Blogging Gadgets











كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی ھەشتەم ( ئادابه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز)
سەردان :
٢١٦٩
     &  
فۆنت :
+
&
-

كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی ھەشتەم ( ئادابه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز)

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين .

1) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ : باشتر و خێرتره‌ قورئان به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌ به‌ تايبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر (مصحف) بخوێنرێت  .

2) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ره‌و ڕووى ڕووگه‌ (قيبله‌) : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ((إنَّ لِكُلِّ شيءٍ سيّداً وإِنَّ سَيّدَ ألمجالِسِ قبالةَ ألقِبلةِ)) رواه الطبرانى وحسّنهُ ألألبانى . واته‌ : به‌ڕاستى هه‌موو شتێك گه‌وره‌يه‌كى هه‌يه‌ و گه‌وره‌ى هه‌موو نيشتگه‌يه‌كيش به‌رامبه‌ر به‌ رووگه‌يه‌ ( قيبله‌ ) .

3) سيواك كردن پێش خوێندنه‌وه‌ى قورئان: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (طَيِّبُوا أَفْوَاهَكُمْ بِالسِّوَاكِ ، فَإِنَّهَا طُرُقُ الْقُرْآنِ) صححه الالبانى  . واته‌: ده‌متان پاك بكه‌ن به‌ سيواك , چونكه‌ به‌راستى ده‌م شوێنى ده‌ربڕين و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ووشه‌كانى قورئانه‌ .

4) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆيى : خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً) المزمل : 4 . واته‌: قورئان به‌ ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆ بخوێننه‌وه‌ .

5) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ده‌نگى خۆش : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَتَغَنَّ بِالْقُرْآنِ) رَوَاهُ البُخَارِيّ  . واته‌ له‌سه‌ر سوننه‌تى ئێمه‌ نه‌ڕۆيشتووه‌ له‌ قورئان خوێندنه‌وه‌ دا ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆش نه‌كات له‌كاتى قورئان خوێندنه‌وه‌ دا .

وه‌ فه‌رموويه‌تى : ( زَيِّنُوا الْقُرْآنَ بِأَصْوَاتِكُمْ ) صحيح الجامع : 3580 . واته‌: قورئان بڕازێننه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌كانتان .

6) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ خشوع و ترسان له‌خوا : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( إنَّ أَحْسَنَ النَّاسِ صَوْتًا بِالْقُرْآنِ الَّذِى إِذَا سَمِعْتَهُ يَقْرَأُ رَأَيْتَ أَنَّهُ يَخْشَى اللَّهَ تَعَالَى ) صحيح الجامع: 2202 . واته‌ به‌ڕاستى خۆشترين ده‌نگى خه‌ڵك له‌ قورئان خوێندنه‌وه‌ دا ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كاتێك گوێت له‌ قورئان خوێندنه‌وه‌ى ده‌بێت ده‌زانيت كه‌ له‌ خوا ده‌ترسێت و به‌ خشوعه‌وه‌ ده‌يخوێنێته‌وه‌ .

7)  ووتنى : (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ) . النحل : 98 . واته‌: ئه‌گه‌ر قورئانت خوێندوه‌ په‌نا بگره‌ به‌ خوا له‌ شه‌يتانى نه‌فره‌ت لێ كراو .

8) وورد بوونه‌وه‌و بيركردنه‌وه‌ له‌ماناى ئايه‌ته‌كانى :  خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ) محمد: 24 . واته‌ : ئايه‌ ئه‌وه‌ بۆچى ئه‌وانه‌ له‌ ئايه‌ته‌كانى قورئان ڕانامێنن و بير ناكه‌نه‌وه‌ ؟! يان ئه‌وه‌يه‌ دڵه‌كانيان له‌ئاستى ڕاستيدا قفڵ دراوه‌.

9) خه‌تم نه‌كردنى قورئانى پيرۆز له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ سێ ڕۆژ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( لَا يَفْقَهُ مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ فِى أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثٍ ) . صحيح أبى داود: 1257. واته‌: تێ ناگات له‌ قورئان ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ (3) ڕۆژ هه‌موو قورئان بخوێنێته‌وه‌ .

10) په‌نا گرتن به‌خوا له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى باس له‌ سزا ده‌كه‌ن وه‌ داواى پاداشت كردن له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى باسى پاداشت و ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌كه‌ن .

11) گوێگرتن و بێ ده‌نگ بوون له‌كاتى بيستنى قورئان :  خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ). الأعراف : 204 . واته‌: ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا گوێى لێ بگرن و بێ ده‌نگ بن ، به‌ڵكو خوا به‌زه‌يى پێتان دا بێته‌وه‌ و ره‌حمتان پێ بكات .

12)  كرده‌وه‌ كردن به‌م فه‌رمانانه‌ى تێيدا هاتووه‌ ، وه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌م قه‌ده‌غه‌ كراوانه‌ى نه‌هى لێكراوه‌ .

13) سوجده‌ بردن له‌كاتى خوێندن يان بيستنى ئايه‌تى (سوجده‌) دا : سوجده‌ى خوێندنى قورئان حوكمه‌كه‌ى سوننه‌ته‌ و واجب نيه‌ ، وه‌ چۆنيه‌تيه‌كه‌ى هه‌ر كاتێك ئه‌و ئايه‌ته‌ت خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتاييه‌كه‌ى نيشانه‌ى سوجده‌ى تيلاوه‌ هه‌يه‌، ڕاسته‌وخۆ يه‌كجار ڕووه‌و قيبله‌ ده‌چيته‌ سوجده‌و ئه‌م زيكره‌ بخوێنه‌: (سَجَدَ وَجْهِى لِلَّذِى خَلَقَهُ وَصَوَّرَهُ وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ) ، ئينجا سه‌رت هه‌ڵبڕه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى  سه‌لام بده‌يته‌وه‌ .

14)  نياز پاكى بۆ خواى گه‌وره‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕووبينى و حه‌ز نه‌كردن به‌ مه‌دح كردنى خه‌ڵك .

15)  نه‌خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو ڕكوع و سوجده‌دا.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٧/٠١/١٥
         
هاووپۆل / بەش : ڕوونکردنەوەی شەرعی

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌