت به‌ ڕه‌گى دره‌ختێكدا ، تاوه‌كو مردن پێت ده‌گات تۆ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌ و شوێن هيچيان نه‌كه‌ويت .

به‌ڵگه‌ى دووه‌م

قالَ رسولُ اللهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  :( افترقتِ اليهودُ على إحدى وسبعين فرقة وافترقتِ النصارى على اثنتينِ وسبعينَ فرقة وستفترقُ أمتى على ثلاثٍ وسبعينَ فرقة كلُّها فى النارِ إلا واحدة ، قالوا: مَن هى يا رسولَ الله ؟ قال : مَن كانَ على مثلِ ما أنا عليه وأصحابى ) [وفى رواية أخرى :] هم الجماعة .سلسلة الأحاديث الصحيحة :1492. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى : جوله‌كه‌ دابه‌ش بوون بۆ حه‌فتا و يه‌ك به‌ش ، وه‌ گاوره‌كان دابه‌ش بوون بۆ حه‌فتا و دوو به‌ش ، وه‌ ئوممه‌ته‌كه‌م دابه‌ش ده‌بێت بۆ حه‌فتا و سێ به‌ش هه‌مووى بۆ ئاگره‌ ته‌نها يه‌ك كۆمه‌ڵ نه‌بێت ، ووتيان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كێ يه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ؟ فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ن له‌سه‌ر وێنه‌ى ئه‌و ڕێبازه‌ن كه‌ من و هاوه‌ڵانمى له‌سه‌ره‌ ، وه‌ له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا فه‌رموويه‌تى : ئه‌وانه‌ن كه‌ جه‌ماعه‌تن ـ ( نه‌ك جه‌ماعات) ـ واته‌ كۆ بووينه‌وه‌ له‌سه‌ر قورئان و سونه‌ت به‌ تێگه‌ييشتنى پێشينه‌ چاكه‌كان .

به‌ڵگه‌ى سێيه‌م

قالَ رسولُ اللهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  :( قَدْ تَرَكْتُكُمْ عَلَى الْبَيْضَاءِ لَيْلُهَا كَنَهَارِهَا لاَ يَزِيغُ عَنْهَا بَعْدِى إِلاَّ هَالِكٌ ، وَمَنْ يَعِشْ مِنْكُمْ ، فَسَيَرَى اخْتِلاَفًا كَثِيرًا ، فَعَلَيْكُمْ بِمَا عَرَفْتُمْ مِنْ سُنَّتِى وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ ، وَعَلَيْكُمْ بِالطَّاعَةِ ، وَإِنْ عَبْدًا حَبَشِيًّا عَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ ، فَإِنَّمَا الْمُؤْمِنُ كَالْجَمَلِ الأَنِفِ حَيْثُمَا انْقِيدَ انْقَادَ ) . الصحيحة 936. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى : به‌جێتانم هێشتووه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و دينێكى ڕوون و ئاشكرا ، شه‌وى وه‌كو ڕۆژى ڕووناكه‌ ، هيچ كه‌سێك لێى لانادات جگه‌ له‌ به‌ هيلاك چوو نه‌بێت ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ له‌ دواى من بژيێت ئه‌وه‌ ناكۆكيه‌كى زۆر ده‌بينێت ، له‌وكاتدا ده‌ست بگرن به‌ سوننه‌تى من و سوننه‌تى جێنشينه‌ هيدايه‌تدراوه‌كان به‌ ددانى خڕێنه‌ى دواوه‌ توند قه‌پى لێبگرن و (ده‌ست به‌ردارى مه‌بن) وه‌ په‌يوه‌ست بن به‌ گوێڕايه‌ڵى كردنى سه‌ركرده‌ و پێشه‌واكانتان (له‌ چاكه‌دا) ئه‌گه‌ر به‌نده‌يه‌كى حه‌به‌شيش بێت ، به‌ڕاستى مرۆڤى باوه‌ڕدار وه‌كو ووشترى ڕێشمه‌ كراو وايه‌ (له‌ گوێڕايه‌ڵيدا) بۆ هه‌ر شوێنێك ڕايبكێشيت ملكه‌چ ده‌بێت. 

به‌ڵگه‌ى چواره‌م

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  « إِنَّ اللَّهَ يَرْضَى لَكُمْ ثَلاَثًا وَيَكْرَهُ لَكُمْ ثَلاَثًا فَيَرْضَى لَكُمْ أَنْ تَعْبُدُوهُ وَلاَ تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَأَنْ تَعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُوا وَيَكْرَهُ لَكُمْ قِيلَ وَقَالَ وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ وَإِضَاعَةَ الْمَالِ ».صحيح مسلم: 4578 . واته‌: له‌ ئه‌بى هوڕه‌يڕه‌وه‌ (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى : خواى گه‌وره‌ لێتان ڕازيه‌ له‌ سێ شت ، وه‌ لێتان ناڕازيه‌ و بۆتانى پێناخۆشه‌ له‌ سێ شت ، لێتان ڕازيه‌ له‌وه‌ى كه‌وا به‌ته‌نها بيپه‌رستن و هيچ شه‌ريكى بۆ دانه‌نێن ، وه‌ ده‌ست بگرن به‌و دينه‌ى خوا به‌يه‌كه‌وه‌ و ته‌فره‌قه‌ و پارچه‌ پارچه‌گه‌ريه‌تى نه‌كه‌ن ، وه‌ ئه‌وه‌ى بۆتانى پێناخۆشه‌ و لێى ڕازى نيه‌ بريتيه‌ له‌ قسه‌ هێنان و بردن وه‌كو (ووتراوه‌ و ووتى) به‌بێ به‌ڵگه‌ و ڕاستى قسه‌ بهێندرێ و ببردرێ ، وه‌ زۆر پرسيار كردنى بێپێويست و زياد له‌ ديندا يان زۆر پرسيار كردن له‌ خه‌ڵك بۆ ماڵ و سامان , وه‌ به‌فيڕۆدانى ماڵ و سامان له‌ ڕێگه‌ ناشه‌رعيه‌كان .

به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م

وَعَن أبى ثعلبَةَ الخُشَنيِّ قَالَ: ( كَانَ النَّاسُ إِذَا نَزَلُوا مَنْزِلًا تَفَرَّقُوا فِى الشِّعَابِ وَالْأَوْدِيَةِ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : «إِنَّ تَفَرُّقَكُمْ فِى هَذِهِ الشِّعَابِ وَالْأَوْدِيَةِ إِنَّمَا ذَلِكُمْ مِنَ الشَّيْطَانِ» . فَلَمْ يَنْزِلُوا بَعْدَ ذَلِكَ مَنْزِلًا إِلَّا انْضَمَّ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ حَتَّى يُقَالَ: لَوْ بُسِطَ عَلَيْهِمْ ثوبٌ لعمَّهم ) . صحيح ـ ((صحيح أبى داود)) (2363). واته‌: له‌ باوكى ثهعله‌به‌ى خوشه‌نيه‌وه‌ ووتى: خه‌ڵكى (واته‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ) كاتێك له‌ شوێنێك بمانايه‌وه‌ له‌ يه‌كتر جياده‌بوونه‌وه‌ و به‌ش به‌ش ده‌بوون به‌نێو دۆڵ و كه‌لێنى نێوان چيايه‌كان ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى : ته‌فره‌قه‌ و جيابوونه‌وه‌ى ئێوه‌ له‌ نێو ئه‌م دۆڵ و چيايانه‌دا له‌ شه‌يتانه‌وه‌يه‌ ، خه‌ڵكى كاتێك گوێبيستى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بوون له‌مه‌ودوا له‌ هيچ شوێنێك نه‌ده‌مانه‌وه‌ ئيلا خۆيان ده‌گه‌يانده‌ يه‌كترى و له‌ يه‌كتر جيا نه‌ده‌بوونه‌وه‌ ، هه‌تا ده‌يان ووت ئه‌گه‌ر پۆشاكێك به‌سه‌رياندا بدرايه‌ هه‌موويانى ده‌گرته‌وه‌ .

ـ له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ته‌فره‌قه‌ و حيزبايه‌تى له‌ شه‌يتانه‌وه‌يه‌ ، به‌ڵام يه‌كگرتن و يه‌كڕيزى له‌سه‌ر ڕێباز و مه‌نهه‌جى پێشينه‌ چاكه‌كان له‌ خواوه‌يه‌ و خواى گه‌وره‌ پێى ڕازيه‌ .

 ((فه‌تواى گه‌وره‌ زانايانى ئه‌هلى سوننه‌ و جه‌ماعه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى حيزبايه‌تى ))

يه‌كه‌م: شێخ محمد ناصرالدين ئه‌لبانى (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رموويه‌تى : الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين ، لا يوجد -كما هو معلوم عند أهل العلم- أى دليل فى كتاب الله أو فى سنة رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ما يجيز للمسلمين أن يتفرقوا شيعاً وأحزاباً، وإنما يوجد فى الكتاب والسنة خلاف ذلك تماماً، حيث قال تعالى { وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ 31 مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ 32 } [31-32:الروم] .

و قال (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : "افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة، وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة، وستفترق أمتى على ثلاث وسبعين فرقة، كلها فى النار إلا واحدة" قالوا: من هى يا رسول الله؟ قال: "هى التى تكون على ما أنا عليه وأصحابي" وفى الرواية الأشهر: "هى الجماعة" وإنما تكون الجماعة جماعة حقيقية إذا كانت تتمسك بالكتاب والسنة تمسكاً فعلياً وليس تمسكاً قولياً..) تفريغ سلسلة الهدى والنور للشيخ الألباني:230/3. واته‌: سوپاس و ستايش بۆ خواى په‌روه‌ردگار وه‌ درود و سه‌لام له‌ پێغه‌مبه‌ر و (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  خزم و ياوه‌رانى به‌ گشتى ، نابينرێت – هه‌ر وه‌كو زانراوه‌ له‌ لاى زانايان – هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له‌ قورئان يان له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  جائيز بكات بۆ موسوڵمانان كه‌وا پارچه‌ پارچه‌ ببن بۆ چه‌ند به‌ش و حيزبێك ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ده‌بينرێت له‌ قورئان و سوننه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌يه‌ به‌ ته‌واوى ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: {وَلا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ * مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعَاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ} [الروم:31-32] . واته‌: موسوڵمانان له‌ موشريكان مه‌بن و لاساييان مه‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ى ئايينه‌كه‌يان پارچه‌ پارچه‌ كرد و بوون به‌ چه‌ند حيزب و به‌شێك ، به‌ڕاستى هه‌موو حيزبێك ته‌نها به‌وه‌ دڵخۆشه‌ كه‌ خۆى له‌سه‌ريه‌تى و په‌يڕه‌وى ده‌كات .

وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى: ( افترقتِ اليهودُ على إحدى وسبعين فرقة وافترقتِ النصارى على اثنتينِ وسبعينَ فرقة وستفترقُ أمتى على ثلاثٍ وسبعينَ فرقة كلُّها فى النارِ إلا واحدة ، قالوا: مَن هى يا رسولَ الله ؟ قال : مَن كانَ على مثلِ ما أنا عليه وأصحابى ) [وفى رواية أخرى :] هم الجماعة . سلسلة الأحاديث الصحيحة :1492. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى : جوله‌كه‌ دابه‌ش بوون بۆ حه‌فتا و يه‌ك به‌ش ، وه‌ گاوره‌كان دابه‌ش بوون بۆ حه‌فتا و دوو به‌ش ، وه‌ ئوممه‌ته‌كه‌م دابه‌ش ده‌بێت بۆ حه‌فتا و سێ به‌ش هه‌مووى بۆ ئاگره‌ ته‌نها يه‌ك كۆمه‌ڵ نه‌بێت ، ووتيان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كێ يه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ؟ فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ن له‌سه‌ر وێنه‌ى ئه‌و ڕێبازه‌ن كه‌ من و هاوه‌ڵانمى له‌سه‌ره‌ وه‌ له‌ ڕيوايه‌تێكى مه‌شهور تر هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵى ڕزگار بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى : (هى الجماعة) به‌ڵام جه‌ماعه‌تى ڕاست و حه‌قيقى بريتى يه‌ له‌و جه‌ماعه‌ته‌ى ده‌ست ده‌گرن به‌ قورئان و سوننه‌ت به‌ كرده‌وه‌ نه‌ك ته‌نها به‌ ووته‌ و بانگه‌شه‌ .

دووه‌م: شێخ عبدالعزيز بن باز (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رموويه‌تى : (من خالف عقيدة أهل السنة والجماعة دخل فى الاثنتين وسبعين فرقة ...) .

السائل : هل هاتين الفرقتين – التبيغ والاخوان – من الاثنتين وسبعين فرقة ؟

فأجاب سماحته : من الاثنتين وسبعين فرقة....) ملخصا أسئلة الطائف فى (شريط مسجل)سنة 1419ه.نقلا عن رسالة من اصدارات (مكتبة الفرقان) . واته‌ : هه‌ر كه‌سێك و (هه‌ر گروپێك) موخاله‌فه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ و جه‌ماعه‌ بكات ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ ژێر حه‌فتا و دوو گروپه‌ گومڕاكه‌ .

پرسيار كار : ئايه‌ ئه‌م دوو گروپه‌ – التبليغ و الاخوان – له‌ حه‌فتا و دوو فيرقه‌كه‌ن؟

شێخ له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووى : له‌ حه‌فتا و دوو فيرقه‌كه‌ن .

سێيه‌م: شێخ محمد بن صالح العثيمين (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رموويه‌تى : نرى أن التحزب وقوع فى ما نهى الله عنه من التفرق ، وأنه لايجوز للأمة الاسلامية أن تتخذ أحزابا ، وأن هذه الأحزاب تعنى قتل الاسلام ، لأن الله تعالى قال : { وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَ لَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ } سورة الأنفال الآية 46 مصدر هذا الفتوي: ملتقى أنصار الهدي– قسم زاد طالب العلم الشرعي– منتدى الصوتيات. واته‌ : ئێمه‌ حيزبايه‌تى ده‌بينين به‌ كه‌وتنه‌ ناو ئه‌و نه‌هيه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ نه‌هى لێكردووه‌ له‌ ته‌فره‌قه‌ و پارچه‌ پارچه‌يه‌تى ، دروست نيه‌ بۆ ئوممه‌تى ئيسلامى چه‌ند حيزبێك بگرن و دابهێنن ، چونكه‌ ئه‌م حيزبايه‌تيه‌ به‌ واتاى كوشتنى ئيسلام دێت ، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ} سورة الأنفال الآية 46. واته‌ : گوێڕايه‌ڵى خواى گه‌وره‌ و نێردراوه‌كه‌ى بكه‌ن ، وه‌ ململانێ و ته‌فره‌قه‌ مه‌كه‌ن ئه‌گينا فه‌شه‌ل و شكست دێنن و هێز و تواناتان له‌ ده‌ست ده‌چێت ، وه‌ زۆر ئارام بگرن ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ له‌ گه‌ڵ ئارام گراندايه‌ .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/١١/١٠
         

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌